Home / ناوداران / ڕۆبه‌رت هوك – Robert Hooke

ڕۆبه‌رت هوك – Robert Hooke

1200px-13_Portrait_of_Robert_Hooke

ڕۆبه‌رت هوك – Robert Hooke

ھوک پۆلیماس و فیزیازان و ئه‌ندازیار و فەیلەسوفێكی بەریتانی بووە لە باشووری بەریتانیا لە شاری فرێشواتەر لە ساڵی 1635 لە دایک بووە ، لە سەرەتا دا بە مناڵی زۆر لاواز و نەخۆش و ناشرین بوو بوو ، توشی بەدخۆراکی بوو بوو حاڵی زۆر خراب بوو ، شەوانە خەوی ناخۆشی دەبینی و توشی کەم خەوی بوو بوو ، وە ئازاری سەری بەردەوامی ھەبوو ، دوای ئەوەی باوکی دەمرێت ئیتر ئەمیش بەرەو لەندەن کۆچ دەکات ، پاشان وەکو شاگردێک لای وێنە کێشێک کار دەکات ، بەڵام لێرەش بێ بەخت دەبێ چونکە بۆنی رەنگەکان ئەوەنەی تر ئازارەکانی سەری زیاد کردبوو بۆیە ئەوێش بە جێ دێلێ ، پاشان دەچێتە قوتابخانەی سنت مینستر پاشان لەوێ بۆ یەکەم جار تواناکانی دەردەکەوێ ، لە ساڵی 1653 لە تەمەنی 18 ساڵیدا چویە زانکۆی ئۆکسفۆرد لەو کاتەشدا خەریکی دارتاشی و گۆرانی ووتن بوو ھەر بەو ھۆکارە پارەی پەیدا دەکرد ، دوای ماوەیەکی کەم تواناکی دەرکەوت ئەویش لە میکانیکدا بۆ کۆمەڵەی زانستی ئەوێ کە تامس ڤیلیەس و رۆبەرت بۆیڵ لە ئەندامە دیارەکانی بوون.

ھوک بۆ ماوەیەک یاریدەدەری ئەم دوو کەسە بوو کاتێ کە یاسای بۆیڵ دارێژرا ھوک یارمەی بۆیڵی دا ، دوای گەرانەوەی سەر کاری چارلسی دووەم کۆمەڵەی زانستی نا فەرمی ئۆکسفۆردی ناوەندی ئەنجومەنی پاشایەتی پێکھێنا و لە ساڵی 1662 ھوک بوو بە بەرپرسی تاقیکردنەوەکانی ، لە ماوەی 15 ساڵ دوای ئەوە ھەندێ تاقی کردنەوە و نوسراوی جوان وبە پێزی خۆی بڵاو کردەوە لە ساڵی 1662 لە ناوچەی کالێجی گرشم نیشتەجێ بوو ھەتا کۆتای تەمەنی ھەر لەوێ خەریکی کاری ھەمە جۆر بوو ، لە ساڵی 1665 مایکرۆگرافیای بڵاو کردەوە کە یەکێکە لە زانستە گەورەکانی سەدەی 17 ئەو نوسرا و بەرھەمە کۆمەلێ خاڵی لەخۆ گرت بوو ، تێیدا باسی یەکەمیین پێکھاتەکانی خانەکانی لەش کرا بوو ئەو دەستەواژەیە بۆ یەکەم جار ھوک بەکاری ھێنا بوو ، وە ھەروەھا شێوزای گەشەی جیھانی جارێکی تر رێک کردوە و دای رشتەوە ، ھوک لە یەکێ لە نوسینەکانی دا لەگەڵ نیوتن باسی ئەوەی کردوە کە ھیزی قورسای بە شێوەیەکی گونجاو لەگەڵ دووری مەوداکان کەم دەبێتەوە ، لە ساڵی 1679 لە کتێبێکیدا کە شەش بەرھەمی بچووکی تێدا بوو شی کردنەوەی بۆ یاساکەی خۆی کرد کە بریتی یە لە یاسای راکێشان بەو دەربڕینەوە کە ھێزی راکێشان و پاڵ نان ھاوبەشیەک لە نێوانیان ھەیە .

ھوک زەوی ناسێکی گەورە بوو ھەروەھا لە بواری بینا سازیشدا لێھاتوو بوو دوای ئاگرە گەورەکەی لەندەن دووبارە نەخشەی شارەکەی کێشایەوە کە دواتر لە رێگەی نەخشەکەی ئەوەوە شاری نیویۆرک بینا کرایەوە ، شتی زیاتری کردوە و داھێنانی زیاتر ھەبووە ، خزمەتێکی زۆر بە بواری زانست و بەرھەم ھێنان و دروست کردنی ئامێر و کەرەستەکانی کردوە . وە ئەو ئامێرانەش کە لە سەدەی 17 دا ھەبوو ئەوا ھوک دەست کاری کردن و بەرەو پێش تری بردوون وەکو کاتژمێر سازی و مایکرۆسکۆپ و ئامێری دیاری کردنی شکانەوەی ڕووناکی ھەروەھا ئامێری دیاری کردنی گوشار و شێی داھێنا .

ھۆک لە ساڵی 1703 لە شاری لەندەن کۆچی دوای کرد.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

‎شۆڕشی شێخ مەحمودی حەفید

‎ڕێژین محمد‎قۆناغی چوار-بەشی مێژوو‎زانكۆی سۆرانپێشەکی:شێخ مەحمود حەفید، کەسایەتی دیاری گۆڕەپانی ئایینی، بەشدارییەکی گەورەی کرد لە …