Home / بەشی مێژووی كورد / رەنگە ئەمە هۆکاری لە سێدارەدانی قازی محەمەد بێت

رەنگە ئەمە هۆکاری لە سێدارەدانی قازی محەمەد بێت

kjh
ئیبراهیم عەباس

“قازی محەمەد کەسایەتییەکی هاوشێوەی مەهاتما گاندی بوو بۆ کوردو ناوچەکە. بەڵام بە لەسێدارەدانی رێگەی پێنەدرا رۆڵی زیاتر ببینێت”.
جەواهێر لال نەهرۆ*١
…………

جەواهێر لال نەهرۆ لە کتێبی “لمحات من تاريخ العالم” کە باسێکی باشی تەرخانکراوە بۆ مێژوو، خەبات، قوربانیدانی گەلی کورد. نووسیوویەتی “قازی محەمەد کەسایەتییەکی هاوشێوەی مەهاتما گاندی بوو بۆ کوردو ناوچەکە. بەڵام بە لەسێدارەدانی رێگەی پێنەدرا رۆڵی زیاتر ببینێت”. ئەم وەسفە وتەی کەسێکە، سەرۆک وەزیرانی هیندستان و باوکی ئەندێرا گاندی و یەکێک لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی سەربەخۆخوازی هیندە*٢، ئەو بزوتنەوەیەی غاندی*٣ سەکردەیان بوو، کە خەبات و تێکۆشانیان ئینگلیزەکانی لە بەریتانیا دەرپەڕاند و هندستانی فرە ئایین و فرە نەتەوە، سەربەخۆیی وەرگرت.

ترسی وڵاتە داگیرکارەکانی کوردستان هەمیشە لەسەرکردەو رێبەرانی کورد بووەو هەربۆیە هەموو هەوڵێکیان بۆ کوشتن و تیرۆر و لەسێدارەدانیان بووە. ئاخر مێژووی رزگاریخوازی کوردستان پێمان دەڵێت تا سەرکردەو رێبەرەکان بەدیارکەوتوون و پێشرەوایەتی خەباتیان کردووە زۆری پێچووە و هەوڵدان بۆ لەناو بردنی سەرکردەکان رێگایەکی باش بووە بۆ کۆتایی خەباتی رەوای کوردو خەڵکی کوردستان.

رەنگە ترسی شاهەنشا لە ئێران، لە رۆحی گاندی ئاسای پێشەوا قازی*٤، کە:
١/ خەباتی رزگاریخوازی کوردستان لە مهاباد و رۆژهەڵاتی کوردستان و هندییەکان بۆ سەربەخۆیی، لە رویی مێژووی زۆریان جیاواز نییە.
٢/ خوێندەواری و مێژووی خانەوادی و گاندی و پێشەوا زۆر لێکنزیکە. هەر دووکیان لە خانەوادەی رۆشنبیر و هوشیار و خاوەن دەسەڵات و فەرمانرەوا لە دایکبوون و ژیانیشیان زۆر لە یەک دەچێت.
٣/ گرفتاری ئینگلیز بەدەست گاندی و بزافە رزگاریخوازەکەیان، لەگەڵ گرفتاری شاهەنشا بەدەست قازی محەمەد زۆر لەیەک دەچێت.
٤/ هەرووکیان خۆنەویست و دونیا نەوەیست بوون و هەردووکیان وەفاداری ئاینەکانی خۆیان بوون.
٥/ گاندی و قازی محەمەد سیستەمی حکومیان لەیەک دەکات و هێندە دڵسۆزبوون، نەیانزانیووە گەندەڵی و بەهەدەردان چییە.
٦/ هەردووکیان دژی خوێنڕێژی و توندوتیژی بوون و هەردووکیشیان گیانی خۆیان لە پێناوی ئاشتی و ئارامی و دوور لە توندو تێژی بەگەلەکانیان بەخشی.

بەدوورنازانرێت ئەم هۆکارانە و چەندانی هۆکاری تر، بووبنە هۆکاری هەرچی زووتر کۆتایی هێنان بە ژیانی قازی محەمەد و بۆ ئەوەی کورد نەبێتە خاوەنی گاندییەک و هەر بەراستیش دوای قازی خۆنەویستی و دڵسۆزی بۆ خەڵکی کوردستان لەناو سەرکردەکانی کورد کەم بۆوە و لە ئێستاشدا ئەو خۆنەویستییە خەریکە لەناو سەرکردەکانی کورد بەرەو نەمان دەچێت.
……

سەچاوە:
*١ (http://www.tahmil-kutub/-
pdf.net/book/1040/لمحات-من-تاريخ-العالم-مختارات.html)

*٢ (https://ar.wikipedia.org/wiki/جواهر_لال_نهرو)

*٣ (https://ckb.wikipedia.org/wiki/مەھاتما_گاندی)

*٤ (http://ibrahim-abbas.blogspot.com/2017/03/blog-post_78.html)

About دیدار عثمان

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …