Home / مێژووى جیهان / چیرۆکی نۆ پیاوەکە، زانیاری قەدەغە کراو له‌ مرۆڤایه‌تی !

چیرۆکی نۆ پیاوەکە، زانیاری قەدەغە کراو له‌ مرۆڤایه‌تی !

9men

چیرۆکی نۆ پیاوەکە، زانیاری قەدەغە کراو له‌ مرۆڤایه‌تی !

Tesla Maxwell

زانیاری قەدەغە کراو له‌ مرۆڤایه‌تی !

کاریان ئەوە بووە پارێزگاری بکەن لەو زانیاری و تەکنەلۆجیایەی کە لە سەردەمەکانی کۆنەوە ھەتا ئێستا ھاتووە بە نھێنی .  وە ھەوڵدان بۆ بەدەست ھێنانی ئەو داناییەی کە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەکات . وە توانای ئەوەیان ھەیە کە دەست بگرن بەسەر چارەنوسی مرۆڤایتەیدا ، ھەر یەکێک لەوانە کتێبێکی تایبەت بە خۆی ھەیە ، ئەوان نۆ پیاوی نادیار و نەناسراون کە بونەتە گروپێکی نھێنی بەھێز لە جیھاندا ، نەوە پاش نەوە ھەر یەکێک لەو نۆ کەسە که‌سێکی تر ھەڵدەبژێرن و پەیمانیان لێ وەردەگرن و ئەوانیش زانیارییە نھێنیە کۆنەکانیان دەدەنێ کە لەوانەیە ببنە ھۆی گۆڕینی ھەموو ئەو لێ تێگەیشتنانەی کە دەربارەی مێژووی جنسی مرۆڤایەتی ھەیە.! هه‌ندێ باوه‌ڕیان وایه‌ ئه‌مه‌ به‌هێزترین رێكخراو یا گروپی نهێنی بووه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا…..بابه‌ته‌كه‌ بخوێننه‌وه‌…

چیرۆکی نۆ پیاوەکە:

لە ڕاستیدا چیرۆکی ئەم نۆ پیاوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ” ئیمپڕاتۆر ئاشۆکا ” کە پاشای ھندستان بووە لە ساڵی 273ی پ.ز ، ئیمپراتۆر ئاشۆکا کەسێکی باش و دانا بووە خاوەنی کەسایەتیەکی تایبەتی خۆی بووە کە لە ھیچ پاشایەکی تردا بونی نەبووە . لە کتێبی ” a short history of the world ” ی مێژوو نوسی بەریتانی ” ھێربەرت جۆرج ویڵز ” دا ( لە نێوان ناوی ھەزاران پاشا و مەلیکی جیھاندا لە مێژوودا ناوی پاشا ئاشۆکا دەدرەوشێتەوە بە تەنھا ، ئاشۆکا کەسێکی زیرەک و لێھاتوو دانا بووە ھەستی بەوە کردووە زۆربەی زانست و دۆزینەوەو تەکنەلۆجیاکان بۆ کاری خرا بەکار دەھێنرێت ، بۆیە بڕیاریدا کە ئەم دۆزینەوانە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بەکار بھێنرێت بە درێژای جیلەکانی مرۆڤایەتی وە نھێنی ئەم زانیارییانەش بخرێتە دەستێکی ئەمین و پارێزراو کە تەنھا بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بەکاری بھێنێت ) .download

وە ھێرڤەرت دەڵێت کە ئیمپراتۆر ئاشۆکا ھەست و سروشتی گۆڕا بە تەواوی پاش جەنگی ” کالینجا ” کە لە نێوان ھەردوو ” کلتا و مەدارس ” ڕویدا کە ئاشۆکا وای دانابوو کە جەنگێکی کورت و ئاسان بوایاو زو کۆتای پێ بھاتایا ، بەڵام پاشا ” کالینجاس ” بە شیوەیەکی دڕندانە بەردەوامی پیدا و توانی سوپای ئیمپراتۆر ئاسۆکا تێک بشکێنێت و تێیدا نزیک بە 100000 سەربازی سوپای ئاسۆکا لە ناوچون ، بە شکستێکی گەورەو ناخۆش کۆتایھات بۆ ئاشۆکا و ئیمپراتۆر ئاسۆکا توشی شۆک بوو وە زۆر ناڕەحەت بوو . ئەم جەنگەش بووە ھۆی گۆڕینی بیر و بۆچون و سروشتی ئیمپراتۆر ئاشۆکا لە پاشایەکی جنگاوەرەوە بۆ پاشایاکەی دڵسۆزی زانست و زانیاری و خەڵکی ، پاش ئەوەی ڕازی بوو بەو دۆڕانە گەورەی لە جەنگەکەدا توشی بوو . پاشان بڕوا بونی بە زانستە دینیەکان دوپات کردەوە کە بانگ دەکەن بۆ ڕێزگرتن خۆشویستن لە ژیاندا بە ھەموو ڕەنگ و شێوەکانیەوە ، بۆیە ئاسۆکا دینی بوزی وەرگرت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگر نەبوو لە خەڵکەکەی کە چ دینێک ھەڵ دەبژێرن . ئاسۆکا دەستی کرد بە سیاسەتی خۆی بۆ بڵاوکردنەوەی بیر و بۆچونە نوێکەی ڕزیگرتن لە ھەموو دینەکانی تر وە ھەوڵدان بۆ بەرپا کردنی ئاشتی لە نێوان ھەمواندا لە کۆتایدا ئەوەی بۆ دەرکەوت کە ئەوەی دەڕوات لەسەر زەوی دەبێت بە خۆشی و شادی بژین و لە ئاشتی و سەلامەتی و ئازادیەکی تەواوا بن . ھەروەھا وازی لە خواردنەوەو خواردنی گۆشتی ئاژەڵ ھێنا و بویە کەسێکی ڕووەکی.

لە ڕاستیدا ئاشۆکا بویە نیشانەی مرۆڤێکی مەزن و زانست خواز و مرۆڤ دۆست لە نێوان پاشاکانی تری سەردەمی خۆیدا . وە کەسێک بوو کە زۆر بە ئەخلاق و نمونەی دادەروەری بوو لە ناو خەڵکیدا لەو کاتەدا . یەکێک لە وتەکانی : ” ھەموو خەڵکی منداڵی منن ، ” . ئەمەش وای کرد ئیمپراتۆر بەھێزترین کۆمەڵەی نھێنی دابمەزرێنێت لە مێژوودا کە پێک ھاتبوو لە 9 پیاو یان زانا کە کاریان بەرەوپێش بردن و ھێشتنەوەی ئەو زانستانە بوو کە دەبونە ھێرش بۆ سەر ژیانی مرۆڤایەتی ، وە لە نێویشیاندا نھێنی زانستی تەکنەلۆجیا کە زۆر ترسناک بوو وە پێش 15000 ساڵ ناسرابوو . نۆ پیاوی ئاقڵ و مێشک فراوانی ھەڵبژارد کە خاوەنی زانست و توانایەکی زۆر بون ، لەو کاتەدا کۆمەڵەیەکی نھێنی پێک بھێنێت کە لە 9 پیاوی گەورەی نەناسراو پێک ھاتبون کۆمەڵەکەیان ھەتا ئێستاش بەھێزترین کۆمەڵەی نھێنیە لە جیھاندا . ئەم 9 پیاوە ھەموو پەیوەندییەکیان لەگەڵ خەڵکیدا بڕیبوو وە خۆیان شاردبویەوە لە کۆمەڵگا و لە چاوی خەڵکی ، وە بەشداری ھیچ بۆنەیەکیان نە دەکرد . لە ڕاستیدا تەنھا کەمێک زانیاری ھەیە دەربارەی ئەم 9 پیاوە دەستیان گرتبووە بەسەر زانست و زانیارییەکانیان و ناھێڵن ھیچ کەسێک بە دەستی بھێنێت ئەگەر سەرۆک وڵاتی یان زانا یان پاشاش بێت تەنھا بۆ کەسانی شارەزا نەبێت . وە بەدواداچون بۆ زانیارییەکانیان دەکەن کە سود بە مرۆڤایەتی دەگەیەنن ، بەڵینیان داوە بە نھێنی بپارێزرێت ھەتا ڕۆژی ئەمڕۆش ، ھەتا ئێستاش ئەو کۆمەڵەیە سەرچاوەی زانست و تەکنەلۆجیای بەکار ھاتون لە جیھاندا و بە نھێنی ماوەتەوە لە پشتی پەردەوە بۆ ئەوەی نەتوانرێت بە دەست بھێنرێت

پاشا ئاشۆکا :download.jpgاتن

پاشای سێیەمی زنجیرە پاشاکانی ” ماوریان ” بووە لە ھندستان ، ساڵی 304 ی پ.ز لە دایک بووەو ساڵی 232 ی پ.ز کۆچی دوای کردووە ، گرنگترین و بەھێزترین پاشای ماورییەکان بووە ، دەستێکی باڵای ھەبووە لە ڕێک خستنی وڵاتدا تا بووەتە شێوە قاڕەی ھندستان . وە ھەروەھا یارمەتی دەر بووە بۆ بڵاوکردنەوەی ئاینی بوزی لە ھندستان و دەروەی ھندستان . ئەم پاشا 15 ساڵ وانەی خوێندووە لە نێوان زانا و مامۆستا گەورەکانی ئەو کاتەی وڵاتەکەیدا ، ھەروەھا لە ڕوی شێوەو شکڵەوە یەکێک بووە لە پاشا جوانەکان ، ماوەیەک جێگری باوکی بووە لە چەند بەشێکی وڵاتدا ئەمەش یارمەتی دەری بوو بۆ زیاتر شارەزا بونی ، پاش مردنی باوکی لە ناو براکانی لێوەشاوە ترینیان بوو بۆیە جێگەی باوکی گرتەوەو بە سیاسەتەکەی توانی وڵاتەکەی زیاتر بەرەو پێش بەرێت و یەکی بخات .

ئامانج لە دورست کردنی ئەم ڕێکخراوە :

لەبەر ئەوەی ئەم 9 کەسە بەرپرسن لە زانیاری و تەکنەلۆجیاکان وە بەرپرسن لە قەدەغە کردنی ئەوەی ھەر کەس بیەوێت ئەم ئەم زانیارییانەی ئەمان بە دەست بھێنێت و بەکاری بێنێت لە شوێنی نەگونجاودا . وە ئامانج لە دروست کردنی ئەم کۆمەڵەیە بۆ ئەوە بوو کە زانیارییە ترسناک و شاراوانە نەکەونە دەستی کەسانی نە شارەزا ، وە ھەمیشە ھەوڵدان و کارکردن بۆ دۆزینەوە و بەرەوپێش بردنی زانستەکان بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بە شیوەیەکی نھێنی . خاڵی گرنگ ئەوەی ئەم ڕێکخراوە کەسەکانی واتە ئەو 9 کەسە نەوە بە نەوە نوێ دەبنەوە ، ھەر یەکێک لەو زانایانە پاش ئەوەی کەسێک دەدۆزێتەوە کە شایەنی پاراستن و بەرەو پێش بردنی ئەم زانستانەیە بە شاراوەیی ئەوا لە دوای خۆی دەیکاتە جێگرەوەی. زۆربەی زانایان بڕواین بەم کۆمەڵەیە ھەیە وە تەنانەت گفتوگۆو نامە گۆڕینەوەش ڕویداوە ، یەکیک دەتوانێت پێشبینی گرنگی ئەو زانیارییانە بکات کە لەلای ئەو کۆمەڵەیە کە بۆ ماوەی 2000 ساڵە بەردوام زانیاری نوێ و تاقیکردنەوەی نوێ دەکەن بۆ فراوان کردنی زانیارییەکان و ئەو بەڵگانەی لە بەردەستیاندایە . پاپا ” سیلڤستەری دووەم ” کە ناسراویشە بە ” گیر بیر دی ئۆلاک ” لە ساڵی 920 لە دایک بووە تەنھا پاپایەکە کە لە سەردانێکی ناڕوندا ڕۆشتووەتە لای ئەو کۆمەڵە ، وا بڵاو بویەوە کە ئەم پاپایە توانیویەتی زانسگیکی زۆر و جۆراو جۆر بە دەست بھێنیت لەلایان کە ھەموانی سەرسام کردووە ، تەنھا پاپایەکیش بووە کە زامنی عەرەبی زانیوە و مێژوو نوسان دەڵێن ھۆکاری ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کاتێک موسوڵمانان لە ئەندەلوس بون ئەم چووەتە ئەوێ و لەسەر دەستی مامۆستاکان لە ئیشبیلیە و قورتوبە فێری زانستێکی فراوان و زمانی عەرەبی بووە و بووەتە زانایەکی گەورە لە نێوان ئەوروپیەکان ، پاش ئەوە پلەی پاپای پێ بەخشراوە لە ڕۆما بە ناوی سیلڤستەری دووەم . ئەمەش ئەوە دەر دەخات گروپەکە پەیوەندی نا ڕونیان ھەیە لەگەڵ ئەو کەسانەی خۆیان دەیانەوێت ، وە زۆربەی لێکۆڵەرەوەکان لەوە دڵنیان ئەم کۆمەڵە 9 کەسیە ھەتا سەردەمی ئێستاش بونیان ھەیە ، نوسەری فەرەنسی ” لویس جاکۆڵی ” دەڵێت گروپی نھێنی 9 پیاوەکە ، ھەمو زانستێکی نھێنیان ھەیە بە درێژای ھەزاران ساڵ دەربارەی وزەی گەردونی وزەی ئەتۆمی و وزەی تیشکدانەوەو وە جەنگی دەرونی و ھەموو ئەو زانست و زانیارییانەی کە لەم سەردەمەی ئێمەدا دۆزراوەتەوە ، ئەوا ئەوان زۆر پێشتر زانیارییان ھەبووە دەربارەی.

زانست و زانیارییە بنەڕەتیەکان :download.jpgه

زۆریک لە زانایان و مێژوو نوسان کە لە نێویاندا نوسەری ئینگلیزی بەناوبانگ ” تالبۆت مۆندی ” ھەیە باسی ئەوەیان کردووە کە ھەر یەکێک لەو 9 زانایە کتێبێکی تایبەت بە خۆیان ھەیە کە بە تێپەڕ بونی کات دوبارە نوێ دەکرێنەوە ، وە ھەر کتێبێکیش زانیاری نھێنی دەربارەی تەنھا یەک زانست تێدا بوو ، کتێبی یەکەم باسی شێوازەکانی جەنگی دەرونی تێدایە ، کتێبی دووەم باس لە زانست و زانینی کاری ئەندامەکان دەکات ، کتێبی سێیەم ھەمو ئەو بابەتانەی تێدایە کە پەیوەندی بە زانستی زیندەزانی و وردبینی ھەیە ، کتێبی چوارەم باس لە زانستی کیمیا دەکات و چۆنیەتی کارلێک و گۆڕانی ماددەکان باس دەکات ، کتێبی پێنجەم ھەموو ئەو زانیارییانەی تێدایە کە باس لە ڕێگاکانی پەیوەندی کردن دەکات لە سەر زەوی و بۆ دەرەوەی زەویش ، کتێبی شەشەم نھێنیەکانی کێش کردن باس دەکات ، کتێبی حەوتەم باس لە گەردون و گەردون زانی و فراوان بونی گەردون و چۆنیەتی گەشت کردن بە خێراییەکی زۆر بەرز ، کتێبی ھەشتەم باس لە چۆنیەتی کارکردن لەگەڵ ڕوناکی دەکات و چۆنیەتی دەست گرت بە سەریدا و زیاد کردن و کەم کردنی خێراییەکەی تا بتوانرێت وەک چەکێک بەکار بھێنرێت ، کتێبی نۆیەمیش باس لە کۆمەڵگا دەکات و چۆنیەتی و ڕێگاکانی بەرەو پێش بردنی کۆمەڵگا . ئەم شتانە پاساو بون بۆ پاشا ئاشۆکا تا ئەم کۆمەڵە نھێنیە پێک بھێنێت لە 9 ئەقڵی گەورەو درەوشاوە ، بە نھێنی بمێنێتەوە تا ڕۆژی ئەمڕۆمان . بۆ پاراستنی ترسناکی ئەم زانستانە و بەکار ھێنانی بۆ سودی مرۆڤایەتی تەنھا !. پاشا ئاشۆکا بۆ پاراستنی ئەم زانستانە ئەم کۆمەڵەیەی دروست کرد ۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی کەسانی شەرانگێز و زیان بە مرۆڤایەتی بگەیەنێت ، بەڵام ئایا تا ئیستا ئەو زانستانە ھەر تەنھا ئەو گروپە دەیزانن یان دەست چەن گروپ و کۆمەڵە و سەرکردەی تر کەوتووە ؟!.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …