Home / مێژووى ئاینەکان / ئاینى ئیسلام / قورئانە گەورەکەی نگڵ بۆچی سەردەمێک دەگەرێتەوە؟

قورئانە گەورەکەی نگڵ بۆچی سەردەمێک دەگەرێتەوە؟

قورئانە گەورەکەی نگڵ بۆچی سەردەمێک دەگەرێتەوە؟

 

FB_IMG_1492247447143

لەنێوان سنەو مەریوان دەگەیتە گوندی نگڵ زیارەتکارێکی زۆرلایان داوە بۆ سەردانی کردنی قورئانەکەی نگڵ لەسەردانێکی پەیامنێری مەوداپرێسدا زانیاری ورد لەسەر قورئانەکەی نگڵ دەخاتە روو.

 

حسام رەحمەتی فەقێی مزگەوتی نگڵ بەمەوداپرێسی راگەیاند “ئەم قورئانە لە رێگەی شوانێکەوە دۆزراوەتەوە کاتێک گوڵێکی جوان دەبینێت هەڵیکەندووە و  سندوقێکی بینیوە لەژێریدا و دوای کردنەوەى بینویەتی ئەم قورئانەی تێدایە، دواتر هێناویەتی بۆ مزگەوتەکە، مێژوکەی بۆ سەردەمی ئیمامی عوسمان دەگەڕێتەوە بەدەستی پیرۆزی ئیمامی عوسمان نوسراوە” .

 

رەحمەتی ئاماژەی بەوەشدا “سەبارەت بە ناوی نگڵ دوو سەرچاوە هەیە یەمیان نوێ گوڵ واتە گوڵی تازە دووەمیان نۆ گوڵ ئەو گوڵە نۆ رەنگی نواندووە”.

 

رونیشی کردەوە “ئەم قورئانە چوار جار دزراوە یەکەمیان لەسەردەمی نەسرەدینی شای قاجاردابوو دوای کوشتنی پاشاو بردنی بۆ قەزوین پاشان هێناویانەتەوە بۆ نگڵ، جاری دووهەمیان لەسەردەمی رەزاشا دزراو لەرێگەی چەند مەئمورێک گێردرایەوە ،لەدوای ئینقلابەوە دووجار دزراوە لەرێگەی هەندێ پیاوی چەکدارەوە، دواجاریش لەرێگەی کومەڵە کەسێک دزراوە ئەو کات لە سندوقێکدا بوو بۆیە  دزینی ئاسان بوو، چونکە بۆ دزینەکە قوفڵەکەیان شکاندووە ئەو کات کامێرای لەسەرنەبووە”.

 

ئەو ئاماژەى بەوەشکرد “یەک لاپەڕەیەکی کێشی هەمو قورئانەکەی هەبوو، مورداربوو ئەویش نەماوە فەوتاوە”.

 

گوندی نگڵ دەکەوێتە نێوان شاری سنەو مەریوانەوە ۹۰ کیلۆمەتر لە شاری سنەوە دوورە، لەرووی جوگرافیاشەوە سەربە پارێزگای سنەیە، خەڵکانێکی زور لەناوخۆی ئێران و دەرەوەی ئێران وەک چین و مالیزیاو ئەفغانستان و عێراق سەردانی دەکەن   ، مەودا پرێس ….

سیروان ئەمین

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

dcrs_1_0

كەسێتیی ئیبراهیم لەنێوان داب‌ونەریتی یەهودی و دەقە ئیسلامیەكاندا

سەروەر پێنجوێنی دەقە یەهودیەكان، لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاست كاریگەریی زۆریان …