جووله‌كه‌کانی کۆیە ساڵی ( ١٩١٩ ) :
شاری كۆیه یه‌كێك له‌و شارانه‌یه كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی جووله‌كه‌ی لێ ژیاوه ئه‌و كه‌مینه جووله‌كه زیاتر له گه‌ره‌كی كۆنی قه‌ڵات كه ئێستا گه‌ره‌كی (هه‌واو) ی پێ ده‌ڵێن ،،
ئه‌گه‌ر كه‌مێك له بواری ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ورد بینه‌وه، ده‌بینین رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به گشتی به لانه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئایینه‌كاندا داده‌نرێت، یه‌كێك له ئایینه هه‌ر كۆنه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ، ئایینی ( جووە ) كه به درێژایی مێژوو گه‌لی جوله‌كه رووبه‌ڕووی چه‌ندین كاره‌سات بوونه‌ته‌وه مه‌گه‌ر كورد ئه‌گه‌رنا هیچ گه‌لێك به قه‌د ئه‌وان زوڵم و سته‌می لێ نه‌كراوه.
شاری كۆیه‌ش یه‌كێك له‌و شارانه‌یه كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی جووله‌كه‌ی لێ ژیاوه ئه‌و كه‌مینه جووە له‌كه زیاتر له گه‌ره‌كی كۆنی قه‌ڵات كه ئیستا گه‌ره‌كی “هه‌واو”ی پێ ده‌ڵین له گه‌ڵ به‌شێك له گه‌ره‌كی به‌فریقه‌ندی كه ئه‌و به‌شه به گه‌ره‌كی جووله‌كان ده‌ناسرا له گه‌ڵ قه‌برستانێك كه به گردی جوان ده‌ناسرا ئه‌و جووله‌كانه جگه له زمانی عیبری به ته‌واوه‌تی زمانی كوردیان زۆر باش زانیوه ئه‌گه‌ر به شێوه و روخسار جیات نه‌كردنایه‌وه ئه‌وا هه‌رگیز له كاتی ئاخاوتنا قه‌ت نه‌تده‌زانی ئه‌وانه جووله‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه كۆچیشیان كرد و بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هه‌تاكو ئیستاش هه‌ر به كوردی قسه ده‌كه‌ن بۆ سه‌لماندی ئه‌و راستیه پاش راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی كوردستان هه‌ندێ له كه‌س و كاری ئه‌و ماڵه بن جووانه سه‌ردانی ئیسرائیلیان كرد‌و به خزم و كه‌سانی خۆیان شاد بوونه‌وه له شریتی ڤیدیۆ له كۆڕ و مه‌جلیسیاندا گۆرانی و مه‌قاماتی كۆیه‌ی ئه‌وسا ده‌ڵێن و سڵاو ناردن بۆ كه‌سایه‌تیه‌كانی كۆیه به زمانی كوردی كۆییانه ده‌نێرن و هه‌تاكو ئیستاش شانازی به كورد بوونی خۆیان ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ئاینییه‌كان له كوردستان به گشتی و شاری كۆیه به تایبه‌تی موسڵمان، دیان، جووله‌كه له دێره زه‌مانه‌وه زۆر به خۆشی و ته‌بایی ژیاون نه‌بیستراوه كه رۆژێك له رۆژان ده‌ست درێژیان كرابێته سه‌ر هه‌رگیز قه‌شه و مالمیان رێزیان لێگیراوه.
بوونی جووله‌كه له كۆیه به درێژایی مێژوو تا كاتی كۆچ كردنیان به دیارده‌یه‌كی شارستانی ده‌ژمێردرێ به‌ڵگه‌ی چه‌سپاندنی یاسایه له كۆیه كه دووره له ژیانی ده‌مارگیری و هۆزایه‌تی چونكه ژیانی ئه‌و كه‌مایه‌تیه ئایینیانه له نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عه‌شایری دواكه‌وتوو داخراوه زۆر ئه‌سته‌مه بۆیه گرنگ ئه‌وه بووه كه توانیویانه له گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه له زێدی باب و باپیرانیاندا وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی تر به ئاسایی بژین له رووی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خه‌ڵكی موسڵمانی كۆیه له گه‌ڵ جووله‌كه و دیانه‌كاندا زۆر باش بوه و بۆ راستی ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌ندێ له كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان له پاش دروست بوونی ئه‌و پارتیه توانیویانه شانه‌یه‌كی ئه‌و پارته له نێو جووله‌كه‌كانی كۆیه دروست بكه‌ن كه بریتی بوون له هه‌ریه‌ك له سه‌دیقی لاولاو، عه‌بدی شه‌نتۆ، ئیسحاق نیزری كوڕی سه‌لمان چاتاو چه‌ندانی تریش، به‌شداری كردنی پۆلێك له جووله‌كه‌كانی كۆیه له نیۆ خه‌باتی پارتێكی كوردیخوازی له خۆیدا ئاماژه‌یه‌كی راست و روونه له سه‌ربڕوا بوون به خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی كورد و خۆبه‌ستنه‌وه‌ی چاره‌نووسیانه به ئاینده‌ی سیاسی گه‌لی كورده‌وه ، هه‌رچه‌ند هاتنی ئه‌و پۆله كه‌مه بۆ نێو رێكخستنه‌كانی پارتی به‌ڵام ده‌ستپێكی باش بوو بۆ فه‌راموش نه‌كردن و په‌راوێز نه‌كردنی ڕۆڵیان له نێو شاری كۆیه‌دا وه هه‌روه‌ها پاش راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1948 خوپێشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ڕبرین به ڕووی حكومه‌تی ئه‌وسای “ساڵح جه‌بر” ته‌قییه‌وه شاری كۆیه‌ش بێ به‌ش نه‌بوو له‌و ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه و بۆ پشتگیری كردن له‌و خۆپیشاندانه سیاسه‌ت مه‌دار و ڕۆشنبیر و شاعیر و ئه‌ده‌بیی كۆیه كۆڕێكیان له كه‌نشتی جووله‌كان رێك خست چه‌ندین وتاری سیاسی و شیعر خوێندرانه‌وه له‌وانه “عوسمان عه‌ونی” شاعیری كۆیه شیعرێك به ناوی ئه‌ی شه‌هیدان له ڕێی نیشتمان خوێنده‌وه كه بوه مایه‌ی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكه‌كه و هێنده‌ی تر هانی جه‌ماوه‌ری كۆیه‌ی دا كه به‌رامبه‌ر پلانه گڵاوه‌كانی ئه‌وسای حوكمأانی عێراق بوه‌ستنه‌وه جووله‌كه‌كانی كۆیه كه‌سانی دیار و به‌رچاو بوون بازرگان و پیشه‌وه‌ر و خاوه‌ن سامان بوون خاوه‌نی دوكان و خانووی خۆیان بوون گه‌ره‌ك و قه‌برستان و كه‌نشتنی خۆیان هه‌بووه عادات و كه‌لتوری خۆیان هه‌بووه هاموشۆیان له گه‌ڵ خه‌ڵكدا زۆر ئاسایی بووه، كاسب و ده‌وڵه‌مه‌ند و پیشه‌وه‌ره‌كان ده‌وری سه‌ره‌كیان له بازاڕدا گێراوه پاش ئه‌وه‌ی كه كۆیه‌یان جێ هێشت كاریگه‌ری خراپی له سه‌ر بازاڕ و ئابووری شاری كۆیه دروست كردوه.
جووله‌كه‌كان هه‌ر له كۆنه‌وه خه‌ریكی ئیش و كار بوونه سامانی زۆریان پێكه‌وه ناوه بۆیه ئیستاش ئه‌گه‌ر یه‌كێك ده‌وڵه‌مه‌ند بێت ده‌ڵێن به‌قه‌د جوویه‌كی هه‌یه له كاری زێڕنگری و زیوگه‌ری دا زۆر وه‌ستای لێزان و كارامه‌یه‌ن هه‌بوه زۆر به چاكی تاس ، گواره، خه‌زیم، سه‌بیله، نیوه‌لیره، خه‌ناوكه، چۆچه و كرمه‌كه دروست بكه‌ن و ده‌زگای تایبه‌تیان هه‌بووه له زێڕنگره به ناو بانگه‌كانیان “صوفی سالح”، شه‌لكه‌ی زێڕنگر، یاقۆ ، بله خواره، “خواره” به زمانی عیبری واته “سپی” ره‌حمینی پشیله، دانیال
كاری خمچێتی یه‌كێكی تر بووه له پیشه‌كانیان كه جل و به‌رگی ئافره‌تان و ریس و خوری بۆ جاجم و به‌رماڵ دروست كردن، ئه‌و جووله‌كانه‌ی كه كاری خم چنییان ده‌كرد “سالحۆك ، مه‌سقبیه، عه‌زره، نه‌عوم، موردخای عه‌یومی” ئه‌وانه جگه له ئیشی كۆیه به گوند و دێهاته‌كاندا ده‌گه‌ڕان بۆ كۆ كردنه‌وه‌ی ریس و خوری و كراس و چارۆكی و به‌رامییلی ژنان بۆ ڕه‌نگ كردنیان وه هه‌روه‌ها سودیان بۆ خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه هه‌بووه كه جۆره گیایه‌كیان لێ ده‌كڕین ئه‌وانیش گیای “گلێخه و ئه‌سترێلك” بۆ گلێخه جۆره گیایه‌كه له شێوه‌ی سه‌لكه پیازه له ژێر زه‌ویدا هه‌یه ئینجا ئه‌و گلێخه‌یان زۆر ده‌كوڵاند ئینجا ئاوه‌كه‌یان ده‌چۆڕاند دوایی ده‌یانپیشانده‌وه و وشكیان ده‌كرده‌وه بۆ شكاندی ده‌قی جل و به‌رگ له جیاتی ئوتوی ئێستا به كاریان ده‌هێنا به‌ڵام “ئه‌ستریلك” ئه‌ویش جۆره گیایه‌كه وه‌ك تیره و سیكوتینی لێده‌كرا ئه‌و زیاتر مامۆستا ئایینیه‌كان به‌كاریان ده‌هێنا بۆهه‌ڵنه‌وه‌شانه‌وه‌ی كتێب و په‌رتوك.
هه‌ندێكیان به نێو كوچه و كۆلانه‌كانی شاردا ده‌گه‌ڕان بوخچه‌یه‌كی گه‌وره‌یان پێ بوو یان به سواری گوێدرێژ ئه‌و گوند و ئه‌و گوندیان ده‌كرد قوماش و شتی وه‌رده‌واڵه و پێداویستی ژنانیان ده‌فرۆشت به عه‌تار ده‌ناسران . ئه‌وانه ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد “حه‌سقیل نسیانی ره‌حمینی، موشی عه‌تار، ئیلیاهو” جگه له‌وكارانه چونكه جووله‌كه‌كان پاره‌دار بوون پاره‌یان به قه‌رز ده‌دا به شێوه‌ی “سه‌له‌م” به زیاده‌وه له ماڵی جوو بخۆ له ماڵی دیان بنوو.
لێره‌دا دوو بۆچوون هه‌یه وه‌ك به‌ته‌مه‌نه‌كانی كۆیه ده‌یگێڕنه‌وه هه‌ندێكیان پێیان وایه ده‌ڵێن جووله‌كه خواردنیان خاوێنه وه‌ك دیانه‌كان نین به‌ڵام له ڕووی زه‌میره‌وه زیاتر باوه‌ڕیان به مه‌سیحییه‌كان هه‌بوو به‌ڵام بۆچوونێكی تر ده‌ڵێن چونكه جووله‌كه وه‌ك موسڵمان كوڕ و پیاوه‌كانیان سونه‌ت ده‌كرێن ئه‌گه‌ر موسڵمانێك له ماڵی جووله‌كه‌یه‌ك مرد ئه‌وا ناتوانی لێكیان جودا بكه‌یته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ماڵی دیانیك مرد چونكه دیانه‌كان سونه‌ت ناكرێن ئه‌وا به ئاسانی ده‌توانی لێكیان جوودا بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و دوو بۆچوونانه گوتویانه “له ماڵی جووله‌كه بخۆ له ماڵی دییان بن‌و”جووله‌كه‌كان بۆنه و جه‌ژنیان زۆر بووه له هه‌موویان پیرۆزتر جه‌ژنی سه‌ری ساڵ یان كه‌پره شینكه‌یان پێ ده‌گوت واته سه‌ری ساڵی عیبری ئه‌و جه‌ژنه یان ده‌كه‌وێته مانگی سه‌رماوه‌رزی كوردی ماوه‌كه‌ی ده رۆژه ماوه‌یه‌ك پێشتر قوڕیان ده‌گرته‌وه ناو ماڵیان پێ سواخ ده‌دا و خاوێنیان ده‌كرده‌وه ئینجا له حه‌وشه‌ی ماڵه‌كانیان كه‌پرێكیان دروست ده‌كرد چیخیان به ده‌وری وه‌رهێناوه و مورتكیان خستۆته سه‌ر كه‌پره‌كه چونكه مورتك له لای جووله‌كه پیرۆزه لایان وایه كه موسای پێغه‌مبه‌ریان مورتك له مردنی ڕزگار كردوه، شتی جۆراو جۆریان به كه‌پره‌كه‌وه كردووه وه‌ك گندۆره “كاله‌ك”ی حه‌وت مانگی، هه‌نار، لوبیا، هێلكه، هه‌ندێ خواردنیان له‌سه‌ر سینیه‌ك داده‌نا ده‌بوایه ئاستی سینییه‌كه به‌رزتربێ خۆ ئه‌گه‌ر چه‌ند دڵۆپێك باران بباریایه ئه‌وا زۆر دڵخۆش ده‌بوون ئیستاش كه یه‌كه‌م باران ده‌بارێ ده‌ڵین كه پره‌شینكه‌یه.
به‌ڵام له بابه‌ت ژن و ژن خوازیدا جووله‌كه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یان ویستوه كچ بده‌ن به غه‌یری جووله‌كه به‌ڵام له نێوان خۆیاندا ژن و ژن خوازی زۆر ئاسایی بوه ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان داوای كچێكی بكردایه ئه‌گه‌ر هیچی بۆ نه‌كردایه یه‌كسه‌ر به كوڕه‌كه‌یان داوه و ژن به ژنێ شیان كردووه و پیاوی وا هه‌بووه له جووله‌كه‌كان دوو ژنیشی هێناوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كوڕه موسڵمانێك دڵی چووبا بۆ كچه جووله‌كه‌یه‌ك و بچووایه بۆ خوازبێنی ئه‌وا كچه‌كه‌یان نه‌ده‌دا به كوڕه موسڵمانه‌كه ناچار ده‌بوون كوڕه و كچه ڕێك ده‌كه‌وتن و كچه‌كه‌ی هه‌ڵده‌گرت و حكومه‌تی ئه‌وساش به زۆری لێی ماره ده‌كردن نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی كه كچه جووله‌كه‌یان خواستووه زۆرن له كۆیه كوڕ و پیاوی جووله‌كه ناشیرین بوون ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه بتدیبان ئه‌وا به ڕوخسار ده‌تزانی جووله‌كه‌یه به‌ڵام كچ و ژنیان جوان بوونه.
“سمحه، بولبول، لوو” كچانی داودوك بوون “سمحه” به ئاره‌زوی خۆی مێرد به كوڕێكی كۆیی ئه‌وسا به ناوی فاتح ئاخا وێزی كردووه و له ڕۆژی كه‌پره شینكه‌ی هه‌ڵی گرتووه له‌سه‌ر ده‌ستی مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه ئه‌وسا “مه‌لا محمدی جه‌لی زاده” كه به مه‌لای گه‌وره ناسراوه موسڵمان ده‌بێ و له هه‌مو كوچ و كۆڵانه‌كان سه‌لاوات لێده‌درێ هه‌روه‌ها عه‌زیر مه‌غدیدی قه‌ساب و ره‌سولی مام فه‌قی دڵیان به دوو كچی جووله‌كه دا ده‌چێ به ناوی “سارێ و حلوه” به‌ڵام باوكیان ڕازی نه‌بووه كه بیده‌ن به موسڵمان .
وه هه‌ره‌وه‌ها عومه‌ر جه‌لالی پارێزه‌ر زۆر سه‌رسام ده‌بێ به “بولبول” به‌ڵام به نه‌سیبی نابێ و دواتر كچێكی تر له كچه جووله‌كه‌كانی كۆیه دێنی و ده‌بێته هاوسه‌ری چونكه بولبول زۆر جوان ده‌بێ شوو به “حه‌یوم” ده‌كا ئه‌و شیعره‌ی بۆ ده‌نووسێ
بولبوله هه‌رده‌ڵێی خونچه گوڵه
نازداره، شل و مله
حه‌یوم ده‌رێی سه‌ی گوله
حه‌یف بولبول مه‌لومه
بولبول مه‌نعه بێته‌ده‌ر
وه‌خته روحم بێته‌ده‌ر
بێ خه‌وم هه‌تا سه‌حه‌ر
بولبول گوڵی به‌هاره
تاقه جوانه له‌و شاره
له حه‌یومی خه‌ساره
كیژی زه‌ریفن
پیاویان مردۆخن
جه‌ره هه‌ڵده‌گرێ، دێ بۆ هه‌ورازی
گه‌رده‌نی قومری، دوو چاوی بازی
ئه‌گه‌ر یه‌كێكی جووله‌كه بمردایه له شوێنیكی تاریك ده‌یان شوشت چونكه ده‌یان گوت ئیتر له رووناكی دنیا بێ به‌ش بووه و دوای كفن كردن به‌ره‌و گۆڕستانیان ده‌برد یه‌كێك ناوی روفائیل بوو گۆزه‌یه‌كی ئاوی له‌سه‌رشانی داده‌نا كه ده‌گه‌یشته سه‌ر قه‌بره‌كه “روفائیل” به كرێكاره جووله‌كه‌كانی ده‌گوت “سه‌می سو” واته ئاو بخۆنه‌وه شێوه‌ی ناشتنی مردووه‌كانیان به پێچه‌وانه‌ی ناشتنی موسڵمانه‌كانه سه‌ری مردووه‌كانیان ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر ته‌نیشتی لای راست درێژی ده‌كه‌ن ڕوو له رۆژهه‌ڵات ئه‌و كاته‌ی “حایه” مرد كوڕه‌كه‌ی ناوی په‌نییر بووهاواری ده‌كرد “ئیین شه‌هاره بابا، خاسه‌ت فریالی بابه” واته ماڵی باوكمان كاول بوو
سێ رۆژ پرسه‌یان بۆ مردووه‌كه داده‌نا له‌سه‌ر قسه‌ی مه‌لاكان ده‌بووایه خه‌ڵكی شار له بۆنه ناخۆشه‌كان هاوبه‌شی جووله‌كه و دیان بكرایه ئینجا جووله‌كه‌كان خواردنی ساڵیك هی مردووه‌كه‌یان ده‌كرده خێر و بۆ ده‌رو جیرانه‌كان ده‌بردرا.
جووله‌كه‌كان له نێو خۆیاندا زۆر ڕێك و ته‌با بوون له به‌ینی خۆیاندا به زمانی خۆیان كه عیبریه قسه‌یان ده‌كرد به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێكی تر غه‌یره جووله‌كه میوانیان بووایه یان له نێو بازاڕ قسه‌یان بكردایه مه‌گه‌ر به روخسار بتناسییان ئه‌وا هه‌رگیز نه‌ت ده‌زانی كه ئه‌وانه جووله‌كه‌ن له نیۆ خۆیاندا یارمه‌تی یه‌كتریان ده‌دا له كه‌نشتێ گۆزه‌یه‌كی ڕه‌نگ شینیان به دیواری كه‌نشتی هه‌ڵواسی بوو ئه‌وه كه ده‌وڵه‌مه‌نده كه‌مێك پاره‌ی له گۆزه شینه‌كه ده‌خست هه‌فتانه به‌سه‌رده‌ست كورت و هه‌ژاره‌كانی خۆیاندا دابه‌شیان ده‌كرد و نهێنییان له نێو خۆیاندا پاراستووه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن پیاوێكی جووله‌كه كه‌ناوی “نه‌سیم” ده‌بێ چه‌ند فه‌رده توتنێك له گوندی ئۆمه‌ر گومبه‌ت له پیاوێك ده‌كڕێ ناوی عه‌بدالقادر هوری ده‌بێ فه‌رده توتنه‌كه‌ی پێ نیشان ده‌دا به جووله‌كه‌كه ده‌ڵێ ئه‌و فه‌رده توتنه زۆر باشه حه‌ز ناكه‌م تێكه‌ڵ به فه‌رده‌كانی تری بكه‌ی “نه‌سیم”یش به داوێك گرێیه‌ك له فه‌رده‌كه ده‌دا عه‌بدول قادریش ده‌ڵێ ئه‌و گرێیه چییه ئه‌ویش وه‌لامی ده‌داته‌وه ده‌ڵێ هه‌رجووله‌كه‌یه‌ك له‌و عێراقه ئه‌و گرێیه ببینێ ئه‌وه ده‌زانی ئه‌و توتنه هی منه و چۆنه.
جووله‌كه‌كان قه‌ت مناقشه‌ی دینیان له گه‌ڵ موسڵمانه‌كان نه‌ده‌كرد خۆیان له‌و جۆره مناقه‌شه نه‌ده‌دا و نه‌یان ده‌ویست توشی كێشه ببن له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاغا و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و پیاوه ماقولی ئه‌و ده‌مه به‌رگریان لێ ده‌كردن و نه‌یان ده‌هێشت كه‌س ئازاریان بدات.
شیوازی نان خواردن و خواردنه‌وه‌یان ده‌بووایه له شوێنێكی هه‌ندێك به‌رز بووایه وه‌ك مێزێكی بچووك پێیان وابوو ده‌بێ نان له شوێنی به‌رز دابنرێ و قودسیه‌تی خۆی هه‌یه چونكه كتێبی ئاسمانی بۆ فرۆشاوه كه‌واته ده‌بێ رێزی لێ بگیرێ.
جووله‌كه‌ی ئاسایی به پێی ئایینی خۆیان ده‌سه‌ڵاتی كوشتنه‌وه‌ی “سه‌ربڕینی” مرێشكێكیان نییه ئه‌گه‌ر عالم بۆی نه‌كوشتبانه‌وه ده‌ست كوژی خۆیان لێ حه‌رامه ته‌نها ماسی نه‌بێ ئه‌ویش چه‌قۆی له‌سه‌ر نییه . عالم یه‌ك جار چه‌قۆی به‌سه‌ری ئاژه‌ڵه‌كه دا ده‌هێنا ئه‌گه‌ر بیكردایه به دوو جار ئه‌وا گۆشته‌كه‌یان نه‌ده‌خوارد ده‌بووایه چه‌قۆو قه‌مه و سیكاری عالم ئه‌وه‌نده تێژ بووایه مووی بكردایه ئینجا بانگی قه‌سابێكی موسڵمانیان ده‌كرد لاشه‌كه پارچه پارچه ده‌كرد.
ڕۆژی شه‌ممان هه‌رگیز ئاگریان نه‌ده‌كرده‌وه رۆژی پێشتر مانای رۆژی هه‌ینی جۆره كفته‌یه‌كیان دروست ده‌كرد هه‌تاكو ئیستاش به كفته‌یه‌كه له برنجی كوتراو قیمه دروست ده‌كرێ شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه ئاگریان ده‌كرده‌وه ئه‌و كفته‌یه‌یان له‌سه‌ر پشكۆكان داده‌نا تاكو سار نه‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر حه‌زیان له چایی بووایه یان ئه‌وه‌تا ده‌چوون له چایخانه ده‌یان خوارده‌وه یان قۆرییه‌كیان ده‌برده ماڵه موسڵمانه‌كان بۆیان ده‌كردن.
وه‌ك له پێشه‌وه دا باسمان كرد بۆنه و جه‌ژنیان زۆره كه تایبه‌ته به خۆیان
1- جه‌ژنی نانی بێ خوێ (فه‌تیره) له‌و جه‌ژنه‌دا ده‌بووایه پیاوه‌كان هه‌ویری كولیچه بشێلن نه‌ده‌بووایه ئافره‌ته‌كانیان ده‌ست له‌و هه‌ویر شێلانه بده‌ن ده‌بوایه 10 رۆژ نانی بێخوێ بخۆن
2- جه‌ژنی سه‌ری ساڵی عیبری
3- جه‌ژنی كه‌پره شینكه
4- رێوو ڕه‌سمی هامان
ساڵانی 1950 – 1951 جووله‌كه‌كانی بێتواته و هه‌رته‌ل دێنه كۆیه له گه‌ڵ جووله‌كه‌كانی كۆیه خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن كه كۆچ بكه‌ن بۆ ئیسرائیل هه‌موو موڵك و ماڵیان فرۆشتووه حكومه‌تی ئه‌و كاته نه‌یده‌هێشت موڵك و ماڵیان بفرۆشن به‌ڵام خه‌ڵكی كۆیه زۆر یارمه‌تیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان بفرۆشن هیچیان لێ زه‌وت نه‌كردوون كاتێك كه جووله‌كه‌كان ده‌رۆیشتن بۆ به‌غدا و له‌وێوه بۆ ئیسرائیل ده‌چوونه لای دۆست و هاوڕێ و جیرانه‌كان زۆر به كوڵ ده‌گریان چونكه له گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكه ژیاون و خۆیان به خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌زانی زۆریش له خه‌ڵكی كۆیه به كوڵ بۆیان گریاون هه‌تا كفت بوونه به‌ڵام كه‌سی واشیان هه‌بوو كه نه‌یان ویستوه ئه‌و كوردستانه به‌جێ بهێڵێ داوایان له خه‌ڵكه‌كه كردوه كه كچه‌كانیان بخوازێ بۆ ئه‌وه نه‌ڕۆن به‌ڵام كه‌س ئه‌وه‌ی نه‌كردوه و ناچار ئه‌وانیش كۆچیان كردووه.
جووله‌كه‌كانی كۆیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان به كورد و كۆیی ده‌زانی ئه‌وه‌نده هۆگری خه‌ڵكی كۆیه بوون ناوه ناوه له ئیستگه‌ی ئیسرائیل به كوردی سڵاویان بۆ خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و كۆیه به تایبه‌تی ده‌نارد له ساڵی 1998(ساری كچی نه‌زیر ئیسحاق) كه له بنه‌ماڵه‌ی ئیسحاق رابینه، هاتۆته كۆیه چۆته ماڵی یه‌كێك له ناسیاوه‌كانی وه‌ختی خۆی ئه‌ویش هاووڵاتی ئیبراهیم خه‌سره‌ویه ده‌ست ده‌كه‌نه ملی یه‌كتر و زۆر به كول ده‌ست ده‌كه‌ن به گریان دوای ئه‌وه یه‌كه به یه‌كه‌ی ناسیاوه‌كانیان به سه‌رده‌كه‌نه‌وه ئینجا سه‌ردانی خانووه كۆنه‌كه‌یان ده‌كات كه ده‌چێته حه‌وشه‌ی ماڵه‌كه ده‌ست به گریان ده‌كات و ساری به زمانی دار و دیواری ماڵه كۆنه‌كه‌یان ده‌لێسێته‌وه.
هه‌ندێ شتی سه‌ییر و سه‌مه‌ره‌ی ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر موسڵمانێك تووشی تای سێ به‌رۆ بوایه كه تاكه‌ی ده‌گرد ده‌بوایه بچنه ماڵی جووله‌كه له‌وێ چه‌ند كفته‌یه‌ك بدزن و بیده‌ن به نه‌خۆشه‌كه دوای خواردنی كفته‌كه نه‌خۆشه‌كه چاك ده‌بووه‌وه، هه‌روه‌ها له ماڵی هه‌ندێ جووله‌كه مه‌ی “عه‌ره‌ق” دروست ده‌كرا هه‌ندێ گه‌نجانی ئه‌وسا ده‌چوون یا له ماڵی “مه‌ی” فرۆشه‌كه ده‌ی خوارده‌وه یان ده‌چوونه نێو ره‌ز و باخه‌كانی كۆیه ده‌یان خوارده‌وه.
ئه‌مه‌ش هه‌ندێ له ناوی پیاو و ژنه‌كانه:
حه‌یوم، موشی، شه‌لكه، بله‌خوار، نه‌زرێ، سابیر، عه‌لكه، شه‌لوم، حه‌پانی، داودۆك، روفائل
ناوی هه‌ندێ له ژنه‌كان
نه‌سه‌بێ، بنه‌وش، سورامی، ئه‌ستێر، میمێ، گورجی
ئه‌و كچانه‌ی كه وه‌ختی خۆی مێردیان به موسڵمانه‌كان كردوه ئیستا كه هه‌ندێكیان له ژیاندا ماون خواته‌مه‌نیان درێژ بكا.
__________
ئا : دڵدار جەلی زادە .