Home / مێژووى جیهان / نهێنییەکی کاتی گەنجی جۆن کەنەدی ئاشکرادەبێت

نهێنییەکی کاتی گەنجی جۆن کەنەدی ئاشکرادەبێت

نهێنییەکی کاتی گەنجی جۆن کەنەدی ئاشکرادەبێت

خەندان- سامان محەمەد

جۆن کەنەدی سەرۆکی تیرۆرکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەم دواییانە چەند نهێنییەکی ژیانی گەنجی ئاشکرا دەبێت و یەکێک بووە لە خوێندکارە بێزارکەرو ئاژاوەگێڕەکانی نێو خوێندنگاکەی، بەو هۆیەوە لە خوێندنگا دەردەکرێت.

دوای ئەوەی پێشانگایەکی گەورە لە بۆستنی ئەمەریکا بۆ کەنەدی دەکرێتەوە، زۆر نهێنی ژیانی ئەو سەرۆکەی پێشووی ئەمەریکا ئاشکرادەبێت.

بەو پێیەی خێزانەکەی کەنەدی یەکێکبوون لە دەوڵەمەندەکانی بۆستن، هەربۆیە لە ناودارترین خوێندنگای ئەو شارە دەبێتە خوێندکار، لەگەڵ ئەوەشدا کەسێکی سەرکەوتوو بووە لە بواری ئەدەب و مێژوودا، بەڵام بەهۆی رەفتارە نامۆکانییەوەو بێزارکردنی مامۆستاو خوێندکارەکانی ئەو خوێندنگایەو بوون بە ئەندامی لە یانەیەکی نافەرمی خوێندنگاکەی بەناوی “قسەی نەستەق” بەڕێوەبەری خوێندنگاکەی زۆر لێی تووڕەدەبێت و بێزار دەبێت لێی.

بەبۆنەی یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی ئەو سەرۆکەی پێشووی ئەمەریکاوە لە نووسینگەی سەرۆکایەتی کەنەدی لە بۆستن پێشانگایەکیان بۆ کردەوەو سەرجەم ئەو کەلوپەل و بەڵگەنامانەی تایبەت بوون بە کەنەدی خرانەڕوو.

جۆن کەنەدی لە 29-5-1917 لە بۆستنی ئەمەریکا لە دایکبووەو سی و پێنجەمین سەرۆکی ئەمەریکا بووەو لە ساڵی 1963 لە کردەیەکی تیرۆریستیدا لە ویلایەتی داڵاس بەگولە تیرۆر دەکرێت.

بەگوێرەی ئاشکرابوونی چەند تۆمارێکی خوێندنگا ناوەندییەکەی کەنەدی، تاکە سەرۆکی کاسۆلیکی ئەمەریکا بووە خۆشەویستی بۆ مێژو و مۆسیقاو تۆپی پێ هەبووبێت و بەو هۆیەی قسەکەرێکی باش بوو ناوبانگێکی گەورە پەیدا دەکات و نمرەکانی خوێندنگاکەشی زۆر لەسەروو مامناوندە بووە.

کەنەدی دەرچووی زانکۆی هارڤاردەو کۆلێژی ئابووری لە لەندەن تەواو کردووە، لەڕێگەی هێزی دەریایی ئەمەریکاوە خزمەتی سەربازی کردووەو لە ساڵی 1947 دەبێتە ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکاو بەرلەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا لەساڵی 1960 دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی پیران.

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …