Home / مێژووى جیهان / سەردەمی دایناسۆرەکان 

سەردەمی دایناسۆرەکان 

سەردەمی دایناسۆرەکان

.
ئامادەکردن و پێداچوونەوە :-مەزن ڕێبوار هۆگر

لەدێر زەمانەوە گەلێك زیندەوەر لەسەر ڕووی زەوی ژیاون بە جۆر و قەبارە و شێوەی جیاواز ئەم زیندەوەرانە گۆشت خۆر یان گیا خۆر یان هەردووکی پێکەوە بوون.زۆرێك لەمانە بەهۆکاری جیاجیا لەناوچوون وەک بەرزبوونەوە یان نزم بوونەوەی پلەی گەرمی کە هۆکاری لەناوچوونی زۆر گیانەوەر بووە…بەڵام هەندێكی تر بەرگەی گشت گۆڕانەکانیان گرتووە و تا ئیمڕۆ ماونەتەوە وەک تیمساحەکان کە کۆنترین خشۆکن تا ئێستا ماونەتەوە….بەڵام دایناسۆرەکان لەناوچوون !!!

دایناسۆر وشەیەکی لاتینیە بەواتای زەبەلاح دێت،لە پۆلێنی بایۆلۆجیدا بەخشۆک دائەنرێن وە دوو جۆرن 1-ئەوانەی لەسەر زەوین 2-باڵدارەکان
بە پێی توێژینەوەی زاناکان،دایناسورەکان لەدەوروبەری 231 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ژیاون
واتا پێش هاتنە بوونی مرۆڤ ئەمان ژیاون

شوێنی ژیانیان ڕۆژئاوا ی گۆی زەوی بووە بەهۆی ئەوەی ژینگەیەکی مامناوەندی پلەی گەرمی بووە کە زۆر گونجاو بووە بۆ ژیانی دایناسۆرەکان….
وە بە شانشینی (ئانیمالیا)ناسێنراون چونکە جۆرێكی تایبەتی خشۆک بوون

جۆرەکانی دایناسۆر
دایناسۆرەکان بە پۆلێنی زیندەزانی لەڕووی قەبارەوە دابەشکراون بۆ چەند بەشێك

قەبارە بچووکەکان:-هەندێكیان گۆشت خۆر و هەندێكی تریان گیاخۆر بوون.
قەبارە مامناوەندیەکان:-گۆشت خۆر
قەبارە زۆر گەورەکان(بێدەنگەکان):-گیاخۆر
ڕێگای زۆربوون :-جووت بوونی ناوەکی

دایناسۆرەکان زیندەوەری زۆر چالاک بوون لە ڕۆژدا بە گوێرەی پاشماوەی بەبەردبوو،و لەشەودا چالاکیان کەمتر بووە،تەنها باڵدارەکانیان نەبێت..

دایناسۆرەکان سەرچاوەی هەندێ گیانداری ئەمڕۆن

توێژینەوەکان لەزانکۆکانی ئۆکسفۆرد لە بەریتانیا و لۆسئەنجلس لە ئەمریکا سەلماندوویانە کە هەندێ گیانداری ئەمڕۆ لە دایناسۆرەکانەوە ماونەتەوە بە پێی تیۆری پەرەسەندن گۆڕانکاریان بەسەردا هاتووە و لە شێوەیەکەوە گۆڕاون بە شێوەیەکی تر بەهۆی چەندین کارتێکەرەوە.ئەو گیاندارانەش باڵدارەکانن کە ئەمانیش فڕۆک و نەفڕۆک ن،فڕۆک وەک شەمشەمەکویرە و نەفڕۆک وەک مریشک .وە زۆر جۆری باڵندەی تر

ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پێكهاتەی جەستەیی کە لەباڵندەکاندا چەندین ئێسک هەن تەنها لە دایناسۆرەکاندا هەبووە،ئەم ئێسکەش لەڕاندا هەیە و پارێزگاری و پاڵپشتی دەکات لە لێكترازان و پەستان.و لە دایناسۆرەکاندا ئێسکێك نییە لەبڕبڕەی ملدا کە سوڕانی مل بە گۆشەی 90 پلە بێت،بۆیە توانیویانە بەتەواوی ملیان بەدەوری جەستەیاندا بسوڕێنن.باڵدارەکان ئەم تاوانایەیان هەیە چونکە لەبڕبڕەی ملیاندا ئەو ئێسکەیان نییە کەکاردانەوە ی جوڵەیە.ئەمەش مانەوەیەکی ترە

دایناسۆرەکان سەرچاوەی چین؟
دەبێ ئەوە بزانین گشت زیندەوەران لەئاستی بەرزی ڕێكخستندان و ژمارەیەکی زۆر ئاوێتەی ئەندامی لەجەستەدا هەن.ئاوێتەکانی کاربۆن سەرەکین.کاتێ زندەوەرێك لەناوئەچێ ئەم ئاوێتانە شی دەبنەوە و لەداهاتوودا دەبنە سوتەمەنی بە ملیۆنان ساڵ ،دایناسۆرەکان وەک سەرچاوەی نەوتی خاو دائەنرێن بەشێوەیەکی سەرەکی.و ئەو زیندەوەرانەی لەناوچوون لەهەمان سەردەم یان دواتردا ئەمانیش سەرچاوەی سووتەمەنین.

پێكهاتەی جەستەیی

دڵی دایناسۆرەکان قەبارەی تاڕادەیەک گەورە بووە بۆئەوەی برێكی زۆر خوێن ی پاک بۆ خانەو شانەکان بگوازێتەوە.و لوولەکانی خوێنیان جیڕی زیاتر بووە.ژمارەی ئێسکەکانیان سەروو 300 ئێسک بووە…ئەندامی زاوزێیان نەبووە بەگشتی
بەڵام هەندێ جۆری تر ئاسایی ئەندامی زاوزێیان هەبووە

هۆکاری لەناوچوون:-
زاناکان ی بایۆلۆجی و جیۆلۆجی ئاماژە بە گەلێ هۆکار دەکەن.ئاماژە بەکەوتنەخوارەوەی نەیزەک ئەکەن کەبۆتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گۆی زەوی لە نزیکەی 66 ملیۆن ساڵ پ.ز کە لەشی دایناسۆرەکان بەرگەی ئەم بەرزبوونەوەیان نەگرتووە و لەناوچوون .

لەڕووی ئاینیەوە هەندێ ئاین بوونی دایناسۆرەکان ڕەت ئەکەنەوە وەک بودیزم بەڵام ئاینە ئاسمانیەکان وا بیرناکەنەوە

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …