شێوازی مۆمیاکردن

شێوازی مۆمیاکردن

FB_IMG_1496436873420

زانیاری شارەوەکانی جیهان

: لەدوای مردنی کەسەکە سەرەتا یەکەم ھەنگاو دەرکردنی ددانەکانیەتی چونکە گەر ددانەکان دەرنەکرێن ئەوا پاش ماوەیەک له‌ نێوان ددانەکانیەوە پوکەکەی دەڕزێ و تەشەنە دەکات بۆھەمووجەستەی یان شێوازی دەموچاوی بەتەواوی ده‌شێوێنێ، دواتر سێ حەوز کە پێشتر بۆکاری مۆمیایی بەکاردەھێنرێت ئامادە دەکرێن حەوزی یەکەم پڕدەکەن لەئاو و خوێ، حەوزی دووەم پڕدەکەن لە گیراوەی کافور، حەوزی سێ یەم پڕدەکەن لەخۆڵی مازوو داری نەبەقی کوتراو، تەرمەکە بۆماوەی یەک شەو و ڕۆژ لە ھەریەکێک لەم حەوزانەدا دەمێنێتەوە و دوای سێ شەو و ڕۆژ تەرمەکە دەردێنن و کونێک لە ورگی دەکەن و بەکەرەستەی پزیشکی ڕیخۆڵە و دڵ و جگەر و گورچیلە و ھەمووھەناوی دەردێنن، بەشێوەیەک کە ورگ و سنگی بەتاڵ بێت، دواتر بەڕێگەی کونکردنی لوتیەوە بەکەرەستەی تایبەتی پزیشکی مێشکی مردووەکە لەناوسەریدا دەردێنن و دواتر ھەر لە ڕێگەی کونی لوتیەوە کەلەی سەری پڕدەکەن لەڕۆنی کافور و دواتر کۆنەکە دەگرن تاڕۆنەکە نەیەتە دەرەوە، دواتر لەڕێگەی ئەو کونەی کە لەسکی دەکەن ناوسکی پڕدەکەن لە ھەمان ڕۆنی کافور و دواتر کونی سکی دەدورنەوە بۆئەوەی ڕۆنەکە نەیەتە دەرەوە، دوای ئەوە لە دەورەی دووەمدا بۆماوەی بیست ڕۆژ دەیخەنە ناوحەوزی یەکەم کەحەوزی ئاو و خوێ یە، دواتر بۆماوەی بیست ڕۆژی تر دەیخەنە حەوزی دووەم کەحەوزی ڕۆنی کافورە، دواجار بۆماوەی بیست ڕۆژی تر دەیخەنە ناو حەوزی سێیەم، کە حەوزەکە پڕە لە خۆڵی مازوو داری کوتراوی نەبەق، واتا مۆمیاکردنی تەرمێک ماوەی 63 ڕۆژی دەوێت لە حاڵەتی ئاساییدا. دوای ئەوە تەرمەکە دێنن و سکی دەکەنەوە ھیچ ڕۆنێکی کافور لەسکیدا نامێنێت ئەوسا سکی پڕدەکەن لە کافوری وشک و خۆڵی مازوو داری کوتراوی نەبەق، دواتر لە فافێک دێنن و توێژاڵێک کەتیرە بەسەر لەفافەکەدا دەکەن و تەرمەکەی پێ دەپێچنەوە لە قاچیەوە تا سەری، بەم شێوەیە تەرمەکە ئامادەدەکرێت بۆ ناشتن، ھەندێک تەرمی مۆمیاکراو لەشوێنی فێنک نێژراون یان لە قوڵی 50 مەتر لەژێر زەوی دەنێژران تا شوێنەکەی فێنک بێت.

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …