Home / بەشی مێژووی كورد / ئه‌مریكا و ئه‌نفال .. به‌پێی گێرانه‌وه‌ی پیته‌ر گالبره‌یس

ئه‌مریكا و ئه‌نفال .. به‌پێی گێرانه‌وه‌ی پیته‌ر گالبره‌یس

ئه‌مریكا و ئه‌نفال .. به‌پێی گێرانه‌وه‌ی پیته‌ر گالبره‌یس

FB_IMG_1492159310731

 

وه‌رگێڕان‌و پوختكردنه‌وه‌ی: دانا ساڵح

 

سه‌رچاوه‌: كتێبی كۆتایی عێراق (The End of Iraq) نوسینی: (Peter W. Galbraith)

 

دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی نزار حه‌مدون، له‌ ئه‌یلولی 1987 من و هایوود رنكن ڕاوێَژكاری سیاسیی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، به‌نێو گه‌رده‌لوولێكی خۆڵاویدا به‌غدامان به‌جێهێشت، پاشان به‌ به‌عقوبه‌دا تێپه‌رین ـ شارێكی شیعیی‌و سونیی تێكه‌ڵه‌ـ گه‌یشتینه‌ جه‌له‌ولا، له‌ نێوان جه‌له‌ولاو سلێمانیدا 29 گوند‌و شارۆچكه‌مان بینی ته‌خت كرابوون، له‌هه‌ندێكیان هێشتا شۆفڵ‌و بلدۆزەرەکان ئیشیان ده‌كرد، سوپای عێراقی كێڵگه‌و بێستانه‌كانی ده‌سوتاند‌و مزگه‌وته‌كانی ده‌ته‌قانده‌وه‌. كاتێك له‌ سلێمانی نزیك بووینه‌وه‌ بە ناوچەیەکدارۆیشتین هیچ شتێكمان نه‌دۆزیه‌وه‌ ئاماژه‌ بێت به‌ بوونی مرۆڤ تێیدا ته‌نانه‌ت شوانێكیشمان نه‌دی.

له‌ ئابی 1990 حكومه‌تی عێراق زیاتر له‌ 4000 هه‌زار گوندی له‌ كۆی 4500 گوندی كوردستان ته‌خت كردبوو، ئیداره‌ی ڕۆناڵد ڕیگان زانیاری ته‌واوی هه‌بوو له‌ هه‌وڵه‌كانی سه‌دام بۆ خاپوركردنی كوردستان، هایوود رنكن ڕاپۆرتێكی 27 لاپه‌ره‌یی ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بینیمان ئاماده‌كرد‌و ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كرد. له‌ نیسانی 1988 (جه‌لال تاڵه‌بانی) سكرتێری گشتیی ی.ن.ك سه‌ردانی واشنتۆنی كرد لیستێكی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو ناوی 3 هه‌زار گوندی كوردەکانى تێدا بوو كه‌ هه‌موویان وێران كرابوون تا ئه‌وكاته‌، تاڵه‌بانیی نوسخه‌یه‌كی پێدام، نوسخه‌شی دایە هه‌ریه‌ك له‌ ریچارد شیفته‌ر یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروباریی مافی مرۆڤ، لاری بۆب به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباریی باكوری خه‌لیج له‌ ئۆفیسی خۆرهه‌ڵاتی دوور له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، ئه‌وانه‌ وه‌ك هه‌وڵێك بوون تاوه‌كو  مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال بوروژێنرێت‌و بایه‌خی پێبدرێت، لەکاتێکدا مه‌سه‌له‌كان لای سی ئای ئه‌ی ئاشكرابوون، به‌ڵام له‌ لایه‌ن به‌رپرسه‌ ئه‌مریكییه‌كان‌و هیچ كه‌سێكی تری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تاكه‌ قسه‌یه‌ك نه‌كرا.

رۆژی 28ی ئابی 1988 له‌ ماڵه‌كی خۆم بووم له‌ ویلایه‌تی ڤیرمۆنت، دوای ته‌واوكردنی وه‌رزشی به‌یانیان به‌ بڕینی سێ میل رۆیشتن به‌ پاڵ چه‌ند ده‌ریاچه‌یه‌ك كه‌ ده‌سكردی سمۆره‌ ئاوییه‌كان بوون، ژماره‌ی ئه‌و رۆژه‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزم به‌ده‌سته‌وه‌ گرت، لاپه‌ره‌ 15 راپۆرتێكی په‌یامنێر ئالان كوولی تێدا بوو، ده‌ڵێت كورده‌كان به‌ سنوردا په‌رینه‌وه‌ بۆ توركیا دوای ئه‌وه‌ی گونده‌كانیان له‌ پارێزگای دهۆك به‌ چه‌كی كیمیاویی بۆردومان كراون، كه‌واته‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر كوردا هات تاوانی جینۆسایده‌، بۆیه‌ ئێستا (2006) چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به‌وه‌ ده‌بێت كورده‌كان به‌ ته‌واوه‌تی له‌ عێراقی عه‌ره‌بیی جیا بكرێنه‌وه‌.

دانا ساڵح ملا محمد .. 14 ئه‌پریلی 2017.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

192552018_hsen huzni 1

94 ساڵ لەمەوبەر حسێن حوزنی موكریانی، یەکەم چاپخانەی هێنایە ره‌واندز

خەندان-هاوار عەباس ‎(( ئێوه‌ حه‌قیقه‌ته‌ن گیانى میلله‌تی خۆتانن ، ئه‌و ره‌نجانه‌ى كه‌ ده‌یانكێشن هیچ وه‌ختێك …