Home / بەشی مێژووی كورد / نامەیەکی گرنگی مێژوویی شەهیدی سەرکردەی کورد سمکۆی شکاک بۆ شێخ محمودی حەفید

نامەیەکی گرنگی مێژوویی شەهیدی سەرکردەی کورد سمکۆی شکاک بۆ شێخ محمودی حەفید

نامەیەکی گرنگی مێژوویی شەهیدی سەرکردەی کورد سمکۆی شکاک بۆ شێخ محمودی حەفید

FB_IMG_1490514136550

پەندو وانەی بۆ ئەم ڕۆژگارەمان تێدایە ئەم نامەیە پێمان دەڵێت سەرکردەکانی کورد لە ڕابوردوو هاوکاری یەک بوون نەک کۆسپیان بۆ یەکتر درووست کردبێت سەرکردە سمکۆ ئامادەیی خۆی نیشاندەدات خزمەت بەحکوومەتی باشووری کوردستان بکات بەشێخ محمود دەڵێت بەبێ فەرمانی تۆ هیچ کارێک ناکەین شایانی خوێندنەوەیە بفەروون

بۆ سەرنجدان لەناوەڕۆکی نامەکە :

بۆ حەزرەتی فەرمانڕەوای گەورەی کوردستان جەنابی شێخ محمود

ئەمڕۆ هەموو کاروبارو دەستەڵاتی کوردستان لەژێر دەستی فەڕمانڕەوایتاندایە ئێمە بێ ڕەزامەندی و فەرمانی تۆ هیچ کارێک ناکەین هەرکارێکیش فەرمان بفەرموون و بەرژەوەندی میللەتی کوردی تێدابێت ئامادەم جێ بەجێ ی بکەم لەئێستادا لە دەڤەری خۆشناوەتی لەگوندی بێتواتەم داوا دەکەم بێمە شاری سلێمانی هەندێک هەواڵی کوردستانی ئێران بەجەنابتان بڵێم  بروام وایە کاروباری کوردستان پێویستی بەهاوکاری و دۆستایەتی ئینگلیزە

دڵسۆزی ئێوە

اسماعیل شکاک

سمکۆ

۱۹۲۳/۱/۲۸

خۆزگە لە ئێستاشدا نەک هەرلەسەر ئاستی هەرێم بەڵکو لەسەر ئاستی کوردستانی گەورە سەرکردەکان و پارت و لایەنە سیاسیەکان پاڵپشتی یەکتربونایە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی پێگەی حکوومەتی کوردستان هەموو هاوکارو تەباو یەکگرتوو بونایە و کۆسپ و تەنگەژەیان لە ڕێگەی یەکتر دروست نەکردایە و دەست لەناو دەست بونایە ، ئومێدەواریشم هەروابکەن و هەموو لەپشت یەکتربن و ڕێگەنەدەن مەرام و ئاواتی ناحەزان بێتەدی ٠

FB_IMG_1490514141269

About زريان احمد

Check Also

شۆڕشی دوەمی بارزان ١٩٤٣_١٩٤٥

بێگەرد عەلیبەشی مێژوو-زانكۆی سۆران شۆڕشی دووەمی بارزان بەسەرۆکایەتی مەلا مستەفای بارزان یەکێکە لەو شۆڕشە نیشتیمانیانەی …