Home / مێژووى جیهان / كتێبی مــردووه‌كان،نـیکرۆنۆمیکۆن

كتێبی مــردووه‌كان،نـیکرۆنۆمیکۆن

 

gehgكتێبی مــردووه‌كان نـیکرۆنۆمیکۆن –
Necronomicon
سیحرو جادو لە دێر زەمانەوە لەگەڵ ئاين و مرۆڤدا گەشەیان کردووە بە درێژای مێژوو تێکەڵاو بون لەگەڵ یەکدا سیحر بە دوو جۆر ھاتووە ، یەکەمیان ساحیرەکە پشتی بەستووە بە ئەستێرەوانی و بەندایەتی کردنیان و بەکارھێنانی وزەی شاراوە بۆ جێ بە جێ کردنی کارەکانیان ، وە دووەمیشیان ساحیرەکە پشتی بەستووە بە بونەوەرە نەبینراوەکان وەک جنۆکە و ڕۆحیانەتی شەڕانگێز کە ئەمەش لە ڕێگەی دانیشتنە شەیتانیەکانەوە دەکران بۆ بانگکردنی ئەم ڕۆح و جنۆکانە بۆ ئەنجام دانی کارەکانیان ئەم کارە بەردەوامی ھەیە تا ئەمڕۆش کە لە جیھاندا ئەنجام دەدرێن ھەندێک بەم کارە دەڵێن ” زانستی کۆن ” کە لە ڕیگەی کتێب و نوسراوەکانەوە لە جیل بۆ جیل گوازراوەتەوە ھەندێ لەم کتێبانە لەبەر ترسی بە دەست ھێنانی دەسەلاتێکی گەورەی شەڕانگێز یان لەبەر ھۆکاری ئاینی لەلایەن مرۆڤەوە لەگەڵ ساحیرەکان نێژراون یان سوتێنراون و لە ناو براوان بەڵام توانراوە ھەندێک لەو کتێبانە تا ڕۆژی ئەمڕۆش بھێڵرێنەوە و پارێزگاریان لی بکرێت ئەگەر نوسخەی ئەسڵی بێت یان لەبەر گیراوە بێت ، لەم بابەتانەدا مێژوو نوسان و شارەزایانی ئەم بوارە ئینکاری لەوە ناکەن کە گەلی یەھودی دەستێکی باڵایان ھەیە ھەر لە سەرەتای سەر ھەڵدانی تا ئێستا بە نوسین و گواستنەوەی ئەم کارانە لە جیل بۆ جیل ، یەکێک لەوانەش ئەستێرەوانی یەھودی نۆستەردامۆس کە بە چوارینە بەناو بانگەکانی ناسراوە.
یەکیک لەو کتێبە سیحرییانەی کە تا ئەمڕۆش ماوە کتێبی ” نیکرۆنۆمیکۆن “ە ناوی مردووەکان ، یەکێکە لە کتێبە بەناوبانگ و گرنگەکانی بواری سیحر ، سیحرەکانی ناو ئەم کتێبە مێژویان زۆر کۆنە و ئەگەڕێتەوە بۆ جەوە شەیتانیەکانی سەردەمی فیرعەونەکان ، پێچەوانەی کتێبە سیحریەکانی تر بە چەندین قۆناغدا تێپەڕیوە و دەستکاری کراوەو و زانیاری بۆ زیاد کراوە لەلایەن ئەو کەسانەی گرنگیان داوە بە سیحر ، وە بۆ چەند زمان وەرگێڕراوە و بە ئەوروپاشدا بڵاو بووەتەوە.
نیکرۆنۆمیکۆن
: لە بنچینەدا ئەم کتێبە ناوی ”
العزیف
” بووە بەڵام لە کاتی وەرگێڕانیدا ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ نیکرۆنۆمیکۆن , ” لافکرافت ” کەسێکی شارەزای ئەم بوارانایە دەڵێت : نکرۆنۆمیکۆن بە زمانی لاتینی واتە ” کتێبی ناوی مردووەکان ، بەلام زانایانی زمانی لاتینی دەڵێن ئەوە مانایەکی تەواو نیە بەڵکو نیکرۆنۆمیکۆن واتە ” کتێبی یاساکانی مردن ” ئەم کتێبە تێیدا باس لە ئامراز و ڕێگاکانی گەشتن بە زانیاری لەبارەی مێژووی نھێنی ڕابردووی گەردوون و مرۆڤایەتی دەکات لە ڕێگەی بانگکردنی جن و ڕۆحی مردووەکان ، کە پێچەوانەی نۆستەردامۆسە کە باسی لە داھاتوو کردووە . ھەروەھا باسی لە چۆنیەتی دروست کردن و گونجاندنی جەوی شەیتانی و دروست کردنی بازنەی شەیتانی دەکات بۆ بانگکردنی نوێنەری شەیتان دەکات ، ھەروەھا لەم کتێبەدا ناوی مردووەکان و یاساکانی بانگکردنیا باس کراوە . ھەروەھا لە کتێبەکەدا باسی مێژووی شارستانییە کۆنەکان کراوە . وە باسی ئەم ھەسارەیە دەکات کە پێش ئێمە بونەوەری زۆر زەبەلاح تێیدا نیشتەجێ بووە .. لافکرافت ساحیری بەناو بانگیش زۆر بڕوای بەم شتانەی ” الحضرد ” ھەبووە بۆچونی وابووە کە بونەوەری غەریب و زەبەلاح بونیان ھەیە کە تەمەنیان ھەزاران ساڵە و لە ناوچەی دوور لە ئێمە دەژین ” لێکۆڵەرەوەکان دەڵێن مەبەستی لە ناوچەی دوور سەر ھەسارە و ئەستێەکانی ترە .
لافکرافت دەڵیت : ئەم جیھانانەی کە ئەم بونەوەرانەی تێدا دەژین درگای تایبەتیان ھەیە لەگەل ئەم ھەسارەی ئێمەدا دەتوانن سەر بکەون بەسەر مرۆڤدا وە ھەر کات بیانەوێت دەتوانن بێنە لامان و لە ناومانا بژین و بەڵکو ھاوسەر گیریش بکەن لەگەڵ مرۆڤدا بۆ خستنەوەی نەوەی مرۆڤی جیاواز ، ھەروەھا لافکرافت ئاماژەی بەوە داوە کە ” الحضرد ” زانیویەتی چۆن پەیوەندیان پێوە بکات لێیان تێ بگات ، وە دەڵێت الحچرد قەناعەتی بەوە ھەبووە کە جگە لە مرۆڤ جنسی تر ھەیە و وەک جێ نشین لەسەر زەوی دەژین ، وە بڕوای وابووە ئەو ئەستێرانەی تر کە ھەن لە گەردوندا بە دەوریانا ھەسارەی تر بونی ھەیە و بونەوەری تر لەسەریان دەژین کە لە کۆتایدا دێنە سەر زەوی و داگیری دەکەن !!! . کەواتە ئەم کتێبە لە ئەسڵدا باسی مێژووی مرۆڤایەتی و گەردوو ن و بونەوەری تر دەکات واتە دەتوانین بڵێین ئەم کتێبە کتێبێکی مێژووییە وە لەگەڵ ئەوەشدا باسی سیحر و جادو کراوە بۆ چۆنیەتی پەیوەندی کردن بە بونەوەرەکانی تری گەردووەنەوە و چۆنیەتی دروست کردنی جەوی شەیتانی و بانگکردنی ڕۆحی مردووەکان ، واتە تێکەڵیەکە لە مێژوو و سیحر.
” عبداللە الحضرد ” ئەو کەسەیە کە نوسەری ئەمریکی ” ھاوارد فیلیپس لافکرافت ” بە نوسەری کتێبی نیکرۆنۆمیکۆنی داناوە ، عبداللە الحضرد کەسێکی عەرەبەو خەڵکی یەمەنە لە ساڵی 700 زاینی لە شاری ێنعاء لە دایک بووە ئەم کەسە بە زۆربەی ولاتاندا گەڕاوەو توانیویوتی فێری گەلێک زمان ببێ ، سەردانی باخچە ھەڵواسراوەکانی بابلی کرد و ماوەیەکی زۆر لەوێ ماوەتەوە ، ھەروەھا دەوترێت توانیویەتی ئەو شارەی گەلی عادی تێدا نیشتەجێ بووە بدۆزێتەوە پەیوەندی بکات بەڕۆحەکانیانەوەو لە ڕێگەی ئەوانەوە فێری زۆرێک لە نھێنیەکانی گەردون ببێت .. ( ھەر وەک لە ساڵی 1984 دا توانرا ناوچەیەکی ون بوو لە قوڵاییەکانی چالنجەر بدۆزرێتەوە کە زانایان وای بۆ چون ئەو ناوچەیە بێت کە الحچرد باسی کردبێت ) .. وە سەردانی ئەسکەندەرییە و ھەرێمی بنجاب وە 10 ساڵی تەمەنی بە تەنھا لە بیابانی ” الربع الخالی ” بەسەر بردووە لە ساڵی 730 دا کتێبی ” العزیف ” ی نوسیووە کە دواتر بە ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ نیکرۆنۆمیکۆن . وەک ” ابن خلکان ” باسی کردووە عبداللە الحضرد لە ساڵی 738 زاینیدا لەگەڵ شتێکی نامۆدا دەبێتە جەنگی و لەو جەنگەدا دەکوژرێت.
یەکەم دەرکەوتنی ئەم کتێبە لە سەر دەستی ڕاھیبێک بە ناوی ” تیۆدۆر فیلیتیاس ” کە وەرگێڕایە سەر زمانی لاتینی وە وتویەتی لە حەوت بەش پێک ھاتووە وە ژمارەی لاپەرەکانی 900 لاپەرە بووە . لە ساڵی 1232 دا پاپا ” گریگۆری نۆیەم ” ھەستا بە قەدەغە کردنی و سوتاندنی ھەموو نوسخەکانی ، بەلام ئەم کتێبە بە تەواوی لە ناو نەچوو بەڵکوو نوسخەی لی مابوو .. دواتر لە سەدەی 15  دا نوسخەیەکی تری دەرکەوەت بە زمانی ئەڵمانی بە ناوی ” black letter ” .. پاشان لە ئیسپانیا نوسخەیەکی تری دەرکەوت کە قەشەی دۆمەنیکانی بە ئەسڵ ئەڵمانی کە سکرتیری لێکۆڵەری یەکەمی دادگای ئیسپانیا بوو ” ئۆلاس فێرمیاس ” .نوسخەیەکی وەرگێڕدرایە سەر زمانی لاتینی وە لە پێشەکیەکەیدا ئاماژەی بەوە دابوو کە ئەم نوسخەیە لە سەرچاوەی سەرەکیەوە ” العزیف ” وەرگیڕدراوە وە ناوی ” نیکرۆنۆمیکۆنی ” لێنا ، ( العزیف : لە زمانی عەرەبیدا بەو دەنگانە دەوتراێت کە لەشەودا دەبیسترێن وە عەرەب بە دەنگی شەیتان و جنۆکەی داناوە ) .. بەلام لەو کاتەدا کارێکی گەمژانە بووە کە کتێبێکی وەھا وەربگێڕی بۆیە سزای ئەم ڕاھیبە دراو سوتێنرا لەگەڵ کتێب و نوسراوەکانیدا بەڵام دەوترێت نوسراوەکانی پارێزگارییان لێ کراوەو لە کتێبخانەی ڤاتیکان ھەڵگیراوە لە ساڵی 1586 نوسخەیەکی ئینگلیزی لە ” براغ – prague ” ی پایتەختی چیک پەیدا بوو کە لەلای ساحیری بە ناوبانگ ” جۆن دی ” و یارمەتی دەرەکەی ” ئیدوارد کیلی ” ئەمانیش لە ڕێگەی ساحیر ” یعقوب الیحازر “ەوە دەستیان کەوتبوو کە لە ئیتاڵیاوە ھەڵ ھاتبوو لە ترسی کوشتن.
لە سەدەی 17 کەسێک پەیدا بوو کە بە ” ناسان غەزە ” بانگ دەکرا لە ساڵی 1643 لە قودس لە دایک بوو کەسێکی یەھودی بوو وە لەگەڵ کچی یەکێک لە بازرگانە دەولەمەندەکانی یەھودی ھاوسەرگیری کرد  ( تەورات و تەلمود و کابالای ) خوێند پاشان توانی کتێبی ” نیکرۆنۆمیکۆن ” دەست بخات و لەسەری بخوینێ .. دەوترێت لە دوای الحضرد ساحیرێکی بەناو بانگ ھاتووە توانیویەتی پەیوەندی بکات بە جیھانی ڕۆحی مردووە کۆنەکانی شارستانیەکانی پێشوو بە ناوی ” دی ” لە ڕێگەی کتێبێک بە ناوی ” ئینۆخ ” وە ناوی ” فریشتەی ئینۆخ ” ی ناوە لەو بونەوەرانە … لە دوای ئەمانە و لەسەدەی بیستدا ساحیری بەناوبانگ و لێھاتووی ئەم سەردەمە ” کراولی ” پەیدا بوو کراولی ساحیرێکی زۆر لێھاتوو بووە لێۆڵینەوەکانی ساحیری پێشتر ” دی ” خویندووەتەوەو کە دەربارەی نیکرۆنۆمیکۆن کردویەتی و زۆر کاریگەر بووە بە ” الحچرد ” وە ڕۆشتووەتە باکوری ئەفریقا بۆ ناوچەی بیابان و چۆڵ بۆ ئەوەی بتوانێت کارەکانی بکات وەک چۆن الحچرد ئەنجامی داوە .grtg
وە کاتێکی زۆری تەرخان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە ” نیکرۆنۆمیکۆن ” . کراولی خولایای ئافرەت بووە وە لە ساڵی 1918 لەگەڵ ئافرەتێکی جوان ئاشنا دەبێت بە ناوی ” سۆنیا گرین ” ..پاش ئەمە ئەم ئافرەتە لە ساڵی 1921 لەگەڵ نوسەری ئەمریکی ” لافکرافت ” ئاشنا دەبێت و ەبنە خۆشەویستی یەکتر لە ھەمان ساڵدا لافکرافت چیرۆکێک بڵاو دەکاتەوە بە ناوی ” ئەو شارەی کە ناوی نیە ” تێیدا ئاماژە بە ناوی ” عبداللە الحضرد ” دەکات پاشان لە ساڵی دواتردا لە چیرۆکێکی تردا باسی نیکۆرنۆمیکۆن دەکات وە پاش ئەو ساڵە لافکرافت و سۆنیا پێکەوە ھاوسەرگیری دەکەن ، ئایا بە یەک گەیشتنی سۆنیا بە لافکرافت ھۆکاری ئەوە بوو لافکرافت وەھا چیرۆکانێک بنوسێت کە باسی الحچرد و نیکرۆنۆمیکۆنی تێدا باس کرابێت ؟ بێگومان ئەبێت وابێت .. چیرۆکەکە تا ئێرا نیە بابزانین کێ بون ئەوانەی گرنگیان بەم سیحرە داوە : ( الحضرد – فیلیتیاس – فێرمیاس – ناسان غزە – دی – کراولی – سۆنیا – لافکرافت ) .. کراولی کە لە ھەمان کاتدا کەسێکی شەیتانی و ئەندامێکی گروپی ماسۆنیەتی ئەڵمانی بوو بۆیە پیاوانی ھیتلەر گرنگەیەکی زۆریان بەم کتێبە دا وە ھەر لەو کات و ساتانەدا مۆزەخانەی بەریتانیا دزی لێ کراو ئەو نوسخەی کە ساحیر ” دی ” نوسیبویەوە دزرا و ھەرگیز نەدۆزرایەوە ، دەوترێت ھەمو ئەو پاشماوانەی لەو کتێبە ماونەتەوە لە ناوچەیەک لە سالزبۆرگن لە ئەڵمانیا وە دەوتریت یەکێک لە نوسخەکان لەسەر پێستی مرۆڤ نوسراوەتەوە پارێزگاری لی کراوە … بەلام ئەم کتێبە تا ئێستا نوسخەی ئەسڵی نەماوەو نەبینراوە ، “ئیدریس شاە ” کە کەسێکی سۆفی بووە خەڵکی ئەمریکایە و بە ڕەگ ئەفغانییە زۆر گەراوە بەشوێن ئەو کتێبەدا لە کتێبخانەی ڤاتیکان و سعودیەو میێر و ھند وچەندین شوێنی تر بەڵام نەیتوانیوە دەستی بکەوێت وەک نوسەری بەناو بانگ ” ئەجسەت دێرلیس ” لە کتێبی ” the keeper of the key ” باسی دەکات کە دوو کەس لە عومانەوە دەڕۆن و دەگەنە سنوری یەمەن دەبینن خۆیان لە ناو بیابانێکدا دەبیننەوە کاتێک ماوەیەکی تر دەڕۆن دەگەنە شارێکی بێ ناو پاشان دەگەن بە شەیتانێک بە ناوی ” کسوللو ” ئەویش ناونیشانی قەبری الحضردیان پێ دەڵێت دواتر دەیدۆزنەوە دەبینن کە الحضرد چۆن کوژراوەو تەعزیب دراوەو زمانی بڕاوە کوشتویانە پاشان دەچنە ناو گڵکۆی الحضردەوەو کتێبی نیکرۆنۆمیکۆن دەدۆزنەوە کە بە زمانی عەرەبی نوسراوە وە خۆیان فێری ئەو سیحر و جادووە دەکەن کە تێیدا باس کراوە بۆ بانگ کردنی ڕۆحيانه‌تی وه‌كو جنۆکە.

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …