Home / مێژووى جیهان / نامەی ئەبراهام لینكۆڵن بۆ مامۆستای كوڕەكەی

نامەی ئەبراهام لینكۆڵن بۆ مامۆستای كوڕەكەی

17620171345800_lnk

نامەی ئەبراهام لینكۆڵن بۆ مامۆستای كوڕەكەی

وەرگێڕانی: ئاكام جەمال محەمەد

پێویستە كوڕەكەم ئەوە بزانێت كە مرۆڤەكان سەرلەبەریان ڕاستگۆ و دادپەروەر نین، بەڵام كوڕەكەم فێر بكە كە لە بەرامبەر هەر مرۆڤێكی دەستبڕ، مرۆڤێكی ڕاستگۆ هەیە. پێی بڵێ لە بەرامبەر هەر سیاستوانێكی خۆپەرست، سەركردەیەكی جوامێر و دلێر هەیە. فێری بكە كە لە بەرامبەر هەر دوژمنێك، دۆستێك هەیە.

دەزانم كاتی دەوێت، بەڵام فێری بكە كە بە هەوڵ و كۆششی خۆی، دۆلارێك بەدەست بێنێت باشترە لەوەی پێنج دۆلار لەسەر ڕووی زەوی هەڵبگرێتەوە. فێری بكە لە دۆڕاندن پەند و ئامۆژگاری لە سەركەوتنیش چێژ وەربگرێت. ڕێگە مەدە ئاوات بۆ هیچ شتێك بخوازێت. فێری گرنگی و بایەخ و ڕۆڵی پێكەنینی بكە.

ئەگەر دەتوانیت، فێری بكە تا بزانێت پەڕتووك چ ڕۆڵێكی گرنگ لە ژیاندا دەبینێت. پێی بڵێ‌ تێڕا بمێنێت، بڕوانێتە باڵندەكان لە ساتی فڕیندا بەناو دڵی ئاسماندا. بڕوانێتە گوڵەكانی ناو باخچە و زەردەواڵەكانی كە لەناو هەوادا دەفڕن. كوڕەكەم فێر بكە، لە قوتابخانە دەرنەچێت باشترە وەك لەوەی بە قۆپێ دەربچێت.

كوڕەكەم فێر بكە لەگەڵ مرۆڤی نەرمونیان، نەرمونیان و لەگەڵ مرۆڤی سەرسەخت، سەرسەخت بێت. پێی بڵێ‌ ئیمانی بە بیر و بۆچوونەكانی خۆی هەبێت تەنانەت ئەگەر هەمووان بە پێچەوانەی بیر و بۆچوونەكانی ئەوەوە قسەیان كرد.176201713lk

كوڕەكەم فێر بكە هەموو گوتەیەك ببیستێت و ئەو پەیڤانە هەڵبژێرێت كە لەلای ئەو دروستە. سوود و نرخەكانی ژیانی فێر بكە. ئەگەر توانیت كوڕەكەم فێر بكە لەوپەڕی خەم و خەفەتدا پێبكەنێت. فێری بكە شەرم لە فرمێسكهەڵڕشتن نەكات. فێری بكە كە دەتوانێت بەها بۆ فیكر و هەستەكانی دابنێت، بەڵام بەهادانان بۆ دڵ كارێكی بێ‌ مانایە. پێی بڵێ‌ ئەگەر خۆی بە ڕاست دەزانێت با سوور بێت لەسەر قسەكانی خۆی و بەهەموو توانایەكی تێبكۆشێت و هەرگیز دوای هات و هاوار و قەرەباڵغی نەكەوێت.

لە كاروباری خوێندندا لەگەڵ كوڕەكەم نەرمونیان بە، بەڵام هەرگیز بەناز پەروەردەی مەكە. وازی لێ بێنە با بەهێز بێت، فێری بكە بڕوای بە خەڵك هەبێت.

پێشنیارەكان زۆرن، بەڵام بزانە دەتوانیت چی بكەیت، كوڕەكەم هەرزەكارێكی گوێڕایەڵە.

سەرچاوە:persianpersia

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …