Home / بەشی مێژووی كورد / نیگایەکی تر لە بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور

نیگایەکی تر لە بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور

نەوشیروان موستەفا : بەدەم ریگاوە گوڵچنین , كتێبی یەكەم , چاپی یەكەم 2012

لە چەند جێگەی سەختی کوردستانی عیراق لە سەر تاشەبەردی شاخەکانی نیگاری جۆراوجۆر نەخشێنراوە. هەندێ لەمانە کەموزۆر بابەتیان لە سەر نوسراوە. بەاڵم تا ئێستا شوێنەوارناسی شارەزای کورد لێکۆلێنەوەی زانستی نەکردوە و، هەلومەرجی نائارامی سەدەی بیستەم زەمینەیەکی لە بار نەبوە بۆ کاری پشکنین و گەڕانی
ئارکیۆلۆجی. بۆیە زۆری ئەو بابەتانە ئەوی دیارن و دۆزراونەوە هەندێکیان هێشتا وەکو مەتەڵی هەڵنەهێنراوی ناو”دەربەندی گاور”

ماونەتەوە، چ جای ئەوانەی هێشتا لە ژێر گڵ دان، یا بە نەناسراوی فەرامۆش کراون. لە ناو بەردە نیگارینەکان دا، ئەوەی لێرەدا قسەی لە سەر ئەکرێ نەخشەکەی شاخەکانی قەرەداخە کە بە ناوی “نارام سین” ەوە ناوی دەرکردوە.

نارام سین نەوەی سەرجۆنی ئاکەدی بوە. لە سەدەی بیست و سێیەمی پێش زاین دا شای واڵتی ئاکەد بوە. لە سەردەمی فەرمانڕەوایی ئەم دا لە چەندین ناوچەی واڵتەکەی دا یاخیبون و هەڵگەڕانەوە و شۆڕش روی داوە. چەند جارێ هێرشی کراوەتە سەر. ئەویش زنجیرەیەک لەشکرکێشی کردوە بۆ سەر رۆژهەاڵت و رۆژئاوا و، باشور و باکوری واڵتەکەی لەوانە بۆ سەر مەڵبەندی ژیانی گەلی لولوبی. لە شەڕێک دا لە گەڵ گوتیەکان سەریز پ 0020 – 0020( چوە دا تێ نارام سین گۆیا لولوبیەکانی لە شەڕێک دا شکاندوە کە شاکەیان، ساتونی، سەرکردایەتی کردون. سەرکردەکانی بە دیل گرتون و واڵتەکەی داگیر کردون، بە پێی لێکۆڵینەوەی شوێنەوارناسەکان، بۆ یادەوەری لەو لە بەرد داتاشیوە و لە پایتەختەکەی دا چەقاندویەتی. “کێلی سەرکەوتنی” پیرۆزیی ئەم روداوە گەورەیەکێلەدا خۆی وەکو قارەمانێکی خاوەن زۆر و توانا هەنگاو ئەنێ و لولوبیەکانیش بە شکاوی لە بەر پێی دا کەوتون. کێلەکە نزیکەی دو مەتر بەرزە. لە بەرد داتاشراوە. نارام سین خۆی کەوایەکی کورتی لە بەردایە، سنگی روتە،
تیر و کەوان و تێاڵی پێیە. کاڵوێکی لە سەردایە کە دو شاخی پێوەیە، ئەوەش بە پێی لێکدانەوەی شوێنەوارناسەکان نیشانەی “خوایاندن: تألیه” ی نارام سین بوە. لە هێرشێک دا کە ئیالمیەکان کردویانە بۆ سەر “سیپار” و ئاکەدیەکانیان شکاندوە و شار و ئاواییەکانیان تااڵن کردون، یەکێ لە دەسکەوتەکانی ئەو تااڵنیە ئەم کێلە بوە کە لەگەڵ خۆیان بردویانەتەوە بۆ واڵتەکەی دۆزیویانەتەوە و تیمێکی ئارکیۆلۆجی فەرەنسی بە سەرپەرشتی دومۆرگان ساڵی 0720 لە “سوسە”خۆیان. بردویانەتەوە بۆ فەرەنسا لە “مۆزەی لوڤەر” دایان ناوە)(بڕوانە نیگاری ژمارە :0 کێلی سەرکەوتنی نارام سین)

لولوبیەکان کێ بون؟

یەکێ لەو گەالنە چیاکانی زاگرۆس و بنارەکانی و داوێنەکانی چەندین گەل و خێڵی تێدا ژیاوە. زنجیرەی لولوبیەکان هاوزەمانی سومەری و ئاکەدی و مەڵبەندی ژیانی لولوبیەکان شارەزور بوە. لولوبیەکان بوە. بابلیەکان بون. ئەوەی ساغ بۆتەوە لولوبیەکان لە رەگەزی “سامی” نین.

مێژونوس و شوێنەوارناسەکانی عەرەب، بە تایبەتی ئەوانەی عیراق، هەروەها ئەوانەی کە جولەکەن، هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی شارستانێتی میزۆپۆتامیا، بە تایبەتی ئاکەدی و بابلی و ئاشوری، بکەن بە نەیانتوانیوە رەگەزی سۆمەری ببەنەوە سەر گەالنی سامی و نەیانتوانیوە ئێستا شارستانێتیەکی “سامی.” تا رەگەزی گەالنی زاگرۆس دیاری بکەن. کە باسی گەالنی زاگرۆس ئەگێڕنەوە بە شەڕاوی و دواکەوتوی دور لە شارستانێتی باسیان ئەکەن. زۆر لەو مێژونوسانەش کە باسی لولوبیەکان ئەکەن بە گەلێکی شەڕانی وو، بە یەکێ لە میزۆپۆتامیا دواکەوتوی دائەنێن کە سەرومڕ لە کێشە و ناکۆکی دا بون لە گەڵ شارستانێتی هۆکانی هەرەس و کۆتایی ئەو شارستانێتیەیان دا ئەنێن.
هەواڵی لولوبیەکان، چەند جارێ، لە الوژە و داستان و بەڵگەکانی ئەو سەردەمەدا هاتوە: لە کێلی سەرکەوتنی نارام سین دا، لە هەندێ لە خشتە نوسراوەکانی شمشارەدا، لە مۆنۆمێنتی ئانو بانینی سەرپولی زەهاودا، لە بەردە نوسراوەکانی بێتواتە وهەڵەدنی دا، هەروەها لە الوژەی لوگالباندا و مەلی ئانزود و، لە الوژەی نارام سین دا، ناوی لولوبی باس کراوە.

گوایە روخساری لولوبیەکانی بە قەلەڕەش و بیچمیانی بە داڵ شوبهاندوە. “الوژەی نارام سین” دانەری شاکەیان و باوکیان ناوی “ئانو بانینی” و شاژنەکەیان و دایکیان ناوی “مالیلی” بوە. حەوت برا سەرکردایەتی لەشکرەکەیان کردون. لە چیاکانەوە هاتونەتە خوارەوە هێرشیان هێناوە. باسی چەند شەڕێ ئەکا کە لولوبیەکان بە جۆرێکی ئەوەندە سەخت لەشکرەکەی نارام سینیان شکاندوە گەیشتۆتە ئەو باوەڕەی لولوبیەکان مرۆڤ نەبن و شەیتان بن. ئەفسەرەکانی راسپاردوە چەند کەسێکیان لێ بە دیل بگرن تاقیکردنەوەیان لە سەر بکەن. بە تیر کەللەسەریان کون بکەن بزانن خوێنیان لێ دێ یا نا. ئەگەر خوێنیان لێ بێ ئەوا دیارە ئەوانیش مرۆڤن و ئەتوانرێ بشکێنرێن و لە ناو ببرێن، ئەگەر خوێنیان لێ نەیەت ئەوا ئەوان دێو و درنج و شەیتانن، چار ناکرێن و ئەبێ لە دەستیان را بکەن. لە بەر ئەوەی کە سەری دیلەکانیان بریندار کردوە و خوێنیان لێ هاتوە
بۆیان دەرکەوتوە ئەوانیش وەکو ئەمان مرۆڤی ئاسایین ئەوسا پەالماریان داون و شکاندویانن)3(.
تا ئێستا، ئەوەندەی بەندە ئاگاداری بێ، لێکۆڵینەوەیەکی هەمەالیەنەی تێروتەسەل تایبەت بە گەلی لولوبی نەکراوە. زانیاریەکانی هەن کەم و ناتەواون. ئەوانەش کە لە سەریان نوسیون هەمان زانیاریەکانی پێش خۆیان دوبارە کردۆتەوە. رەنگە لێکۆڵینەوەی ئارکیۆلۆجی و ئەنترۆپۆلۆجی و فیلۆلۆجی لە پاشەرۆژدا بتوانێ هەندێ الیەنی تاریکی مێژوی گەلی لولوبی زاگرۆسی رون بکاتەوە. لولوبیەکان، یەکێکن لەو گەالنەی نەتەوەی کوردی ئێستایان پێک هێناوە.
ناو، بە تایبەتی ناوی کۆن، بۆ لێکۆڵینەوەی مێژویی گرنگیەکی تایبەتی هەیە. ساخکردنەوەی و چونە بنجوبناوانی رەنگە هەندێ جار یارمەتیدەر بێ بۆ روناک کردنەوەی هەندێ الیەنی تاریکی قۆناغەکانی رابردو.ناوچەی قەرەداخ، وەکو زۆر ناوچەی تری کوردستان، کە بە درێژایی زەمان، مەڵبەندی ژیانی مرۆڤ بوە، ناوچەیەکی دەوڵەمەندە لە بواری ناوی کۆن دا، ناوی شاخ و لوتکە و بەشەکانی، ناوی کانی و چەم و روبار و کارێز و ئەستێڵ و بیرەکانی، ناوی گوند و زەویەکانی و ئاوایی و کاولەکانی… تۆمارکردن و ساخکردنەوە و لێکدانەوەیان، دۆزینەوەی رەگ و بنجەکانیان بە یارمەتی فەرهەنگی زمانە زیندوەکان و، بە یارمەتی فەرهەنگی زمانە مردوەکان… ئەشێ هەندێ مەتەڵی هەڵنەهێنراو بۆ توێژەرەکان رون بکەنەوە. زنجیرەی شاخەکانی قەرەداخ کە سەرێکی دەربەندی بازیانە و سەرێکی تری دەربەندی خانە، چەندین دەربەندی باسەڕە، دەربەندی سەگرمە، دەربەندی ئەستێڵ، دەربەندی گۆشان، دەربەندی تێدایە، لەوانە:
دەربەندی گاور…لێکی داوەتەوە، وشەیەکی پەهلەویە واتە: “زەویەک کە بۆ وەکو (فرهنگ فارسی، دکتر محمد معین)باسهڕه:

کشتوکاڵ ئامادە کرابێ. کشت زار.” جگە لەم دەربەندە گوندێکیش لە بناری کۆسرەت ناوی باسەڕەیە. ئێستا ئەم وشەیە لە زمانی گفتوگۆی جوتیارانی کورد دا لە بیرچۆتەوە و، بە کار ناهێنرێ، بەاڵم لەم دو ناوەدا ماوە. لێکی داوەتەوە، وشەیەکی کۆنە، واتە: “ناوچەوان، تەوێڵ، وەکو (فرهنگ فارسی، دکتر محمد معین)

سەگرمە: ئەو وشەیە لە زمانی گفتوگۆی کوردی دا لە بیر چۆتەوە، بە کار ئێستا جەبهە، هەروەها خەتی ناوچەوان.”
ناهێنرێ. بەاڵم لەم ناوەدا ماوە. زەردەشتی یا هەر مەبەستێکی تر، کورد لە بەکارهێنانی وشەی “گبر” ی ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ وشەی گاور: بە زۆری بە شوێنەوارە دێرینەکانی پێش ئیسالم وتراوە: ئێستاش هەروایە. بوە،”کافر” مەبەستی “گاور” بەم تێگەیشتنە کە زۆرایەتی گەلی کورد موسوڵمان بون تێکدان و واتە دەسکردی کافرەکان.”گاورکرد” خراپکردنی شوێنەوارە کۆنەکانیان بە کارێکی ئاسایی زانیوە ئەو دەربەندەی قەرەداخیش ناو نراوە “دەربەندی گاور” چونکە لە سەر روی الیەکی شاخەکەی ناو دەربەندەکە نەخشی کەسێ کێشراوە کە بە پێی تێگەیشتنی دانیشتوانی ناوچەکە کافر بوە. زۆر لەوانەی لەوێوە تێ پەڕیون
ئەگەر بۆیان کرابێ زەرەرێکیان پێ گەیاندوە، بە تایبەتی لەو کاتەوە کە تفەنگ پەیدا بوە. یەکەم کەسی کە بایەخی بە نەخشەکەی دەربەندی گاور دابێ ئەدمۆنس بوە. ئەدمۆنس زانای شوێنەوارناسی نەبوە. ئەدمۆنس لە بیستەکانی سەدەی بیستەم دا بۆ راونانی شێخ مەحمود ئەفسەری سیاسی هێزەکانی بەریتانیا بوە لە ناوچەی سلێمانی و، دواتریش راوێژکاری سیاسی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عیراق بوە. ئەدمۆنس خۆی لەکتێبەکەی دا بە ئینگلیزی: “کورد و تورک و عەرەب” چیرۆکی سەردانی بۆ ئەم نەخشە ئەگێڕێتەوە. ئاغایەکی جافەرانی سەیرانێکی بۆ ئەدمۆنس ساز کردوە. لە سەر خوانێکی رازاوە میوانداریی ئەو و کۆمەڵێ ئەدمۆنس لە پەراوێزی ئەم سەیرانەدا داوای لێ کردون بیبەن بۆ سەیری بەردە لە بەر ئەوەی رێگەی ئۆتۆمۆبیلی نەبوە بە سواری بە ڕی کەوتون و بەشێکی کەسایەتی ناوچەکەی کردوە.
نیگارینەکەی دەربەندی گاور.

ئەو کاتە هێشتا تفەنگ و چەکی ئاگردار لە ناو بە پێ بڕیوە تا گەیشتونەتە شوێنی مەبەست. رێگەکەشیان خەڵکی ناوچەکەدا زۆر نەبوە و، هاتوچۆی رێبواریش بە ناو دەربەندەکەدا کەم بوە، لە بەر ئەوە گەیاندنی ئەوسا سیمای زەرەری مرۆیی بە نەخشەکانی بەردەکە لە چاو گەیاندنی زەرەری سروشتی دا کەمتر بوە، کەسەکانی نیگارەکە لە ئێستا زەقتر دیار بوە.

ئەدمونس بەرزیی بااڵی قارەمانە راوەستاوەکەی ناو مۆنۆمێنتەکەی بە دە پێ خەماڵندوە، هیچ نوسینێکی بە “خەتی مێخی” لە سەر نەدیوە. بە دەستی چەپ کەوانی هەڵگرتوە و دەستی راستی لە سەر شیرێکی شاهانە داناوە. پەنجەکانی موستیلەیان تێدایە و پشتێنێکی لە پشت دایە چوار قەدە. سنگی روتە و کەواکەی تا سەر ئەژنۆیە. زۆر و توانا لە لەش و بازوی دا بینراوە. قاچی چەپی بەرز کردۆتەوە وەکو بە شاخ دا سەر بکەوێ، چەند کەسێ لە بەر پێی دا کەوتون. گەورەیی لەشی کەوتوەکان چواریەکی لەشی قارەمانەکەیە)1(. پێ ئەچێ ئەدمۆنس وێنەکانی نەخشەکەی دەربەندی گاور، کە بە دەزگای فۆتۆگراف گرتویەتی، و زانیاریەکانی لە سەر شێوەی مۆنۆمێنتەکە، دابێ بە سێر سدنی سمیس، کە ئەودەم دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی شوێنەواری عیراق بوە، ئەویش لێی کۆڵیوەتەوە و، بە پێی لێکدانەوەی خۆی هەندێ لە یەکچونی دیوە لە نێوان ئەم نەخشە و ئەو کێلەی نارام سین کە لە سوسە دۆزراوەتەوە و لە مۆزەی لوڤەر لە فەرەنسا دانراوە. بە بیانوی ئەم لە یەکچونەوە سمیس وای داناوە ئەمیش پەیکەری نارام سینە بە بۆنەی شکاندنی لولوبیەکانەوە لەم دەربەندەدا نەخشاندویەتی. بە دوای ئەودا ئیتر هەرکەس، لە بێگانە و لە کورد، باسی ئەم نیگارەی کردبێ هەمان قسەی دوبارە کردۆتەوە، یەکێ لەوانە خانمێکی ئەڵمانیە، د ئیڤا شترۆمنکر، کە ساڵی 0712 بە ئاگاداری فەرمانگەی شوێنەواری عیراق سەردانی دەربەندی گاوری کردوە و وێنەی بەردەکەی گرتوە و نیگاری کێشاوە. بۆچونەکەی ئەویش نزیکە لە هەمان بۆچونەکەی سمیس بە هەمان بیانوی ئەوەی کە سەروسەکوتی قارەمانی نیگارەکەی دەربەندی گاور و قارەمانەکەی کێلی سەرکەوتنی نارام سین لە یەک ئەچن)(بڕوانە نیگاری ژمارە :0 مۆنۆمێنتی دەربەندی گاور)

نیگایەکی ورد لە نیگاری گاورەکەی قەرەداخ و بەراوردکردنی لە گەڵ هەندێ نیگاری هاوشێوەی دا سەیرکەر ئەخاتە گومانەوە، گومان لە دروستیی ئەو لێکدانەوەیەی کە نەخشەکەی دەربەندی گاور نەخشی نارام سین بێ، لە بەر ئەوەی:

لە سەر بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور هیچ نوسینێ، بە خەتی مێخی یا بە خەتێکی تر، نیە تا بکرێتە بەڵگەی ئەوەی بێ دودڵی بوترێ ئەم نەخشە هی نارام سینە یا هی کەسایەتیەکی ترە.

یەکەم،هاوشێوەی ئەم نەخشە، کە قارەمانێ بە پێوە راوەستاوە و، چەند دیلێ لە بەر پێی دا بە کەساسی کەوتون، چەندین نەخشی تر لە تاشەبەردەکانی ئەو ناوچەیەی کوردستان دا تاشراون، کە هی نارام سین نین، لەوانە: نەخشێ لە سەرپولی زەهاوی سەر بە ئوستانی کرماشان، لە کوردستانی ئێران، کە نوسینی لە سەرە و دوای خوێندنەوەی دەرکەوتوە کە نەخشی شای لولوبی “ئانو بانینی” ە. ئەم نەخشە بە پێچەوانەی کێلی سەرکەوتنی نارام سینەوە، ئانو بانینی، شای لولوبی، دوژمنەکانی شکاندوە و لە بەر پێی دا بە کەساسی کەوتون و، پێی لە سەر سنگی یەکێکیان داناوە و، دوانیش بە دەستبەستراوی خۆیان خزاندۆتە پشتی ماخوا نینی و، شەشی تریش بە روتوقوتی لە ژێر پێیەوە

دوەم، “ئانو بانینی شای بە خەتی مێخی و بە زمانی ئاکەدی لە تەنیشتیەوە نوسراوە: ریز کراون.

لولوبوم نیگاری خۆی و نیگاری نینی لە کێوی باتیر کێشاوە. ئەو کەسەی ئەم تەختە بسڕێتەوە گرفتاری نەفرینی ئانو، ئانونوم، بەل، بلیت، رامان، ئیشتار، سین و شاماش بێ و وەچەکانیتەفروتونا بن)1.(بڕوانە نیگاری ژمارە :3 مۆنۆمێنتی سەرپولی زەهاو)
لە قەزای دەربەندیخانی پارێزگای سلێمانی، (هۆرین و شێخان) نەخشێ لە دەربەندی بێلولە قارەمانەکە کە رەنگە یەکێ بێ لە سەردارەکانی ناوچەکە بە پێوە راوەستاوە دیلێکی لە بەر پێ دایە و دیلێکی تریش دەستی پاڕانەوەی بۆ بەرز کردۆتەوە. ستونێ نوسینی بە “خەتی مێخی” لە سەرە،mهێشتا بە تەواوی لێکۆڵینەوەی لە سەر نەکراوە) (بڕوانە نیگاری ژمارە :1 مۆنۆمێنتی دەربەندی بێلولە)

جگە لەمانە چەندین نەخشی تر هەن کە هێشتا لێکۆڵینەوەیان لە سەر نەکراوە، یان لێکۆڵینەوەیان هێشتا ناتەواوە، لەوانە: نەخشێ لە بێتواتەی قەزای رانیەی پارێزگای سلێمانی کە هەندێکی براوەتە بەغداد و هەندێکی براوەتە ئیسرائیل و، هەندێ بەردی نوسراوی بە “خەتی مێخی” و بە “زمانی ئەکەدی” لە نزیکەوە دۆزراوەتەوە. هەندێ لێکۆڵینهوه لە سەر کراوە)3(. نەخشێ لە دەربەندی رەمکان لە قەزای رانیەی پارێزگای سلێمانی کە هێشتا لێکۆڵینەوەی لە سەر نەکراوە. دو نەخش لە شاخی پیرەمەگرون لە قەزای دوکانی پارێزگای سلێمانی کە هێشتا لێکۆڵینەوەیان لە لە نزیکیانەوە “زمانی ئەکەدی”و بە “خەتی مێخی” سەر نەکراوە و، بەردێکی نوسراو بە دۆزراوەتەوە)7(.(بڕوانە نیگاری ژمارە :6 نەخشی چیای پیرەمەگرون) نەخشێ لە چیای هەریری قەزای سۆرانی پارێزگای هەولێر کە هێشتا لێکۆڵینەوەی لە سەر نەکراوە)02(.(بڕوانە نیگاری ژمارە :1 نەخشی چیای هەریر)
نەخشێ لە دەربەندی باسەڕە، کە ئەویش یەکێکە لە دەربەندەکانی زنجیرەی شاخەکانی قەرەداخ، هێشتا لێکۆڵینەوەی لە سەر نەکراوە)
نەخشی نارام سین کە لە سوسە دۆزراوەتەوە شاخدارە، ئەوەش کە بە پێی لێکدانەوەی شوێنەوارناسەکان، نیشانەی “خوایاندن” ی نارام سینە، لە کاتێک دا نەخشەکەی سەرپولی زەهاو و نەخشەکەی دەربەندی بێلولە و نەخشەکەی دەربەندی گاور، کاڵوی ئاسایییان لە سەردایە و شاخدار نین.

سێیەم،بۆ هەڵکۆڵینی مۆنۆمێنتێکی گەورەی لەو ئەندازەیە لە سەر بەردی رەق و، لە الپاڵی شاخێکی ناو قواڵیی ناوچەیەکی سەختی شاخاوی، کە نیشانەی سەرکەوتنی داگیرکەری بێگانە بێ بە سەر دانیشتوانی بومیی ناوچەیەک دا، کە بە شەڕانی و شەڕکەر ناسرابن، کارێکە پێویستی بە ژمارەیەکی زۆر وەستا و کرێکار و پاسەوان و، پێویستی بە کەرەستە و دەسکەال و ئامڕاز و کەلوپەلی تایبەتی و، پێویستی بە مانەوەی ماوەیەکی درێژی تەواوکردن هەیە، کە ئەگەر خەڵکی ناوچەکە خۆیان ئەو پێویستییانە ئامادە نەکەن، کارێکی سەختە داگیرکەر بتوانێ بە ئاسانی ئەنجامی بدا و بڕوا و بە جێی بهێڵێ و، هەزاران یا سەدان ساڵ بە بەر چاوی خەڵکی ناوچەکەوە بە ساغی بمێنێتەوە.

چوارەم، وشەی نائاشنا بومەلەزرە، بومەلێڵ، محلی، لە زمانی کوردی دا ئەم وشەیە لەم وشە لێکدراوانەدا بە کار ئەهێنرێ:
مەرزوبوم،

بومیی:تەنێ کە لە بەرد بتاشرێ یا لە قوڕ، تەختە، مەعدەن، یا هەر کەرەستەیەکی تر دروست بکرێ بتوانرێ بە قنجی دابنرێ و هەر چوار الی بۆش بێ. ئەگەر لە بەر رێگریی دینیی نەبێ رەنگە گونجاوترین
دەستەواژە بۆ ئەم جۆرە هونەرە وشەی “بت” بێ.
نەخشی مرۆڤ یا هەر شتێکی تر کە بە دەست، نەک بە دەزگای فۆتۆگراف، لە سەر بەرد، قوڕ، تەختە، چنراو، یا هەر شتێکی تر کێشرا بێ. بۆ فۆتۆ گراف. تابلوی نەخشێنراو. نالی ئەڵێ: “دیدەم هەمو شۆراوە بە شۆراوی سوروشکم/ لەم لەوحە نیگارینە نە عەین و نە ئەسەر ما”

پەیکەر:

نیگار:

وێنە:
نیگارین:

کێلە شین، لە نێوان سنوری دانرا بێ، وەکو:بەردێکی ئەستونی بۆ ناسینەوەی جێیەک بە قنجی کێل:سیدەکان – شنۆ دا. یا لوتکەی کێوێک کە بە ئەستونی بەرز بوبێتەوە، وەکو: کێلی بابل لە چیای کێلە کێلێ، لە قەاڵدزێ. کێل کێل لە چیای کۆڕەک، یا گوندێ بەوەوە ناو نرابێ، وەکو: ئاسۆس. سپی، لە قەرەداخ. ناو کێلەکان، لە چۆمان.

jj

3

سەرچاوە
.0 ا. م. دیاکونوف، تاریخ ماد، ترجمە کریم کشاورز، شرکت انتشارات علمی و فرهنگی، تهران .0316 ص .021 (بە
فارسی)
دیاکونوف، ل .023
گه باقر، مقدمە فی تاریخ الحچارات القدیمە، دار الوراق، بیروت .0227 ص 120 – .121 (بە عەرەبی) د فوزی رشید، نرام سین ملک جهات العالم االربعە، بغداد .0772 (بە عەرەبی.) پێ ئەچێ د فەوزی ئەم کتێبەی بۆ مەبەستی سیاسی نوسی بێ، چیرۆکی بلیمەتی و قارەمانێتی نارام سین بە جۆرێ ئەگێڕێتەوە، کە وەکو یەکێ بێ لە
کەسایەتیە هەڵکەوتوەکانی زەمان و زەمینی سەردەمی دەسەاڵتی بەعس.
.0 کێلی سەرکەوتنی نارام سین
.3 گه باقر، مقدمە فی ادب العراق القدیم، دار الوراق، بیروت .0202 ص 091 – .096 (بە عەرەبی)
.1 وەرگێڕانەکەی:
(بە عەرەبی)، ادموندز، کرد وترک وعرب، ترجمە جرجیس فتح الله، بغداد ، ص 300 – .300
(بە فارسی)، ادموندز، کرد وترک و عرب، ترجمە ابراهیم یونسی، تهران، ص 370 – .370
.6 بۆ نیگاری دەربەندی گاور بڕوانە:

– السلیمانیە)، بغداد

– کرکوک

بغداد

گه باقر و فٶاد سفر، المرشد الی مواگن االپار والحچارە (الرحلە الرابعە.
)عەرەبی بە( .1 الشکل .0711

کاڤم السماوی، (گۆڤار)

االلمانیە شاری

قرداخ)، ترجمتها عن

ایفا شترومنکر، المنحوتە الصخریە (دربندی کاور فی

هەزارمێرد، ژمارە 06، سلێمانی، ئازاری .0220 بەشی عەرەبی، ل .00 لەم سااڵنەی دوایی دا هەندێ لە شوێنەوارناسەکانی کورد کەوتونەتە گومان لەوەی بەردە نیگارینەکەی دەربەندی گاور
هی نارام سین بێ. بۆ نمونە بڕوانە:
کەمال نوری مەعروف، تیشکێک بۆ سەر نەخشە هەڵکەندراوەکەی دەربەندی گاور، (گۆڤاری) هەزارمێرد، ژمارە .1
سلێمانی، حوزەیرانی .0773 ل 1 – 01.

.1 بۆ نیگاری سەرپولی زەهاو بڕوانە:
دیاکونوف، تاریخ ماد، ترجمە کریم کشاورز، ص .023
گه باقر و فٶاد سفر، المرشد الی مواگن االپار والحچارە (الرحلە السادسە. بغداد – حلبچە)، بغداد .0711 الشکل .6
(بە عەرەبی)
.9 بۆ نیگاری دەربەندی بێلولە بڕوانە:
دیاکونوف، تاریخ ماد، ترجمە کریم کشاورز، ص .001
گه باقر و فٶاد سفر، المرشد الی مواگن االپار والحچارە (الرحلە السادسە. بغداد – حلبچە)، بغداد .0711 الشکل .1

هەزارمیرد، ژمارە 7،

(گۆڤاری)

کەمال نوری مەعروف، تیشکێک بۆ سەر نەخشە هەڵکەندراوەکانی دەربەند بێلولە،
09. – 6 ل .0777 ئەیلولی سلێمانی،

.3 د عبدالهادی الفٶادی، نەخش و نوسینەکانی بێتواتە، (مجلە) سومر، الجز‌و االول والپانی– المجلد الرابع والپالپون، بغداد
.0793 بەشی ئینگلیزی، ل 000.

هەزارمێرد، ژمارە 0، ئابی

شوێنەوارە دێرینەکانی لە پارێزگای سلێمانی، (گۆڤاری)

.7 زەردەشت، شاخی پیرەمەگرون:
.12 – 30 ل .0779

رافدە عبدالله عبدالصمد و کوزاد محمد احمد، صخرە غریب هەڵەدنی.. حقائق ومعلومات وپائقیە، (گۆڤاری) هەزارمێرد،
ژمارە 0، سلێمانی، بەشی عەرەبی، ئابی 0779، ل 006 – .003
کوردستان کەمال، دۆزینەوەی نەخشێکی هەڵکۆڵراوی دیکە لە چیای پیرەمەگرون، (گۆڤاری) هەزار مێرد، ژمارە .02
سلێمانی، کانونی یەکەمی .0777 ل 010 – .013

و (ربنە)، (گۆڤاری)

(میرقولی)

رشید رحیم، مشروع استنساخ منحوتتی جبل بیرمکرون المقدس فی موقعی

کمال

هەزارمێرد، ژمارە 03، کانونی یەکەمی .0220 بەشی عەرەبی، ل 063 – .013
کۆزاد محەمەد ئەحمەد، کوردستانی ناوەڕاست لە نیوەی یەکەمی هەزارەی دوەمی پ. ز . دا، چاپی دوەم، بنکەی ژین،
سلێمانی .0223 ل 010 – .039 “میرقولی” و “رەبەنە” کە ناوی شوێنی دو بەردی نیگارینن لە چیای پیرەمەگرون و، “تابین” کە ناوی گوند و چەم و یەکێ لە تەنگەکانی پیرەمەگرونە، هەندێ شیکردنەوەیان بۆ کراوە، ئەهێنێ قسەی زیاتریان لە سەر بکرێ. بە چاکم زانی
لێرەدا، بە پێی ئاگاداری خۆم، بەشداریەک لە رونکردنەوەیان دا بکەم: میرقولی: بەنـدەی مـیر، کۆیلەی مـیر. قول (قل) وشەیەکی تورکیە بە واتای بەندە یا کۆیلە، لە باتی وشەی (عبد) ی

– کۆیلەی حسەین”،

– کۆیلەی محەمەد”، “حسینقلی: عبدالحسین

عەرەبی بە کار هاتوە، وەکو “محمدقلی: عبدالمحمد

“رچاقلی: عبدالرچا – کۆیلەی رەزا…” بڕوانە: دهخدا، لغت نامە. رەبەنە: رهبنە، رهبان، راهب، وشەیەکی عەرەبیە بۆ کەسێ بە کار هێنراوە کە لە ترسی خوا ژنی نەهێنابێ، دەستی لە دنیا هەڵگرتبێ، بە تەنیا لە کونجی پەرستگایەک دا خەریکی خواپەرستی بوبێ. بڕوانە: المنجد، هەروەها دهخدا، لغت
نامە.
لە زمانی ئێستای کوردی دا “رەبەن” بە کەسێ ئەوترێ کە بەلەنگاز و تەنیا و گۆشەگیر بێ، یا سەڵت بێ.
تابین: سەربازێ کە پلەی نەبێ. بڕوانە: دکتر محمد معین، فرهنگ فارسی.
.02بۆ نیگاری چیای هەریر بڕوانە:
گه باقر و فٶاد سفر، المرشد الی مواگن االپار والحچارە (الرحلە الخامسە. بغداد – اربیل)، بغداد .0711 الشکل .1
(بە عەرەبی) .00کەمال نوری مەعروف، نەخشە هەڵکەندراوەکەی دەربەندی باسەڕە، (گۆڤاری) هەزارمێرد، ژمارە 3، سلێمانی، حوزەیرانی
.19 – 10 ل .0777
کمال رشید رحیم، انقاژ منحوتە دربند باسرە، (گۆڤاری) هەزارمێرد، ژمارە 02، حوزەیرانی .0220 بەشی عەرەبی، ل
.003 – 023

 

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

75341173_955724274814673_7299845051868250112_n

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …