Home / مێژووى جیهان / کێ ژنەکەی لینینی کوشت؟

کێ ژنەکەی لینینی کوشت؟

کێ ژنەکەی لینینی کوشت؟

 

نووسینی: دیان دوکریە
و. شێرزاد هەینی

لە سەردەمی ستالینیش بنەماڵەی ئایناسا ئارمان جێگای شاناز بوون و باخەکەیان لە بوشکینو دەمینێت، هەروەها شوقەکەی لینین بە ئایناسی دابوو، ئەویش وەک موڵک بۆیان دەمینێتەوە. ناوی ئایناسا وەک دۆستێکی ژنی لینین دەمینێتەوە.

لە ئەیاری ساڵی 1921 لینین نەخۆش دەکەوێت، نەخۆشیی خوێنپرژانی مێشک دەگرێت، نووسین و کارەکانی پێ ناکرێت و نیوەی جەستەی دەمرێت و ناتوانێت قسەش بکات، ساڵ و نیوێک ژنەکانی لینین بە زیرەکی و لێهاتوویی کاروباری دەوڵەتە سۆسیالیستە نوێیەکە بەڕێوە دەبەن، دکتۆرەکان بواری ئەوە دەدەن بە نووسین کارەکانی راپەڕێنێت، بە ئەمانەت و دڵنیاییەوە نادیا و ماریای خوشکی و سکرتێرەکەی فۆتیاڤا هاوکاری دەبن، لینین کە دەگاتە کرملین چەند ژنێک لە خۆی کۆ دەکاتەوە، لەوانە لیدیا ئەلکساندرۆڤنا سکرتێری یەکەم کە سەرپەرشتی میوانە بێگانەکانی دەکرد، نادیا ئالیلویاڤا ژنە گەنجەکەی ستالین زۆرتر کاروبارەکانی بۆ ساز و ئامادە دەکرد، چۆن بتوانێت سەرۆکایەتیی وڵاتێکی مایەپووچی بێ سەرمایە و ناکۆک و تژی لە ململانێ بکات. لینین بێهێز بووبوو، زۆر لە هاوڕێیەکان چاویان لە پۆستەکەی ئەو بوو، ترۆتسکی و زینوفیاڤ چاویان لە سەرۆکایەتیی حزب بوو، ستالینی توندڕەو پرۆژەی تری هەبووە.

لە ئوکتۆبەری ساڵی 1922، بە نەخۆشی و لەسەر لێواری مەرگەوە دەگەڕێتەوە سەر دەسەڵات، ئێوارەی رۆژی جەژنی سەری ساڵ، لینین نامەیەک بۆ کۆنگرە دەداتە سکرتێرەکەی، ئەوەش وەک وەسیەتێک بوو: وا دەزانم بوونی ئەندامانی وەک ستالین و ترۆتسکی لە لیژنەی مەرکەزی بوونەتە مەترسییەک لەسەر هێمنی و ئارامی. کە ستالین دەبێتە سکرتێری حزب هەموو دەسەڵاتەکان دەگرێتە دەست. دیار نەبوو دەتوانێت بەئاگاییەوە دەسەڵاتەکان بەکار بهێنێت.

پاش چەند رۆژێک لە نووسینی وەسیەتەکە داوا دەکات چەند بڕگەیەکی بۆ زیاد بکات: ستالین تا رادەیەک ناشایستەیە، پێشنیار بۆ هاوڕێیەکان دەکەم ستالین لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە. بەڵام نامەکە بڵاو کرابووەوە و نەدەکرا پاشگەز ببێتەوە.

نادیا کروبسکایا پاش مردنی کەسی شیاو بوو نامەکە بکاتەوە، ئایا دەیزانی ناوەڕۆکی نامەی مێردەکەی چی تێدایە؟ ئایا ژنەکەی ستالین وەک سکرتێری لینین دەیزانی نامەکە چی تێدایە؟

نادیا لەڕووی ستالیندا
پاش ئەوەی ستالین دەبێتە بەرپرسی بەڕێکردنی رژێمەکە، لەگەڵ نادیا بەتوندی دەبێتە شەڕیان، چونکە ژنەکە، مێردەکەی بەژانەوە جێ دەهێڵێت و خەریکی نامە و کارەکانی دەبێت و هەڕەشەی لێ دەکات لە دادگای لیژنەی مەرکەزی داوای لەسەر تۆمار بکەن. پەیڤەکەی بەسوود و شیاو بوو: ”باشە نازانم بۆ من لەسەر پێیەکانی پشتەوەم بۆ ئەو هەڵبەستمەوە؟ چونکە سێکسکردن لەگەڵ لینین مانای تێگەیشتنی چەمکی مارکسیەتی لینینی نییە؟ بەس لەبەر ئەوەی لەگەڵ لینین یەک توالێتی بەکارهێناوە“.

بەناسکییەوە ستالین ئەستەنگەکانی پاش مردنی لینین دەخاتە روو، دوایی هەڕەشەی دادگا لێ دەکات ئەگەر زۆرتر قسە بکات، من بۆ مێژوو بێوەژنێکی تر بۆ لینین دەخوڵقێنم، بۆ ئەویش مێردێکی تری رەسمی دەدۆزمەوە: ئەگەر دەمی دانەخات، حزب ئامادەیە مووچەیەک بۆ ژنێک بەناوی ئانا ستاسۆڤای هاوڕێی و دەستە خوشکی ئایناسا، وەک ژنی لینین بەڕەسمی، لەجیاتی ئەو دەبڕمەوە.

نادیا تا ٥ی ئاداری ساڵی ١٩٢٣ قسەکە لە لینین دەشارێتەوە و باسی شەڕەکەی لەگەڵ ستالین ناگێڕێتەوە، لینین نامەیەک بۆ ستالین دەنووسێت:

”هاوڕێی بەرێز ستالین..

تۆ جورئەتی ئەوەت کردووە، بە تەلەفۆن شەڕی نادیای هاوسەرم بکەیت. ئەویش رووداوەکەی لەبیر خۆی بردووەتەوە، بەڵام زینوفیاڤ و کامناڤی ئاگادار کردووەتەوە، ئەوە لەبیر ناکەم، چونکە ئەوەی دژ بە ژنەکەم کراوە، دژ بە منە. دەپرسم ئامادەی داوای لێبووردن بکەیت و لە قسەکانت پەشیمان ببیتەوە، یان دەتەوێ هەموو پەیوەندییەکانت بە ئێمە ببڕیت“.

کلارا زاتکین لە ساڵت ١٩١٥ لەگەڵ نادیا یەکتریان نەدیبوو، لەو رەوشە گوتبووی: بە قژە خاوەکەی سەر شانی، شپرزە و ئاڵۆز، بە دڵە زۆر سادەکەی وەک ژنە کرێکارێکی ماندوو دیار بوو.

لە ١٠ی مارس دووبارە لینین نەخۆش دەکەوێتەوە و توانای نامە نووسینی نامینێت، لەوێ ستالین نکۆلی لەوە دەکات جنێوی بە نادیا دابێت و ملکەچی رادەگەیەنێت، داواش لە لینین دەکات پاشگەز ببێتەوە و وەسیەتەکەی بگۆڕێت، بەڵام لینین ئەوە ناکات.

پاش مردنی لینین لە ینایری ساڵی ١٩٢٥ نادیا بەناچاری لەگەڵ ستالین هاوکار دەبێت، لەگەڵ کۆنە هاوڕێیەکانی لۆنجۆمۆ دەکەوێتە کار، بۆیە ستالین هەڕەشەی لێ دەکات ئەگەر دەمی خۆی نەگرێت، ئاشکرای دەکات کێ ژنی راستەقینەی لینین بووە.

ستالینیش بۆ مردنەکەی لینین رەش دەپۆشێت، لە نۆڤمبەری ساڵی ١٩٣٢ ژنەکەی دەمرێت. بۆ تۆڵەکردنەوەش نادیا نامەیەکی هەستیاری بۆ دەنووسێت:
جوزیف ڤیساریونیتشی ئەزیز،

لەو دواییەدا بیرم کردووە، هیوادارم بتوانم پشتیوانیی تۆ بکەم. ئاسان نییە خەڵک کەسی نزیکی لەدەست بدات، هێشتا قسەکانی من و تۆم لەبیرە کە لە نووسینگەی ئیلیتش لە کاتی نەخۆشییەکەی کردوومانە. لەو دەمانە منی بەهێز کردبوو. دووبارە دەستت دەگوشم.
نادیا کروبسکایا.

نامەکە لەبنەوە گاڵتەجاڕییەکی پێوە بوو: نامەکە شێوەیەک بووە لە بچووککردنەوەی ستالین.

بەڵام ستالین شەش ساڵ چاوەڕوان دەکات تا تۆڵەی خۆی بکاتەوە، بەڵام لە نادیا و خوشکە دڵسۆزەکەی لە سزای لەسێدارەدان دەبوورێت. لە ئێوارەی ٢٦ی فبرایەری ساڵی ١٩٣٩ لە یادی حەفتا ساڵەی لەدایکبوونی، بەو قاڵبە کێکەی ستالین بۆی دەنێرێت ژەهراوی دەبێت، شەوەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی دەکەن، بەیانییەکەی دەمرێت، زووش تەرمەکەی دەسووتێنن، لە کاتی ناشتنەکەی ستالین پێکێک لەسەر خۆڵەمێشەکەی هەڵدەدات.

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …