Home / مێژووى جیهان / ژیانى ئەو مرۆڤە بخوێنەرەوە کە بۆ یەکەمجار هێزى کێشکردنى زەویى بەزاند

ژیانى ئەو مرۆڤە بخوێنەرەوە کە بۆ یەکەمجار هێزى کێشکردنى زەویى بەزاند

ژیانى ئەو مرۆڤە بخوێنەرەوە کە بۆ یەکەمجار هێزى کێشکردنى زەویى بەزاند

221242017_=-0=-0-=90oikj

ئاسمان زۆر ڕەشە و زەویش ڕەنگی شینە. ئەوە وتەیەکی بەناوبانگی یۆری گاگارینە، کە لە ١٢ی نیسانی ١٩٦١ دا بووە یەکەم کەس لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بەربەستی هێزی کێشکردنی زەوی ببەزێنێت.

گەشتەکەی گاگارین کە بە کەشتیی ئاسمانی یەکێتیى سۆڤیەت “فۆستۆک ١” ئەنجامدرا کە تەنیا کاتژمێرێک و ٤٨ خولەکی خایاند و کەشتییەکەش تا بەرزایی نزیکەی ٣٢٧ کیلۆمەتر لەڕووی زەوییەوە بەرزبووەوە، کە ئەوەش یۆرین گاگارینی تووشی شۆک کرد و وەک وتبووی کاتێک لەو بەزاییەوە زەوی بەدیکرد دیمەنێکی زۆر ناوازەی بینی.

هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە گاگارین وتویەتی لەکاتی چوونی بۆ بۆشایی ئاسمان هەستی بە گەورەیی خوداوەند کردووە، بەڵام هەندێک سەرچاوەی دیکە ئەو وتەیەی ڕەتدەکەنەوە.

گەشتە ئاسمانییەکە ژیانی گاگارینیشی لەگەڵ خۆیدا گۆڕی و لە زۆرێک لە وڵاتان بەچاوی پاڵەوانەوە تەماشای دەکرا و لەلایەن سەرۆک و بەرپرسانیانەوە بانگهێشت دەکرا، لە ساڵی ١٩٦٤ یشدا پۆستی جێگری ناوەندی ئامادەکردنی کەشتیوانانی ئاسمانی لە یەکێتیی سۆڤیەت پێ بەخشرا.

گەشتەکەی گۆگارین بۆ بۆشایی ئاسمان لەچوارچێوەی جەنگی ئەستێرەکان وەک بەشێک لە جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت دێت، کە لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە دژ بەیەک بەرپایان کرد بوو و هەر بۆیە هەر وڵاتەی هەوڵی دەدا بە دروستکردنی  موشەکێک یان فڕۆکەیەکی سەربازیی یان تۆپ و تانکێک کە بەرامبەرەکەی نەیبێت، خۆی وەک وڵاتێکی بێ هاوتا بۆ جیهان نیشان بدات.

ڕووداوەکەش بووە مایەی دڵخۆشیی یەکێتیی سۆڤیەت و وڵاتانی سۆشیالیستی و جیهانی سێیەم و بەدەستکەوتێکی مێژووی ناویان برد، بەڵام بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دڵەڕاوکێیی لێکەوتەوە.

هەنگاوەکانی یەکێتیی سۆڤیەت بۆ داگیرکردنی بۆشایی ئاسمان زیاتر و جۆراوجۆرتر بوون، بەو پێیەی لەڕەوانەکردنی مانگی دەستکردیش بۆ بۆشایی ئاسمان پێشەنگ بووە، کاتێک لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٥٧ دا یەکەم مانگی دەستکردی (سپۆتینگ١) ی لە خولگەیەکی چواردەوری زەوی جێگیرکرد.

لە دوای گەشتە ئاسمانییەکە زۆر لەسەر گاگارین وترا، وەک کۆڵۆمبسی گەردوون و دروستکەری قۆناغێکی نوێ لە پێشخستنی شارستانێتی مرۆڤایەتی و گەیشتنی مرۆڤێک بە پێگەیەک کە هەرگیز هیچ مرۆڤێکی دیکە پێی نەگەیشتووە.

بەڵام خۆشییەکانی گاگارین بە تۆمارکردنی ناوی لە مێژوودا ماوەکەی کورت بوو، چونکە لەدوای کەمتر لە ٧ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا و لە تەمەنی ٣٤ ساڵیدا گیانى  لەدەستدا.

قەدەر وایکرد ژیانی لە ڕووداوی فڕۆکەیەکدا کۆتایی بێت و هۆکارەکەشی تێکشانی فڕۆکەکەی بوو لە دۆخێکی نادیار و لەکاتی مەشقێکی ئاسایدا.

دواتریش تەرمەکەی سوتێندراو و خۆڵەکەی لەسەر شورای کرملین دانرا، بەوەش پەردە لەسەر ژیانی یەکەم مرۆڤ کە بۆ چەند ساتێک لە هێزی کێشکردنی زەوی ڕزگاری بوو دادرایەوە.

 

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …