Home / به‌ڵگه‌نامه‌ / وەڵامی ئيبراهيم ئه‌حمه‌د بۆ نامەیەکی مام جەلال کە لە ١٥/٧/١٩٦٤ دا بۆ م.س.ی ناردوە.

وەڵامی ئيبراهيم ئه‌حمه‌د بۆ نامەیەکی مام جەلال کە لە ١٥/٧/١٩٦٤ دا بۆ م.س.ی ناردوە.

19756356_235387926979729_1772559796403462671_n 19702296_235388023646386_7911140682341849838_n

هەڤالی خۆشەویستم مام جەلال
سڵاوێکی گەرمی شۆڕشکێڕانە
نامەی ڕۆژی ١٥/٧/٩٦٤ ف.ع. تان گەیشت

منیش لە ڕەئی تۆدام، ئێمە هیچ کاتێک شەڕمان نەویستوە تەنانەت شەڕی بێگانە کوژیش، نەخوازەلا شەڕی براکوژی. بۆیە ئامادەین ئەو کاتەی بەرامبەرەکەمان دەستی لەشەڕ هەڵگرت و وازی لە دەستدرێژی هێنا ئێمەش دەست لە دیفاع هەڵگرین.
بەلای منیشەوە کشانەوەی هێزی هەردوولا بۆ شوێنی پێش ڕۆژی ١٠-١١/٧/٦٤ هەنگاوێکی ئیجابی یە بۆ بەربەستکردنی شەڕی براکوژی کەوا جگەلە دوژمنی کورد و کوردستان کەسی تر کەڵکی لێ وەرناگرێ. دوای ئەوەش لەسەرخۆ بیر لە شەرتەکانی ڕێکەوتن ئەکەینەوە کە بەلای منەوە ئەوانیش زۆر ئاشکراو دیارن. مەلا وا پارتی خۆی هەیە و لەشکری خۆشی هەیە. لە ئێمەش بگەڕێ پارتایەتی خۆمان بە سەربەستی بکەین وە لەم قوژبنەی کوردستاندا بەم چەند سەد پ.م.ەوە دانیشین کە تەنیا بۆ پاراستنی خۆمان پێویستن بە بێ ئەوە[ی] کەسمان رێگە لەوی کەمان بگرین یان شەڕی پێ بفرۆشین. خۆ ئەگەر مەلا بڕوای بە قانزاجی هاوکاری کردنمان هەیە لەگەڵی و خۆشی ئامادەیە لەسەر داوا کردنی مافی کورد بڕوا ئەوا ئێمەش ئامادەین لەسەر ئامانجی ناوکۆیی (اهدافی مشترک) هاوکاری لەگەڵ خۆی و پارتی یەکەشیان بکەین. وە بۆ دەربڕینی نیازچاکی خۆمان ئمرۆ ئیستگەکەمان سەعات (٣) هەر بەیانەکەی پارتی بڵاو ئەکاتەوە لەگەڵ چەند پیرۆزبایی و گۆرانی یەک هەروەها سەعات (٨) یش. وە هەوڵ ئەدەین جنێوهێرشی تیانەبێ و ئەگەر موافەقەت کرا لەسەر کشانەوەی هەردوولا بۆ شوێنی پێش ١٠-١١/٧ ئەوسا بە یەکجار خوێندنەوەی بەیانەکەش واز لێ ئەهێنین.
ئیتر بۆ پێشەوە.

براتان
بافڵ

بۆ شاڵاو
ئەمە وڵامی نامەی هەڤاڵ مام جەلالە تکایە هەردوکی بخوێنەوە و لە دوایدا بۆمان بنێرنەوە.
م.س.

وةركيراوة لة هەڵۆ برایم ئەحمەد‏ 

About دیدار عثمان

Check Also

بەڵگەنامەیه‌کی زۆر گرنگ دەربارەی مێژووی کورد کە بەڵگەنامەکە دەربارەی ئاوارەبوونی 20هەزار کەسە لە خەلکی هەورەمان لە دیوی ئیران بەرەو خاکی عوسمانی

ناوەرۆکی بەلگەنامەکە هو ، ئاماژەیە بۆ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ تەلەگرافنامە بۆ سەفارەتی تهران لەو …