Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى زەردەشتى / زەردەشت ناوێكی كوردی رەسەنە چۆن (زەرد ئەشترا) لە ئەستێرەی زەرد (خور) ەوە هاتووە لەگەڵ هەندێ‌ زانیاری نوێ‌

زەردەشت ناوێكی كوردی رەسەنە چۆن (زەرد ئەشترا) لە ئەستێرەی زەرد (خور) ەوە هاتووە لەگەڵ هەندێ‌ زانیاری نوێ‌

religion-zarathustra-the-islam

عەبدولخالق سەرسام

ناوی زەردەشت بەزۆر شێوە تۆمار كراوە لەزمانەكانی فارسی و كوردی و عەرەبی و زمانەكانی دیكە وەك زدەشت – زەرئوشترا- زارا- زەرتشت- زەر ئوسترا .. هتد..
بۆ ئەوەی ئێمە لەچوارچێوەی ناوەكە دەرنەچین درێژە نادەین بەباسەكەمان و دەڵێین زۆر بۆ چونی دیكە هەبوە لەسەر ناوەكە پێش ئەوەی ئێمە ئەم بۆ چونەمان لەكاتی خۆیدا كەبڵاوكردۆتەوە لەنوسینەكانماندا دەبارەی زەردەشت بەبەڵگەی ئاشكرا كردنی سەرچاوەی بۆ چوونەكە لێرەدا و بۆ یەكەم جار ئاشكرای دەكەین كە پشتمان بەچیەوە بەستووە:-
1- ئاشوریەكان.. كە ئەستێرەی ( زوهرە) یان – بەلاوە پیرۆز بوو STAR بەئینگلیزی – ستار بەفارسی – بەڵام بەعەرەبی (نجم) ناوەكە بەزمانێكی سامیە بەڵام ناوی ئەسێرەكە كە بەشێوەی (عەشتار) ئەشتار هاتووە ئەشتار ئەشتێرە (ستار) مانای ئەستێرە دەدا بەزامانەكانی ئاری- كوردی مەبەستەكەش ئەستێرەی (زوهرەیە) كە لێرەدا جێگوركێ‌ ی (س – ش) هەست پێ‌ دەكەین لەنێوان (ئەستێرەو عەشتێرە) كە كینایەیە بۆ ئەستێرە پەرستەكان كورد و ئاری ئەستێرەی رۆژ (خۆر) (زەرد ئەشترا) دەپەرستن – بیابانیەكان ئەستێرەی شەو (زوهرە) كەوا گەشترین ئەستێرەیە بەشەوان كاروان لەبیابانەكان رێگای پێ‌ دەدۆزیەوە ولەژێر رۆناكی دەرۆژی بەرێوە وەك هەمان ووشەی ئاشوریا دەبینین بوەتە (سوریا) كەووڵاتی مێژووییانە ئاواش (س) و (ش) جێگۆكێ‌ ی كردووە كە دەبوایە (شوریا)بوایە هەر بۆیەش جیاوازیەكی زۆر نابینین لەنێوان ئاشوری و ئاسوریدا بەكورتی كەواتە ئەگەر لەجێگوركێ‌ (س- ش) بكوڵینەوە دەبینین تەنانەت لەزمانی كوردی و فارسیدا (س) وە (ش) لەیەك ووشە و مانادا جێگۆركێ‌ دەكات وەك (تەشت) بەكوری (تەست) بەفارسی یان هەر لەنێو شێوە زمانەكانی كوریدا سوتاندی- كرمانجی باكور (شەوتاند) شنگاری و كرمانجی یا هەر ناو سنجار – شنگار بە (س) و (ش) بۆیێ‌ زەردەشت لەنزیك سەردەمی ئاشوری و خۆر (رۆژ) پەرستی ئاریەكان و كە ئەستێرەیەكی زەردەو مانەوەی بەپیرۆزی لەسەردەمی زەردەشت لەگەڵ (ئاگر) كە هەردووكیان رەنگیان زەردە.
تەنانەت (رۆژ) (رۆز) بەپێچەوانە دەبێتە (زۆر) –زەر- كەلەهەمان مانای زەرد نزیكە لێرەدا ئێمە لەوە نزیك دەبینەوە كە بڵێین زەرد + شت ( زەرد ئوشترا) لەدووبرگەی بەمانای زەرد+ ئەشتر پێك هاتووە یان ستر (ئەستێرە) كەكینایەیە بۆ ئەستێرەی زەرد كە زەردەشت خودی خۆی ئەستێرەی زەردواتا خۆری دەپەرست پێش بونی بەپەیامبەر واتا پێش پەرستنی ئاهورامزدا ” ئاهور= نور رۆناكی- مزدا= بەمانای پیرۆز دێت وەك مزدا – ئیزد – ئیزدان – یەزدان كەواتە (زەردەشتە) وەك هەندێ‌ دەڵێن لەحوشتری زەردەوە نەهاتووە.. گوایە حوشتری زەردبووە كە ئەمە زۆر لەواقیع دوورەو حوشتر بەخێوكردن لەچیاكان نابێ‌ و نەبووە كە شوێنی زەردەشت بووە بەڵكو شوێنێكی ساردە كە مرۆڤ بەدوای ووزە گەرمەكاندا دەگەرێ‌ لەوانەش (خۆر)ە كە ئەستێرەی زەردە ( زەرد ئوسترا) (زەرد ئوشترا) یە كینایەیە بۆ پیرۆزی زەردەشت لەدوای ئاهورامزدا كە نوری پیرۆزە لەلای زەردەشتیەكان ووشە و ناوەكەش – ئاشكرایە كوردیەكی رەسەنە. كە زەردەشت كوردە.
لەبەر ئەوەش ئەستیرە (ستار) بەزمانەكانی ئاریە كەواتە ئاشوریە سامیەكان ناوەكەیان لەئاریان وەرگرتووە ئێمە زیاتر لەدە ساڵ بەر بەئێستادا و تاكو ئێستاش كە لەكۆرو سیمینارو نوسینەكانكاندا .. ئەو بۆ چونەی خۆمان بڵاودەكەینەوە زۆر لەبرادەران وەك ڕا قەبوڵیان كرد بەڵام بەبێ‌ ئاماژەكردن بەدەست بەپێشخەریەكەی ئێمە كە ئەمانەتێكی زانستیە دەبێ‌ مرۆڤ رێزی لێبگری و بیپارێزی و ئاماژەی پێ‌ بكات بەبەڵگەی ئەوەی هەتا ئێستاش هارمۆنیەتی چۆنیەتی بۆ چونەكەمان لای خۆمان وەك نهێنی پاراستووە كەلێرەدا راستیەكان زێتر بەدیار دەخەین كاتی خۆی تاكە ڕایەك كەباو بوولای مێژوو نووسانی كۆن وەك ئاشكرایە گوایە زەردەشت لەخاوەن حوشتری زەردەوە هاتووە بەڵام پاش چەندین ساڵ بەدواداچوون و بیركردنەوەو شێ‌ كردنەوەی ناووسمبولەكانی ئەو سەردەمە هەستمان بەناراستی بۆچونەكەی مێژوو نووسانی كۆن كرد كە بەبێ‌ بنەمایە .. دوورە لەفەلسەفەو مێژوو لەسمبولەكانی سەردەمەكەو مانای ناخی ئاینەكە .. یان مێژووی دروستبونی هزرو ئاینەكان..
لەوانە پێك چوونی سمبولی (ڤوهمناە) و واتا وێنەی ئەو مۆڤە فریشتەیەی رێشدارەی لەنێوان بازنەیەك و دووباڵ دایە لەگەڵ دووباڵی دەورەی بازنەیەك كە لەشوێنەوارەكانی ئاشوریاندا بەدی دەكرێ‌ ئەمەش كاریگەری زەردەشتە لەسەر ئاشوریەكان وەك چۆن (گای باڵدار) لەلای ئاشوریەكان دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی گای – گۆدیای سۆمەریانی زاگروسی كە چۆن دوای سەدان ساڵ كاریگەری و كاریانكردە سەر ئاشوری و ئەكەدی و بابلی. چۆن تیشكی رۆژ و رۆژپەرستی زاگرۆسیەكان كاریكردە سەر بابلی و تیشكی سەرشانی خواوەندی حامورابی تا دەگاتە سەر فیرعەونیەكان كە وەك ئاشكرایە شوێنی گەرم زێتر ئەستێرەی سپی یان ئەشتار پەرست بوون لەناوچەكە بەپێچەوانەی چیاییەكان كە شوێنیان ساردبوو زێتر پێویستیان بە(خۆر) رۆژ هەبووە وپیرۆز بووە لەلایان ئەگەر ئێمە ئێستاكەش ئەگەر بەراوردێكی دەرونی هەردوو جۆرە دانیشتوان بكەین دەبینین ئەگەر كوردێك یان بچوكێكی كورد وێنەیەكی سروشت بكات یەكسەر دووچیاو رۆژێك دەكات كەلەنێوانیاندا تیشك دەبەخشێتەوەو هەڵهاتووە. بەڵام بیابانیەكی عەرەب یان منالێكیان داوای لێ‌ بكەیت وێنەیەكی سروشت بكات یەكسەر وێنەی خۆر ئاوابوون دەكات لەدەم ئاوێكدا كە مانای فێنكایی دەبەخشێ‌ یا رزگاربوون لەخۆر مرۆڤ پێش هەزاران ساڵیش بەر لەئێستا لەهەردوو شوێن هەمان هەستی هەبووە. بۆیێ‌ دەبینین لەئاینی زەردەشتیدا (لافاو) نیە بەڵكو باسی لەبەفر پۆشینی دونیا دەكات چۆن هەموو گیان لەبەر لەناو دەبات تەنیا ئەوانە نەبێت كە زەردەشت وەك خاوەنی ئاینێكی چیایی سارد جۆت جۆت لەنێرومێ‌ لەهەموو جۆرە روەك و گیان لەبەرێكی جوان هەڵی بژاردوەولەگەڵ خۆیدا دەیانباتە ئەو ئەشكەوتەی بەفەرمانی ئاهورامزدا دروستی كردوە لەبەفر رزگاریان بكات كەواتە لێرەدا جیاوازی هزری خواروی گەرمی ئیراق و دانیشتوانی چیاكانی زاگرۆس بەدیار دەكەوێ‌, هەر بەم جۆرەش ئەستێرەی زەردو پەیوەندی زەردەشتو رەنگی زەردی ئاگروخۆر تا دەگاتە ئاڵای زەردیان – ئەوەشمان لەبیر نەچێت بنەمای فەلسەفەی ئاینی زەردەشت تاریكی و رۆناكیە ئاهورامزداو ئەهریمەن كە زۆر سروشتیە زەردەشت (زەرد) كەهێماو كینایە یە بۆ روناكی ببێتە نادی زەردەشت و ئەستێرەی زەرد كە خۆرەو رۆناكترین ئەستێرەیە لەجیهاندا – نەك كەم كردنەوەی هێماكەو تەفسیركردنی بەحوشتری زەرد كە لەرەوشو راستی ئاینەكەو پەیامبەرەكەی زۆر دوورە سەرەرای نەبوونی حوشتر لەناوچە چیاییەكانی ئورمێ‌ ی كوردستان و كورد شوێنی لەدایك بونی بۆ زێدە زانیاری و پەیوەندی زەردەشت بەووڵاتو ناوەكەی (زەر) هێماو مانای ئەم شیعرەش دەخەینە بەردەستی خوێندەواران كە مامۆستا هەورەمانی لەكتێبەكەی بەناوی بەراوردی نێوان زمانی كوردی و ئاڤێستای بڵاوكردۆتەوە كە كۆیلەیەكە لە (گایاها ل20) و ل(50) ی كتێبەكەی چۆن پەیوەندی و كاریگەری بەووڵاتوو زێدەگایەكەوە هەیە:-
در فروردین جامی زمی یاداورد ارفركی
وز زرتهشت نیك پی پیغمبرا ایران زمین
مردی زمادر باستان برخاست (زازر پاتگان)
از دورە‌و اسپیتمان و زخاندان ابتین
دەبینین زاراوەی (زازر پاتگان) كەمەبەستی لە(ئازرپاتگان) یان (ئادر پایگان) بەمانای شوێنی ئاگری زەردەشتی “میدیای بچوك” دەگەینێ‌ یان ( ئاگر پایگان – پێگەی ئاگر) (ئاگر پێگە) دەگەینێ‌ لەم شیعرە زەردەشتیە (زازر پاتگان) لەسێ‌ برگە پێك دێت (زا + زەر+ پاتگان) و یەكسەر مانای زەردەشت و پەیوەندی بەزەردەوە دەخاتە بەردەست چونكە زا لێرەدا بەمانای زایین لەدایك بوون دێت لەشوێنەكەی زەرد پاتگان – زەرد پاتگان بەمانای وەك وتمان زەرد پەرستەكان دەگەنێ‌ كە كینایەیە بۆ ئاگری زەردو خۆرو خودی زەردەشت خۆی. كە ئێستا هەمان شوێن پێی دەڵێن – ئازربیجان- كە گۆڕی (دوغدو) ی داكی زەردەشت لەنزیك (ئورمیە). وەك دەشزانین (بیجان) لەبەر نەبونی پیتی (گ) لەعەرەبیدا بە(ج) تۆمار كراوە بێجان – هەمان “پێگان” واتا ووشەی (پایگانە) با پاتگان. كە شوێنی رەسەن و سەرهەڵدان و پێگەی میدیاو ماناكانە- بۆیێ‌ پێ‌ ی دەڵێن (میدیای بچوك) كە قوڵایی كوردستانە لەكۆتاییدا تێبینیەك دەخەینە روو كەكاتی خۆی ووتمان زەرزا نزیكە لەزەردەشت زا. لەسەر شێوەی ئامۆزا كە بۆی هەیە زەرزاكان هەمان هۆزبن وەك لێرەدا كەناوی “زازەر پانگان” بەراواژ بكەین دەبێتە زەرزا پاتگان وە ئێستاش لەهەمان شوێن هۆزی زەرزا هەیە و ماوە.
بۆ زێدە زانیاری و سەرچاوەكانی كە سوودم لێ‌ وەرگرتووە بۆئەم باسە بروانە پەراوێزی:
1- ئاڤێستای نەورۆز- ئەوكاتانەی ئیراق هەمووی كوردستان بوو عەبدول خالق سەرسام.
2- زەردەشت و ئاینەكەی- عەبدولخالق سەرسام ساڵی 1973 گۆڤاری هەولێر – شارەوانی.
3- میتولۆژیای زەردەشتی لەنێو حیكایەتی كوردیدا عەبدول خالق سەرسام رامان 1997 ژمارە (8).
4- ئیزیدی و زەردەشتی و دووتێكستی ئەدەبی عەبدول خالق سەرسام گۆڤاری رامان (4) 1996.
5- زەردەشت لەنێوان نیتشەو هیتلەردا. عەبدول خالق سەرسام كوردستانی نوێ‌ ژمارە -1269 – 26/8/1996.
6- كورد لەنێوان شوێنەوارەكانی ئاشوری و زەردەشتیدا عەبدول خالق سەرسام – گۆڤاری شانەدەر- لەدە ژمارەی بەرایی.
7- دۆزینەوەی یەكەم دوخمەی زەردەشتی لەكوردستاندا عەبدول خالق سەرسام بڕوانە ژمارەكانی شانەدەر یان برایەتی.
8- بەراوردی نێوان زمانی كوردی و ئاڤێستا – هەورامی ص50.
تێبینی:
پیرۆز – كە بەمانای سەركەوتن دێت یا تەقدیس و موبارەكی لەهەمان وشەی (رۆز) رۆژەوە نزیكە كەلەدووبڕگە پێك دێت پیر + رۆز لەسەر شێوەی پیر موغان – پیر شالیاری زەردەشتی بەهەمان شێوەش بەڕای من پیری رۆز لەپێش زەردەشتیان باو بووە كەكینایە بۆ رۆژ پەرستی پیرۆزكردن و موبارەك كردنی هەر شتێكی تازە وەك چۆن خۆر (رۆژ) لەئاسۆدا نوێ‌ یە یا هەڵدێ‌ بۆ ئاسمان بڵند دەبێ‌ وەك نەورۆز- رۆژی نوو.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

215091752015_11

شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان

   شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان لەبەردەم هەڕەشەی داڕوخانو لەناوچووندان! …