Home / بەشی مێژووی كورد / خوێندنه‌وه‌یكتيبى كوردو عه‌جه‌م

خوێندنه‌وه‌یكتيبى كوردو عه‌جه‌م

خوێندنه‌وه‌یكتيبى كوردو عه‌جه‌م

 

مێژووی سیاسی كورده‌كانی ئێران

نوسینی / نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین .

سه‌نته‌ری ستراتیجی لێكۆڵینه‌وه‌ ، سلیمانی 2005.

 

گرینگی كتێبه‌كه‌ له‌مه‌یه‌ باسی ناوچه‌یه‌كی سنوری گه‌وره‌و گران و فراوان به‌ڵام داخراو ده‌كات لێره‌دا نوسه‌ر هاتووه‌ ده‌ستی بۆ بابه‌تیك بردووه‌ كه‌ نهێنیترین و ئاڵۆزترین ناوچه‌ی پڕ كێشمه‌ كێشی له‌ سه‌ركراوه‌ كه‌مترین سه‌رچاوه‌ی مێژووی له‌سه‌ره‌ گرینگیه‌كه‌شی لێره‌ به‌دیارده‌كه‌وێت كه‌ كتێبێكی وا پڕشه‌نگدار نوسه‌ر ناچارده‌كات تا ئه‌و ڕادده‌یه‌ی سه‌ردانی دیوه‌ ئاڵۆزو ناوچه‌ سه‌خته‌كان ببات كه‌ من پێم وایه‌ كه‌مترین ده‌ستی مێژوو توخنی ئه‌و ناوچانه‌ كه‌وتوه‌ ته‌نانه‌ت جاری واش هه‌یه‌ له‌ به‌ر كه‌می سه‌رچاوه‌ نوسه‌ر ناچاره‌ پشت به‌ ووتی باوه‌ڕپێكراو ببه‌ستێ كه‌ هێشتا جێگه‌ی متمانه‌و بڕوا نیه‌ ، به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان جیا له‌ به‌شی باكورو باشور كه‌ به‌رده‌وام ناوچه‌و نفوزی گه‌ریده‌و له‌شكركێشیه‌كان بووه‌ بۆیه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی مێژووی به‌شی باكورو باشوری كوردستان مێژوو نوس زۆر ماندو ناكات و زۆری ئه‌زیه‌ت نادات به‌ڵام به‌ نیسبه‌ت به‌شی رۆژهه‌ڵات و ئه‌و دیوی ئێران نوسه‌ر زۆر ماندو هیلاك ده‌كات ، وورده‌كاری له‌ روونكردنه‌وه‌ی مێژووی كورده‌كانی ئێران نه‌ك هه‌ر كارێكی ئه‌سته‌مو زه‌حمه‌ته‌ بۆ نوسه‌ره‌ عه‌جه‌مه‌كانیش كتێبێكی وا دانسه‌قه‌ له‌ زانكۆكانی تارانیش شتێكی ناوازه‌یه‌ كه‌ وا به‌ ئاسانی نایه‌ته‌ به‌رهه‌م كه‌ خودی نوسه‌ر (نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین) شه‌وو ڕۆژی له‌ سه‌ر یه‌كداناوه‌و ئه‌مه‌و سه‌ره‌ڕای كاری سیاسی شۆرش و دانانی به‌رنامه‌ی ڕاپه‌رین و به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندیه‌ دیبلۆماسیه‌كانی له‌ گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی و جیهانی ده‌ره‌وه‌دا .

تا ئێستا كه‌مترین سه‌رچاوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م بواره‌دا كراوه‌ و نوسراوه‌ په‌یوه‌ندی و ململانێی كوردو عه‌جه‌م ، وه‌كه‌مترین گه‌ریده‌ی ئه‌وروپی و بیانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ سه‌ركردووه‌ ، ناوچه‌یه‌كی جوگرافی داخراوه‌ ده‌سه‌ڵاتی عه‌جه‌م به‌ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانیه‌وه‌ كه‌مترین جار ده‌رگایان له‌م ناوچه‌ كردۆته‌وه‌ .

ململانێی مێژووی شاراوه‌و دوورو درێژی ناوچه‌كه‌ فره‌ بابه‌ت و فره‌ ڕه‌هه‌نده‌ مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی تیره‌و هۆزو عه‌شیره‌ته‌كان بۆ نمونه‌ قه‌تل و عامی تیره‌ی موكریان كه‌ تاكو ئێستا ئاسه‌واری خراپی خۆی هه‌ر ماوه‌ چ له‌ سه‌رده‌ستی عه‌جه‌می قزڵباش و ئه‌فشارو قاجاره‌وه‌ سورفله‌ی روسیانه‌وه‌ كه‌ به‌ سواری ئه‌سپه‌ باڵابه‌رزه‌كانیانه‌وه‌ و به‌ ڕم و شیرو تیرو كه‌وانی مرۆفی ناو به‌فرو سه‌رماوه‌و ڕاستر بڵێم كه‌خه‌ڵكی هارو هاجی سیبیریاوه‌ كه‌ زۆریان پێسته‌ی وورچ و گورگیان به‌ خۆیان داوه‌ هه‌زاران و سه‌دان فرسه‌خ ڕێگه‌ ده‌بڕن خه‌ڵكی قه‌تل و عام ده‌كه‌ن ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ن وه‌نه‌بێت هه‌ر روسه‌كان ئه‌و سیاسه‌ته‌یان په‌یره‌و كردبێت تورك و عه‌ره‌بو عه‌جه‌میش هه‌مان سیاسه‌تیان په‌یره‌و كردووه‌ به‌شێكی ئه‌م جینۆسایده‌ بووه‌ته‌ كه‌لتورو مێژووی به‌سه‌رهاتی كورد .

له‌ مه‌ڕ قه‌تل و عامی تیره‌ی مۆكری و

كوشتنی هه‌مزاغای مه‌نگوڕ .

ته‌نانه‌ت لێره‌دا نوسه‌ر ناچاره‌ دان به‌وه‌ دابنێت كه‌ تیره‌ی مه‌نگورو بلباس لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له‌ سه‌رنه‌كراوه‌ ،

وه‌ نه‌بێت كوشتاری مه‌نگور هه‌ر به‌ته‌نها له‌ سه‌ر ده‌ستی ئه‌فشارو قزڵباش ئه‌نجامدرابێت ئه‌وه‌تا قه‌تل و عامی ئه‌و دیوی تیره‌ی مۆكری به‌شه‌ كوردستانیه‌كه‌ی عێراق كه‌ نفوزو ناوچه‌ی به‌شێكی ده‌سه‌لاتی هۆزی مه‌نگور كه‌ ده‌كه‌ونه‌ به‌شێكی ئه‌و دیوی قه‌ندیل و پشده‌رو حه‌وزی بیتوێن ته‌نانه‌ت بۆ به‌شێكی گه‌رمیان شاره‌زورو ده‌شتی هه‌ولێریش پێك ده‌هێنن .

كۆنفدراسیۆنی ئێلی بلباس له‌ 4 تیره‌ی سه‌ره‌كی پێك هاتووه‌

مه‌نگوڕ ، مامه‌ش ، پیران ، باڵه‌ك ، له‌و كاته‌ی كه‌ هۆزی بڵباس له‌ سه‌رده‌می زێڕینی خۆی ده‌بیت پشێوی له‌ ناو ئێرا له‌ نێوان زه‌ندو قاجار په‌ره‌ ده‌ستێنێ به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ناوچه‌یه‌كی جوگرافی سه‌خت و ئاڵۆزه‌ زۆربه‌ی خێل و عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌م دیوو ئه‌و دیوو (ئێران و ئێراق) تێوه‌ ده‌گڵێن له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێك هاوكارو یارمه‌تیده‌ری یه‌كترین .

ئه‌مه‌ به‌ جیا له‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ قاجارو زه‌ند له‌ناو خۆیان به‌رده‌وام له‌ ململانێبوونه‌ له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نێو خۆیان .

ئه‌حمه‌د ئاقای كوڕی حاجی محه‌مه‌د ئاقای زه‌ند بوو به‌ حاكم كه‌ دڵسۆزی خۆی بۆ سه‌رانی ته‌ورێز ده‌رده‌بڕی واته‌ ئه‌و شاره‌ی كه‌ هه‌ر له‌بنه‌ماوه‌ عه‌جه‌میه‌ وه‌ نزیگی پێگه‌یشی له‌ هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی عوسمانی و قه‌یسه‌ری ڕوسی وه‌ به‌ دیوه‌ ڕۆژئاوایه‌كه‌یشی نزیكی له‌ كوردستانی رۆژهه‌ڵات ، به‌ تایبه‌تی له‌ وان و ئه‌و دیوی كوردستانی ئێراق .

خودی ئه‌حمه‌د ئاقا به‌شداری ته‌نانه‌ت له‌شكركێشی بۆ سه‌ر بابان و له‌ به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رده‌مێكی میره‌كانی بابانیش به‌ تایبه‌ت بۆ سه‌ر سه‌رده‌می عبدولره‌حمان پاشای بابان .

به‌و بیانوه‌ی ته‌مێ كردنی هۆزی بلباس و كوشتنی هه‌مزاغای مه‌نگوڕ له‌ لایه‌ن سه‌رانی عه‌جه‌مه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ئه‌م ناوچه‌یه‌ كوتبوه‌ ژێر ململانێی كورده‌كانی ئێران و خودی حكومه‌تی ته‌برێزو تاران بۆیه‌ هه‌رچۆنێك بوایه‌ نه‌خشه‌ی كوشتنی هه‌مزاغا چوه‌ ناو چوار چیوه‌ی سیاسی حكومه‌تی تارانه‌وه‌ جا به‌ هه‌ر جۆرێك و بیانویه‌ك بوایه‌ .

دواجار عه‌جه‌م به‌ ته‌گبیری نێو خۆیان هه‌مزاغای مه‌نگوریان كوشت و لاشه‌كه‌شیان له‌ شاری مه‌راغه‌ هه‌ڵواسی .

كوشتنی هه‌مزاغا نه‌ك هه‌ر ڕووداویكی سیاسی ناخۆشی به‌ دوای خۆیدا هێنا به‌ ڵكو بووه‌ هۆی زاڵبوونی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی عه‌جه‌م به‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌و هۆزو تیره‌و عه‌شیره‌ته‌كانی تر كه‌ تاكو ئێستاش برینی ئه‌و زه‌ره‌ره‌ هه‌ر دیارو ماوه‌ ،

به‌یت و بالۆره‌ی هه‌مزاغا مه‌گه‌ر هه‌ر له‌ توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه‌ی مامۆستا هێمن موكریانیه‌وه‌ باسكراوه‌ .

به‌یتی باپیر ئاغای مه‌نگور بابی هه‌مزاغا

باسی بكه‌م مه‌دحی شێران

مه‌نگوڕ ده‌مێ وجاغێ

پیاو بوون له‌ سابڵاغێ

زه‌وقی باپیر ئاغایه‌

لێده‌ن له‌ ته‌پڵی شایه‌

باپیر ئاغای قۆچاغێ

ده‌گه‌ڵ خانی سابڵاخێ

چوو له‌ عه‌جه‌مێ یاخێ

باپیر ئاغای خاڵ له‌ ڕوو

تاكو كوشتنی كه‌ چۆن عه‌جه‌م هه‌موو فرتو فێڵێكیان به‌كارهێناوه‌ بۆۆ كوشتنی هه‌مزاغا ی مه‌نگوڕ .

كتێبی كوردو عه‌جه‌م یه‌كێك له‌ باشترین كتێبه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مینه‌ كه‌ پڕه‌ به‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندو باوه‌ڕ پێكراو مه‌گه‌ر له‌ زانكۆكانی ئێرانیش وا به‌ ئاسانی كتێبێكی وا نایه‌ته‌ به‌رهه‌م .

هۆشه‌نگ قادر

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

75341173_955724274814673_7299845051868250112_n

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …