Home / مێژووى جیهان / ناوچەی ٥١ ی پڕنهێنی ئەمریکا چییە ؟

ناوچەی ٥١ ی پڕنهێنی ئەمریکا چییە ؟

ناوچەی ٥١ ی پڕنهێنی ئەمریکا چییە ؟

FB_IMG_1492075592179

نوسینی: دیار سوڵتانی

بە ئینگلیزی پێی دەوترێت : (Area 51)، (ئاریا ۵۱) کە خاوەنی زۆرترین نهێنیە لەسەر ڕووی زەوی.

 

نەبەڕاستی نە بە ئینتەرنێت نەبەهیچ تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتوو هەتا ئێستا نەتوانراوە ڕاستی ئەم شوێنە بەجیهان ئاشکرا بکرێت، بەهۆی گرنگی و نهێنی ئەم شوێنەوە، ئەمریکا تەواوی نهێنیەکانی ئەم شوێنەی بە پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا پاراستووە، تەنانەت ڕێگری لە (مێش)ێکیش ئەکات لە دووری (٢٠کم) لە ناوچەی ۵۱ نزیک بێتەوە.

 

ناوچەکە دەکەوێتە باکوری (نێڤێدا) کە ڕووبەرەکەی هێندەی چەند وڵاتێکی ئەوروپی دەبێت، سەرەڕای گەورەییەکەی بینینی زۆر ئەستەمە، ‌سەرەتا لە نێوان ساڵەکانی چلەكان و پەنجاکان دا، لەکاتی جەنگی ساردی نێوان ئەمریکا و سۆڤیەتدا هەردوولایان هەوڵیان ئەدا پێشکەوتووترین جۆری چەک و فڕۆکەو بۆمب دروست بکەن، ئەمەریکا کە خاوەن بۆمبی هایدرۆجینی بوو، سەرەتا ویستی ئەم چەکە بەرەو پێش بەرێت کە ٢٠ هێندە لەجۆرەکەی خۆیان بەهێزتر بێت، بۆیە بۆ بەهێزکردنی ئەم چەکە ناوچەی (٥١) یان هەڵبژارد، ئەمە سەرەتای دروست بوونی بوو، بەڵام بەرەو پێشچوونی ئەم ناوچەیە لەگەڵ پارێزگاریکردنی ئەم ناوچەیە نهێنی زۆر گەورە لە خۆی دەگرێت.

 

سی ئای ئەی (CIA) ئەمریکی وەك گەورەترین هێز لەپشت پارێزگاریکردنی ناوچەی (۵۱)ی ئاریا وەیە، بەجۆرە تەکنۆلۆژیایەك چاودێری ئەم ناوچەیە ئەکرێت کە مرۆڤ تا (٥٠) ساڵی دیکە چاوی بەم جۆرە زانست و تەکنۆلۆژیایە ناکەوێت، چونکە لەدووری (٢٠) کیلۆمەترەوە کەس ناتوانێت ١سم لێی نزیک بێتەوە، چونکە ئەم جێگایە بەجۆرێک کۆنترۆڵ کراوە کە پلەی گەرمی لەشی مرۆڤ ئەخوێنێتەوە کە لەدووری ٢٠کم لەو جێگەیەوە بێت، توانای خستنە خوارەوەی هەموو جۆرە تەنێکی ئاسمانی هەیە، ڕادارەکانی توانای بینیینی ئەو فڕۆکانەیان هەیە کە خۆیان لەڕادار وون ئەکەن و لە هەوادا دیار نامێن کە پیان دگوترێت شەبەح.

 

سەرەتا کاتێک تەکنەلۆژیا بەرەو پێشچوو بەگشتی لەناو جیهان دا، ئاسانی پەیوەندی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ساڵەکانی (٢٠٠٠) چەند قسەیەکی زۆر لەسەر ئەم ناوچەیە کرا دەگوترا و ئێستاش لەبارەی ئەو پرسەوە قسەی زۆر دەکرێت کە ئەم ناوچەیە جێگای دابەزینی بوونەوەرە ئاسمانیەکانە کە بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت (Aliens)، بەڵام سەرچاوە باوڕپێکراوەکان پشتراستیانکردۆتەوە کە ناوچەی (۵۱) جێگای پەیوەندی مرۆڤ و (ئالێنسەکانە) کە گفتووگۆی تێدا دەکەن، باس لەوەش دەکرێت کە ئەمریکا بەو زوییە کە پێش جیهان کەوت لەڕووی تەکنۆلۆژیا هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمریکا هەمووی بەهۆی پێشکەوتووی ئالێنسەکانەوە وەدەستی هێناوە کە لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندیان لەسەر هەموو ئاستەکان هەیە، دەگوترێت ئەمریکا پلاتینیۆم دەدات بە ئالێنسەکان کە لە دەفرەکانیاندا بەکاری بێنن.

 

‌ئەم ناوچەیە لەلایەن وڵاتە زلهێزەکانی جیهانەوە کە هاوپەیمانن لەگەڵ ئەمریکا بە وڵاتە دژەکانیشەوە داوا کراوە کە ئەمریکا ڕاستی ئەم ناوچەیە ئاشکرا بکات بۆ جیهان.

 

ڕوسیا بە شێوەیەك لەم ناوچەیە دەترسێت کە لەناو موخابەراتی کەی جیبی وڵاتەکەیدا بەشێکی تایبەت کردووە بۆ سیخوڕیکردن لەم ناوچەیە. زۆر جاریش جیهان دژی ئەمریکا دەجوڵێنێت کە ڕاستی ناوچەی ۵۱ ئاشکرا بکرێت بۆ جیهان کە ڕاستی پەیوەندییەکانی ئەمریکاو جیهانی دەرەوە ئاشکرا بکات کە دروستی کردووە.

 

لە ناوچەی ۵۱ پێشکەتووترین جۆری چەک و فڕۆکە بەرهەم دەهێنرێت کە ئەمانەن:

 

تیشکی لێزەری laser weapon system ناسرا و با laws.

 

بەرەوپێشبردنی بۆمبی هایدرۆجینی لە جۆری کاسل براڤۆ و لەگەڵ B53 nuclear weapon

 

بەرەوپێشبرنی فڕۆکەکان لە جۆری A-10thunderbult II وە جۆری rockwell-b-1 lancer وە چەندین جۆری تر کە لەدەرەوەی خەیاڵی مرۆڤن چەندان چەکی تری ناوەکی و کیمیایی.

 

روداوی رۆزوێڵ یەکێکە لە روداوە هەرە سەرنج راکێشەکان و بەڵگەیەکی گەورەی ئەوانەیە کە باوەریان بە بوونی بونەوەری ئاسمانی هەیە (Aliens)، ئەم رووداوە لە مانگی حەوتی سالێ ١٩٤٧ لە شوێنێکی نزیك رۆزوێڵ لە نیوو مەکسیکۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رووی دا. کە کەوتنە خوارەوەی دوو دەفری فریوی ئاسمانی بوو.

 

پڕۆژەی هەسارەی شین لە ساڵی ۱۹۸۰ کتێبێک بڵاوکرایەوە لە نوسینی جێفەرسۆن سۆزا بە ناوی blue planet – alien technical research ئەم پەرتوکە زانیاری گرنگی تێدابوو دەربارەی هاتنی بونەوەرانی دیکە بۆسەر زەوی هەروەها سۆزا ئاماژە بە ۱۸۰ جۆری بێگانە دەکات کە لە هەسارەکانی ترەوە هاتون نوسەر ئاماژە بەوە دەکات کە باڵادەستانی ئەمریکا ڕەزامەندیان دەربڕیوە بۆ کارکردن لەگەڵ ئەو بونەوەرانە لەسەر بنەمای وەرگرتنی تەکنەلۆجیا بەرامبەر لێکۆڵینەوەکانی ئەوان لەسەر مرۆڤ جێفەرسۆن سۆزا لە دەزگای حوکومەتی نەبینراو The invisible goverment ی ئەمریکی کاری کردوە پاش نوسین و بڵاوبونەوەی ئەم کێبە ناوبراو بێ سەروشوێن بوە و کەس دان بەوەدا نانێت لەو دەزگایە کاری کردوە ئەوەش زانراوە هەرکەسێ لەو دەزگایە کاربکات و نهێنی بدرکێنێ بێ سەروشوێن دەکرێ

 

لەساڵی ١٩٤٧ لە نیومەکسێک و دانیشتوانی گوندی ڕۆزێڵ ئەوەیان گێڕاوەتەوە کە دوو دانە تەنی ئاسمانی کە وەك دەفری فڕیوو وابووە لەنزیک ئەم ناوچەیە بەچاوی خۆیان بینیویانەو پاشان جارێکیش لەو جۆرە دەفرە کەوتۆتە خوارەوە گومان دەکرا کە ئەم دەفرە ویستبێتی لە ناوچەی ۵۱ وە بەرەو ناوچەیەکی تر بڕوات، بەڵام لەدوای ئەوەی سات بەسات سەردەم بەرەو پێش دەچوو ئێستا دەیان بەڵگە لەبەردەستن کە دەتوانن لەم لینکانەی خوارەوە بەندە بۆتان دادەنێت لە بری ئەوەی سەرقاڵی شەڕی دروستکراوی داعش بیت و کات لەگەڵ تیڤییە درۆزنەکان بکوژیت دەتوانیت خۆت سەرقاڵ بکەیت بەم نهێنییە گەوەرانە کە سات بەسات ئاشکرا دەبن تۆ هیچی لەبارەوە نازانیت و سەرقاڵ کراویت بە داعشەوە.

 

ئەم لینکەی یەکەم لەناو ناوچەی ۵۱ی ئەمریکا لەکاتی گفتووگۆکردن ئالێنسەکە تەندروستی تێك دەچێت

 

 

 

 

 

https://youtu.be/-OqgbjoIiis

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

………….

 

لە ساڵی پەنجاکاندا ئەمریکا هەستا بە دروستکردنی فڕۆکەی تارمای (U-2) هەم بۆ هێرشبردن، هەم بۆ بەرگریکردن بەکار دەهات، بەجۆرێک دروستکرا وەکوو ئەوە وابێت کەلەسەدەی ٢١ دا دروستکرابێت، لە ناوچەی ٥١ گەورەترین فڕۆکەخانەی سەر ڕووی زەوی هەیە، کەسیش نازانێت کەی دروستکراوە هەموو جۆرە فڕۆکەیەکی تایبەت بە ئەمریکا ئەتوانێت لێی بنیشێتەوە بێ ئەوەی تووشی هەچ چاوەڕوانیەک و ئاستەنگێک ببێت، بەڵام تەنها ئەو فڕۆکانەی ئارمی ناوچەی ٥١ یان پێوەیە.

 

لەم ناوچەیە هیچ گیاندارێکی دەرەوەی ئام ناوچەیە ناژی ئەگەر بێت و تەیرێك یان کۆترێك یان ئاژەڵێك بڕواتە ئەم ناوچەیە ئەوا هەرگیز جارێکی ناتوانێت و بێتە دەرەوە لێی چونکە یەکسەر کێشە دەکەوێتە نێوو مێشکی. پاشان هەچ گیاندارێك لەناوچەی ۵۱ بە مرۆڤیشەوە بمرێت ئەوا هیچ گیاندارێکی زیندوو ناتوانێت گۆشتەکەی بخوات تەنانەت (داڵ)یش کە تەنها خۆراکی لەسەر کەلاکی تۆپیوە.

 

زۆرکەس لە جیهاندا ویستوویانە سەرکێشی بکەن و سنووری ئەم ناوچەیە ببڕن و تا بزانن چی دەگوزەرێت لە ناوچەی ۵۱ی پڕنهێنی، بەڵام نەیانتوانیوە چونکە تەنانەت هەوای ناوچەی ۵۱ی پڕنهێنی کۆنترۆڵکراوە، هەربۆیە ئەگەر دووکەس پێکەوە سنووری ئەم ناوچەیە ببڕێت ئەوا بەدەر لەوەی مەترسی کوشتن هەیە لەسەریان، ئەگەر بێتوو  دوو مەتر دور بکەونەوە لەیەك گویان لەدەنگی یەك نابێت ئەگەر بەهەموو قوەتی خۆیان هاوار بکەن.

 

هەزارو هەزارو ملێۆن و ملیارد نهێنی لەم ناوچەیەدایە، کەچی من و تۆش سەرقاڵ کراوین تازە بەتازە بە جەنگی داعش و پاشان ململانێی ناوخۆ. بەڵام ئەمریکا خۆی لە ساڵی ۱۹٤٦ وە پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوەی زەوی خۆمان دروستکردووە.

 

About زريان احمد

Check Also

جینۆسایدی ئەمریکی بۆ “هیندییە سوورەکان”،  ڕاستییە مێژووییەکان‌و بەڵگە سەلمێنراوەکان

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی چین، ساڵی٢٠٢٢ لە ئینگلیزییەوە: محەمەد حەمەساڵح تۆفیق زاراوەی “جینۆساید”، کە لە وشەی …