Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / مێژووی دروستبونی چەتاڵ

مێژووی دروستبونی چەتاڵ

مێژووی دروستبونی چەتاڵ

رەنگە یەكەم كەس كە پێش هەزاران ساڵ لەسەر زەویدا ژیاوە، جۆرێك لە چەتاڵی سەرەتای بەكارهێنابێت لە نانخواردندا، بەڵام بەكارهێنەرانی چەتاڵ ڕۆژانە بۆتە پێشكەوتنێكی تازە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

مرۆڤ سەرەتا دارێكی دوولقیان وەك جۆرێك لە چەتاڵی سروشتی بۆ گۆشت گرتن بەكارهێناوە، هەندێك لە سەرچاوەكان بڕوایان وایە چەتاڵ لەگەڵ تیردا پەیدا بووە، لە سەرەتاشدا جۆرێك بووە لە داری ددان پاككردنەوە.

ئەو چەتاڵەی ئەمڕۆ بۆ نانخواردن بەكاریدەهێنین، سەرەتا بۆ مەبەستی چێشت لێنان و گۆشت گرتن لە كاتی كوڵاندندا بەكارهێنراوە، كە پێكهاتەكەی لە ئاسن یان ئێسك یان دارێكی زۆر ڕەق بووە، لەگەڵ ئەوەی بەكارهێنانی چەتاڵ بۆ نان خواردن ماوەیەكی زۆری خایاندووە تا بۆتە ئامڕازێكی سەرەكی لە چەند وڵاتێكدا، بەڵام تەنها چەند خێزانێكی خانەدان هەبوون كە چەتاڵیان بۆ نان خواردن بەكار هێناوە. ئەوەی زۆر سەرنج ڕاكێشە ئەوەیە كە وڵاتانی ئەوروپا هەمیشە بە پێشەنگ تەماشا كراون بۆ داهێنانی كولتورێكی نوێ، بەڵام تا سەدەی حەڤدەهەم فەڕەنسەكان بە دەست نانیان خواردووە.

201342017_toasting-folks
لە سەدەی یازدەهەم  خانمێكی دەوڵەمەندی شاری ڤینیسیا لە ئیتاڵیا داوای لە خزمەتكارەكانی كرد كە چەتاڵێكی دوو لقی لە ئاڵتون بۆ دروستبكەن تا لەنێو خانەوادەكەیدا چەتاڵ بكاتە عادەت، بەڵام لە دەرەوەی خێزانەكەی خەڵكی ئیرەی پێدەبرد و ڕەخنەیان لێدەگرت و دەیانوت: ئەو لوتبەرزە چونكە گۆشتەكەی دەكات بە پارچەی بچوك بچوكەوە ئەمجا دەیخوات، بەڵام ئەم تێگەیشتنە ٥٠٠ ساڵی خایاند و دواتر بەكارهێنانی چەتاڵ بووە ئامڕازی نانخواردنی خێزانە خانەدانەكان.

دواتر و لە ناوەڕاستی سەدەی ١٨ كاتێك چەتاڵ بووە ئامڕازی بەكارهێنانی سەرجەم ئەو كەسانەی لە (ڤینیسیا) دەژیان، لە گەڵ فرۆشتنی چەتاڵدا نوسراوێكیان بە دیاری پێدەدرا كە نوسرابوو ” گۆشت بە چەتاڵ بگرە لەبەر ئەوەی گۆشت گرتن بە دەست كارێكی جوان نیە”.
لە كۆتای سەدەی ١٨ دا خەڵكێكی زۆر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتەوە بازرگانیان لەگەڵ ئیتاڵیادا دەكرد، لە ڕێگەی بازرگانیشەوە چەتاڵی گرانبەها كە لە زیو دروستكرابوو بە نرخێكی گران دەیانكڕی، لە كوردستانیش دا چەتاڵ بەڕێژەیەكی باش بەكار دەهێنرێت بە تایبەت لە باكور و ڕۆژهەڵاتی كوردستان.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About گۆران حكيم

https://www.facebook.com/goran.hakem.5

Check Also

kwtan1312-620x330

چاوخشاندنەوەیەك بە مێژووی ڤایرۆسە كوشندەكاندا

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ترس و دڵەڕاوكێ باڵی بەسەر جیهاندا كێشا، شێوازی ژیان و …