Home / مێژووى جیهان / مێژووی ڕۆژی جیهانی کتێب

مێژووی ڕۆژی جیهانی کتێب

 

مێژووی ڕۆژی جیهانی کتێب

4256112342016_ktebber

ڕۆژی ٢٣ ی نیسانی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانی کتێب و مافی نووسەر لە جیهاندا ناسراوە.

کۆنگرەی گشتی یونسکۆ لە بیست و هەشتەمین دانیشتنی خۆیدا کە لە ٢٥ ی تشرینی یەکەم تا ١٦ ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ بەڕێوە چوو، لە بڕیارێکدا کە لە ١٥ ی تشرینی دووەمی ١٩٩٥ دا پەسەندکرا، ڕۆژی ٢٣ ی نیسانی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانی کتێب و مافی نووسەر (world book and copyright day) ڕاگەیاند.

ktebbbb.jpg

ڕۆژی جیهانی کتێب یەکەم جار لەلایەن یەکێتی نێودەوڵەتی بڵاوکەرەوەکانەوە لەگەڵ دەوڵەتی ئیسپانیا لە بیست و هەشتەمین دانیشتنی یونسکۆدا پێشنیار کرام دواتر بە پێشنیاری فرادسیۆنی ڕوسیا (مافی نووسەر) ی بۆ زیادکرا و لەلایەن دەوڵەتانی بەشداربوی کۆنگرەکەوە ڕاگەیەندرا.

هەڵبژاردنی ئەم ڕۆژە هۆکارە تایبەتەکەی ئەوەیە کە سێ کەسی بەناوبانگی ئەدەبیات واتە (ولیام شکسپیر، ماگوێل دی سێرڤانتس، ئینکا گارسێلاسۆ دێلا ڤیگا) لەهەمان ڕۆژدا و لەساڵی ١٦١٦ کۆچی دواییان کردووە.

ktebbo.jpg

ئامانجی یونسکۆ لە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە تایبەتەدا بۆ نووسەران و کتێبەکانیان مایەی دڵخۆشی بوو، بەتایبەت بۆ پاراستنی ماف و کۆپی نەکردنی بەرهەمەکانیان.

لەمڕۆژەدا لە زۆربەی شوێنە جیاوازەکانی جیهان کتێب لە نێوان خوێنەر و نوسەرەکاندا بە دیاری دەبەخشرێت و پیرۆزبایی لەیەکتر دەکەن، هەروەها لە هەندێک شوێن لەم ڕۆژەدا کاتێک کتێبێک دەفرۆشرێت گوڵێک دەخرێتە نیوان کتێبەکەوە وەک دیارییەک بۆ کڕیارەکە.

kteeebb.jpg

ب.ر

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …