Home / بەشی مێژووی كورد / عەشیرەتی سرێشمە بارزانادووەم 

عەشیرەتی سرێشمە بارزانادووەم 

عەشیرەتی سرێشمە بارزانادووەم

 

کۆمەلێک زانیاریش لەسەر عەشیرەتی سرێشمەیی لەراستی دا سرێشمەیی عەشیرەتێکی بجووکە بەلام زۆر زؤر بەناوبانگە گوندی سرێشمە یان بارزانا دووەم زۆرجار بەناوی بارزانا دووەم ناوی ئەم گوندە دێ چونکە بارزانی خۆی ئەم ناوەی لێ ناوە یەكێكە لە گوندە هەرە گەورەكانی سنوری پارێزگای هەولێر تا ئێستا بەروونی نازانرێت بەلام بەپێی دوای ئامار و سەر ژمێری گەورەترین گوندە لە سنوری پارێزگای هەولێر كە دەكەوێت رۆژاوای قەزای سۆران 1304پێشمەرگە ودژەتیرۆری لەبەرەکانی جەنگە ته نها له سالی 2016 خاوەن 8شەهیدو 10بریندارە بیجگه له سالانی پێشو له زەمانی زوش شەهیدمان هەبوه لە ڕوی ئیداریەوە سەر بەناحیەی خەلیفانە لە قەزای سۆرانە وە بەدرێژای 15كم مەتر لە سەنتەری شاری سۆرانەوە دوورە. تەنها پێنج كیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی خەلیفانەوە دوورە, سرێشمە سەرە رای بوونی شارەوانی چەند دام و دەزگایەكی دیكەی میری و حزبی تا هەنوكە لە چوار چێوەی گوند ئانكۆ شارە دێی ماوەتەوە,
پێكهاتەكانی سرێشمە
سرێشمە دابەش بەسەر چەند پێكهاتەیەك دەكرێت كە لە ئێستادا بە (كێروشك‌و مالەریخ‌و مالەموس‌و باس‌و مالە مەلاكە) ناو دەبرێن بەڵام لە بنەرەتدا هەمویان خزمن بەتایبەت كێروشك و مالەریخ كە لەیەك باوانن نەوەی دوو بران بە ناوەكانی ئاری و شاری
ناوی سرێشمە
لێكدانەوەی جیاواز بۆ ناوی سرێشمە دەكرێـت كە به شیكیان ده لین له به ر ئه وه یی ره زی زؤری لئ بوه ناوی (زیبار)بوه وه كاتئ عوسمانییه كان هاتوون پرسیاریان له خه لكی گوند كردوه خه لكی گوندیش توركیان نه زانییوه بؤییه ئه وان وتو یانه (سئ لاشما)واته كه روو لار یان قسه نه كه ر وه بە شێكیان پێیان وایە وشەیەكی توركیە لە وشەی( سەری رەشمە ) هاتووە كە بە مانای جلەو یان گوریس دیت, بۆچونی سێ‌ یەم ئەوەیە كە زیاتر لە راستیە وە نزیكە كە( سرێشمە) لە (سَی رەشمال)ەوە هاتوە كە كە كاتی خۆی سێ‌ رەشماڵ لەو ناوچەیە بوونە دواتر فراوان بووە تا بوەتە گوند, بەو پێیەیی خەلكی سرێشمە خاوەنی شێ,ە ئاخاوتنی تایبەت بە خۆیانن هەر وشەیەك پیتی( ڵ) بكەوێتە كۆتای وشە دەپەڕێندرێت و ناخوێندرێـتەوە وەك (ماڵ –ما و خاڵ – خا و رەشماڵ – رەشما) بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن لە كتێبی (رۆژە دژوارەكانی) بەرێز (ئازاد سرێشمەیی) بڕوانن
تۆپۆگرافیایی سریشمە
ئەگەر لە رووی تۆپۆ گرافیاوە لە سرێشمە بڕوانین لە ناوچەیەكی بەرزی هەلكەوتەوە بە بەراورد لەگەڵ شارو گوندەكانی دەورو بەری كە لە هەر چوار لاوە بە شاخ دەورە دراوە لە خۆرهەلاتی سرێشمە چیای هەندرێن وبەشێكی زنجیرە چیای برادۆست هەیە كە برادۆست لە خۆرهەلاتەوە درێژ دەبێتەوە سنوری باكوری خۆر هەلات دەبرێت تاوەكو باكور لە خۆرئاوای سرێشمەشەوە چیای (كێل) دەبینرێت وە لە باشوری خۆرئاوایشەوە (پانەسەر)و لە باشوریشەوە زنجیرە چیای بەنی هەریر دەبینرێت, جگەلەمەش لە باشوری خۆر هەلات چیای كۆرەك دەبینرێت. ناوچەكە زیاتر خاكی دێمەكارە لەگەڵ ئەوەی لە هەر چوار دەووری سرێشمە كانی‌و سەرچاوەكانی ئاو بەناوبانگترین كانیەكانی ( كانی گەورە- كانی شكیر –كانی توژگە- كانی شكان- كانیە بچوكەكانی میرگەسیر‌و كانی حسین ئاودەلا‌و كانی پاشكێل) خاكەكەی زیاتر بۆ بەخێوكردنی (بزن‌و مەڕ و چێل) لەبارە.

سرێشمە دام‌و دەزگا میریەكان
سرێشمە لەدوای روخانی دەسەڵاتی پاشایی لە عێراق14ی تەموزی 1958 یەكەمین گوندی سنورەكەیە كە قوتابخانەی لێكراوەتەوە, ئێستا سێ‌ قوتابخانەی بنەرەتی و ئاماددەی بە هەردوو بەشی وێژەی‌و زانستی لێیە, وە لە شەستەكانی سەدەی رابردوو بنكەی تەندروستی هەبووە ئێستاش بنكەی تەندروستی هەیە, فەرمانگەی ئاو, سەرۆكایەتی شارەوانی, سەنتەری رۆشنبیری, پێنج مزگەوت‌و خزمەت گوزاریەكانی دیكە وەك یاریگای بچوككراوەی چیمەنی هەیە.

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …