هه‌ره‌مه‌كانی سودان
هه‌ره‌مه‌كانی میسر له‌حه‌وت سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی جیهانن، به‌ڵام هه‌ره‌مه‌كانی سودان به‌كه‌می ناویان بیستراوه‌و سیمایه‌كی جوان و مێژووی گه‌وره‌شیان هه‌یه .
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئه‌نجومه‌نی شوێنه‌وارناسی سودان بڵاویكردوه‌ته‌وه :ناویان مروائه و ژماره‌یان 200 هه‌ره‌مه كه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه مێژوویه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رده‌می پاشا ئاكسۆم ، كه ده‌كه‌ونه نزیك روباری نیل.
ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه : هه‌ره‌مه‌كانی مروائه 700 ساڵ پایته‌ختی پاشایه‌تی كوش بووه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی رۆمه‌كان ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه خودی هه‌ره‌مه‌كه كه‌له‌چوارچێوه‌ی شارێكی گه‌وره‌بووه 800 ساڵ پێش زاین دروتكراوه‌و تاكو ئێستا هۆكاری چۆڵكردنی ئه‌و هه‌ره‌مانه له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كه‌یه‌وه نه‌زانراوه.
به‌رزی ئه‌و هه‌ره‌مانه به‌زۆری له 30 مه‌ترده‌بێت و چه‌ند هه‌ره‌مێكیان ئه‌و سنوره به‌رزیه‌شیان بڕیوه .