چوار شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 21 2020
Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / ئەمرۆ لە مێژوو

ئەمرۆ لە مێژوو

Vintage still life. Vintage compass lies on an ancient world map in 1565.

ئەمرۆ لە مێژوو

هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە روویداوە لە سالانى رابردوو بە درێژایی مێژوو.

رووداوه‌كان:

14/7/1624: شاعه‌باسی فارس توانی شاری به‌غداد داگیربكات.

14/7/1931: هێرشی شۆڕشگێڕانی كورد له‌ باكووری كوردستان بۆ ناوچه‌ی (قه‌ره‌ئین) له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌ ئه‌نجامدا 50 سه‌ربازی فارس كوژران كه‌ بووه‌ كێشه‌ی نێوان رژێمی فارس و تورك له‌ خاكی كوردستاندا.

14/7/2000: پاش 25 ساڵ له‌ دابڕانی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و ڤیه‌تنام بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ردوو وڵات رێكه‌وتننامه‌ی بازرگانیان مۆركرد.

14/7/2004: گۆڕی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و فازل عه‌باس و دوو هه‌ڤاڵه‌كه‌ی له‌ دوای 41 ساڵ له‌ شاری به‌غداد دۆزرانه‌وه‌.

14/7/2010: ئه‌مریكا تاریق عه‌زیز و 55 سه‌ركرده‌ی به‌عسه‌كانی راده‌ستی عێراقیه‌كان كرده‌وه‌.

14/7/2010: له‌ هه‌ولێر ساڵیادی رۆژی نیشتمانی فه‌ره‌نسه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

14/7/1789: كه‌وتنی به‌ندیخانه‌ی باستیل له‌ فه‌ره‌نسه‌، روودانی شۆڕشی فه‌ره‌نسه‌.

14/7/1919: راپه‌ڕینی ئامێدی.

14/7/1937: مۆركردنی په‌یماننامه‌ی سنوری هاوبه‌شی نێوان عێراق و ئێران.

14/7/1958: كۆده‌تای سه‌ربازی له‌ عێراق كۆتایی به‌ سیسته‌می پاشایه‌تی هێنا و مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كوژران.

14/7/1963: هێزه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كرده‌ سه‌ر سنوری ئه‌رده‌ن دوای زنجیره‌یه‌ك له‌ كرده‌ی سه‌ربازی كه‌ به‌رگریكاره‌ فه‌له‌ستینیه‌كان له‌ خاكی ئه‌رده‌نه‌وه‌ ده‌ستیان پێكرد.

14/7/1971: كۆنگره‌ی دووه‌می ئه‌دیبانی كورد.

14/7/1978: دادگا سۆڤیه‌تی حوكمێكی ده‌ركرد به‌ ئیدانه‌كردنی كه‌سی جیاوه‌بوو (ناتان شارنسكی) به‌ تۆمه‌تی  ناپاكی و سیخوڕی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت.

200214/7/: رزگاربوونی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی جاك شیراك له‌ هه‌وڵێكی تیرۆركردن له‌ كاتی نمایشی 14 ی یۆلیۆی سه‌ربازیی.

14/7/2008: داواكاری گشتی له‌ دادگای تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی (لویس مورینو ئوكامبو) یاداشتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ  سه‌رۆكی سودانی عومه‌ر به‌شیر ده‌ركرد ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی دارفور.

له‌دایكبوون:

14/7/1454: لە دایکبوونى ئه‌نجلو بولیزیانو، شاعیری و شانۆنوسی ئیتالی.

14/7/1602: لە دایکبوونى جول مازاران، كاردیناڵ و پیاوی ده‌وڵه‌تی فه‌ره‌نسی.

14/7/1862: لە دایکبوونى گۆستاڤ كلیمت، نیگاركێشی نه‌مساوی.

14/7/1868: لە دایکبوونى جیرترود بیل، ژنه‌ توێژه‌ر و دۆزه‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی.

14/7/1874: لە دایکبوونى خدێوی عه‌باس حیلمی دووه‌م، خدێوی میسر.

14/7/1910: لە دایکبوونى ویلیام هانا، به‌رهه‌مهێن و نیگاركێشی وێنه‌ی جوڵاوی ئه‌مریكی.

14/7/1913: لە دایکبوونى  جیرالد فورد، سه‌رۆكی سی و هه‌شته‌می ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان.

14/7/1918: لە دایکبوونى  زه‌كی ناسیف، ئاوازدانه‌ر و گۆرانیبێژی لوبنانی.

14/7/1918: لە دایکبوونى ئینگمار برگمان، ده‌رهێنه‌ری سویدی.

14/7/1921: لە دایکبوونى جوفری ولكنسۆن، زانای كیمیای ئینگلیزی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 1973ز.

14/7/1935: لە دایکبوونى میلان دولینسكی، یاریزانی تۆپی پێی چیكۆسلۆفاكی.

14/7/1935: لە دایکبوونى ئه‌ی ئیچی نیجیشی، زانای كیمیای ئه‌ندامی یابانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی كیمیای ساڵی 2010ز.

14/7/1937: لە دایکبوونى یوشیرو موری، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان.

14/7/1942: لە دایکبوونى خابییر سۆلانا، سیاسه‌تمه‌داری ئیسپانی.

14/7/1945: لە دایکبوونى سه‌میره‌ موحسین، ژنه‌  ئه‌كته‌ری میسری.

14/7/1945: لە دایکبوونى محه‌مه‌د سه‌عید، ئیمام و وتاربێژ وبیریاری جه‌زائیری و دامه‌زرێنه‌ری رابیته‌ی بانگه‌وازی ئیسلامی.

14/7/1955: لە دایکبوونى ساندور بوهل، دادوه‌ری تۆپی پێی هه‌نگاری.

14/7/1960: لە دایکبوونى جین لنچ، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.

14/7/1966: لە دایکبوونى ماسیو فوكس، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.

14/7/1977: لە دایکبوونى شاژنه‌ ڤیكتۆریا، وه‌لی عه‌هد له‌ سوید.

14/7/1981: لە دایکبوونى خالید عه‌زیز، یاریزانی تۆپی پێی سعودی.

14/7/1984: لە دایکبوونى نیلمار، یاریزانی تۆپی پێی به‌ڕازیلی.

14/7/1987: لە دایکبوونى ئاده‌م جۆنسۆن، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

14/7/1988: لە دایکبوونى جایمس فاگان، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.

وه‌فات:

14/7/1223: کۆچی دوایی  مه‌لیك فیلیپی یه‌كه‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسه‌.

14/7/1742: کۆچی دوایی ریچارد بنتلی، سیۆلۆجی ئینگلیزی.

14/7/1827: کۆچی دوایی ئوگستان-جان فرینل، زانای فیزیای فه‌ره‌نسی.

14/7/1881: کۆچی دوایی هنری مكارتی، ئه‌مریكی ده‌رچوو له‌ یاسا.

14/7/1944: کۆچی دوایی ئه‌سمه‌هان، ژنه‌ گۆرانیبێژی سوری.

14/7/1954: کۆچی دوایی خاسینتو بینابنتی، ئه‌دیبی ئیسپانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1922ز.

14/7/1958: کۆچی دوایی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م، مه‌لیكی عێراق.

14/7/1974: کۆچی دوایی ره‌شۆڵ، هونه‌رمه‌ندی كورد.

14/7/1983 : کۆچی دوایی مامۆستا جه‌مال تایه‌ر، تێكۆشه‌ری كورد،  ساڵی 1943ز له‌دایكبووه‌.

14/7/2012: کۆچی دوایی محه‌مه‌د بساتی، ئه‌دیبی میسری.

جه‌ژن و بۆنه‌كان:

14/7/ رۆژی نیشتمانی له‌ فه‌ره‌نسه‌، و ئاهه‌نگی كه‌وتنی به‌ندیخانه‌ی باستیل ره‌مزی زوڵم له‌ ساتی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی و هه‌ستان به‌ نمایشی 14 ی یۆلیۆی سه‌ربازی.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

Vintage still life. Vintage compass lies on an ancient world map in 1565.

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە …