مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك
مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك، دامه‌زرێنه‌ری توركیا هاوچه‌رخ و پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی له چاوی موریده‌كانی و دوژمنی ئیسلام و روخێنه‌ری خه‌لافه‌ت له چاوی نه‌یاره‌كانی، ئه‌تاتورك توانی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازیی و پاشان وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی ده‌ربكه‌وێت و خه‌لافه‌تی عوسمانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و له جێگه‌یدا توركیای هاوچه‌رخ دابمه‌زرێنێت كه وه‌ك خۆی ویستی ده‌وڵه‌تێكی سكۆلاریزمی هاوشێوه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا له‌ڕووی یاساكانه‌وه دروستبكات.
مسته‌فا عه‌لی ره‌زا له ساڵی 1881 له شاری ساڵۆنیكی یۆنانی كه له‌و ده‌مه‌دا سه‌ر به ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو له‌دایكبووه و باوكی فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی بووه.
ئه‌تاتورك له سه‌ره‌تاوه چووه‌ته حوجره ئاینییه‌كان بۆخوێندن و پاشان چووه‌ته خوێندنگه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و دواتر له ساڵی 1893 كه هیشتا منداڵ بووه، چووه‌ته خوێندنگه‌ی باڵای سه‌ربازی و له‌به‌ر زیره‌كی و وریایی له‌لایه‌ن یه‌كێك له مامۆستاكانییه‌وه نازناوی كه‌مالی لێنراوه و به مسته‌فا كه‌مال بانگكراوه.
له ساڵی 1905 خوێندنی سه‌ربازیی ته‌واوكردووه و پله‌ی نه‌قیبی وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ سوپای عوسمانی به‌شداریی له شه‌ڕه‌كانی ئه‌لبانیا و ته‌رابلوسدا كه‌ر به‌ر له به‌شداریی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانی كه دواتر تێیدا ئه‌ستێره‌ی كه‌مال ئه‌تاتوركی وه‌ك ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی باڵا دره‌وشاوه‌ته‌وه و له ساڵی 1916 بۆ پله‌ی جه‌نه‌راڵ به‌رزكراوه‌ته‌وه كه له‌و ده‌مه‌دا ته‌نیا ته‌مه‌نی 35 ساڵان بووه.
به‌ر له‌و رووداوانه و به‌چه‌ند ساڵێك و هه‌ر له گه‌ڵ ته‌واوكردنی خوێندنگه‌ی سه‌ربازی، مسته‌فا كه‌مال له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی خزمه‌ت له دیمه‌شق، شانه‌یه‌كی نهێنی دروستكردووه و له دژی لایه‌نگرانی (خۆسه‌پێنی سوڵتانی عوسمانی) ناوی نیشتمان و ئازادی لێناوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و شانه‌یه چالاكییه‌كی سیاسی وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی ئیتحاد و ته‌ره‌قی نه‌بوو، به‌ڵام هه‌روو رێكخراوه‌كه یه‌ك مه‌به‌ست و خواستییان هه‌بووه، ته‌نانه‌ت وتراوه له‌پاش ئاشكرابوونی رێكخراوه‌كه‌ی لای ده‌سه‌ڵاتداران، مسته‌فا كه‌مال په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌ی ئیتحاد و ته‌ره‌قیه‌وه كردووه.
به‌چاوپۆشین له پاشخانی سیاسی ئه‌و ئه‌فسه‌ره هه‌ڵكه‌وتووه، مسته‌فا كه‌مال له‌پاش سه‌ركه‌وتنی هێزه‌كه‌ی له فه‌له‌ستین و حه‌له‌ب و ئه‌نتاكیا له‌كاتی جه‌نگدا، له ئه‌سته‌نبوڵ ناوی ده‌ركرد، به‌ڵام له‌پاش ته‌واوبوونی یه‌كه‌مین جه‌نگی جیهانی وێڕای شكستخواردنی وڵاته‌كه‌ی له‌و جه‌نگه و داگیركردنی به‌شێكی زۆر له خاكه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی له‌لایه‌ن سوپاكانی هاوپه‌مانان، گرنگی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا كه‌مال زیادی كرد و وه‌ك پاڵه‌وانێك كه ژیانی بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌یی ته‌رخان كردووه له هه‌موو ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا كه تا ئه‌و ده‌مه‌ش سۆزی زۆربه‌ی مسوڵمانی به‌لای خۆیدا راكێشابوو، بڵابووه‌وه.
جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی
مسته‌فا كه‌مال سه‌ركردایه‌تی «جه‌نگی سه‌ربه‌خۆیی كرد بۆ رزگاركردنی ئه‌نادۆڵی داگیركراو» كاریزمایی ئه‌و پیاوه‌ش كاتێك ده‌ركه‌وت كه فه‌رمانه‌كانی سوڵتانی عوسمانی ره‌تكرده‌وه تا واز له ئه‌ركه‌كه‌ی بهێنێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسته‌نبوڵ كه له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌كانه‌وه داگیركرابوو، بۆیه ده‌ستی له سوپا كێشایه‌وه و له ساڵی 1919 هێزی رزگاریخوازیی دروستكرد كه له دژی یۆنانییه‌كان و به‌ریتانییه‌كان و فه‌رنساییه‌كان و ئیتاڵییه‌كان له‌ژێر سه‌ركرداتی ئه‌ودا شه‌ڕی كرد كه ئه‌وه‌بوو له كۆتایی هاوینی ساڵی 1922 توانی ته‌واوی هێزه داگیركره‌كان له توركیا ده‌ربپه‌ڕێنێت.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ناوی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا كه‌مال له‌نێو هه‌موو جیهانی ئیسلامی‌دا وه‌ك پاڵه‌وان بڵاوببێته‌وه، به تایبه‌تیش كه پشتی به سونبوله ئاینییه‌كان و زانایانی ئاینی به‌ستبوو تا خه‌ڵك بۆ شه‌ڕكردن له ریزی هێزه‌كانی كۆبكاته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیسلامییه‌وه بروسكه‌ی پیرۆزبایی بۆ ره‌وانه بكرێت و میدیاكانی خۆرئاواش بایه‌خی زیاتری پێبده‌ن و بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی هێنده‌ی تر كاریگه‌ریی و ناوبانگی زیادبكات.
له‌كاتی شه‌ڕه‌كانی رزگاریی و له به‌هاری ساڵی 1920، مسته‌فا كه‌مال ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی مه‌زنی له ئه‌نقه‌ره دامه‌زراند كه له نوێنه‌رانی هێزه به‌شداربووه‌كانی جه‌نگی رزگاریخوازیی پێكهاتبوون، دواتر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بووه حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هاوتای ده‌سه‌ڵاتی خه‌لیفه‌ی عوسمانی له ئیسته‌نبوڵ بووه‌وه، له ساڵی 1921 ئه‌نجومه‌نه‌كه یاسای بنه‌ڕه‌تی ده‌ركرد و دواتر له هاوینی ساڵی 1922 راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن و رزگاركردنی خاكی توركیای بڵاوكرده‌وه كه تێیدا مسته‌فا كه‌مال هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سوڵتانی راگه‌یاند. دنیدا
له ته‌مموزی ساڵی 1923 حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كه‌مال، رێككه‌وتننامه‌ی لۆزانی ئیمزاكرد كه تێیدا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی داننرا به سه‌ركردایه‌تیكرنی بۆ توركیا، له 29ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا له‌دایكبوونی كۆماری توركیا و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌تراگه‌یه‌ندرا، مسته‌فا كه‌مال وه‌ك سه‌رۆك ده‌ستنیشان كرا و ئه‌نقه‌ره‌شی وه‌ك پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی نوێ له بری ئیستنه‌بوڵ دانرا و دواتر زنجیره‌یه‌ك رێوشوێن گیرانه‌به‌ر كه چه‌ند ساڵێكیان خایه‌ند و بونه مایه‌ی گۆڕینی ته‌واوه‌تی سیمای توركیا.
مسته‌فا كه‌مال گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كانی له گۆڕینی رواڵه‌ت و شێوه‌ی خه‌ڵكه‌وه ده‌ستپێكرد، له‌سه‌ركردنی ته‌ربوش و مێزه‌ر و عه‌مامه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد، بانگه‌شه‌ی بۆ جلوبه‌رگی خۆرئاوایی كرد، خوێندنگه ئانییه‌كانی داخست، دادگا شه‌رعییه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ته‌كیه و مه‌زارگه‌كانی لابرد، نازناوه مه‌زهه‌بی و ئانییه‌كانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، پشتی به ساڵنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ست، به پشتبه‌ستن به ده‌ستوری سویسرا یاساكانی نوسییه‌وه، له ساڵی 1928 به‌كارهێنانی پیتی عه‌ره‌بی له نوسیندا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و فه‌رمانی به به‌كارهێنانی پیتی لاتینی كرد، ئه‌وه‌ش هه‌وڵێك بوو بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندی توركیا به خۆرهه‌ڵات و جیهانی ئیسلامی.
توركیای مسته‌فا كه‌مال
توركیا له ماوه‌ی 15 ساڵدا به ته‌واوه‌تی چووه ژێر حوكمڕانی مسته‌فا كه‌ماله‌وه، توركه‌كان به دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تێكی به‌هێزی هاوچه‌رخ ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام نه‌یاره‌كانی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا دوایین ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌تی ئیسلامی روخاندووه، بگره دژایه‌تی ئایین و دینداریی كردووه له‌ڕێی سیستمی سكۆلاریزمه‌وه كه بۆ توركیای داڕشت و پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی وڵاتی وابه‌سته‌ی وازهێنان له ناسنامه‌ی ئیسلامی كرد، بۆیه ده‌ڵێن سكۆلاریزمی كه‌مالی نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ئاینی له ده‌وڵه‌ت جیاكرده‌وه، بگره ده‌ستی گرت به‌سه‌ر رێوڕه‌سمه ئانییه‌كان و هه‌موو دیارده‌یه‌كی دینداریی قه‌ده‌غه‌كرد له‌ڕێی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌لایه‌ن دامه‌زاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و سوپاوه ده‌پارێزران.
مسته‌فا كه‌مال دوای نه‌خۆشكه‌وتنی له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 1938 كۆچی دوایی كرد، دوای مردنیشی به پێنج ساڵ، په‌رله‌مانی توركیا نازناوی ئه‌تاتوركیان پێبه‌خشی كه (باوكی توركه‌كان) ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك شانازیی و راگرتنی ناوی به زیندوویی، تا ئه‌مڕۆش ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه ئه‌تاتورك دایناون حوكمی توركیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام بنه‌ماكان له‌نێوخۆدا به‌شێوه‌ی ئاشكرا و شاردراوه جێگه‌ی مشتومڕن كه زیان به دینداریی ده‌گه‌یه‌نن كه به «ناوه‌رۆكی روحی كۆمه‌ڵگه» داده‌نرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و بنه‌مایانه بۆ زیاتر له جارێك رووبه‌ڕووی پێشێلكردن بونه‌وه، له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ بڵابوونه‌وه‌ی ره‌وتی ئیسلامی له توركیا رووبه‌ڕووی گه‌له‌پرسیارێكی زۆر بونه‌ته‌وه.
دوای شه‌ست ساڵ له مردنی و له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1998، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی توركیا 14 كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه به ئیسلامی وه‌سفكران و هه‌وڵیان ده‌دا له‌ڕێی په‌لامارێكی خۆكوژییه‌وه گۆڕه‌كه‌ی ئه‌تاتورك له‌كاتی ئاهه‌نگگێڕان به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی كۆمارییه‌وه بته‌قێننه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه له زیندان توندكران، زۆرێك پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ئایا ده‌كرێت پارێزگاریی له میراتی ئه‌تاتورك بكرێت به‌وجۆره‌ی وه‌ها به دڵسۆزانه پارێزگاریی له گۆڕه‌كه‌ی ده‌كرێت.
دوا رۆژگاره‌كانی ئه‌تاتورك
مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك دوایین ساڵه‌كانی ژیانی له كۆشكی دۆڵما باهچه له شاری ئیسته‌نبوڵ به‌سه‌ربرد كه ده‌كه‌وێته به‌شی ئه‌وروپایی باكووری ته‌نگه‌ی بسفۆر و پێشتر یه‌كێك بوو له باره‌گا گه‌وره و نایابه‌كانی سوڵتانه‌كان.
ئه‌تاتورك به‌رده‌وام حه‌زی له گۆشه‌گیری بوو، بۆیه وه‌زیره متمانه‌پێكراوه‌كانی كاروباری حوكمڕانیان وڵاتیان له‌و ده‌مه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌برد، له دوایین رۆژگاره‌كانی ژیانیشیدا زیاتر خۆپارێز و گۆشه‌گیر و داخراو بوو.
ئه‌تاتورك به‌درێژایی ژیانی زیاده‌ڕۆیی له خواردنه‌وه‌ی كهولدا ده‌كرد (حه‌زی له سه‌ما و یاریی پۆكه‌ر و هاوڕێیه‌تی ژنان بوو)، به‌وهۆیه‌شه‌وه دووچاری نه‌خۆشی جگه‌ر بوو، ئه‌وه‌ش وایكرد باری ته‌ندروستی خراپ ببێت، زۆرجاریش خه‌مۆكی و توڕه‌بونێكی زۆر باڵی به‌سه‌ردا ده‌گرت، له دوایین مانگه‌كانی ژیانیشیدا به‌ده‌ست ئازارێكی زۆره‌وه ده‌یناڵاند.
پزیشكه‌كان له ساڵی 1938دا ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان دۆزییه‌وه كه دووچاری ئه‌تاتورك بووه، كاتێكیش رێنماییان كرد، ئه‌تاتورك بایه‌خی به‌ڕێنماییه‌كان نه‌دا و پشتتگوێی خستن، بۆیه له مانگی ئاداردا دووچاری هه‌وكردنی سی بوو، له‌گه‌ڵ هاتنه‌به‌ری مانگی حوزه‌یراندا به قورسی ده‌یتوانی خۆی به‌پێوه رابگرێت، دوای چه‌ند مانگێك له پشودان له‌سه‌ر یه‌خته تایبه‌ته‌كه‌ی، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا نه‌یتوانی به‌سه‌ر پلیكانه‌كانی كۆشكه‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ سه‌ربكه‌وێت.
له‌و باره‌دا پێشوازیی له‌كه‌س نه‌ده‌كرد و دواتر له مانگی ئه‌یلولدا نوقمی بێ هۆشی بوو، له رۆژی 9ی تشرینی دووه‌مدا جارێكی تر دووچاری ئه‌و حاڵه‌ته بووه‌وه، بۆیه له رۆژی دواییدا له ته‌مه‌نی 57 ساڵی و له كاتژمێر نۆ و پێنج خوله‌كی سه‌رله‌به‌یانی كۆچی دوایی كرد، له‌و ده‌مه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ كاتژمێری ژووره‌كه‌ی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاته راگیراوه.
به‌هۆی مردنی ئه‌تاتوركه‌وه كه‌شێكی خه‌مباری باڵی به‌سه‌ر توركیادا گرت و ته‌رمه‌كه‌ی له‌نێو شه‌قامه‌كانی ئیسته‌نبوڵه‌وه به‌ره‌و شاری ئه‌نقه‌ره به‌ڕێكرا، له‌پاش به‌خاكسپاردنیشی، مه‌زارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروستكرا، له‌ئێستاشدا مه‌زارگه‌كه كراوه‌ته مۆزه‌خانه بۆ یادكردنه‌وه‌ی.
له ساڵی 1944 ده‌ست به‌دروستكردنی مه‌زارگه‌كه كرا و له ساڵی 1953 ته‌واوبوو، ساڵانه كه‌سانێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن و وێنه‌كانیشی له‌نێو ماڵ و نوسینگه‌كاندا هه‌ڵده‌واسرێن و له گۆڕه‌پانی شاره‌كانیشدا په‌یكه‌ره‌كانی دانراون، وێڕای بوونی وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر دراوه كاغه‌زه‌كان و پولی پۆسته‌كان، تائێستاش یادی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك زۆر له‌وه به‌دووره به‌ره‌و له‌ناوچوون بڕوات و له‌ناوبچێت.