Home / مێژووى جیهان / کێ بوو یەکەم زانکۆی دامەزراند ؟؟؟؟؟

کێ بوو یەکەم زانکۆی دامەزراند ؟؟؟؟؟

کێ بوو یەکەم زانکۆی دامەزراند ؟؟؟؟؟

 

ئەوە ئەو پرسیارەیە مولحید و دژە ئیسلامیەکان خۆیان لێ لادەدەن و لەئاستی کەڕ و کوێر دەبن چونکە دەزانن ئەو گومان و پڕوپاگەندانەی دروستیانکردووە هەرەس دێنێ
سەرەتا با وەڵامی پرسیارەکە بدەینەوە

[فاتیمەی کچی محمدی فەهری قوڕەیشیی] کە ئافرەتێکی موسڵمانە بە دامەزرێنەری یەکەم زانکۆ دادەنرێ لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە تاکو ئێستاش خوێندنی تێدادەکرێ بەناوی زانکۆی [القرویین] بە پێی ڕیزبەندی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان!!!!!!!
کە لە ساڵی (۲٤٥هـ /859 زاینی ) لە شاری فاس لە مەغریب دایمەزراند ، وە چەندان کەسی گەورە و ناودار تێیدا خوێندویانە و تەخەروجیان کردووە وەک
1.سیلڤزتەری دووەم (گریبرت دوریاک)
2.پزیشک و فەیلەسوفی یەهودی (موسی بن میمون)
3.ابو عمران الفاسي
4.ابن البنا المراکیشي
5….هتد
ئەمە بەسە بۆ مولحید و دژە ئیسلامییەکان کە کاتێک ڕەخنە لە ئیسلام دەگرن و دەڵێن:
1. ئیسلام مافی ئافرەت پێشێل دەکا و کۆت و زنجیریان دەکا و بواریان پێنادا
2. ئیسلام ئاینی دواکەوتویی و دژە پێشکەوتنە و هەردەم ڕێگربووە لە زانست و پێشکەوتن
منیش دەڵێم درۆتان فەرموو، دەی گەر ئاینی ئیسلام مافی تەواوی ئافرەت نەدا و بەچاوێکی بەرز و ڕێزەوە سەیریان نەکا چۆن ئافرەت بۆی دەڕەخسێ و ئیرادەی لە ناخیدا دروست دەبێ و بێ کۆسپ و تەگەرە هەڵدەستێ بەوکارە گەورە و مێژووییە!!!!؟؟؟؟؟؟؟
گەر ئاینی ئیسلام دواکەوتویی و کۆنەپەرست و دژەپێشکەوتن بێ ئەی ئەم لانکەی ڕۆشنبیری و مەعریفەییە چییە !!!!؟؟؟ خۆ زۆربەی داهێنان و پێشکەوتنەکانی ئێستا زاد و بەرهەمی زانکۆن
ئەمەش سەرچاوە:
1.سایتی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان
http://www.guinnessworldrecords.com/world-records/oldest-university

2. کتێبی 1001invention
http://www.1001inventions.com/womensday

نوسینی: #Malcolm_k

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

9695010-72489810-d23a6f7d22e9c64184058eacf6d4ba9398dff9f8-1500-1-1549280593-728-32e9147584-1549363977

چەند زانیاریەک لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە

خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە: -کۆیلەی تایبەتیان هەبووە کە …