Home / بەشی مێژووی كورد / سەنگی كەركوك و كەپیتاڵ لە بونیادی بیری نەتەوەی كوردیدا

سەنگی كەركوك و كەپیتاڵ لە بونیادی بیری نەتەوەی كوردیدا

… جەزا چنگیانی

كەپیتال وكەساییەتی كەپیتالیزم. لە بەهێزكردنی یەكتریدا دوو پێكهێنەری یەك هاوكێشەن. ئەگەر ئەمە لەسەر ئاستی تاكدا ڕاست بێت، ئەوە لەسەر ئاستی نەتەوەیەكی خاوەن كەپیتال و سامانی سروشتیشدا هەمان ڕاستییە. لە تەك ئەم دووچمكدا چەمكێكی تر هەیە. ئەویش هێزی بەگەڕخستنی كەپیتال و ڕۆڵی لە دابینكردنی پاشە ڕۆژی تاك و كۆمەڵ و تەمەن دریژی كەپیتال و كەپیتایزم دایە. ئەمەش پێَدەوترێ (هوشیاری بە گەڕخستنی كەپیتال) بە لكاندنی ئەم چمكانە و قەوارەیەكی پتەو ڕۆڵێكی مەزن دەچێتە ئەستۆی كەپیتال و كەپیتالیزمەوە. لە دینامیكی ژیان و مسۆگەركردنی ڕۆژ وئایندە. بۆ نەتەوە و كەپیتال و كەپیتالیزم ڕۆڵدەبینێ. ئەم پڕۆسێسە واتە هاوئاهەنگی ئەم سێ چمكە (كەپیتال و كەسایەتی كەپیتالیزم و هوشیاری بەگەرخستنی كەپیتال) بونیادی ئایدۆلۆژی تاك و كۆمەڵ دابیندەكات ئەمە سیستەمی تەواوی گشت كۆمەڵگا كەپیتالیستەكانی جیهانی كەپیتالیستە، بۆیە دەتوانین بێژین (نەتەوەیەكی خاوەن سامانی فرەی سروشتی و كانزا) ئەگەر لە تەكیدا. هوشیاری هێزی بەگەڕخستنی كەپیتالەكەی و كەساییەتی خۆی نەبێ. ئەوە نەدەتوانی سنوری كەپیتالەكەی فراوان بكات، نەدەتوانی بونیادی ئایدۆلۆژی نەتەوەی خۆی دابڕێژێ.
گرفتە گەورەكان، كۆسپە قۆچەكانی كۆمەڵگای ئیسلامی و جیهانی سێهەم. بە نەتەوەی كوردیشەوە، لە خاڵی ناهوشیاری بەگەڕخستنی كەپیتالدا كۆدەبیتەوە. لەو ساتەوەی پیترۆڵ وەك كەپیتالی عەرەبی دەركەوت. تائیستا وەك پێویست بۆ مسۆگەركردنی پاشە ڕۆژ و هاو سەنگی كێشەكەیان. نەیان توانیوە بە كاری بهێنن. بۆ ؟ چونكە كەپیتالە كەڵەكەبووەكەیان لە بانكەكانی دەرەوەی بەرژەوەندی نەتەوەی عەرەبدایە. خزمەت بە ئیستراتیجیتی نەتەوەی ئەو دەسەڵاتە دەكات كە هەڵیدەسوڕێنێ. بۆیە دەبینین سیاسەتی عەرەبی و بە تایبەتی ووڵاتانی خاوەن پیتڕۆڵ. هەمیشە پاشكوی بەرژەوەندی كۆمپانیە پیتڕۆڵیەكان و بانك زەبەلاحەكانی جیهانن. عەرەبەكان هەر ئەوەندە دەسەڵاتیان بەسەر كەپیتالی پیتڕۆڵەكەیاندا هەیە كە (ئەسپ و ئافرەتی جوانی پێبكرن) .
ئەمە پێشەكێەكی گەلێك كورتە بنەیە بۆ تێگەیشتن لە ڕۆڵی كەپیتال لە بونیادی ئیستراتیجیتی نەتەویدا.
كەركوك خاڵی وەرچەرخانە ئیستراتیجیەكان :
نە زیادڕەوییە، نە تیژڕەوی تیڕوانیی نووسەرێكی ناسیونالیستی كوردە، گەر بێژین كەركوك و سەنگی ئابووری پتڕۆڵەكەی خاڵی چەقی وەرچەرخانی ئیستراتیجیتی نەتەوەكانی وەكی (ئینگلیز، ئەڵمان، فرنسا، ڕوس، ئەمەریكا، یونانی، عەرەب، تورك و فارسەكانە) و تا ئیستا كەركوك لووتكەی گەرمی قوڵبداری كێشەكانی زلێهزكان و ناكۆكی (قەت بە ئامانج نەگەیشتوی) نێوان كورد و عەرەبە. (هوشیاری میژوو، هوشیاری سیاسیمان پێدەبەخشێ) بۆیە گەرەكمە لە میژووی گرفتی كەركوك وكێشە سیاسیەكانی جیهانەوە كە پەیوەندیان بە كەركوكەوە هەیە ئەم بابەتە دەسپێبكەم.
هێشتا سەدەی نوزدە كۆتایی نەهاتبوو زانای جیۆلۆجی فرنسی (ج. مۆڕگان) توانی سنووری پانتای حەوزی پیتڕۆڵی ناوچەی كەركوك تا خانەقین و شاخی كۆیخای پشت قەسری شیرین بە 300 كیلۆمەتر مەزەنە بكات. ئەم ڕووبەرە فراوانەی یەك حەوزییە پیتڕۆڵیە. دەتوانری بە تاقانەترین و فراوانترین حەوزی پیتڕۆڵی جیهان دابنرێ، یانی خاكێكی300 كم لە سەر زەریاییە پیتڕۆڵ. دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئەڵمانیاكان لێژنەیەكی جیۆلۆجیان بۆ هەمان مەبەست بە سەرۆكایەتی (د. رۆرباخ) ناردە كوردستان. لە ئەنجامی پشكنینەكاندا. ئەڵمانیەكان بۆیان ڕوونبووە، ئەم خاكە پڕە لە گەوهەری ڕەش. نامەیەكی خێرایان بۆ حكومەتی ئەوسای ئەڵمان نووسی تێدا. ئاماژەیان بەوەكرد، بە هەر شێوەیەك بووە پیویستە حكومەتی ئەڵمان ئەم خاكەی لەژێر كەنتڕۆڵیدا بێت. هەموو دەزانین ناكۆكی زلیهَزەكان لەسەر ئاستی قۆرخكردنی بەرژەوەندیە. لەسەر ئاستی ئەم بیردۆزەشدا زلیهیزەكانی جیهان ئیستراتیجیتی خۆیانیان هەڵبەستوە و كەركوك بوو بە خاڵی ناكۆكی نێوان ئینگلیز و ئەڵمانیەكان. (فاكتەریكی گرنگی جەنگی جیهانی یەكەم) كە تیدا 75 ملیۆن سەرباز وئەفسەر بەشداربوون. لە مانە 10 میلۆین یان كوژران وپتر لە 20 ملوین بریندار و سەقەت‌وجگە لەمەش نزیكەی 10 میلۆین مرۆڤ بە هۆی كارەساتی جەنگەوە لە سەرما و لە نەخۆشی و برسیتیدا مردن. 6 هەزار كەشتی بازرگانیش لە دەریادا نقوم بوون*1**2
كە دەوڵەتی عیراق دروستكرا هێشتا باشوری كوردستان بە زۆر لە عێراق مارە نەبڕابوو، مەلیك فەیسەل بە ئینگلیزەكانی گوت : ئەگەر باشوری كوردستان نەخەنە سەر عێراق وەك ئەوە وایە مرۆڤی دروست بكەن و سەری نەبێ. زۆر ڕاستیكرد. كە دەوڵەتەكە درووست ببوو بەبێ پارەی پیتڕۆڵی كورد نەبوایە بەڕیەوە نەدەچوو. بۆنمونە 15/11/1948 وەزیری دارای ئەوسای عێراق (علی ممتاز الدفتری) وازی لە وەزارەتەكەی هانی لەبەر ئەوەی لە گەنجینەی عیراقدا هێندەی پارەی تیدا نەبوو تا بتوانن پارەی موچەخۆرەكانی دەوڵەتی پێبدەن، بۆ نمونە ساڵی 1948 پارەی هاتوو بۆ گەنجینەی حكومەتی عیراق 24، 580، 570 دینار بووە، وەلی پاری ڕویشتوو یان ئەرك 25، 969، 000. ئەم نایەكسانیە لە گەنجینەی عیراقدا، قەیرانیك بوو رژێمی عێراقی تووشی هاتبوو. لە هەموو قەیرانێكشیاندا پەنایان دەبردە بەر تاڵانی بردنی پیتڕۆڵی كوردستان بۆبەڵگەی ئەم ڕاستییە. بروانە وەزیری دەرەوەی عیراق دكتور الجمالی لە پەرتووكی (ژكریات و عبر) چ دەنووسێ (استدعانی نوری السعید رئیس الوزراْ وكنت انژاك وزیرا للخارجیە الی جبل صلاح الدین حیپ كانت یتمتع بعگلە قصیرە صیف 1949 لیخبرنی عن اچگرار الحكومە العراقیە علی ان تسمح بچخ النفگ الی حیفا نڤرا لحاجە الخزینە الی المال. . وعدم توفر الرواتب لموڤفی الحكومە. قلت لە اننی لا استگیع المشاركە حكومە اسمح بچخ النفگ الی حیفا و تساعد علی تقویم الاقتصاد الاسرائیلی، فارجو اعتباری مستقیلا من الوزارە) . بە كوردێكەی (سەرۆك وەزیران نوری سەعید لە كاتێكدا وەزیری دەرەوە بووم بانگی كردم بۆ شاخی سەلاحەدین، كاتێك لە پشودانێكی كورتدا لە هاوینی ساڵی 1949 بوو. ئەوەی پێڕاگەیاندم كە حكومەتی عیراق لە بەر ئەوەی پێویستی بە پارە هەیە لە باریكی خراپدایە و ڕیگە بدا بە ڕۆیشتنی پیتِرۆڵ بۆ حەیفا تا بتوانی مووچەی فەرمانبەرەكانی بدا، پیم گووت من ناتوانم هاوبەشی حكومەتێك بكەم ڕێگە بە ڕۆیشتنی پیترۆڵا بۆ حەیفا بدا و كە دەبێتە یارمەتیدەری ئابووری ئیسرائیلی. *3 ئەمانە نمونەن بۆ ڕۆڵی پیتڕۆڵەكەمان لە كێشە و ئیستراتیجیەت و ژیانی كەسانی ناكورد دا.
هەرچەندە ئینگلیزەكان كە خاوەنی تەكنەلۆژیایەكی پیشڕەو و كەپیتاڵێكی فرە بوون. لەپێش خاوەن پتڕۆڵەكانەوە لە نرخ و بەها و ڕۆڵی پیتڕۆڵ. لە كێشە ئیستراتیجیەكاندا گەیشتبوون، بۆیە چنۆكی ویستی خۆیانیان گۆیزایەوە بۆ ئەو ناوچانەی بە كاڵای پیتڕۆڵ دەوڵەمەندن. (ولیم دارسی) لە 28/ئار/ 1901 مۆڵەتنامەیەكی لە تەك مزەفەرالدین شای ئیرانی لە بارەی دەرهێنانی پیتڕۆڵەوە مۆركرد و بەمشێوەیە توانیان قۆرخی پیترۆلی ئێرانی بكەن. ئەڵمانیەكانیش بۆ پارسەنگی هێزی پیتڕۆڵی خۆیان ساڵانی 1901، 1902 و 1904 بە هۆی پڕۆژەی ڕاكێشانی هێڵی شەمەندەفەری نێوان بەرلین و بەغداوە. مۆڵەتی گەڕان بە دوای پیترۆڵیان لە سوڵتانی عوسمانی وەرگرت. هێشتا جەنگی جیهانی یەكەم دەستی پێنەكردبوو ئینگلیزەكان وەك ئامادەباشییەك بۆ جەنگەكە و مسۆگەركردنی چەكێكی ئیستراتیجی. نەخشەی مسۆگەركردنی چاڵە پیتڕۆڵیەكانیان خستە بەرنامەی كاریانەوە.
(ونستون چەرچڵ) ساڵی 1912 وەزیری بەرگری بوو. لە نامەیەكدا كە بۆ سەرۆكی هێزی دەریای بەریتانی (سیرفیشەر) دەنێرێ و زۆر بەچڕی ئاماژە بە مسۆگەركردنی پترۆڵ دەكات دەنووسێ :
ئەركتان : گەیشتنی پیترۆل بۆ بەریتانیا مەزن :
1) بە هەرزان لە كاتی ئاشتیدا.
2) بە دڵنیاییەوە لە كاتی جەنگدا.
هەر هەمان سیاسی چەرچڵ لە كۆبۆنەوەی پەرلەمانی بەریتانی ڕۆژی 17/7/1913 ووتی :
1) یان دەبێ بە هەرشێوەیەك بووە، ببینە خاوەنی پیترۆلی جیهان.
2) یان دەبێ بە هەرشێوەیەك بووە پیتڕۆڵی جیهان لە ژێر كۆنترۆڵی خۆماندا بێت.
ئەمە سەنگی پیتڕۆڵ لە هاوكێشە سیاسی و ئیستراتیجیتی زلهێزەكاندا. . . لە سەردەمی ئێستا و داهاتوشماندا كە بۆ ئێمەی كوردی (خاوەن كەركوك) زۆر گرنگە بیزانین. ساڵی 2010 ژمارەی مرۆڤەكانی ڕووی گۆی زەوی دەگاتە 7، 2 ملیارد مرۆڤ. لەو ساتەدا تەنیا 40 ووڵات ئیستگەی ئۆتۆمیان بۆ پەیداكردنی ووزە هەیە. ووڵاتانی تری جیهان ناچارن بۆ پەیداكردنی سەرچاوەی وەز و سوتەمەنی ڕووبكەنە پیتڕۆڵ، كەواتە ڕۆڵی پیتڕۆڵ هەر زیندوە. *4
خۆیندنەوەی ئەمانە یانی تێگەیشتن لە نرخ و بەها و سەنگی كەركوك لە بونیادی كەسایەتی نەتەوەی كورد دا. لەو ساتەوەی بە تۆپزی كوردستان و كورد و سامانەكەمانیان لە ناسیونالیستی عەرەب مارەكرد. تا ئیستا بازی بە بەها مرۆیەكانمان و سامانەكەمان دەكەن. لە ئەنجامی سیاسەتی بە عەربكردنی كوردستانەوە، بە تایبەتی ناوچە پیتڕۆڵیەكان (43، 488) كم دووجا لە خاكی باشوری كوردستان بەر شاڵاوی تعریبكراوە. *5 ئەمە لە لایەك لە لایەكی ترەوە ناسیونالیستی عەرەب هێندە نا مرۆڤانە مامەڵە لە تەك مرۆی كوردا دەكەن ئەگەر بەدەستیان بۆایە ئۆكسجینیشیان لێقارس دەكردین. بڕوانن : پتڕۆڵی یەدیكی عیراق بە 64 ملیار تەن قەبڵاوە. لەم ڕێژەیەدا 10% لە ناوەڕاستی عیراقدایە. 36% لە باشووری عیراقدایە. یانی 46% هی عەرەبە. لە 64% لە كوردستاندایە وهی كوردە. وەلی ڕێژەی دەرهێنان و فرۆشتنی پتڕۆڵی عێراق. نزیكەی لە 90% لە كوردستانەوە بەرهەمدەهێنرێ. (لقد تعهدت كل من شركتی النفگ العراقیە و نفگ الموصل، بتصدیر ما لایقل عن 22 ملیون گن من النفگ الخام كحد ادنی كما تعهدت شركە نفگ البصرە بتصدیر پمانیە ملاین گن من النفگ الخام سنویا، كحد ادنی كژلك. . . الخ) بە كوردێكەی (كومپانیای پیترۆڵی عێراقی و موسل بریاریاندا كەمترین ڕێژە 22 میلوین تەن پیڕۆڵی ڕەسەن وهەروەها كومپانیای پیترۆلی بەسرەش بە ڕێژە 8 ملیوین تەن لە پیتڕۆڵی ڕەسەن بنیریتە دەرێ) *6. ئەمەش یانی سیاسەتی چۆڕبڕكردنی كورستانە لەپیتڕۆڵ. ئەم ڕاستیانە چ كەڵكێكی بۆ ئێمەی كورد هەیە ئەگەر نەبێتە هێزی وەرچەرخانی هزری و گۆڕینی ئیستراتیجیتی نەتەوەیمان ؟ كەواتە پێویستە لە سەرمان لە چڵیسەكانی دەرەوەی سنوری كوردستان و كۆلیانیستەكانی كوردستان زۆر تر، فرەتر، فراونتر لە ئێستا بیر لە كەركوك بكەینەوە، كەركوك بۆ كورد تەنیا سەرچاوەیەكی ئابووری نیە. بەڵكو سمبۆڵی كەرامەتی مرۆڤایەتیمانە. بەتاڵانبردنی سامانی سروشتی كوردستان (پترۆڵ و ئاو) لە لایەن كۆلۆنیالیستەكانی كوردستانەوە و پێداگرتنی تاقمی نا كوردی (دەسەڵاتی كاتی عیراق) و ناردنی 1750 شیعە لە سوپای مەهدی لە لایەن هەرزەكاریكی وەكی (مقتدا صدر) بۆ كەركوك. تەنیا لایەنی ئابووری نیە بەڵكو بریتیە لە هەوڵدان بۆ (كەمكردنە و ڕووشاندن و سوكایەتی و بچوككردنەوەی كەسایەتی نەتەوەی كورد) دوژمنانمان چاك لەوەتێدەگەن گەر میلەتێك ڕێگەبدا سامانی سروشتی بە تاڵان ببرێ ئەوە دەتوانری بە ئاسانی (ئابڕو و كەرامەتی نەتەوایەتیشی ببرێ) هەر میللەتیكیش ڕێگەیدا كەرامەتی لكاوی ببێ ئەوە میللەتێكی بێ پاشە ڕۆژ و كۆیلەیە.
ئەنجامگیری و خۆیندنەوەی نۆیمان بۆ كەساییەتی و ڕۆڵی كەپیتاڵی كورد (پیتڕۆڵ) :
لەدوای ڕاپەرینی 1991 ئێمەی كورد ڕووبەڕووی تاقیكردنەوەیەكی میژووی بووینەتەوە، خۆیندنەوەمان بۆ ئەدموسفیری باشوری كوردستان و عێراق و ناوچەكە. پیویستە گوتاری یەكگرتووی كوردستانی و مامۆستامان میژوو. هەنگاومان لە سەر ئاستی شیتەڵی ئاوزانی سورەتی ئەنفال بێت. گۆڕینی ئاوزانی سیاسی و سیستەمی ژیان ودیالۆگی كورد و كورد. كورد و كۆلۆنیالیستەكان. پێًوستە بە پیێ بارو دۆخی جیهان و پێویستی بازاڕی گڵوبالیزم. گۆڕانكاری بەسەردابێت. یانی گۆڕینی چەكی بەرنگاربوونەوەی خەباتی سیاسیمان. من لێرەدا مەبەستم گۆڕینی ئاوزانی سیاسی (كوردی) لە (لەناوبردن، تڕۆكردن و سوكایەتی) بە دەسەڵاتی سیاسی كوردی ئەم سەردەمەمان نیە. ئەوان بە هەموو پۆزەتیف و نیگیتفیكیانەوە، سەردەمانێك خەباتیانكردوە. وەلی مەبەستم ئاوڕدانەوەیە لە خەباتی دوای ڕاپەرین وهاتنەخوارەوەی كورد لە لوتكەی شاخە تەویڵبەرزەكانی كوردستانەوە. بۆ ناوشار. ئاشكرایە جیاوازییەكی فرە لە نێوان خەباتی شاخ و شاردا هەیە. (شار و گوند) خاوەنی دوو شترۆكتۆری ئابوری جیاوازن. گۆڕەپانی خەباتی شاخ پەیوەندی بە شێوەی بەرهەمهێنانی شاخەوە هەیە كە بەرهەمهینانی كشتوكاڵێكی پرێمیتیفە. سنور تەسك و داخراوە. مەودای بیركردنەوەی مرۆكانی ئەو دەفەرەش تەسك و داخراو پڕێمیتیفە. تێگەیشتنیشیان بۆ گرفتە نۆیكانی جیهانی و هاوبەشیكردنی پرۆسیسی گلۆبالیزم تەسك و نامۆیە. وەلێ نەوەی شار و كادیرانی بازارەكەی. نەوەی ئەنتەرنیت و زاتەلیت و بە شێكن لە شەپۆلی گلۆبالیزم. تێگەیشتنی ئەم نەوەیە. لە میكانیزمە كۆمەڵایەتی و ئابوریەكاندا شل وملترە لە نەوەكانی شاخ. دوای ڕمانی صدام و هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی عیراق و سوپا پیسە دڕندە ئینگلیز دروستكراوەكەی. بوونی دەسەڵاتێكی وەكی ئەمەریكی. ئێمە بووین بە چمكێك لە بەرژەوەندی كەپیتالیزم و بازاری پیترۆڵی ئەمەریكی. بەم هۆیەوە گەر زرنگ بین دەتوانین لە پڕۆسێسی گۆڕانكاری سیاسی كوردستانی گەورە، عیراق، ناوچەكەدا. ڕۆڵمان هەبێ و چمكی شانازیداری ئیستراتیجیتی نەتەوەیمان قایم بگرین. ئاشكرایە هۆی بوونەكەشمان بوونی پیشڕەوەی تەكنەلۆژیا و هوشیاری كەپیتالیزمی كوردی نیە. بەڵكو (بەها ونرخ و سەنگی پیتڕۆڵەكەمانە) مادامێكی پیتڕۆڵ فاكتەری وەرچەرخانە سیاسی و كۆمەڵایەتیكان و ڕۆحی ئابووری سەردەمی گڵوبالیزمە. پێویست ناكات ڕووی هیوای كورد بۆ بەدەستهینانی ویستە نەتەوەیەكەی بكرێتە قیبلەی ئاوزانی ڕەقهەڵهاتووی ناسیونالیستی پریمتیفی عەرەب و فارس و توركەوە. دەبێت گێڕی ئیستراتیجیكەمان بگۆڕین بەلای بە كارهێنانی هێز و موتیفی پیترۆڵەكەماندا. تا كورد سوربیت لە سەر كورد بوونی كەركوك و موصل و خانەقین و شار پیترۆڵیەكانی كوردستان. هێندە لە بەرژەوەندی و پڕۆژەی زلێهزەكانی جیهان نزیك دەبێتە و كێشەشكەمان لە ئاوزانی پریمیتیفی (ڕۆژهەڵاتی و ئیسلامی رەق و تەق) دەترازی و دەچێتە دنیای بەرژەوەندی كەپیتالیزمەوە. (هیچ كێشەیەك بەبێ سیستەمی ئاوزانی مرۆڤ بە ڕێوە ناچێ) تێگەیشتن لەم ڕاستیە تێگەیشتنە لە گرفتی گشت چینەكانی كۆمەڵگای كوردەواری و كەسایەتی نەتەوەی و تاكی كورد.
زۆر بەداخەوە كەكادیرانی كەم ئەزموونی شاخ. بوون بە دەسەڵاتدارانی شار مامەڵەی بازاڕی شاریان بە ئاوزانی شاخەوە دەكرد بە بازاڕ و سیستەمەی ئابووریەكەی نامۆ بوون. بۆیە لە پراكتیكی سەرەتاییاندا تووشی گەلێك هەڵەی میژووی بوون. وەلی كە كاڵایی پیتڕۆڵ لە كاتی ئابلوقەكەدا. بوو بە تاقە سەرچاوەی پەیداكردنی نان و كەپیتاڵ. بۆ ساخكردنەوەی ئەم كاڵا بەنرخە. كورد ڕویكردە فرۆشتنی بە شێوەی قاچاخ. ئەنجام كومپانیای (برایم خەلیل) دروست بوو. كە دەتوانری ئەم كومپانییە بە یەكەم كومپانیای پیتڕۆڵ دابنرێ. كە كورد ڕاستەخۆ بەشێكی تێدا هەبوو، لەبەر ئەوەی خاوەنی بۆرسەكانی ئەو كومپانیایە واتە (برایم خەلیل) لە بەرژەوەندیدا هاوبەش بوون. لە نێوانیاندا شێوەیەك لە فیدریالیەتی قازانج پیادە دەكرا. لایەكی بزوتنەوەكە بوو بە خاوەنی كەپیتاڵی پیتڕۆڵ. لاكەی تریشیان (یەكیتی) دووربوو لە شاڵاوی كەپیتاڵی پیتڕۆڵ. ئەمە بوو بە هۆی لا سەنگی تەرازوی هێزی نیوانیان. ڕووی دووهەمەی هێزی سیاسی باشور بە مافی خۆی دانا بیر لە بەشێكی بۆرسەی ئەو كومپانیە بكاتەوە. دوای كۆمەڵە داوایەكی بێ وەڵام. ئەم نا یەكسانیە بوو بە هۆی تیكچون و لە گرێژەنەچوونی پەیوەندیەكان. هەرچەندە ئاماژەیەكی ئاسودەدار نیە كە (برایم خەلیل) كارەساتی زۆر بۆ كورد هانی. وەلی لایەنی پۆزەتیفی ئەم كومپانیایە، هەر دوو هێزی سەرەكی باشوری گەیاندە ئەو ئاستەی لە جێاتی بە كڵاشینكۆف بەرامبەر بەیەك ببنەوە. تەوقەی ئاشبوونەوە لە واشنتۆن و بە ئامادەبوونی خانمی وەزیری دەرەوەی ئەوساتەی ئەمەریكی (خانمی ماردلین) لەسەر دابەشكردنی بۆرسەی برایم خەلیل بكەن. پێش تەوقكەش لەتەك لە دایك بوونی كەپیتاڵی پیتڕۆڵ لە لای كوردەوە. لایەنی دووردەست لە كەپیتاڵی پیتڕۆڵی كومپانیای (برایم خەلیل) . یەكێتی (پاڵاوگەی پیترۆڵی سلیمانی) یان هانیە بەرهەم. لە ڕاستیدا ئەم پاڵاوگەیە دەتوانری بە جوانترین كاری سیاسی كوردی لە باشوردا دابنرێ، هەردوو كومپانیای (برایم خەلیل و پاڵاوگەی پیتڕۆڵی سلیمانی) بوونە دوو سەرچاوەی هێزی ئابووری هەر دوو لایەنەكە، كە لە سەر ئابوری پتِرۆلی كوردستان دامەزرا. ئەم دوو سەرچاوە ئابوورییە پیتڕۆڵییە كوردییە، پەیوەندیكانیشی لە ئابووری شاخ و شارە سەرەتایەكانی كوردستانەوە گویزرایەوە بۆ مۆدیرنترین بازاری ساخكردنەوەی پیتڕۆڵ. مامەڵەكردنی كورد لە تەك زیندوترین و بەنرخترین كاڵای جیهانی (پیتڕۆڵ) ئاوزانی سیاسی كوردی لە زمانی كڵاشینكۆفەوە بۆ دیالۆگ و ئیستراتیجتی بزوتنەوەكەی لە ئۆتۆنۆمیەوە بۆ فیدریالیەت گۆڕی. یان بە قایمی چەسپانی. (فان استقلالیە القومیە و الحفاڤ القوی علی الژات و الهویە القومیە چد امم غریبە، لایمكن بدون استقلال اقتصادی) بە كورێكەی (سەرفرازی گەلایەتی و پارستنی هێز خود وشوناسنامەی گەلایەتی. دژی نەتەوە بێگانەكان، سەقامگیر نابێ بە بێ سەرفرازی ئابووری) بینمان خاوەن بڕیارەكان بە تایبەت ئەمەریكایەكان چونكە ئەوان پێش گشت شتَی بیر لە بەرژەوەنی خۆیان دەكەنەوە نەك دژی داخوازی كورد بوون بە پێچەوانەوە. داكویكەر بوون. گۆڕینی ئیستراتجێت وئاوزانی سیاسی كوردی. خۆقوتاركردنە لە كەنتڕۆڵ وبەربەرێتی كۆنۆلیالیست وناسیونالیستی عەرەبی عیراقی كە لە ماوەی 83 ساڵدا ڕووی هزری نامرۆیان بە نامرۆیانەترین شێوە نیشانی كورد دا. بۆیە پیویستە ناسیونالیستی كوردیش بەرژەوەندی نەتەوەی خۆی لە هەموو بەها پیرۆزەكانی تری پیرۆزتر بكات. چونكە تەنیا كەرەكتەر و موڕاڵی نەتەوەییە مرۆی كورد لە چەوسانەوە قوتار دەكات.
ئەوچمكە ئابووریانەی ئاماژەمان بۆ كردن، دەبییتە هەڵتەكاندنەوەی بنەما كۆمەڵایەتی و هزەریەكانی كۆمەڵگای كوردەواری بەمەرجی كادیرانی شاخ. ئەوانەی تێگەیشتنیان بۆ گەڕخستنی كەپیتالی كوردی لە زەمەنی گلۆبالیزمدا تەسكە. دور بخرێنەوە جڵەوی ئەركی داهاتوو بدەنە دەست نەوەی نۆی. سەرچاوەیەكی تری سەرماییەی كوردی كادیرانی كەپیتالیستی پێگەشتوی كوردن لە هەندەران. ئەگەرچیش بەشیوەیەكی ئەكادیمی فیرنەبووبێتیشن، وەلی بە پڕاكتیك لە بازاری كەپیتالیزمی هەندراندا قاڵبوون. دەتوانری وەك هێزیكی هزری بەكار بهێنرین بۆ پێادەكردنی سیستەمی كاری مۆدیرن. . بە هۆی بوونی كەپیتالیكی زۆری كەڵەكە بووی لە كوردستان و عیراقدا، كوردستان و عیراق پیویستی بە هیزی مادی (مارشال پلان) نیە وەلی پیویستی بە سیستەم و ئاوزانێكی سەردەمە. بۆ بەگەڕخستنی ئەو بڕە زۆرە پارە كەڵەكەبوە كە بۆ پڕ‌وژەكانی داهاتووی كوردستان تەرخانكراوە. . هاوبەشبوونی كەپیتالیزمی كوردی لە پڕۆژەكاندا یانی (هاوبەشبوونی دەسەڵاتی سیاسی كوردی) لە سەر ئاستی عیراق و ناوچەكە و كوردستاندا. یانی بە دەستهێنانی ویستە نەتەوەیەكان. لە ڕاستیدا بیری نەتەوەی زیاتر لە ئامیزی بیری كەپتاڵدا پێدەگرێ و گەشەدەكات. پەیوەندیەكی نەپچراوی بە بزوتنەوەی نیشتمانی هەر میللەت و گەلێكەوە هەیە. ئەمە ڕاستیەكە تەنانەت دژە كەپیتالیستەكانیش ناتوانن نكۆلی لە پردی بەرژەوەندی كەپیتاڵ و بزوتنەوە نیشتمانیەكان بكە. بۆیە كەسێكی وەكی لیلین لە (كاری مافی چارەنووسدا) ئاماژە بەو ڕاستیەدەكات. ئەوە ڕاستیەش لەبەر دیدەماندا كە باشوری كوردستان و بەشەكانی تری دابراو لە كوردستان بە هوی بارو دۆخی كۆلۆنیالیەوە. چینەكانی ناویان بە شێوەی سروشتی گەشەیان نەكردوە. كۆمەلگایەكیش چینەكانی بە ئیفلیچ و بێ هوشیاری چینایەتی بژین. پاشە ڕۆژ و ڕەوتەكانی ژیانیان چەوت دەبیت. چونكە هوكارە ئابووریەكانی گشت كۆمەلگایەك وەك هوكاری دین زمان و كولتور سروشت ڕۆلی گەورە لە پەیوەندیە كۆمەڵایەتیكاندا بە چڕی دەبینی. پابەستبوونی كورد بە كەنتروڵكردنی سامانی سروشتی پیترۆل و كەسایەتی شاری كەركوكەوە. كۆمەڵگای كوردەواری دەگۆڕی بە كۆمەڵگایەكی چینایەتی تەندروستیدار. كەپیتالیستیش لە بەر خاتری چاوی كاڵی گەشەكردنی خۆی و كەپیتاڵەكەی و پاشە ڕۆژی. مەجبورە ئەدموسفیرێكی وا بسازێنی كە تەكان و كۆمەك بە پرۆسیسی دیموكراتیزەكردنی كۆمەڵگا بدا. (جۆرج والدن) سەرۆكی كۆمپانیایی (ساكۆنی فاكۆن) كە بەیەكی لە زەبەڵاحترین كومپانیە پیتڕۆڵییەكانی جیهان دادەنری. لە ساڵی 1945 ووتی (كارو بار و مامەڵكردن لە تەك پیتڕۆڵدا. 90% سیاسیە و 10% ئابووریە) . یانی گەڕانەوەی شاری كەركوكی گلێنە بۆ باوەشی پیرۆزی كوردستان. یانی جڵەوگرتن و مسۆگەركردنی چمكێكی گرنگی بونیاتی هێزی پاراستنی ئاسیشی نەتەوایەتی كوردە. خەبات لەپێناوی دەوڵەتیكی نەتەوەیدا سەرچاوەكەی لە ئابوری و كەسایەتی و سەنگی شاری كەركەوە وەردەگیری. . كەواتە كاركردنی كەپیتالیستی كورد و تیكەڵاوكردن و بە گەڕخستنێكی كوردانەی كەپیتالی كورد لە تەك كەپیتالی ئەمەریكی و كومپانیە گەورەكانی تری جیهاندا. ڕۆلی بزوتنەوە و هیوای كورد بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێكی كورد مسۆگەر دەكات. چونكە (سیاسەت هونەری پاراستنی بەرژەوەندیە) *8
سەرچاوەكان :
1) كوردستان لە ساڵەكانی شەری یەكەمی جیهان. دكتۆر كمال مەزهەر
2) Der Kampf um die weltmacht öl. . von Anton zichka. . leipzig 1934
3) تاریخ وزارات العراقیە. . جزئین 7/8 السید عبدالرزاق الحسینی
4) الوگن العربی وقچیایا مستقبلیە / احمد نافع و هانی خلاف
5) ئەمنی ئیستراتیجیتی عێراق و سێ كوچكەی بەعسیان. ترحیل، تعریب، تعبیس. نوسینی چیا. . . لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی كۆمەڵە.
6) سەرچاوەی ژمارە 3
7) رۆژنامەی الحیاە ژمارەی 14947 ڕۆژی 04/02/29
8) ئەم ووتار لە ڕۆژی 06/03/2004 لە كۆڕێكدا كە تایبەت بۆ بە شاری كەركوك خۆیندرایەوە بۆ نووسینیشی كەڵكم لە هەردد ووتاری خۆم (لە شاخەوە بۆ شار و لەشاروە بۆ كەپیتاڵ) و (ڕۆڵی سەرماییەی كورد (پیتڕۆڵ) لە تیرۆری ڕژێمەكانی عیراقدا. وەرگرتووە.
02/03/2004
www. chingiani. de

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …