Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / فیزیاییەکان نهێنی چۆنیەتی جوڵاندنی بەردەکانی ئەهرامی میسر دەدۆزنەوە

فیزیاییەکان نهێنی چۆنیەتی جوڵاندنی بەردەکانی ئەهرامی میسر دەدۆزنەوە

نیگاری کێشراو لەسەر دیواری پەرەستگەی دیجیتهوتی هوتەپ

175201413133Wall painting from the tomb of Djehutihotep
فیزیاییەکانی بونیادی(FOM)و زانکۆی ئەمستردام نهێنی چۆنیەتی جووڵەو گواستنەوەی بەردە قورسەکانی ئەهرامی میسریان دۆزییوە.

ئەم زانایانە تێگەیشتن مسرییەکانی سەردەمی کۆن فێڵیکیان داهێناوە بۆ ئاسانتر کردنی گواستنەوەی بەردە گەورەکانی ئەهرامەکان‌‌و خلسکێنەیان بەکارهێناوە. بەپێی ئەم توێژینەوە نوێیە، میسرییە کۆنەکان، ئەو لمەی خلسکینەکان لەسەری دەجووڵان بەبڕێکی گونجاوی ئاو تەڕ دەکرد‌و بەم شێوە ژمارەی کرێکارەکانیان دەکرد بەنیوە.

بۆ دروستکردنی ئەهرامەکان میسرییەکان ناچار بوون بەرد‌و بلۆک‌و پەیکەرەی گەورە لەبیابانەوە بگوازنەوە، ئەوان ئەم تەنە زەبەلاحانەیان دەخستە سەر خلسکێنەکان‌و کرێکارەکان لەسەر لم دەیانجووڵاندن.

زانایان گەیشتوون بەو ئەنجامەی میسرییەکان لمی بیابانیان تەڕ دەکرد‌و تاقیکردنەوەکان پیشاندەدەن، بڕی گونجاوی تەڕی لمەکە هێزی پاڵنانی دەکرد بەنیوە.

فیزیاییەکان کۆپییەکی تاقیگەیی خلسکێنەی میسرییان لەسەر لم دانا. ئەمجار هێزی راکێشەرو رەقی لمەکەیان کە هەڵگری بڕێک ئاو بوو دیاریکرد. ئەوان بۆ دیاریکردنی رەقی لمەکە ئامێری ریومەتریان بەکار هێنا، کە رێژەی هێزی پێویست بۆ تێکدانی روخساری قەبارەیەک لەلم پیشاندەدات.

بەپێی ئەنجامی ئەم توێژینەوە، هێزی راکێشەر بەپێی رەقی لمەکە کەمدەبێت، چونکە بەبوونی رێژەیەکی گونجاوی ئاو، لمی تەڕی بیابان دوو بەرامبەر رەقتر دەبێت لە لمی وشک‌و لەم بارەدا خلسکێنەکە ئاسانتر دەجووڵێت‌و بەپێچەوانەی لمی وشک لەبەردەم خلسکێنەکەشدا کۆنابێتەوە.

وردەکاری ئەم توێژینەوە لەژوڕناڵی زانستیی(physical review Letters) بڵاوبووەتەوە.

The setup in the lab_2

لای راست لمی تەڕ‌و لای چەپ لمی وشک

About دیدار عثمان

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …