Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو

 

Vintage still life. Vintage compass lies on an ancient world map in 1565.

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو

هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە روویداوە لە سالانى رابردوو بە درێژایی مێژوو.

30ی  یۆلیۆ/ ته‌مووز
رووداوه‌كان:

1836: دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی مه‌عاریفی كوێت و ئه‌وه‌ش بۆ دانانی هێڵه‌ سیاسیه‌ی فێركاریه‌كان و دیاریكردنی رێگاكانی راپه‌ڕاندنی، و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش شێخ عه‌بدوڵا جابر سوباح بوو.
1930: یه‌كه‌م پاڵه‌وانێـتی جامی جیهانی له‌ نێوان ئۆرۆگوای و ئه‌رجه‌نتین به‌ ئه‌نجامی (4-2) بۆ ئۆرۆگوای.
1932: پێشبڕكێی ئۆڵۆمپیاتی جیهانی له‌ شاری لۆس ئه‌نجلوس له‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامدرا و به‌رده‌وام بوو تا 14/8.
1954: ئه‌ستێره‌ی ئه‌مریكی ئیلفیس بریسلی یه‌كه‌م ئاهه‌نگی خۆی زیندووكرده‌وه‌.
1968: پاكتاوكردنی توخمه‌كانی دژ به‌ سه‌ركرده‌ی شۆڕشی 17ی ته‌مووز ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر و جێگره‌كه‌ی سه‌دام حسێن له‌ ئه‌ندامانی حیزبی به‌عس، و ئه‌و شۆڕشه‌ش ناسرا به‌ شۆڕشی 17/30 ته‌مووز.
1971: گه‌شتی ئاسمانی (ئه‌پۆلۆ 15) دابه‌زیه‌ سه‌ر رووی مانگ.
1980: كینیست یاسایه‌كی ده‌ركرد كه‌ قودسی دانا به‌ پایته‌ختی هه‌میشه‌یی ئیسرائیل.
1993: بۆسنیه‌كان كۆتاییان به‌ كاركردن هێنا له‌ هه‌ڵكه‌ندنی تونێلێك كه‌ ده‌ڕۆشت به‌ ژێر (فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌راییڤۆ) كه‌ رزگاركه‌ریان بوو له‌ ئابڵووقه‌ی هێزه‌ سربیه‌كان بۆ پایته‌خته‌كه‌یان.
1996: كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئێران له‌ باشووری كوردستان.
1999: دانانی مه‌لیكی مه‌غریب محه‌مه‌دی شه‌شه‌م به‌ فه‌ڕمی له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات.
2002: ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌ مزگه‌وی گه‌وره‌ی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق و برینداربوونی 2 كه‌س.
2004: له‌ ئاكامی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی له‌به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی ناونوسكردنی سه‌ربازی له‌ به‌عقوبه‌ 71 كه‌س كوژران و 92 كه‌سیش برینداربوون.
2005: تیاچوونی سه‌ركرده‌ی باشووری سودان (جۆن قرنق) له‌ رووداوێكی تێكشكانی كۆپته‌ر كه‌ ده‌یگواسته‌وه‌ و له‌ ئۆگه‌نده‌وه‌ هاتبوو.
2006: ئیسرائیل شاری (قانا)ی لوبنانی بۆردومان كرد، كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی نزیكه‌ی 55 منداڵ و ئافره‌ت و ئه‌وه‌ش له‌ میانی جه‌نگی دژ به‌ لوبنان.
2008: دادگای ده‌ستوری له‌ توركیا بڕیارێكی ده‌ركرد به‌ ره‌تدانه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كه‌ تۆمه‌تبار كرابوو به‌ دژایه‌تیكردنی عه‌لمانیه‌ت.
2008: سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیلی و سه‌ركرده‌ی حیزبی كادیما (ئیهود ئۆلمه‌رت) بڕیاریدا خۆی كاندید نه‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی حیزب كه‌ بڕیاربوو له‌ مانگی سێبته‌مبه‌ر ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه‌ش مانای واز هێنان بوو له‌ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت.
2013: هه‌ڵبژاردنی (مه‌منون حسێن) به‌ سه‌رۆكی پاكستان له‌ دوای ئاسف عه‌لی زرداری.

له‌دایكبوون:
1511: جورجو فازاری، نیگاركێشی ئیتالی.
1863: هنری فۆرد، پیشه‌سازی ئه‌مریكی و داهێنه‌ری ئۆتۆمبیلی فۆرد.
1818: ئیمیلی برونتی، ژنه‌ رۆماننوس و شاعیری ئینگلیزی.
1898: هنری سبنسه‌ر مۆر، په‌یكه‌رتاشی به‌ناوبانگی سه‌ده‌ی بیسته‌م، له‌ به‌ریتانیا.
1920: فه‌رید شه‌وقی، ئه‌كته‌ری میسری.
1947: ئارنۆڵد شوارزنجیر، ئه‌كته‌ر و سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مریكی.
1948: جان رینو، ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی.
1957: نیری ئه‌لبرتۆ بومبیدو، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتینی.
1961: لورنس فیشبورن، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1963: لیزا كودرو، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1964: فیفیكا ا . فوكس، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1964: یورگن كلینسمان، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1969: سایمون بیكه‌ر، ئه‌كته‌ری ئوستورالی.
1971: كریستین تایلور، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1974: هیلاری سوانك، ژنه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1982: جیهاد حسێن، یاریزانی تۆپی پێی سوری.
1983: نجوی الكبیسی، ژنه‌ ئه‌كته‌ری به‌حره‌ینی.

وه‌فات:
1630: مه‌لا ئه‌حمه‌دی جه‌زیری، شاعیر و رووناكبیری گه‌وره‌ی كورد، ساڵی 1567ز له‌ دوورگه‌ی بۆتان له‌دایكبووه‌.
1898: ئوتو فون بسمارك، راوێژكاری ئه‌ڵمانی.
1912: ئیمبراتۆر میجی، ئیمبراتۆری یابان.
1963: د. به‌شیر موشیر، له‌ به‌غداد.
1973: عارف العارف، رۆژنامه‌نوس و دانه‌ر و مێژوونوس و سیاسه‌تمه‌داری فه‌له‌ستینی.
1984: عوده‌ المهنا، ژنه‌ گۆرانیبێژی كوێـتی.
2000: عبدالله بن علی الخلیلی، شاعیری عه‌مانی.
2002: عاتیف سالم، ده‌رهێنه‌ری میسری.
2005: جون قرنق، سه‌ركرده‌ی باشووری سودان.
2009: مسته‌فا ئه‌بو عه‌لی، ده‌رهێنه‌ری سینه‌مای فه‌له‌ستینی.
2011: حیكمه‌ت ئه‌بو زه‌ید، سیاسه‌تمه‌داری میسری.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
جه‌ژنی  سه‌ربه‌خۆیی له‌ فانواتا.
جه‌ژنی عه‌رش و ئاهه‌نگی پشتگیری به‌یعه‌ت له‌ مه‌غریب.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

Vintage still life. Vintage compass lies on an ancient world map in 1565.

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە …