Home / مێژووی ئیسلام / شارستانیه‌ت / شەپۆلەكانی شارستانيتی ئیسلامی

شەپۆلەكانی شارستانيتی ئیسلامی

وەك چۆن ميژووی هەموو نەتەوەیەك یان مصژوی هەر شارستانيتیەك دەكرصت بە چەند قۆناغيكەوە، ميژوی ئیسلامیش وایە، ئەویش دەكريت بە چەند قۆناغيكی زەمەنییەوە، وەكو:
ـ زەمانی پيغەمبەر صلی الله علیه وسلم و خەلیفەكانی.(.. ـ41 ك /619ـ661 ز).
ـ قۆناغی سەردەمی ئەمەویەكان. (41ـ132ك/661ـ749 ز).
ـ قۆناغی سەردەمی عەبباسیەكان. (133ـ642ك/750ـ1258 ز).
ـ قۆناغی دەوڵەتی عوسمانی. (643كـ1346/1360ـ1924 ز).
وە هەروەها.
شارستانيتی ئیسلام وەكو خيزاوی دەریا، زۆرجار هەڵكشان و داكشانی بە خۆوە دیتووە، تا ئەو كاتەی بەیەكجاری دەسەڵاتی نەماو یەكيتی ئوممەتەكەی لە ساڵی 1924 دا ـ بە نەمانی دەوڵەتی عوسمانی ـ فەوتا. وادیارە پيویستە كورتە باسيكی زۆر گوشراوی ئەو قۆناغانەی شارستانيتی ئیسلامی بكەین چ وەكو زەمان چ وەكو جص و رص، چونكە ماوەیەكی خەیاڵییانەی لە كات و شويندا گرتە دەست .
1ـ شەپۆلی یەكەمی شارستانصتی ئیسلامی:
ئەمە ئەو شەپۆلەیە كە لە سەرەتای ساڵی یەكەمی كۆچییەوە گرتیەوە تا دەگاتە ساڵی 232ك (662ـ847 ز) زیاتر لە 230 ساڵی خایاند، وەكو بەرفراوانی خاكیش دەكاتە هەموو نیوە دۆرگەی عەرەبستان و ووڵاتی فارسی ئەو سەردەمەو لە باكوڕیشەوە ئیمپراتۆرصتی رۆم.. ئەم بەرفراوانبوونەی دەسەڵاتی ئیسلامی كارصكی هەر وا سادەو ئاسان نەبوو، باجصكی زۆری خواست، قوربانییەكی زۆری لە ئەهلی ئیسلام وویست، ئارامی و نەفەس درصژییەكی زۆری لە پشتەوە بوو، ئەركصكی قورس بوو كە خصرخوازانی سەدە چاكەكانی ئوممەتی موسوڵمان خستیانە سەرشانی خۆیان. بەو رەنجە دەگمەنە بوو كە لە رۆژهەڵاتەوە هەموو عصراق وفارس وئەفغانستان كەوتە ژصر ركصفی ئیسلامەوە، لە خواریشیانەوە هەموو ووڵاتی سندو فەرغانەو لە رۆژئاواشەوە گەیشتە كەناری زەریای ئەتڵەسی وپەڕیەوە بۆ ئەندەلوس. دەسەڵاتی حوكمی ئیسلامی توانی لە پانتایی ئەم رووبەرە بەرفراوانەدا زمانی عەرەبی (زمانی قورئان) بكاتە زمانی زۆرینەی میللەتانی ئەم ناوچانە، چونكە هەموو بص فشارو تین بە كۆمەڵ هاتنە ریزی ئوممەتی موسوڵمان و دینەكەی خوایان وەرگرت.
2ـ شەپۆلی دووەمی شارستانصتی ئیسلامی:
ئەمیش ئەو شەپۆلەیە كە سەدەو نیوصكی خایاند (388ـ421ك/998ـ1030) وەكو بەرفراوانی خاكیش لەسەر دەستی سوڵتان مەحموودی غەزنەوی هەموو هیندستانی گرتەوە.. بۆیە لە ناوەڕاستی سەدەی پصنجەمی كۆچیدا دەسەڵاتی حوكمی ئیسلامی ناوچەكانی ئەفریقاشی گرتەوەو لە زەمانی دەوڵەتی مورابگونی مەغریبدا گەیشتە سەنیگالی ئەمڕۆ.
ئەم شەپۆلە شارستانصتییەی ئیسلام توانی ئەم هەموو ناوچەو گەلە جوداو لصك دوورانە وەكو ئەندامی لەش پصكەوە ببەستصتەوە.. توانی هەست بە یەك ئوممەتی لە ناخی هەمواندا بڕوصنصت و هەموو لایەكی لەسەر پەروەردە بكات! جگە لەوەی كە زمانی عەرەبیشی ـ بص فەرز كردن ـ لەگەڵ ئیسلامەكەدا بڵاو دەكردەوە، ئەگەرچی نەشببووە زمانی هەموو خەڵكی.. چونكە میللەتان لە ژصر سایەی دەسەڵاتە ئیسلامییەكەدا ئازادو سەربەخۆ مابوون، زمانی خۆیان پاراستبوو، بەڵام هەموو هەر ئەوەندە عەرەبی فصر ببوون كە پەرستنەكانی پص بكەن.
3ـ شەپۆلی سصیەمی شارستانصتی ئیسلامی:
ئەمیان نزیكەی چوار سەدەی خایاند (451ـ857ك/1060ـ1453ز) وەكو خاك هەموو پانتایی ناوەڕاست و رۆژئاوای ئەفریقای گرتەوە، لەملاوەش گەیشتبووە رۆژهەڵاتی ئاسیاو ئاسیای بچووك، دەوڵەتی عوسمانی لە ساڵی (857ك/1453ز) دا كە شاری قوستەنتینیەی خستە ژصر ركصفی خۆیەوە، توانی ئاسیای بچووك بكاتە ووڵاتصكی ئیسلامی، توانی ئەم شارە گرنگە لە پایتەختی مەسیحصتییەوە بكات بە پایتەختی ئیسلامی وناوی بنص ئیسلامبول واتە شاری ئیسلام! هەر ئەم ناوەیە كە دوایی گۆڕانیان ـ بە ئەنقەست ـ بەسەردا هصناو كردیانە ئیستانبوڵ! لە كوردیش بووە ئەستەمبووڵ!
4ـ شەپۆلی سصیەمی شارستانصتی ئیسلامی:
شەپۆلی ئەم قۆناغە هەمووی لەسەر دەستی عوسمانیەكان بوو، وەك زەمان ماوەی دوو سەد ساڵی زیاتری خایاند (716ـ939ك/1326ـ1532ز) وەك ناوچەش گەیشتە قوژبنەكانی باكوری رۆژئاوای ئاسیای بچووك و بەڵقان و ووڵاتی مۆرەو كەنارەكانی دەریای ئەدریاتیكی و دەریای رەش و بۆسنەو هصرسكی ئەوروپاو تا لە ساڵی (939ك/1532 ز) دا گەیشتە شوراكەی دەوری ڤییەننای پایتەختی ئەمڕۆی نەمسا!
……………….
كشانەوە:
شەپۆلەكانی شارستانيتی ئیسلامی ئاوا بە كات و شويندا بڵاودەبۆوە، تا وای ليهات دەوڵەتی عوسمانی بووە سەرداری دەریاو ووشكانی و نوينەری دەسەڵاتی دین و دنیای موسوڵمانان! لە سەردەمی سوڵتان سولەیمانی قانونییدا (899ـ974ك/1494ـ1566) پانتاییەكەی زیادی كرد بۆ چوارسەد هەزار میلی دوجا! .
ئەم دەوڵەتە بەهيزو پان و پۆڕە، لەو كشانە شارستانيتییەوە كەوتە ويك هاتنەوەو گرژبوون، بە هۆی چەندین هۆكاری هەڵكۆڵینی ناوەكی وەك خۆرە، كلۆربوو تا رما! لەوانە: ئەو لاوازی و خراپەكارییەی كە دەرچەی ئاسایی تەفرەقەو راجوصیی بوو، هەروەها پشيوی سیاسی و خیانەتی كاربەدەستان لە یەكترو لە ئوممەت.. لەگەڵ كەڕوو هەڵهينانی بیرو ووشك هەڵاتنی هزرو ژیرو دەست نەخستنی پيشكەوتنی زانست بە تایبەتی لە لایەنی سەربازییەوە وەكو: دروست كردنی ئاميری سەربازیی و كەرەستەی جەنگ وهونەری ريكخستنی سوپاو ئامادەسازیی، كە دەبوونە هۆی مانەوەو بە پصوەبوون، بە تایبەتی كە ئەوروپای دوژمن دەبینرا یارغەی پصدەكردو پصی پصش دەكەوتەوە، دەبینرا ئەوروپا ئەم پصشكەوتن و رصكخستنەی كردۆتە ووزەی موسابەقە! دەبینرا كە ئەوروپا بە هەموو توانایەوە شەوورۆژ هەوڵی هەستانەوەو پيش خستنی خۆی دەدات، دیارە هەر بۆ ئەوەی نییە راست بيتەوەو بەس، بەڵكو خۆی بۆ جەولەی رووبەڕوو بوونەوەو بەرەنگاری ئیسلام ئامادە دەكاتەوە! خۆی بۆ گورزی داهاتوو لە پەیكەری دەوڵەتەكەی ئیسلام ئامادە دەكات! هەر بۆیە هصندەی نەبرد دوای سوود وەرگرتن و بەكارهصنانی ئەم پصشكەوتنەی لەگەڵ دەوڵەتی عوسمانیدا، كەوتە شاڵاوی شەڕی نەبڕاوەو هەموو ئامصرە نوصكانی جەنگ و پلانە نوصكانی شەڕی بەكار هينا، تا لە 1189ك/1774ز دا دەوڵەتی عوسمانی زۆر خراپ تصك شكاند، ئینجا دەوڵەتانی ئەوروپا لە ناو خۆیاندا دژی دەوڵەتی عوسمانی كەوتنە تەقەبەس و رصكەوتنی ستراتیژی سیاسی و سەربازیی، هەموویان پصكەوە بە ناوی یەكصتی مەسیحییەوە هصزصكی گەورەی هاوبەشیان پصكەوەنا تا سەرەتا هصزی دەریایی عوسمانی بفەوتصنن، بۆیە هصزە دەریاییەكانی پاپاو ئیسپانیاو بوندوقییەی ئیتالیاو ماڵتاو سافۆ یەكیان گرت و بە هەموویان لە شەڕە دەریاییەكانی لیبانتدا نوشوستییەكی تری گەورەیان بەسەر عوسمانیەكاندا هصنا..
دەتوانرصت بوترصت كە لە ساڵی 1571 ی زایینییەوە دەوڵەتی عوسمانی توانای هيرشی نەماو كەوتە بەرگری.. بەڵام توانی ئەم حاڵەتەشی بۆ زیاتر لە 130 ساڵی تر راگريت، لە بەرەی بەرامبەریدا هەموو دەوڵەتانی ئەوروپا یەك و پصشكەوتووبوون، سوپای رصك و ئاميری پصشكەوتوویان لە دەست بوو، بۆیە بە راستی پەیمانی كارلۆفینز كە دەوڵەتی عوسمانی بە ناچاری لە ساڵی 1699 دا لەگەڵ ئەوروپا ئیمزای كرد، بە خاڵی وەرچەرخان و سەرەتای خۆرئاوا بوونی عیززەتی ئیسلامی عوسمانی دانرا.. ئەم قۆناغە لەم ساڵەوە دەست پيدەكات تا جەنگی جیهانی یەكەم توولی كصشا..كە هەمووی بریتی بوو لە (زەمانی جەنگی بەرگری) هەموو هەوڵ ورەنجەكان بۆ ئەوە بوون، دەوڵەتی عوسمانی نەكەوصت، بەڵام هاوكصشەكە لاسەنگ بوو بوو، ئەوروپای گەنجی بە گوڕو تین بەرامبەر دەوڵەتی عوسمانی پیرو پەككەوتە!
رەنجە زۆرە بە سەبرەكەی سوڵتان عبدالحمیدی رەحمەتی هەر بۆ پاراستنی پەیكەرە ئيسكەكەی دەوڵەتی (خیلافەت) بوو! چونكە سەردەمی ئەم وەكو سەردەمی تیاچوونەكەی ئەندەلووس بوو، چۆن لەولا ئیسپانیا هەر بەوە رانەدەوەستا كە موسوڵمانانی ریشەكيش كردووەو ئەوی كە رای كردۆتە ئەو بەرو دەیوویست بۆ ئەوانەش بپەڕصتەوە كە پەڕیونەتەوە ووڵاتی مەراكیش، تا لەوصش تەفرو تونایان كات! ئەوروپاییەكانی رۆژهەڵاتیش بەرامبەر دەوڵەتی عوسمانی هەر وا بوون! بۆیە هەموو دەوڵەتانی ئەوروپا سووربوون لەسەر دابڕدابڕكردنی دەوڵەتی عوسمانی، لە لایەكەوە پچڕین و داماڵینی ناوچەكانی ئەوروپای دەوڵەتی عوسمانی، بە ناوی رزگاركردنەوە كەوتنە دەست تصوەردان و دنەدانی گەلانی غەیرە توركی لە بەڵقان و یۆنان و شوصنانی تری ئەوروپای ژير دەسەڵاتی عوسمانییەكان، لە لایەكی ترەوە دەست خستنە ناو كاروباری دەوڵەتیی رەسمی عوسمانیەكان و فشار بۆ هصنانیان و ليك هەڵوەشاندنی پيكهاتەكانی دەوڵەتی عوسمانی. ئەمە خۆی نەخشەیەكی كۆن بوو، بەڵام هەلی بۆ رەخسا تا بهينريتەوە پصش و لصی زیاد بكريت، خۆ وەزیری ئەوسای ئیتالیا (جۆڤارا ئالامانی) لە كتصبەكەیدا (سەد پرۆژە بۆ دابەش كردنی توركیا) باس لە هەبوونی سەد پلانی ئەوروپایی دەكات بۆ ئەو دابڕ دابڕ بوونەی دەوڵەتی عوسمانی و رماندنی.
تۆینبی بیرمەند دەربارەی ئەو پرۆژانە دەڵص: (دوای ئەوەی رۆژئاوا جیهانی ئیسلامی لە هەموو لایەكەوە گەمارۆ دا، ئینجا تۆڕەكەی هەڵدایە سەری، ئیدی رۆژئاوا كەوتە قۆناغی هصرش و هەڵمەتی چڕو خەستی خۆی بۆ ناو جەرگەی ووڵاتی دوژمنە كۆنەكەی. ئەم هەڵمەتە چڕو پڕەی رۆژئاوای نوئ بۆ سەر جیهانی ئیسلام بووە مایەی بەرپابوونی ئەم دەبەڕصكڕاچوون و ململانصیەی هەردوو شارستانصتیەكە) .

[1] الدكتور علي عبدالحليم: التراجع الحضاري/دار الوفاء ـ القاهرة ض 1 ـ 1994 لا 250ـ252

 ئصرە باسی دەوڵەتی عوسمانییە، نەك هەموو دەسەڵاتی ئیسلامی ئەو كاتە. چونكە دەوڵەتی عوسمانی هصمای خیلافەتی ئیسلامی بوو كە لە چەرخەكانی ناوەڕاستەوە كەوتبووە دەستیان، ئەم دەوڵەتە زۆری لە گەلانی موسوڵمان لە خۆ گرتبوو، بە نەمانیشی، حوكمی ئیسلامی نەماو ئوممەتەكەش پەرتەوازە بوو.. دەنا دوو دەوڵەتی بەهيزی  ئیسلامی تریش هەبوون كە بریتی بوون لە بلادی فارس (1500ـ1926ز) و دەوڵەتی ئیسلامی مەغۆلەكان لە هیندستان (1426ـ1900ز).

[1] أنور الجندي: الاسلام والغرب/المكتبة العصرية ـ بيروت ض 1/1982 لا 140..

نجم الدين ئةحمةد : رمان رامان ،جابى يةكةم 2011 , لا 8

About دیدار عثمان

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …