Home / مێژووى جیهان / كوڕه‌كه‌ی 97 ساڵه‌ و خۆی له‌ وڵاته‌كه‌ی كۆنتره‌

كوڕه‌كه‌ی 97 ساڵه‌ و خۆی له‌ وڵاته‌كه‌ی كۆنتره‌

كوڕه‌كه‌ی 97 ساڵه‌ و خۆی له‌ وڵاته‌كه‌ی كۆنتره‌

ئه‌و له‌ رێكه‌وتی 10ی ئادار/ مارسی 1900 له‌ دایك بووه‌، كوڕه‌كه‌شی ته‌مه‌نی 97 ساڵه‌، ئه‌و ژنێكی جامایكاییه‌ و ناوی ڤایۆلیت بڕاونه‌.

بڕاون ته‌مه‌نی 117 ساڵه‌، له‌ باره‌ی نهێنیی درێژیی ته‌مه‌نیه‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌ی “The Gleaner”ی لۆكاڵی راگه‌یاندووه‌، “له‌ ژیانمدا هه‌موو شتێكم خواردووه‌، ته‌نیا گۆشتی به‌راز و مریشك نه‌بێت”.

ئه‌و خانمه‌ به‌ كه‌سێكی كۆنتر له‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش چونكه‌ 67 ساڵ به‌ر له‌ دامه‌زراندنی وڵاته‌كه‌ی له‌ دایك بووه‌.

ئه‌ندرۆ هۆڵنس، سه‌رۆك وه‌زیرانی جامایكا، له‌باره‌ی ئه‌و ژنه‌وه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، تویتێكی كردووه‌ و نووسیویه‌تی، “به‌ته‌مه‌نترین كه‌سی دنیا جامایكاییه‌ ڤایۆلیت بڕاون، ڤایۆلیت له‌ 10ی ئادار/ مارسی 1900 له‌ دایك بووه‌”.

بڕاون له‌ قوتابخانه‌یه‌كی موزیك كاری كردووه‌ و ماوه‌ی 80 ساڵ له‌ كه‌نیسه‌دا ژه‌نیاری ئامێری ئۆرگۆن بووه‌، دواتر وازی له‌ كاره‌كه‌ی هێناوه‌ و بووه‌ته‌ كارمه‌ندی گۆڕستان، ئه‌مه‌ش دوای مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ ساڵی 1997.

ژنه‌كه‌ چه‌ندان قۆناغی جیاجیای مێژووی بیر ماوه‌، جگه‌ له‌ هه‌ردوو جه‌نگی جیهانی، بیریه‌تی كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار ئۆتۆمبێل، فڕۆكه‌، كاره‌با و بۆڕیی ئاو هێنراونه‌ته‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌.

ئێسته‌ بڕاون به‌ یه‌كه‌م به‌ته‌مه‌نترین كه‌سی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش دوای مردنی ئێما مۆرانۆی ئیتاڵیی ته‌مه‌ن 117 ساڵ و 137 رۆژ.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لحوڕه‌.

194201714brawnNAWAWA

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

Dar

دارکۆلا یان میر ڤلادی سێیەمی ڕاستەقینە کێیه‌؟

چۆمان تەقێدین میر ڤلادی سێیەم یان (دارکۆلا) حەڤدەهەمین میری میرنشینی واللاچیا (ئەفلاق) بووە و میرێکی …