Home / بەشی مێژووی كورد / مێژووی سیستەمی ئاودێری ئۆرارتیەکان

مێژووی سیستەمی ئاودێری ئۆرارتیەکان

مێژووی سیستەمی ئاودێری ئۆرارتیەکان

thumbs_b_c_aa850e4b8e3d0e5b43d475d82661513a

کارەکان لەو قەڵایەی دەکەوێتە گەڕەکی چاوشتەپەی شارۆچکەی گورپناری پارێزگای وان کۆتاییهات و دەرکەوت ئەو سیستمی ئاوەڕۆیەی قەڵاکە کە لەساڵی ٢٠٠٤دا دۆزرابوویەوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر.

سەرۆکی بەشی شوێنەوارناسی لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی یوزونجو یڵ دکتۆر رەفعەت چاوشئۆغڵو لەلێدوانێکدا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادڵوی راگەیاند لەبەر ئەوەی ئەو قەڵایە دەکەوێتە سەر رێگەیەکی سەرەکی، گرنگیی مێژوویی بەرچاوی هەیە.

رەفعەت چاوشئۆغڵو باسی لەوەکرد کە کارەکانی هەڵکەندن لە قەڵاکەدا بە پشتگیریی وەزارەتی کولتوور و گەشتیاریی ئەنجامدراوە و گوتی: “ئۆرارتووییەکان زۆر باش زانیوویانە لەکوێ چ شتێک درووستدەکەن. هەموو شتێکیان بەپێی پرۆژەکەیان ئەنجامداوە. ماستەرپلانی شارەکەیان پێشتر داناوە. ئەوەی گرنگە بەر لەدرووستکردنی شارەکە سیستمی ئاوەڕۆیان بۆ ئامادەکردووە. ئەوان دوو هەزار و ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر کە ئەو شارەیان درووستکردووە نەخشەیان بۆ هەموو شتێک کێشاوە. سیستمی ئاوەڕۆیان بەشێوەی قۆناغبەندی بنیاتناوە. ئەوە گرنگییەکی زۆری هەیە. لێرە ئاستێکی باڵای ئەندازەیی دانسقەمان دۆزیوەتەوە”.

چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا سیستەمی تۆڕی ئاویان بەشێوەیەکی زۆر باش راکێشاوە و لە دەرەوەی شارەوە ئاویان بەبۆری هێناوە. گوتیشی: “ئەوە پێناسەی شارستانێتییمان بۆ دەکات. بۆمان روون دەکاتەوە کە سەردەمی زوو شارستانییەت تا چ ئاستێک پێشکەوتووە. لەبەشی کۆشکەکە توالێتێکیشی تێدایە. کە بەسیستمی ئاوەڕۆ ئاوی توالێتەکەی بردووەتە دەرەوە. ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ئۆرارتووییەکان کۆمەڵگەیەکی زۆر شارستانیی بوون. ئێمە لەو سەردەمەدا بەرلەوەی لەشوێنێک خانوو و یەکەی نیشتەجێبوون بنیات بنێین نەخشە دەکێشین بۆ بنیاتنانی قوتابخانە و نەخۆشخانە و سیستمێکی ئاوەڕۆی رێکوپێک. بەڵام ئەوان دوو هەزار ٨٠٠ ساڵ لەمەوبەر هەمان شتییان کردووە. بەپێی هەلومەرج و پێداویستییەکانی ئەوکات سیستمێکی زۆرباشیان داناوە. ئەوەش بووە هۆی سەرسووڕمانی ئێمە”.

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …