Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / ئـه‌مڕۆ لــه‌ مـێژوو

ئـه‌مڕۆ لــه‌ مـێژوو

Vintage still life. Vintage compass lies on an ancient world map in 1565.

 

ئـه‌مڕۆ لــه‌ مـێژوو

هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە روویداوە لە سالانى رابردوو بە درێژایی مێژوو.

رووداوه‌كان:
1402: سوپای ته‌یموری له‌نگی مه‌غۆلی سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر سوپای بایه‌زیدی یه‌كه‌م له‌ (جبق ئاباد)، شه‌ڕه‌كه‌ كۆتایی هات به‌ شكستی عوسمانیه‌كان و ده‌ستگیركردنی سوڵتان بایه‌زیدی یه‌كه‌م.
1481: ئیڤانی سێهه‌م سه‌ركرده‌ی ئیماره‌تی مۆسكۆی روسیای قه‌یسه‌ری، توانی ئیماره‌ته‌كه‌ی له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی رزگاربكات.
1810: سه‌ربه‌خۆیی كۆڵۆمبیا له‌ ئیسپانیا.
1944: رزگاربوونی سه‌ركرده‌ی نازی (ئه‌دۆلف هێتله‌ر) له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن له‌ لایه‌ن ئه‌فسه‌رێك له‌ سوپای كلاوس شتاوفنبرگ.
1949: مۆركردنی رێكه‌وتننامه‌ی هودنه‌ی نێوان ئیسرائیل و سوریا.
1951: تیرۆركردنی مه‌لیكی ئه‌رده‌ن (عه‌بدوڵای یه‌كه‌م) له‌ كاتی رۆشتنی بۆ نوێژی جومعه‌ له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌ قودس.
1953: به‌ستنی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی وه‌زیره‌كانی دارایی و ئابووری عه‌ره‌ب له‌ شاری (شتورا)ی لوبنانی، و به‌رده‌وام بوو تا 10 ئۆگه‌ست.
1957: بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری (هیوا) له‌ شاری به‌غداد.
1961: رژێمی سوریا ده‌ستیكرد به‌ ره‌شبگیری كورد له‌ رۆژئاوای كوردستان.
1961: كوێت چووه‌ ناو كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی.
1969: نیل ئارمسترۆنگ به‌ كه‌شتی ئاسمانی (ئه‌پۆلۆ 11) چووه‌ سه‌ر رووی مانگ، كه‌ یه‌كه‌مین ئاده‌میزاد بوو پێ بنێته‌ سه‌ر رووی مانگ.
1974: سوپای توركی به‌شی باكوری دوورگه‌ی قوبرسی داگیركرد دوای نۆ رۆژ له‌ كۆده‌تای سه‌ربازی سه‌ر به‌ یۆنان.
1991: كۆمه‌ڵه‌ی هاوكاری بڵاوكراوه‌یه‌كی له‌سه‌ر هێرشی تورك بۆ سه‌ر باكوری كوردستان بڵاوكرده‌وه‌.
1994: وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل (شه‌معۆن پێرێز) هه‌ڵده‌ستێت به‌ سه‌ردانی ئه‌رده‌ن، كه‌ باڵاترین سه‌ردان بوو به‌رپرسێكی ئیسرائیل پێی هه‌ستێت بۆ ئه‌رده‌ن.
1995: دامه‌زراندی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان.
1995: نزیكه‌ی 80 كورد له‌ شاری (لاهای) پایته‌ختی هۆڵه‌نده‌ تا دوو هه‌فته‌ مانیان له‌ خواردن گرت، دژی توركیا كه‌ هه‌زاران كوردی زیندانی كرد و ئازاری ده‌دان.
2002: حكومه‌تی سودانی و بزووتنه‌وه‌ی میللی رزگاركردنی سودان له‌ كینیا رایانگه‌یاند كه‌ گشتوونه‌ته‌ دانوستانی ئاشتیانه‌ و كۆتایی هاتن به‌ جه‌نگی باشووری سودان كه‌ له‌ ساڵی 1982ز وه‌ به‌رده‌وام بوو.
2003: جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی عێراقی كرد و له‌ هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تی و پارتیه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.
2004: حازم تۆفیق پارێزگاری به‌سره‌ تیرۆركرا.
2014: زیاتر له‌ 70 كوژراو له‌ قه‌سابخانه‌ی (الشجاعیه‌) كه‌ ئیسرائیل ئه‌نجامیدا له‌ جه‌نگ بۆ سه‌ر غه‌ززه‌.

له‌دایكبوون:
356 پ.ز: ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره‌، حاكمی ئیمبراتۆریه‌تی مه‌قه‌دۆنی.
810: محه‌مه‌دی كوڕی ئیسماعیلی بوخاری، به‌ناوبانگرترینی زانای بواری فه‌رمووده‌ و خاوه‌نی كتێبی به‌ناوبانگی (سه‌حیحی بوخاری).
1785: سوڵتان مه‌حمودی دووه‌م، سوڵتانی عوسمانی و كوڕی سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی یه‌كه‌م، له‌ شاری ئه‌سته‌نبوڵ.
1822: گریگۆرو یوهان مه‌ندل، قه‌شه‌ و زانای نه‌مساوی كه‌ ناسراوه‌ به‌ دامه‌زرێنه‌ری زانستی بۆماوه‌.
1864: ئیریك ئه‌كسل كارلفلت، شاعیری سویدی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1950ز.
1899: ئه‌حمه‌د علام، ئه‌كته‌ری میسری.
1911: سهیر القلماوی، ژنه‌ ئه‌دیبی میسری.
1919: ئیدموند هیلاری، دۆزه‌ره‌وه‌ی نیوزیله‌ندی و یه‌كه‌مین كه‌س كه‌ گه‌شته‌ سه‌ر لوتكه‌ی چیای ئه‌ڤه‌رێست.
1924: ئیلیاس سه‌ركیس، سه‌رۆكی كۆماری لوبنانی.
1928: محه‌مه‌د روشدی، گۆرانیبێژی میسری.
1931: إبراهیم العرابی، سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی میسری.
1935: جف شیل، زانای به‌لجیكی له‌ زینده‌وه‌رزانی ورد.
1935: شارل رزق، ئابوریناس و سیاسه‌تمه‌داری لوبنانی.
1938: رۆجه‌ر هنت، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1938: دنیز بایكال، سایسه‌تمه‌داری توركی.
1947: جیرد بینیج، زانای فیزیای ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1986ز.
1953: لادیسلاڤ یوركمیك، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی سلۆفاكی.
1953: تۆماس فریدمان، رۆژنامه‌نوس و نوسه‌ری ئه‌مریكی.
1963: می شدیاق، ژنه‌ په‌خشكار و رۆژنامه‌نوسی لوبنانی.
1969: جوش هولوای، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1971: ساندرا ئه‌وه‌، ژنه‌ ئه‌كته‌ری كه‌نه‌دی.
1975: رای ئه‌لین، یاریزانی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكی.
1977: كیكی موسامبا، یاریزانی تۆپی پێی هۆڵه‌ندی.
1979: میكلوش فیهیر، یاریزانی تۆپی پێی هه‌نگاری.

وه‌فات:
1454: خوانی دووه‌م، مه‌لیكی شانشینی قشتاله‌.
1727: ئیسحاق نیوتن، زانا و داهێنه‌ری بیركاری.
1866: برنارد ریمان، زانای بیركاری ئه‌ڵمانی.
1880: ڤۆڵت، داهێنه‌ری هێزی كاره‌با
1903: پاپا لیونی سیانزه‌هه‌م، پاپای كه‌نیسه‌ی رۆمانی كاسۆلیكی.
1927: مه‌لیك فردیناندی یه‌كه‌م، مه‌لیكی رۆمانیا.
1936: خوسی سانخورخو، عه‌سكه‌رتاری ئیسپانی.
1937: گولییلمو ماركۆنی، زانای فیزیای ئیتالی و داهێنه‌ری رادیۆ و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی فیزیای ساڵی 1909ز.
1951: مه‌لیك عه‌بدوڵای یه‌كه‌م، دامه‌زرێنه‌ر و مه‌لیكی شانشینی ئه‌رده‌نی هاشمی.
1973: بروس لی، یاریزان و ئه‌كته‌ری كاراتی ئه‌مریكی به‌ نه‌ژاد چینی.
1992: عه‌ونی (عوسمان حه‌بیب) شاعیری كورد، له‌ ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا، ساڵی 1914ز له‌دایكبووه‌.
2004: حازم تۆفیق، پارێزگاری به‌سره‌.
2012: هشام الإختیار، سیاسه‌تمه‌داری سوری.
2013: هیلین تۆماس، ژنه‌ راگه‌یاندكاری ئه‌مریكی و به‌ نه‌ژاد لوبنانی، و گه‌وره‌ په‌یامنێری كۆشكی سپی.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:
رۆژی سه‌ربه‌خۆیی له‌ كۆڵۆمبیا.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

Vintage still life. Vintage compass lies on an ancient world map in 1565.

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە …