Home / مێژووى جیهان / مێژووی مۆساد Mossad ، گه‌وره‌ترین ده‌زگای سیخوڕی و تیرۆر له‌ جیهاندا .

مێژووی مۆساد Mossad ، گه‌وره‌ترین ده‌زگای سیخوڕی و تیرۆر له‌ جیهاندا .

مێژووی مۆساد Mossad ، گه‌وره‌ترین ده‌زگای سیخوڕی و تیرۆر له‌ جیهاندا .

نووسینی : Maxwell

زنجیره‌ی یه‌كه‌م : كۆچ كدنی یه‌هودیه‌كان به‌ره‌و فه‌له‌ستین و دروست بوونی موساد و دروست كردنی له‌شكر و ناوه‌نده‌ هه‌واڵگریه‌كان.

ھەموو کەسێ ناوی فەلەستین و ئیسرائیلی بیستبێ ئەوا دەزانێ ھەمیشە لە دێر زەمانەوە لە نێوان ئەم دوو گەلە بەربەرەکانی و ئاژاوە ھەبوو جا ئاژاوەکان لە نێوان یەک کەس و دو کەس بوو بیت یا لە نیوان گروپ دا بوو بێت وە ھەندێ جار شەر و جەنگی بچوکی بە دوای خۆیدا ھێناوە ئەویش لە پێناو خاکێک ، بە پێ ی مێژوو و گیرانەوەکان لە سەدەکانی کۆندا ھەندێ یەھودی کەم لەسەر خاکی فەڵەستین ئەژیان بە جلی رەش وەکو عەبا خۆیان دادەپۆشی و کتێبی تەوڕاتیان پێ بوو و دەیان خویندەوە ئەویش ئەو کاتەی ئەچون بۆ پەرستگا و شوێنی پیرۆزی خۆیان بە ناوی بیت المقدس و پاشان لەبەرامبەر دیوارێکی گەورەی بەرزی کۆن کە ناو دەبرێ بە دیواری نودبە دەست بکەن بە شیوازی نوێژ و دوعا و پەرستنی خۆیان . لە ساڵی 1929 و لە رۆژی 1 ی مانگی 12 دا دەیان و سەدان گەنج و کەسی یەھودی کاری خۆیان جێ ھێشت و بە تێپەر بوون بە ناو دیوارەکانی بیت المقدس دا لە 42ثدەوری دیوارەکە کۆبونەوە ، ئەو رۆژە شەمە بوو جیاواز تر لە رۆژانی پێشوو ، یەکێک لە حاخامە گەورە کانی فەلەستین بە بیانوی ئەنجام دانی نوێژ و پەرستنێکی خاوێن و تایبەتی سەرجەم گروپە جیاوازەکانی یەھودی بانگھێشت کرد بوو ھەتا لە بەرامبەر خەبات و ململانێ ی فەلەستین یەکاندا یەکیان بخات ئامانجی ئەم پیاوە ئاینیە یەھودی ئەوە بوو کە لە لایەکەوە بەخت بکاتەوە لەسەر ئەنجام دانی رێو رەسم و جەو سونەتە مەزھەبیەکانی یەھودی و ھاوکاری کردنی ئەم کۆبونەوانە وەکو بنەمایەکی بیر و باوەری یەھودی ، لە بەرگی خۆیدا بمێنێتەوە بەردەوام بێت لە لایەکی ترەوە مەبەستی ئەوە بەە کە فەلەستینیەکانی نیشتەجێ بووی بیت المقدس ھۆشیار بکاتەوە کە یەھودیەکان لە ھەڕەشەکانی ئەوان ناترسن ، چەند مانگێ پێش ئەوە دەنگۆی ئەوە بلاو بوویەوە کە زۆر بونی ژمارەی دانیشتوانی یەھودی بەھۆی کۆچ کردنیان بۆ فەلەستین و نیشتە جێ بوونیان لە شارە گەورەکای دا ، دانیشتوانی فەلەستینی نیگەران کردوە ، پێش چەند ساڵێک بەر لەوە ، لە ساڵی 1917 لەسەر بەلێنی ” بلفۆڕ ” وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بەڵێنی دا کە بە پێ ی ئەو پەیمانە دەوڵەتێکی نەتەوەی بۆ یەھودیەکانی فەلەستین دروست بکرێت ئەم بەڵێنە بوە ھۆی ئەوەی سەرجەم موسڵمانان و عەرەبەکان بە تایبەت فەلەستینیەکانی تەواو نیگەران کرد.

فەلەستینیەکان چەند ساڵ بوو لە دێر زەمانەوە بە دەیان سەدە لەو خاکەدا ژیاون و ئاوەدانیان کرد بوویەوە ھەستیان بەوە دەکرد داھاتووی وڵاتەکەیان کەوتۆتە مەترسیەوە وە بەھۆی زۆر بوونی یەھودیە نیشتەجێیەکانی ئەوێ و بە پشتگیری ئینگلیزەکانی بەریتانیا ڕەچەڵەک و ماڵ و خاوەندارێتی و ژیانیان بە تەواوی لە ژێر ھەڕەشەدایە ، فەلەستینیەکان پێش تر ھەستیان بەوە کردبوو کە بەریتانیە داگیرکەرەکان وڵاتی فەلەستین دەخەنە ژێر دەستی کۆچەرە یەھودییەکان بۆیە لەو کاتەوە ئەتوانین بلێین بەر بەرەکانی و بەرگری کردن لە نێوان فەلەستینی و یەھودیەکان دەستی پێ کرد ، فەلەستینیش ھیچ چارەی نەبوو ئەوە بکات کە پێویستە…بەریتانیا لە پشت گیری کردنی یەھودیەکان و یارمەتی دانیان بۆ کۆچ کردن بەرەو فەلەستین بەردەوام بوو وە ھەروەھا لە ئاژاوە نانەوە ش بەردەوام بوو ، یەھودیەکان لە ھەموو ناوچەکانی جیھانەوە دەھاتن بەرەو فەلەستین وە ھەروەھا بەریتانیا مافی یەکسانی و پێکەوە ژیانی لە نێوان یەھودی و فەلەستینیەکان دروست کرد کە بە ئاشتیانە پێکەوە بژین ، ئەم سیاسەتە بوە ھۆی پیشان دانی وێنەیەکی کارەسات بار و پر کێشە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ دانیشتوانە رەسەنەکەی ئەو ناوچانە و پیشانی جیھانی داوە ، بەھۆی بەردەوامی سیاسیەتی بەریتانیا وردە وردە ژمارەی یەھودیەکان زیاتری کرد و پاشان بوە ھۆی دروست بونی ئاژاوە و شەڕ لە نێوانیاندا خوێن ڕشتن ھاتە کایەوە .

بە تایبەت لەو کاتەی یەھودیەکان کەوتنە بیر ئەوەی کە لە شارە گەورە و قەڕەباڵغەکاندا ناوەندی فەرھەنگی کۆمەڵایەتی و پەرستگا بۆ خۆیان دروست کەن لەو جەو و کاتەدا یەھودیەکان دەستیان پێ کرد بۆ ئەنجام دانی رێورەسم ئاینی خۆیان لە کەناری دیواری نودبە و ناو مزگەوتی ڕقێی ئەوبن بە مافی خۆیانیان ئەزانی رۆژانی شەمە لە ھەموو شوێنێکەوە ڕوو لە بیت المقدس بکەن و لەوێدا کۆ ببنەوە ، تەنانەت کۆبونەوەیان لە لای دیواری نودبە بە یەکێک لە ئەرکە ئاینیەکانی خۆیان ئەزانی .لە ساڵی 1929 لە ڕۆژی شەمە و مانگی 12 زیاتر لە ھەزار نوێژ خوێنی یەھودی ئەو ساتەی کاتی نوێژ بە تاوان دەزانن لە کەناری دیواری نودبە دا ڕاوەستان و دەستیان کرد بە خوێندنەوەی تەورات لەو کاتەدا دەیان فەلەستینی لە خانو و ماڵەکانی دەوروبەریان سەنگەریان گرت بوو بە چەکە کۆنەکانیان دەستیان کرد بە تەقە کردن بە ناو یەھودیەکان و وە ھەندێکیشیان بەرد بارانیان دەکردن لەو روداوە ژمارەیەکی زۆر یەھودی بریندار بوون بەڵام بە ھاوکاری یەھودیە نیشتەجێکانی ئەوێ چارەسەر کران.

یەھودیەکان دوای ئەو ڕوداوە کۆبونەوەیەکیان رێکخست و تاوتێ ئەو بارەیان کرد و لەسەر ھەندێ خاڵ و ڕاوێژ کردن بە یەک ڕێکەوتن چونکە وایان دەوانی فەلەستینیەکان دەبنە مەترسی و ھەڕەشە بۆیان، پێشوو تر یەھودیەکان لەو بڕوایەدا نەبوون شتێکی ئاوا ڕوو بدات یەکێک لە ئامادەبوەکان وتارێکی پێشکەش کرد کە ووتی : دەبێت ھەمیشە ئەوەمان لە بیر بێت کە کتبێی تەوڕات ئامۆژگاریمان دەکات بۆ سەرکەوتن بەسەر دوژمناندا دەبێت ئاگاداری ڕەفتار و کاردانەوەکانیان بین ، ئەم نوسراوەی تەوڕات ئەوەمان لەسەر پێویست ئەکان کە دەزگا گەلێکی زانیاری دروست بکەین ، ھەمان شێوەی ئەم کارە کە پاشا داود ئەم کارەی کردوە ، بەو شێوە لەو دانیشتنەدا ڕێبەرە کەمینەکانی یەھودی ، لەسەر زەوی فەلەستین رێکخراوەکەیان دروست کرد ، پاشان دوای چەند سالێک ناوەکەیان گۆری بۆ مۆساد ، کە بوویە چالاک ترین و کاریگەرترین دەزگای سیخوڕی و ھەواڵ گری جیھانی .

ھەرچەنده‌ موساد 25 ساڵ دوای روداوی 1 ی 9 ی ساڵی 1929 دامەزرا بەڵام ئەبێ بیرمان بێت کە ئەساسی موساد پێشوو تر لە کۆبونەوەی کەمینە یەھودیەکان لە شەوێکدا دا دارێژرا و ھەواڵ باس لە نێوان یەھودیەکان بڵاو کرایەوە بەشداربووەکانی ئەم کۆبونەوەیە بریاریان دا کە بە پێ ی توانا و دارای یارمەتی ماادی لە یەھودیەکان کۆ کەنەوە وە ھەروەھا بەرتیل بدەن بە ھەندێ لە فەلەستینیەکان و داوایان لێ بکەن کە زانیاری دەربارەی چالاکیەکانی دواتری فەلەستینیەکان یان بۆ وەرگرن و بەمانی بڵێن !! دەبینین لێرەوە ھەندێ فەلەستینی تێوە گلان و خەڵەتێنران بە پارە ، پاشان کەمینە یەھودیەکان بریاریان دا کە ئیتر ئەنجامدانی نوێژ و پەرستشەکان لە کەنای دیواری نودبەی پیرۆزدا لە ژێر پارێزگاری گروپە تیرۆرستیە یەھودیەکانی خۆیان رێک بخەن ، رازی نەبن تەنھا بە پارێزگاری کردنیان لە لایەن بەریتانیەکانەوە ئەوان بۆ بەرگری کردن لە خۆیان و ھەستانەوە دژی فەلەستینیەکان بەرامبەر چالاکیەکانی فەلەستینیەکان دا سودیان لە نیوە سەربازیەکانی ھاگانا وەدەرگرت کە تازە بە تازە دروست کرا بوو لە مانگەکانی دواتر دا ھەندێ لە فەلەستینیەکان لە بەرامبەر وەرگرتنی ھەندێ پارە ، پلان و بەرنامەی ھێرشی داھاتووی فەلەستینیە ھاونیشتمانیەکانی خۆیانیان ئاشکردا دەکرد و دەیان گەیاندە ناوەندەکانی یەھودی ئەوانیش بە سوود وەرگرتن لە کەسانی نیوە سەربازی خۆیان کەوتنە ڕوبەرو بوونەوەی فەلەستینیەکان ئەم کار و پلانانانە یەھودیەکان بوویە ھۆی ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە 5 ساڵ پێکدادان و شەڕ لە نێوان یەھودی و فەلەستینی ڕوو نەدات ، لەم ماوەدا یەھودیەکان کەوتنە فراوان کردن و گەورە کردنی دەسەڵاتی خۆیان وە ھەروەھا بەھێز کردنی سیستەمی ھەواڵ گری و سیخوڕی ئەو کاتە ھێشتا بە تەواوی ناوی دیاری نەکرا بوو وە سەرۆکیشیان ھێشتا دیاری نەکردبوو بەڵکو لە رێگەی کەمینەیەکی یەھودیەوە کارەکان بەیەکەوە بە ڕێوە دەچوون ، پاش ماوەیەک دەستیان کرد بە دامەزراندنی کەسانی سیخوڕ و ھەواڵ گری لە نێوان ئەو کەسانی ھاوکاری ئەو رێکخراوەیان ئەکرد ، ناوی مەشروب و عەرەق فرۆشانی ناو گەڕەکە عەرەبیە نشینەکانی دەوری بیت المقدس بوو ، ھەموو جۆرە کەسێکی تێدا بوو لە کەسی ئاسای و بێ ئیش بۆ کەسانی خاوەن ئیش و مامۆستا و کرێکار و بازرگان و فێر خواز ….ھت8د-مهعنغفاق

مەرجەکانیش بە شێوەیەک بوون ھەموو یەھودیەک دەیتوانی فەلەستینیەک دابمەزرێنێ بەو مەرجەی زانیاری کۆ بکاتەوە بۆیان ، بەو شێوە کەمینە یەھودیەکان توانییان زانیاری پێویست دەربارەی نامە و پەیوەندیەکانی نێوان فەلەستینیەکان و ئینگلیزەکانیش بە دەست بێنن !! دەبینین لێرەدا یەھودیەکان لە ژێرەوە دژی بەریتانیاش بوون ھەرچەندە سەرەتا بەریتانیەکان یارمەتی دەری یەھودیەکان بوون بەڵام وەکو دیارە لە دێر زەمانەوە بوونی ھەیە و بیستومانە و خوێنومانەتەوە یەھودی گەلێکن کە ھەرگیز جێ ی سیقە نین بە تایبەت زایۆنیەکان ، چونکە دەیان ئەوێت ھەموو جیھان و ھەموو گەلەکان شوێن ئەوان بکەن و خۆیان بە گەلی ھەڵبژێردراوی سەر زەوی دەزانن وەکو دەلێن خوا ئێمەی ھەڵبژاردوە…بەو جۆرە ھەم فەلەستینیەکان زانیاری و پلانیان دەگەشت بە یەھودیەکان ھەم نامە و پلانی بەریتانیەکانیش دەگەشت پێیان ..لە ساڵی 1933 کاتێک ھیتلەر لە ئەڵمانیا ھاتە سەر سەرۆکایەتی کۆچ کردن و گواستنەوەی بە کۆمەڵی یەھودیەکان بۆ فەلەستین زیاتری کرد تا ساڵی 1936 زیاتر لە 300 ھەزار یەھودی رێگەی ووڵاتە ئەوروپیەکانیان گرتە بەر بە ھاوکاری ئاژانسی نێو دەوڵەتی یەھودی گەیشتنە سەر زەویەکانی فەلەستین ، ئەمەش بۆ زیاد کردنی ژمارەی خۆیان بوو وە داگیر کردنی زەوی فەلەستین بوون ، شایەنی باسە زەوی فەلەستین لە 3000 – 3500 ساڵ پ.ز بوونی ھەیە ، ژمارە یەھودیەکان دواتر زیادی کرد ئەویش لە ساڵی 1948 ئەو کاتەی جەنگی یەھودییەکان لەگەڵ فەلەستین بوو ، بەرز بوونەوە بۆ 700 ھەزار کەس ، زۆرینەی ئەو یەھودیانەی کۆچیان دەکرد بۆ فەلەستین تووشی سەختی و ناخۆشی و برسێتی دەبوون بەڵام رێبەرانی یەھودی بە دەمیانەوە دەچوون و جل و بەرگ و خواردنیان بۆ دابین دەکردن .

لە ساڵی 1936 دا وردە وردە بووتنەوەی بەرگری فەلەستینیەکان گۆڕا بۆ بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێری گشتگیر دژی یەھودییەکان و ئینگلیزە بەرگری کارەکان لە یەھودی ، شێخ عیزەالدین قەسام پێشەوایەتی ئەم شۆڕشەی دەکرد لەگەڵ ئەوەی بەریتانیەکان توانیان بە سەرکوت کارییەکی توند و تیژ و بێ سۆز ئەم شۆڕشە لاواز بکەن و لەناوی ببەن ، یەھودیەکانیش لە چەندین لایەنەوە سودیان لەو ھەلە وەرگرت بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە ھەڵگیراسنی شۆرشی نوێ و دامەزراندنی ھێز و دەستەی چەکداری لە لایەن فەلەستینیەکان وە ، لەم بارودۆخەدا سەدان گەنجی یەھودی لە کەناراوەکانی فەلەستین و وڵاتەکانی دەرەوە پەیوەندیان کرد بە ھێزی نیمچە سەربازی ھاگاناوە بەو ھۆیەوە پایە و بنەڕەتی لەشکرێکی نھێنی و شاراوە داڕێژرا و پێکھات….پێکھاتەی ئەم لەشکرە لە لایەن کەسانی سیفەت توند و تیژ و دژە فەلەستینیەکانەوە وەکو ” داڤید بن گۆریۆن ، مناخیم بگین و ئیسحاق ڕابین و شەمعون پێرێز و ئاریک شارۆن ” ە وە دامەزرا کە سۆزیان بەرامبەر ھیچ کەسێک نەبوو . ھەندێ لەو فەلەستینیانەش کە بە پارە کاریان بۆ یەھودیەکان دەکرد و داتایان لە دەورو بەر بۆ کۆدەکردنەوە و دەیان دا بە رێکخرا و لەشکرە نیمچە سەربازیەکەی ھاگانا ، ناوەندی بەشی عربی دەزگای ھەواڵ گری یەھودی فراوان بوونی بە خۆیەوە بینی و تا ئێستاش بەردەوامە ، یەھودیەکان بە مەبەستی دروست کردنی ناکۆکی و چاندنی تۆۆوی دوڕووی و دووبەرەکی لە فەلەستینیەکان دا لە رێگەی بڵاو کردنەوەی ھەواڵی نا ڕاست و گومڕاکەرانە بەرێوبەرایەتیەکان دروست کرد . وە جێگەی باس و بیر ھێنانەوە بێت ئەو کەسانەی ساڵانی دواتر پایەکانی دەزگای ھەواڵ گری و سیخوڕی مۆسادیان دروست کرد لە قۆناغی چارەنوس سازی پێش ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی دووەم ئەزموون و لێھاتووی پێویستیان بە دەست ھێنا بوو ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێکخراوی ھاگانا کە بە مانای بەرگری دێت زانیاری تەواوی دەربارەی گروپ و ھێزە چالاکیەکانی نێو فەلەستین ھەبوو . لەگەڵ دەست پێ کردنی جەنگی جیھانی دووەم نا ئارامی و ئاژەوە و دووبەرەکی لە نێوان یەھودی و فەلەستینیەکان زیادی کرد ، زایۆنیە یەھودیەکان باشیان دەزانی ئەگەر ئەڵمانیا لەم جەنگەدا سەرکەوتن بە دەست بێنێت ئەوا یەھودیەکان ڕوبەروی چارەنوسێکی تاریک و خراب و لە ناوچوون ئەبنەوە.download

ڕێبەری یەھودیەکان لە فەلەستین بە نیگەرانیەوە سەیری ڕوداوەکانی ئەوروپایان دەکرد ، لە ساڵی 1942 لە کۆبوونەوەیەکدا بە بەشداری دەیزید بن گۆریۆن و ئیسحاق ڕابین لە شاری حەیفا بریاریان دا کە یەھودیە رزگاربووەکانی جەنگی ئەوروپا بگوازنەوە بۆ زەوی ناوبراو بە مەوعود کە بە نیشتمانی نەتەوە و ئاینی یەھودی و ئیسڕائیلی ئایندەش ناویان دەبرد. ژمارەی ئەو یەھودیانەی کە بریاربوو کۆچ بکەن بۆ فەلەستین دیاری کراو نەبوو بەڵام ئەوە روون بوو کە گەشتنی یەکەمین دەستەی کۆچ کردوەکانی یەھودی بۆ فەلەستین ئاگری جەنگ لە نێوان یەھودیەکان و فەلەستینیەکان دادەگیرسێنێت ، گۆریۆن و ڕابین پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە ئینگلیزەکان ئەمجارە لە بەرژەوەندی یەھودیەکان دا دەمێننەوە و لەگەڵیان دەبن ، دەوڵەتی بەریتانیا بە بیانووی ئەوەی کە گواستنەوەی ئاوارەکانی یەھودی بۆ فەلەستین وەکو وایە خوڕی ڕێسراو بکاتەوە بە خوری و ئاژە و کێشەی گەورە دروست بکات دوای شکست و کەوتنی ” ھیتلەر ” لە جەنگ ڕایگەیاند کە نەیاری ئەو بابەتە ناکات.لەسەر پێشنیاری گۆریۆن کەسە گەورەکانی کۆبونەوەکە بریاردرا سەربازی زیاتر بھێنرێتە ناو ڕێکخراوی ھاگانا وە دامەزراندنی کەسانی زیاتر لە بواری ھەواڵ گری و سیخوڕی ، بۆیە ڕەزامەندیان دەربڕی لەسەر دامەزراندنی ناوەندێکی ” دژە سیخوڕی ” بە مەبەستی ئاشکرا کردنی ئەو کەسە یەھودیانەی کە ھاوکاری بەریتانیەکان ئەکەن !! دەبینین لێرە زایۆنیە یەھودیەکان دژی بەریتانیەکانیش کاریان کردەوە تەنھا بە فەلەستینەوە نەوەستاون لە ھەمان کاتدا بەڕیتانیاش ھەندێ جار دژی یەھودیەکان کاری ئەکرد بۆ ھاوسەنگ کردنی ئەو بارە ، ھەروەھا بریاردرا ئەو کەسانەی کە ئەندامی رێکخراوی ھاگانا بوون بەڵام وازیان ھێناوە بوونەتە کۆمۆنیست و لایەنی تر و لە زایۆنیزم دابڕاون ئەوا بخرێنە ژێر چاودێری بۆ ئەوەی کارێکیان کرد دژی یەھودیەکان و زایۆنیەکان ئەوا سزا بدرێن و لەناو ببرێن … یەکەم کەسی بەرپرسیار لە ناوەندی ” دژە سیخوڕی ” ناوی یەگول ھەجدی لێنرا کە تازە پێک ھێنرا بوو ئەو ناوەندە ، وە خرایە ئەستۆی کەسێکی سەربازی یەھودی فەڕەنسی کە خانەننشین کراو کە بە جل و بەرگی ئاسای چالاکیەکانی ئەنجام داوە.

زانستی هەسارەی شەشەم

 

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …