Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / ٦٠ ساڵ بەسەر كۆتا هاتنی ئارامی سیاسیەكانی ئەمریكا هات و ترس دەستی پێ كرد لە زانایانی سۆڤیەت ‼️

٦٠ ساڵ بەسەر كۆتا هاتنی ئارامی سیاسیەكانی ئەمریكا هات و ترس دەستی پێ كرد لە زانایانی سۆڤیەت ‼️

٦٠ ساڵ بەسەر كۆتا هاتنی ئارامی سیاسیەكانی ئەمریكا هات و ترس دەستی پێ كرد لە زانایانی سۆڤیەت ‼️

 

‎زانایانی سۆڤیەت لەڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا ٦٠ساڵ پێش ئیستا
سەركەوتن لە هەڵدانی یەكەم. موشەكی كیشوەربڕ لە جیهانا لە وێستگەی بایكۆنۆری ئاسمانی هەنگاوێكی زۆر گەورە بوو لە بواری هێرش و بەرگریدا كە پێش هەموو جیهان. كەوتن

‎لەو ساتەی ئەو موشەكە دروست كرا ئەمریكا كەوتە نێو مەودای موشەكەكانی ڕوس كاتێك ئەمریكیەكان لە دڵنیای تەواودابوون و هیچ ترسێكیان نەبوو بەڵام ئەوئارامیە كۆتاهات
‎ئەم موشەكە دەرگایەكی لەبەردەم سۆڤیەت كردەوە بۆ ناردنی یەكەم مانگی دەست كرد لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و هەنگاوێكی گرنگ بوو بۆ برەوپێدانی ڕێگای پەیوەندی نوێدا

‎لەوكاتەدا بەهۆی پاراستنی هەندێك نهێنیەوە ناوی موشەكەكە نرا’’موشەكی’’٧

‎گرنگی ئەو موشەكە لەوەدابوو بۆ سۆڤیەت كە قەرەبووی ئەو دواكەوتنەی بۆ كردنەوە كە لە پێشبڕكێی ئەتۆمدا لەگەڵ ئەمریكا توشی هاتبوون كە بەهۆی ئەوەوە ئەمریكا ناوی چووە ناو وڵاتە سەركەوتووەكانی جەنگی جیهانی دووەم وە بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاكە ترسبوو لەو سەردەمەدا لەسەر سۆڤیەت لە چلەكانی سەدەی ڕابردوودا ئەمریكا توانی چەكی ئەتۆم بەدەست بهێنێت و فڕۆكەی بۆمبەری بۆ دروست بكات كەتوانای بڕینی دەریاكانی هەبوو و بگات بە دوژمنەكانی ئەمریكا
‎سۆڤیەت لەوسەروبەندەدا هەستی بەو ترسە گەورە كرد لەسەریان. بۆیە هەستا بەكۆكردنەوەی زانا و هێزی كاریان بۆئەوەی بەزووترین. كات دەستیان. بگاتە هۆكارێك بۆ گەیاندنی چەكە ئەتۆمەكانیان بە ئەمریكا بۆیە بڕیاریاندا كە موشەكێك دروست بكەن بۆ ئەو مەبەستە لەو كاتەوە پێشبڕێكێیەك كەوتۆتە نێوان هەردوو مەزنەكە بۆ دروست كردنی باشترین موشەك كە هەتا ئەم. چركەیەش بەردەوامە چونكە موشەك باشترین. و خێراترین چەكە كە بتوانرێ شوێنە گرنگەكانی دوژمنی پێ بكرێتە ئامانج

‎باوكی موشەكەكانی ڕوس سڕگەی كۆرۆلۆڤ و گرووپەكەی بە بەرهەم هێنانی ئەو موشەكە مەودایەكی زۆر سۆڤیەتی بردە پێشەوەو بەتەواوی وازی لە لەبەرگرتنەوەی مەشەكی فاوی ئەڵمانی هێنا بووە بناغەیەك بۆ نەوە نوێكانی ڕوس كە ڕوسیا هەتا وەكو ئەمڕۆ شانازی بەو پیاوە و موشەكەكەیەوە دەكات چونكە وە ڕوسیا بە پێشخراوی موشەكەكە ڕكابەرایەتی هەموو جیهان. دەكات لە ئیستایا

‎هەڵدانی موشەكی موشەك٧ لەئەنجامی كاردنی هەزاران. زانا و ئەندازیار و دیزاینەری ماندوونەناس بوو كە دەرگای كردەوە بۆ داهێنانی موشەكەكانی فۆستۆك وە فۆسخۆد وە مۆلینا وە سویوز كە لەمڕۆیا وەكو گوزەرەوە بەكاردێت لە نێوان زەوی و مانگە دەستكردەكان

‎تاقیكردنەوەی موشەك٧ یەكەم جار شكستی هێنا دوای ٣٣٠ كیلۆمەتر بەرەو ئاسمان وەرگەڕا و لەكۆنتڕۆڵ دەرچوو بەڵام سووربوونی كۆرۆلۆڤ ئەو پشتیوانەی كە هەمووان. لێیان دەكرد ئەوەی ویستی كردی و هەموو هەڵەكانی لەموشەكەكە دەكرد و سەركەوتووبوون وە هەموو ڕێكخراوە زانستی و كارگەكانی سۆڤیەت لە كاتژمێر سێی دوای نیوەڕۆ لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا ٦٠ساڵ پێش ئیستا ئاهەنگیان گێڕا بە هەڵدانی یەكەم موشەكی سەركەوتوو بەناوی موشەك٧
‎دوای ئەوە لەساڵی ١٩٥٨ یەكەمجۆری بەرگری ئەو موشەكە داهێنرا لە كارگەی ستالین یەك بۆ فڕۆكەوانی
‎لەبەرهەمی موشەك٧ موشەكی تر داهێنران. لەوانە فۆیفۆدا كە مەوداكەی ١١هەزار كیلۆمەترەو توانای هەڵگرتنی ١٠ كڵاوەی ئەتۆمی هەیە و هەر كڵاوەیەك توانای كوشتنی ٥٠٠هەزار كەسی هەیە

‎یەكەم بەكارهێنانی موشەكی مەدەنی نەوەی موشەك٧ لە ئۆكتۆبەری ساڵی٧ ١٩٥ەوە دەستی پێ كرد و یەكەم مانگی دەست كردی هەڵگری گیان لەبەریان پێ ئەنجام دا ئەویش سەگێك بوو بەناوی لایكا وە ئەو سەركەوتنە گەورەیەی موشەك٧ تۆماری كرد كاتێك ئەو موشەكە كەلەجۆری فۆستۆك بوو یەكەم مرۆڤی بەناوی یوری گاگارین. بردە بۆشای ئاسمان

تێبینی …كە دەڵێم. ئەمڕۆ مەبەستم دوێنێیە ٢٢/٨ دوێنێ ئەم. یادەبوو

وێنەكەش وێنەی باوكی موشەكەكانی ڕوسە سڕگەی كۆرۆلۆڤ وە لەكۆمێنت چەند وێنەیەكی ترتان. بۆ دائەنێم

‎وەرگیراوە لە سایتی RT Arabic
‎وەرگێڕاوە لەلایەن #Safin_kalary. ن

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …