Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / چیرۆكی تراژیدی دزینی مێشكی ئه‌لبێرت ئاینشتاین

چیرۆكی تراژیدی دزینی مێشكی ئه‌لبێرت ئاینشتاین

Alberrrtt

چیرۆكی تراژیدی دزینی مێشكی ئه‌لبێرت ئاینشتاین

ئەوە گرانە بڵێین کە ئاينشتاين بیری لە چی کردۆتەوە دەربارەی مێشکە مەزنەکەی بەڵام ڕاستەوخۆ وتوویەتی کە پاش مردنی چی دەوێت کە دەڵێت : ” I want to be cremated so people don’t come to worship at my bones ” , واته‌ : دەمەوێت لە پاش مردنم جەستەم بسووتێنرێت و خەڵکی نەیەن تا ئێسکەکانم بپەرستن. ئەوەی بە نووسەرەکەی وتووە ئه‌براهام پایز – Abraham Pais بەڵام پێشی خۆش بوو و لاریشی نەبوو کە جەستەی بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بەکاربێت و سوودی لێببینن وە ھانسی کوڕی زۆر دڵتەنگ بوو کە چۆن بە مەراسیمێکی نھێنی جەستەکەی بسووتێنرێت چونکە باوکی نموونەترین پیاو بوو بە تەواوی ئەوە ئەنجام درا لە کەمتر لە 24 کاتژمێر لە پاش مردنی لە مەراسیمێکی نھێنی کە بە ئامادەبوونی خێزانەکەی و ھاوڕێ نزیکەکانی لە Trenton لە نیوجێرسی خۆڵەمێشەکەیان بڵاوکردەوە لە شوێنێکی نھێنی تا نەبێتە شوێنێک خەڵکی بێن و بی پەرستن وە ھەندێک کەسیش دەڵێن کە خۆڵەمێشەکەیان بە درێژایی ڕووباری دێلاورە بڵاوکردەوە. بەڵام ڕای یەکەم بەھێز ترە بەڵام خۆڵە مێشەکە بێ چاو و مێشکی بوو، وە ھانسی کوڕیشی تێبینی کردبوو کە دوو پاڕچەی لەشی نەماوە دواتر ڕۆژنامه‌ی نیویۆڕک تایمز ڕاپوڕتێکی ڕاگەیاند: The brain that worked out the theory of relativity and made possible the development of nuclear had been removed for scientific study.

بەڵام ھیچ وێنەیەک نەگیرا لە مەراسیمەکە. وە مێشکی ئێستا پارێزراوە لە مۆزه‌خانه‌ی پزیشكی Mutter لە فيلادفلیا وە چاویشی لە نیویۆڕک. بابەتی مێشکی ئاينشتاين بووە بابەتێکی زۆر گرنگی لێکۆڵەرەوەکان وە مێشکی لە پاش كاتژمێر 7:30 لە پاش مردنی دەرھێنرا ! لە 17ی ئه‌پڕێلی ساڵی 1955 ئاینشتاین، چوو بۆ نەخۆشخانەی پرینستن بۆ پشکنینی جەستەی چونکە ئازارێک لە سینگی پەیدابوو. بۆ بەیانی چرایه‌كی ڕووناكی زەوی بۆ ھەتاھەتایە کوژایەوە و ماڵئاوایی لێکردین و چەندین بیردۆز و زانیاری و گریمانەی شینەکراوەی لەگەڵ خۆی برد، لەگەڵ مردنی زانایەکی وا زانستیش لەگەڵی نێژرا، کە توشی خوێن بەربوونی ناوەکی بوو بەھۆی تەقینی یا پچڕانی شادەماری خوێنی وە لە دوا ساتەکانی مردنیشی ھەندێ ووشەی وتبوو یا ھەندێ منگەمنگی کردبوو و دوای دوو ھەناسەدان گیانی لەدەستدا. بەڵام سستەرەکەی ئەڵمانی نەزانی بوو بۆیە قسەکانی نەزانرا چییە وە لەپاش مردنی ھەندێ شت ڕوویدا لە نەخۆشخانەکە کە ناتوانرێت باسبکرێت بەڵام پاراستنی یەکێ لە گەورەترین زاناکانی جیھان سەرکەوتوو نەبوو و دزرا !! لێرە چیرۆکەکە دەست پێدەکات.8347

پزیشك Thomas Harvey پسپۆڕ لە نەخۆشییەکان لە پەیوەندیدا بوو لە ساتەکانی بەیانییدا بۆ ئەوەی توێکاری ئاینشتاین بکات و خۆی تەرخان کردبوو بۆ ئەم کارە. له‌ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 7:30 پاش مردنی ئاینشتاین کاتژمێر 1 ی دوای نیوەڕۆ، ھارڤی دەستی بە توێکاری جەستەی ئاینشتاین کرد، وە ھارڤی ڕایگەیاند کە ڕێگەی پێدراوە بۆ ئەم کارە. لە پاش دۆزینەوەی ھۆکاری مردنەکەی، ھەستا مێشکی ئاینشتاینی دەرھێنا بێ ڕێگەدان.! وە کێشایی کە کێشەکەی 1230 غرام بوو کە کێشەکەی لەھی کێشی کەسانی تر کەمتر بوو تەنانەت لە ھی ئافرەتانیش.!! کێشی مێشکی پیاوان 1378 غرامە بەڵام ھی ئافرەتان 1248 غڕامە،! وە پاش ماوەیەک ھارڤی وتی: ( دەزانین کە ڕێگەم پێدراوە بۆ ئەم توێکارییە، وە پێشنیارم کردووە کە دەچووین بۆ لێکوڵینەوە لەسەر مێشکەکە) بەڵام ئەوە سەیرە کە ھیچ ڕێگە پێدانێک و بەڵگەنامەیەک نەدۆزراوەتەوە کە پشتگیری قسەکانی بکات بۆ توێكاری جەستەی ئاینشتاین لەپاش ھەموو ئەمانە.

پزیشك Thomas Harvey

ھارڤی مێشکی ئاینشتاینی پاراستبوو خستییە ناو فۆرمالدیھاید (گازێکی بێرەنگە). لە پاشان چاویشی دەرھێنا.!! دواتر دای بە دکتۆری چاوی ئاینشتاین بە ناوی Henry abrams. دەنگۆ ھەیە دەڵێن ھێشتا چاوی ماوە لەناو بۆکسێکی پارێزەر لە نیویۆڕک. لە دوای ھارفی پاشماوەی جەستەی ئاینشتاینی گەڕاندەوە تا بیسووتێنن بەڵام داواکەی بەم شێوە بوو،.! ئێستا باسی دەکەین. دەرھێنانی مێشک و چاوی ئاینشتاین دژی ئاواتەکانی کۆتایی بوو بە گوێرەی کتێبی Brian burrell. ئاینشتاین بە ڕوونی و ئاشکرا وتوویەتی کە جەستەی بسووتێنن لەگەڵ ئەندامەکانیشی لە شوێنی خۆی بێت و وە خۆڵەمێشەکەشی بڵاوبکرێتەوە بە نھێنی. وەک خۆی دەڵێت: (دەمەوێت پاش مردنم جەستەکەم بسووتێنرێت و خەڵکی نێن ئێسکەکەم بپەرستن) وە Ronald Clark ژیاننامە نووسی ئاینشتاین ده‌لێت : ” ئاینشتاین سووربوو کە مێشکەکەی بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بەکاربێت و ئەواتی تریش بسووتێنرێن “. وە ئەمە تەنھا دژی خواستەکەی خۆی نەبوو بەڵکو ھارفیش نە بەشێوەیه‌كی تەندروستی کارەکەی کرد و نە نەشتەرگەر و نە پزیشكی تایبه‌تی مێشک بووە. ھارفی تەنھا بەرپرسیارەتی دیاریکردنی ھۆکاری مردنەکەی پێدرابوو کە وەستانی دڵی بوو و وە ھۆکارێکی ڕاستەوخۆی کەمیش مێشکی. وە ھارفی بەڵێنی بە Marshal دابوو کە پسپۆڕی گەورەی شارەکە بوو تا لێکۆڵینەوەی لەسەر بکات و بەزووی دەرەنجامەکان ڕابگەیەنێت.

باڕیڵ پێی وابوو دوو ھۆکار ھەبێت کە ھارفی مێشکەکەی دەرھێنابێت. یەکێکیان لەبەر ئەوەی لە ژێر داواکاری پزیشكێك به‌ ناوی Harry Zimmerman بێت ( پزیشكی تایبەتی ئاینشتاین و مامۆستای ھارفی بوو). وە یەکێکی تریان ناوازەی مێشکەکە بووبێت. بەڵام دیسان سەیر لەوەدایە کە پزیشك زیمه‌رمان ھەرگیز نەیوتووە کە ئەوە ڕاستە کە ئەو داوایەی کردبێ بۆ بردنی مێشکی ئاینشتاین .!! وە ھەندێکی تر لە بیردۆزەکانی باڕیڵ دەڵێن ھارفی خۆی بووە. لە پاش ئەم ھەموو حاڵەتانە. لە 19 ی ئه‌پڕێلی کە لە پاش دەرھێنان و ھەڵگرتنی مێشکەکە. ھارفی چوو بۆ لای کوڕەکەی ئاینشتاین بە ناوی ھانس تا داوای ڕێگە پێدانی لێ بکات تا ھیچ تۆمەتێک لەسەری نەمێنێت. وە ھانسیش ڕازی بوو بە داواکەی بەڵام بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بێت.! وە ھارفیش بەڵێنی پێدا کە مێشکی باوکی بە وریاییەوە بەکاربێنێت بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی و وە لێکۆڵینەوە و دۆزینەوەکانیش لە گۆڤارە پزیشکییەکان بڵاوبکاتەوە بە گشتی. وە ھارفی دواتر ڕایگەیاند کە ئێستا بۆتە خاوەنی مێشکەکە بۆیە ڕۆژنامە نووس Meachel Paternity کە لە کۆتاییەکانی تەمەنی ھارفی، چاوی بە ھاڕفی کەوتووە و دەڵێ:ab2

(( ئەگەر ئەو مێشکەی بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بێت یا تایبەتی خۆی بێت ئەوا زۆر گران دەبێت بۆ خەڵک کە بزانن کامیانە)) وە دواتر لە رۆژنامەی تایمز بڵاوکرایەوە کە ھارفی ڕێگەی پێدراوە لە لایەن ھانسی کوڕی ئاینشتاین بۆ توێکارییەکە. وە لەو ڕۆژەدا چەندین ڕۆژنامەی تریش بڵاویان کردەوە بە ناونیشانی : Son asked study of Einstein brain ، بەڵام ھیچیان باسی ئەوەیان نەکرد کە ئەم ڕێگەدانە لە ڕاستییەوە ھاتووە.!! کاتێ بڵاو بۆوە کە ھارفی مێشکەکەی لایە. داوایەکی بە لێشاو لە سەرتاسەری جیھان ده‌ھات کە ئەوانیش دەیانەوێ لێکۆڵینەوە بکەن. وەک باسمانکرد یەکێ لە داواکان ھی زیمه‌رمان بوو لە نیویۆڕک. کە ھارفیش بەڵێنی پێدابوو کە یەکەم چانسی پێبدات. زمیرمان و نەخۆشخانەکە ئامادەکارییان دەکرد بۆ ھارفی و مێشکەکە. بەڵام ھەرگیز نەکرا.!! پاش ماوەیەکی کورت نەخۆشخانەی پڕینستن ڕایانگەیاند کە مێشکەکە لە نیوجێرسی دەمێنێتەوە. دواتر لە لاپەڕەکانی Washington Post بڵاوکرایەوە و لە چەندین ڕۆژنامەی تریش دەیان وت کە کێشە کەوتۆتە نێوان نەخۆشخانەی پرینستن لەسەر مێشکی ئاینشتاین. بابه‌تی مێشکی ئاینشتاین بوبووه‌ سێرک و سەرنجڕاکێش و ناوازە لای ھەموو کەسێک. نەخۆشخانەی پرینستن ھەرگیز نەبووە خاوەنی مێشکی ئاینشتاین. بەڵکو پزیشك ھارفی بووە خاوەنی لەناو جاڕێک لە ئۆفیسەکەی خۆی پاراستی. دواتر لەماوەیەکی کورت لە بڵاوکردنەوەی ھەندێ زانیاری کورت و لەگەڵ زیمه‌رمان ڕایکرد و مێشکەکەشی لەگەڵ خۆی برد.

ھارفی چوو بۆ زانکۆی Pennsylvania وە بە یارمەتی تەکنیکی مێشکەکەی کردە ھەزاران سلاید و 240 پارچە کە ھەر پارپەیەکیش 1 سم سێجا دەبوو. وە چەندین وێنەی گرت لە ھەموو گۆشەیەکەوە. وە دواتر خستییە ناو بۆکسێکی پلاستیکی چوارگۆشەیی وەک ماددەیە کە پێی دەڵێن Collodion لە کۆتاییدا ھەندێ پارچەشی دا بە زیمه‌رمان و ھەندێ سلایدیشی دایە ئەو بزیشکانەی نزیک ناوچەکە تا زوو پەردە لەسەر ڕاستییەکان لاببرێت و ئەو نھێنییەی مێشکی ئاینشتاین بزانرێت بەڵام بەھۆی دواخستنی جۆراو جۆر چەندەھا ساڵی خایاند لێکۆڵینەوەکان. وە لێکۆڵەرەوەکانی تریش داوایان دەکرد بەڵام ئەو نەیدەدا پێیان ساڵێک ڕۆیشت ھیچ لێکۆڵینەوەیە ئاشکرا نەکرا و بابەتی مێشکی ئاینشتاین لە بیرکرا بەڵام لە ساڵی 1978 ڕێپۆڕتەرێکی گەنج بەناوی Steven levy کە لەلایەن گەورەکەیەوە نێردرا بوو بۆ دۆزینەوەی مێشکەکە. چونکە نەخۆشخانەکە ڕایگەیاند کە مێشکەکە لە ھیچ شوێنێکی نەخۆشخانەی پڕینستن نییە وە ھارفیشی لەگەڵ بێت.! بۆیە لیڤیش بەدوای ھارفیدا ڕۆیشت بۆ ویلایەتی کنساسی ئه‌مریكا، بزانین چۆن ھارفی چوو بۆ کنساس دواتر باسی ئەوانی تر دەکەین.

لەم کارەی ھارفی کردی خێزانەکشی تێوەگلابو  بۆیە خۆی و جانتاکەی کۆکردەوە خۆی ئامادەکرد تا بڕوات لە نەخۆشخانەی برینستن بۆیە نەخۆشخانەکەی جێھێشت و چوو بۆ ڕۆژئاوای ناوەڕاست. وە پێش ئەوەی ھارفی بڕوات، ژنەکەی دووەمی هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو بەوەی کە واز لە مێشکەکە بێنێت بەڵام بە دڵنیاییەوە ھارفی ڕێگەی بەم کارە نەدا و لەگەڵ خۆی مێشکەکەی بردوو چوو بۆ Wichita لە ویلایەتی کنساس. لەو کاتەی لەوێ کاری دەکرد وەک به‌ڕێوبه‌رێكی پزیشکی لە تاقیگەیەکی بایۆلۆجی. وە لەو ماوه‌ی ئەوەندەی لە Wichita بوو، مێشکی ئاینشتاینی ھەڵگرتبوو لە ناو ته‌نێك و لە ژێر ساردکەرەوەیەکی بیرە. وە شتێ ھەیە کە ھارفی ئەوەنەی لە کنساس دەژیا وا ڕێكه‌وت ببێتە دراوسێی نووسەر و شاعیر William Burroughs ، ھارفی چیرۆکەکەی لەگەڵ ئەو باس دەکرد. وە ھارفی دواتر چوو بۆ ڕۆژئاوای ناوەڕاست لەگەڵ مێشکەکە بە دەستییەوە. وە ھیچ زانیارییەکی دەربارەی لێکۆڵینەوەکانی بڵاو نەدەکردەوە دواتر مێشکی ناوبراو دووبارە قسەی لەسەر کرا بووە جێگای سەرنجی ھەموو لایەک بە تایبەت لە پاش ساڵی 1978 ڕاپۆڕتێک بڵاوکرایەوە لە گۆڤاری New Jesrsey لە لایەن Steven levy دەربارەی یەکەم تاقی کردنەوەی لەگەڵ ھارفی و مێشکەکە.1465726205_3

لیڤی دەڵێ کە بینیم پێم وت: (( دەمەوێت ھەندێ شت بنووسم دەربارەی مێشکی انیشتاین.؟! بەڵام ھارفی پێی وت:- پێش ھەموو شتێک ناتوانمیارمەتیت بدەم.! )). لیڤی دەڵێ بیرمە کە زۆر بە خوێن ساردییەوە قسەی دەکرد. دواتر ھارفی ڕازی بوو کە لیڤی ببینێت لە ئۆفیسەکەی خۆی کە تاقیگەیەکی بچوکیشی تیابوو لەوێ کارەکانی دەکرد. وە ھارفی خۆشی لەو کاتەدا زۆر بە ھیوا و دڵخۆش بوو کە کە ڕاپۆرتەکەی بڵاو دەکاتەوە. وە لیڤیش دەڵێ بیرمە کە ھارفی کەسێکی گۆشەگیر و بەڕەوشت بوو بەڵام کە دەکەوتە نێو گرمەی قسەکردن ئەوازۆر شانازی بەوە دەکرد کە لێکۆڵینەوەی لەسەر مێشکی ئەنیشتاین کردووە. بەڵام جوابی باشی بۆ ھەموو قسەیەکیش پێ نەبوو. بۆیە پاش نزیکەی 25 ساڵ ھیچ شتێک بڵاو نەکرایەوە.!! وە لیڤی دhوای ئەوەی لێکرد کە ھەندێ وێنەی مێشکەکەی پیشان بدات وەک دەڵێ؛ (( لەسەرەتادا نەیدەویست کە ھیچ شتێکم پێ بڵێت، لەو کاتەدا ھارفی تەواو دەم و چاوی گۆڕا و بە شەرمەزارییەوە ھەستا پێوە و چوو بۆ کۆڕنەی ژوورەکە بۆ لای ساردکەرەوەکە لەناو کۆمەڵێک بۆکسی کارتۆنی (مقەبا) لە ژێر بۆکسەکە نووسرابوو costa cider دواتر دووجاڕی ماسۆنی گەورەی دەرھێنا کە مێشکی ئەنیشتاین تیابوو کە بەڕاستی ناوازە و سەرنجڕاکێش بوو. 25 ساڵ بەسەر چیرۆکەکە ڕۆیشت بزانین چی بەسەر ئەو مێشکەدا دێت کە جیھانی درەوشاندەوە ئایا ھیچ شتێک یا لێکۆڵینەوەیەکی تر بڵاودەکرێتەوە کە بۆ ئەنیشتاین وا بێ ئەندازە بەھرەمەند بوو و دەبێ چی وای کردبێت کەوا مێشکی وا ناوازە بێت و سنووری نەزانیبێت چونکە تاکو مردیش مێشکی ھەر ناوازەتر دەبوو و بیری بۆ بیردۆزی تریش دەچوو دایبنێت بەڵام ئەنیشتاین زۆربەی تەمەنی بەوە کوشت کە خەڵکی و زاناکان تێبگەیەنێت لە بیردۆز و قسەکانی چونکە جاری وابوو زاناکانیش لێی تێنەدەگەیشتن !! ئەمە جگە لەوەی کە چەندین کێشەی دارایی و کۆمەڵایەتی و تایبەتی خۆی ھەبوو کە جاری وا ھەبوو گوێی بە لایەنی دارایی و کۆمەڵایەتی ھەر نەدەدا بەڵام ناچاری ئەژنۆی شکاندبوو.

لە ساڵی 1955 ھارفی ئیزنی لە ھانسی کوڕی وەرگرتبوو لە کاتێکدا ھارفی قه‌باره‌ و وێنەی دەماغی ئاینشتاینی گرتبوو وە ھەتا بە لەوحەیەکی ھونەریش کرابوو لە لایەن وێنەکێشێک وە لە ڕۆژەکانی سەرەتا کارەکەی نەکرد، بەڵکو بە پشتگیری Otto nahthan ھاوەڵی زانستی ئاینشتاین وزیمه‌رمان پزیشکی دەمار بۆیە ھارفی ئەوەی پێگەیشت لەو پیاوانەی کە ویستبووی یارمەتی بدەن. وتیان کە مێشکەکە ھیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ مێشکی ئاسایی و وە بە مێشکی بەھرەمەندیش ناچێت ! بۆیە ئەو ئەنجامەی ئەوان بیروڕای ھارفی بوو کە لە سەرەتادا مێشکەکەی کێشا 1230 غم بوو کە ئەوەش ئاسایی نییە لەچاو کەسانی تر. بەڕاستی ھەبوونی ئەو مێشکە زنجیرە ڕۆژانێکی بە ئازاری ھەبوو بۆیە ئةبراهام دەڵێ : ” وادیار بوو کە دەستکەوتنی ئەو مێشکە بەختەوەرییەکی گەورەیە بەڵام ئەمە لەڕاستیدا وانەبوو بەڵکو زیاتر لە شتێکی نەفرەتی دەچوو “. ھارفی ھەموو شتێکی لەدەستدا پاش دەستکەوتنی مێشکەکە کارەکەی و ژنەکەی و وە پیشەی بەردەوامی ژیانی لە نەخۆشخانەی پرینستۆن ھەمووی لەدەست چوو وە لەپاش ئەو مشتومڕانەی کە لەسەر دەستکەوتنی ئەو مێشکە کردی بە ھۆیەوە بۆ ھەتا ھەتایە جێگەی نەما لە نەخۆشخانەی پرینستن! کاتێ کە لە ھاوینی ساڵی 1978 نوسراوێک بڵاوکرایەوە. ھارفی بووە جێگای سەرنجی ھەموو کەسێ وە ڕۆژنامە نووسە زانستییەکان ڕاپۆڕتیان لێ وەرگرت لە باخچەی ماڵەوەی.

وە پڕۆفیسۆرێکی یابانی بە ناوی Kenji Sugimoto کە سەردانی ھارفی کرد و ھەندێ شتی بڵاوکردەوە کە دەڵێ: ” زۆر بە ڕاشکاوی و سادەیی، لە ھارفیم پرسی کە ئایا دەکرێ پارچەیەک لە مێشکی ئەنیشتاین بباتەوە بۆ یابان بۆ لێکۆڵینەوە. وە ھارفیش وتی: بەڵێ بۆ نا دواتر ھارفی چوو بۆ چێشتخانەکەی و بۆڕدێکی نان و چەقۆیەکی ھێنا لەگەڵ خۆی ھارفی قوتووە حەبێکی کۆنی دیتەوە بۆ ھەڵگرتنی سڵایده‌کان و وە تێکردنی کەمێ فورمالیدیھاید لە ناوی “.

دواتر لە ساڵی 1985 ، 30 ساڵ پاش مردنی ئاینشتاین. پڕۆفیسۆرێک زانیاری لە لێکۆڵینەوەکانی بڵاویکردەوە دەربارەی مێشکی ئاینشتاین بە ناوی Marian diamond لە زانکۆی کالیفۆڕنیا کە ھارفی ڕازی کردبوو کە سڵایدێک لە مێشکی ئاینشتاینی پێبدات تا بەراوردی بکات لەگەڵ 11 مێشکی کەسی تر پاشان سلایدێکی تەنکی خستە ژێر مایکرۆسکۆب کە 6 مایکرۆ دەبوو ئەستورییەکەی، بۆ ڕیژەکردنی خانەی Glial لە مێشکی ئاینشتاین بڵاویکردەوە کە لێکۆڵینەوەکانی پێشبینی دەکەن کە خانەی Glial زۆربووە لە ھەموو خانەیەکی دەماری ئەو شوێنانەی پەیوەندیان بە خوێن ھەیە زیاد لە ئاسایی Glial لە وشەیەکی یۆنانی وەرگیراوە Glue ( جێگیرکردنی و پشتگیری و پاراستنیان و دابینکردنی ئۆکسجین و خۆراک لە مێشک، وە بەژدار دەبێ لە بڵاوکردنەوەی نیشانەکان، وە تەواوی بەشە سەرەکییەکانی مێشک، لە تەنیشتی خانە دەمارییەکانە). دایەمۆند پێشتر لێکۆڵینەوەی لەسەر مێشک کردبوو کە دەریخست ژینگە ھاندەرە بۆ بەرزکردنەوەی خانەی Glial. وە دەتوانین بڵێین کە پێشبینی کراوە ئاینشتاین بەشی ئەندێشە و ھزر و خەیاڵات و شیکارییەکان بەھێز بوون. وە ئەو بڕە زۆرەی خانەی Glial وای کردبووە کە ببێتە ھۆی دروستبوونی کێشەی زانستی، ( گەر کەمێ لە ژیانی شارەزابی دەزانی کە کێشەکان چیین). ئەوەیان دووپاتکردەوە و وە بەشێوەیەکی گشتیش بڵاوکرایەوە لە گۆڤارە پزیشکییەکان کە لەو کاتەدا Dhoky دەڵێ: ” لێکۆڵینەوە لەسە ئەو مێشکە مردووە زۆر گران و ئاڵۆزە، ھەروەک چۆن شەو و ڕۆژ زۆر جیاوازن لەیەک ئاواش مێشکی مردوو و زیندوو جیاوازن لە لێکۆڵینەوە! لێکۆڵینەوە لەسەر مێشکی زیندوو زانیاری بێ کۆتات پێ دەدات بەڵام ھی مردوو زانیارییەکان سنووردارن “.

بەڵام ھێشتا چیرۆکەکە تەواو نەبووە لە دواتر لێکۆڵینەوەی زیاتر دەخەینە ڕوو ، لە ساڵی 1988، ھارفی بڕوانامەی پزیشکییەکەی ھەڵوەشایەوە لە کاتێکدا کە لە تاقیکردنەوەکانی بەھێزکردن دەکەوت و دەرنەدەچوو لە ماوەی 3 ڕۆژ لە ویلایەتی میزۆری دوای چەند ساڵێک ھارفی گەڕایەوە پرینستن تەنھا بۆ ئەوەی نووسەر Michael Paterniti قایل بکات بۆ بینینی کچەزاکەی ئاینشتاین Evelyn دواتر چوو بۆ کالیفۆڕنیا بۆ بینینی Evelyn لە بێركلی کە وە لەوکاتەدا له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابوو بوویه‌وه‌ ، و کێشەی دارایی ھەبوو، لەڕاستیدا ھارفی چوو کە بڵێ مێشکی ئاینشتاینی لایە. ناوبراو کچێکی پەروەردە کراوی ھانس و ژنەکەی Frieda بوو. وە ئه‌و گوێی لەو پڕوپاگەندانە بووبوو کە دەڵێن کچی ئاینشتاین بووە لە ڕاستیدا. چونکە ئاینشتاین پەیوەندی ھەبوو لەگەڵ چەندین ژن.! وە Evelyn وا بیری دەکردەوە کە ئەویش کچێکی ئەوانە بێت کە ئاینشتاین پەیوەندی لەگەڵیان ھەبوو. وە ئاینشتاینیشنەخشەی بۆ ئەوە دانابێت کە ھانسی کوڕی پەروەردەی بکات. بەدبەختی ھارفی بەم ڕێگایە مێشکی ئاینشتاینی مۆمیا کردبوو کە وای کردبوو نەگونجاو بێت بۆ بەکارھێنانی DNA. دواتر کە ھارفی ماڵەکەی جێھێشت مێشکەکەی لە بیر کرد بەڵام Evelyn ڕاستەوخۆ بێ ھیچ دەستکارییەک بۆی گەڕاندەوە.  دواتر لە ساڵی 1996، بریت ئاندرس لە زانکۆی ئالاباما لە بێرمنغھام، لێکۆڵینەوەی لەسەر به‌شی Prefrontal Cortex مێشكی ئاینشتاین کرد کە ژمارەی خانە دەمارییەکانی مێشکی انیشتاین یەکسانە بە گروپێک مێشک. بەڵام زۆر بە توندی پێچراون. کە لەوانەیە بۆ خێرا کردنی کرداری زاتا یاری بێت.

لە لێکۆڵینەوەیەکی تر لە ساڵی 1999، ساندرا ویتڵسن لە زانکۆی ماکماسته‌ر لە کەنەدا کە لێکۆڵینەوەی لەسەر وێنه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مێشکی ئاینشتاین کرد لە لایەن ھارفییەوە گیرابوون. کە وتی به‌شی خانه‌ی ناوبراو به‌ Parietal lobule ی ئاینشتاین ( کە بەشێکە لە مێشک بەرپرسە لە ھەستکردن و بیرۆكه‌ی بیرکارییانە) کە فراوانتر بووە لە ئاسایی.!. کە لەوانەیە ویتڵسن پێشنبینی ئەوەی کردبێ کە مێشکی ئاینشتاین خاوەن فکرەی خۆی بێت و دەڵێ: ” ووشەکان وا دەردەکەوێت کە ھیچ دەورێک نابینن، کە لێرە تەنھا وەک ھاوکارییەک وایە “. وە وتیان کە ناوچەی Parietal Operculum ی مێشکی ئاینشتاین لەناو به‌شی Inferior frontal Gyrus لە frontal lobe بۆشە.! وە ئەو نادیارەش بەشێکە بە ناوچەیەکی دەوردراو کە پێی دەڵێن Parietal sulcus یاخود Sylvian Fissure کە پێشبینیانکرد ئەو بۆشاییەش لە توانایدا ھەیە کە ئەو خانە دەمارییانەی بەشێکە لە مێشکدا ھەیە پەیوەندییەکان باشتر بکات.  تۆماس ھارفی لە 2007 لەو لێکۆڵینەوە دوور کەوتەوە. بەڵام پێش ئەوەمێشکەکەی بەخشییە نەخۆشخانەی پرینستن. ھەر ئەو شوێنەی کە چیرۆکەکە لێی دەستی پێکرد نزیکەی پێش 50 ساڵ. وە لەپاش ئەوەی لێکۆڵەرەوەکانی تریش سوودی خۆیان لێ بینی لەو سلایدانەی مێشکی انیشتاین کە ھارفی پێیانی دابوو لەماوەی ئەو چەند ساڵە گەڕاندییانەوە بۆ نەخۆشخانەی پرینستۆن و زانکۆی بنسلڤیانیا.

وە لە ساڵی 2012 زاناى ئه‌كادیمی ئه‌مریكی خاتوو Dean Falk کاری دەکرد له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك وێنه‌ی پیشان نەدراوی Cerebral Cortex ی مێشكی ئاینشتاین کە لەلایەن ھارفی بە كامێرایه‌كی تایبه‌تی گرتبوونی کە 14 وێنه‌ دەبوون. کە پیاچوونەوەی تەواوی مێشکی ئاینشتاین کرد، کە ژمارەیەکی زۆر شتی نائاسایی دۆزییەوە. ڕەنگە سەرسورھێنەرترین شت لە مێشکی ئاینشتاین ئەوە بێت کە ئاینشتاین هه‌رێمێكی لە mid-frontal lobe ( بەشێکی مێشکە کە بەکاردێت بۆ داھێنان و پلان و میمۆری کارکردن) خەڵکی ئاسایی 3 هه‌رێمیان ھەیە بەڵام ئاینشتاین 4 ی ھەبوو. وە دۆزییەوە کە Parietal lobes ی ئاینشتاین خوارە. وە نیشانەیەک لە Primary motor cortex ی ئاینشتاین وای کردبوو کە ھاوکاربێت بۆ میوزیک ژەنین کە دەتوانرێ پەرەی پێ بدرێت وەک ئاینشتاین کە ڕاھێنانی كه‌مانچه‌ی زۆر دەکرد ( کە دایکی ئاشنای کردبوو بەو میوزیکە) کە پێی دەڵێن Sing omega.

بەڵام ھەرچەندە بە قەبارەی گشتی و شێوە ناڕێکەکەی مێشکی ئاساییە و کە هه‌رێم و ناوچه‌كانی ( Prefrontal , somatosensory primary motor , Parietal , Temporal , Occipital cortices ) نامۆ یوون. وە دواتر لە 16ی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2013 لێکۆڵینەوەیەکی تر دەریخست بۆچی ئاینشتاین وا لێھاتوو بوو، لە شنگاھای دەریانخست کە ئەو ڕیشاڵانەی لای چەپ و ڕاستی مێشک پێکەوە دەبەستن. واتە ئەوەیان دەرخست کە Corpus callosum ی ئاینشتاین ( کۆمەڵێ ڕیشاڵە کە دوو نیوە گۆکەی مێشک پێکەوە دەبەستێتەوە)، ئەستوورتر بوون لە گروپێکی کۆنتڕۆڵ کراو کە Corpus callosum ى ئاينشتاين بەراوردکرا بۆ دوو گروپی سادە، کە ئەوەی دەرخست مێشکی ئاينشتاين پەیوەندییەکی فراوانی ھەیە لە تەواوی بەشی Cerebal hemispheres بە بەراورد لە ھەردوو گروپی گەنج و پیرە کۆنتڕۆڵ کراوەکان. ڕوونتر بیڵێين مێشکی ئاينشتاين لە جۆری hemispheres بوو ، ( واتە دەتوانێ ھەردوو مێشکی کارپێ بکات یاخود ھەردوو دەستی).ab5

وە پێش ئەم لێکۆڵینەوەیەش لە مۆزەخانەی پزیشكی Mutter پەیوەندییەکی بۆ ھات کە ئۆفەرێکی بۆیان ھەبوو کە ئەویش یەکێ لە بۆکسە سلایدەکانی ھارفی بوو. دواتر مۆزەخانەی ناوبراو پرسیاری ئەوەی کرد کە لەسەر شاشە پەخشی بکات ، لە ئێستادا مۆزەخانەی ناوبراو لە فیلادفلیا تاکە شوێنە لە ھەموو جیھان کە دەتوانی پارچەکانی مێشکی ئاينشتاين لێ ببینی کە 140 سێکشن دەبێت و وە 2 لەم سێکشنانە بە قەرز دراوەتە مۆزەخانەی بەریتانیا – Medicine in Maryland , National of health لەوکاتەدا پیشاندرا، لە سلایدێکی ڕه‌نگاوڕه‌نگ لەگەڵ دەستنووسێکی تۆماس ھارفی.

 

سه‌رچاوه‌كان :todayifoundout || nationalgeographic || bbc

زانستی هه‌ساره‌ی شه‌شه‌م

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

الحضارة-الاسلامية

ئایا شارستانیه‌تێكی ئاوابوو ده‌توانرێت نوێ‌ بكرێته‌وه‌؟ شارستانیه‌تی ئیسلامی یان ئیسلامی شارستانی؟

ن. مهدی مزفری و. له‌فارسی یه‌وه‌ : عه‌بدولڕه‌حیم سه‌عید پێشه‌كی : ئیمكانی نوێكردنه‌وه‌ی شارستانیه‌تێكی داڕوخاوو …