Home / ئەمرۆ لەمێژوودا / له سالیادی وه فاتی زانا و بیرمه ندی گه وره سه عید نورسی

له سالیادی وه فاتی زانا و بیرمه ندی گه وره سه عید نورسی

17457990_270182570093645_4933515482482653953_n

له سالیادی وه فاتی زانا و بیرمه ندی گه وره سه عید نورسی

نوسينى:

Munira Ali Abdulaziz

له سالیادی وه فاتی زانا و بیرمه ندی گه وره ی گه له که مان ماموستا سه عید نورسی هه زاران هه زار سه لام و ره حمه تی خوا له و زانا گه وره و و سه رمایه پربه هایه ی نه ته وه که مان
سەعید نەورەسی لە ساڵی ١٨٧٨ز لە شاری بەدلیس و قەزای هیزان و شارۆچکەی ئیسپاریت و لە گوندی نوورس (ئێستا پێی دەڵێن کەپیرلی) لە دایکبووە. باوکی ناوی میرزایە و دایکیشی ناوی نوورییە یە. ژیانی نەورەسی وەکو خۆی دەڵێت بە سێ قۆناغدا تێپەڕیوە “سەعیدی کۆن” ، “سەعیدی نوێ” ، “سەعیدی سێیەم”. وەک لە کتێبەکانیدا باسی دەکات تا تەمەنی ٤٥ ساڵی بە قۆناغی “سەعیدی کۆن” دادەنێت. “سەعیدی کۆن” خزمەتی ئیمان و ئیسلام بە رێگای سیاسەت دەکات. بەڵام بەو ڕوداوانەی کە دواتر بەسەری دێت بە تەواوی ڕای دەگۆڕێت و دووردەکەوێتەوە لە سیاسەت.
هەروەها چوارەم مناڵی خانەوادەکەیانە کە یەک لە دوای یەک ئەمانەن (دورریە خانم ، عەبدوڵڵا ، سەعید ، محەمەد ، عەبدولمەجید ، مەرجان). بە هەوڵ و تەقالای خۆی شارەزایی لە زانستەکانی ڕۆژگاردا ، وەک (کیمیا ، فیزیک ، زیندەزانی ، جیۆلۆجی ، بیرکاری ، گەردوونناسی ، جوگرافیا ،..هتد) پەیدا کردووە. یەکەم کەسە کە هەوڵی داوە بۆ دامەزراندنی زانکۆ لە کوردستاندا و کردنەوەی قوتابخانەی کوردی و خوێندنی وانەی زانستەکانی سەردەم شان بە شانی زانستە ئاینییەکان. گەورەترین کەسایەتی کوردی ئەم سەردەمە و مەزنترین زانایە کە لە دوای مەولانا خالیدی نەقشبەندی لە ناو نەتەوەی کورددا هاتووەتە دنیاوە و ناوبانگی جیهانی بۆ درووست بووە و ، لە ڕووبەرێکی فراوانی سەر زەویدا سوود لە بەرهەمەکانی وەردەگیرێت.
زیاتر لە سەد و سی کتێب و نامیلکەی لە ژێر ناونیشانی (سەرجەمی پەیامەکانی نوور)دا نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە. وەرگێڕانی سەرجەمی پەیامەکانی نوور بۆ زمانی عەرەبی لەلایەن (ئیحسان قاسم صاڵحی)یەوە تەواو بووە و لە دە دانە بەرگی قەشەنگدا و لە هەردوو شاری ئەستەمبوڵ و قاهیرە چەند چاپێکی یەک لە دوای یەکیان تا ئێستا لێ بڵاو کراوەتەوە. بەشێکی زۆریشیان لەلایەن ماری وێڵد (شوکران واحید)ەوە کراون بە زمانی ئینگلیزی. بەشێکی ئەم پەیامانە بۆ ئەم زمانانەی خوارەوەش وەرگێڕدراون ، کە تا ئێستا کاری وەرگێڕان تیایاندا بەردەوامە : (ئەڵمانی ، فەڕەنسی ، ڕووسی ، ئۆردی ، فارسی ، ئیتاڵی ، کۆجاراتی ، مەلایا ، ڕۆمانی ، چینی ، بولگاری ، پورتوگالی ، ئەلبانی ، بۆسنی ، ئیسپانی ، مەقەدۆنی..هەروەها گەلێ زمانی تریش.
لەو کاتەی کە “سەعیدی کۆن” گۆڕا بە “سەعیدی نوێ” کتێبی (فتوح الغیب) ی شێخ عبدالقادری گەیلانی کاریگەرییەکی گەورەی دروست کرد لەسەر سەعید نەورەسی.
بەشی زۆری (پەیامەکانی نوور) لە سەردەمی “سەعیدی نوێ” دا نووسراوە. سەعید نەورەسی بە کورتی سەبارەت بە جیاوازی نێوان “سەعیدی کۆن” و “سەعیدی نوێ” دەڵێت ” سەعیدی کۆن زیاتر بە پێی مێشکی دەڕۆیشت ، بەڵام سەعیدی نوێ هەم بایەخ بە مێشک دەدات و هەم بە دڵیش”
وە لە دوای بەندیخانەی ئافیۆن لە ساڵی ١٩٤٨ بە قۆناغی “سەعیدی سێیەم” دادەنێت.
سەعیدی کۆن
بە شوێن کەوتووەکانی دەوترێت (نوورەکان) یان (کۆمەڵەی نوور). کۆمەڵەی نوور ئەو کتێبانە دەخوێنن (سەرجەمی پەیامەکانی نوور) کە پێکهاتوون لە چەندەها بیروباوەڕی دینی.
سەعید نەورەسی بە ناوەکانی زانای سەردەم “بدیع الزمان” ، “مەلا سەعید” ، “مەلا سەعیدی-مەشهوور” ، “سەعیدی نەورەسی” و “سەعیدی کوردی” ناسرابوو. یەکەم دەستپێکردنی خوێندنی لە گوندی نوورس لەلای کاک عەبدوڵڵای برا گەورەی بوو. لە تەمەنی ٩ ساڵیدا (١٨٨٧) چوو بۆ گوندی “تاغ” و لە قوتابخانەکەی مەلا محەمەد ئەمین ئەفەندی دەستی کرد بە خوێندن. لە ساڵی ١٨٨٨ قوتابخانەی تەواو کرد.
لە کتێبی (مێژووی-ژیان) نووسیویەتی کە لە گوندی “تاغ” بوو زۆر گرنگی پێ دەدرا بەڵام قوتابیەکان ئەمەیان پێ ناخۆش بوو لەبەر ئەوە قسەی ناشرینیان پێ دەوت لەبەر ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ گوندەکەی خۆیان. دوای ئەوەی کە لە گوندی “تاغ” گەڕایەوە هەفتەی یەک جار (کە کاک عەبدوڵڵای برای سەردانی ماڵەوەی دەکرد) دەرسی لێ وەردەگرت. لە ماوەی پێنج ساڵدا لە قوتابخانەکانی “مەلا محەمەد ئەمین ئەفەندی ، میر سەعید وەلی و مەلا محەمەد ئەفەندی” دەرسی خوێند. وەک لە پەیامەکاندا نووسراوە کە لە ماوەی ئەم پێنج ساڵەدا توانی “قورئانی پیرۆز خەتم بکات و بۆ ماوەی سێ مانگ لە قوتابخانەی شێخ محەمەد جەلالی بخوێنێت و وە ڕۆژانە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر کتێب بخوێنێتەوە و یەکسەر لەبەری بکات و وە هەروەها بێجگە لەو کتێبانەی کە قوتابخانەدا دەی خوێندن زۆر کتێبی تریش بخوێنێتەوە. وە دوای ئەمە لەوێ ئیجازە وەردەگرێت و لەوێ دەڕوات. لەم ماوەیەدا گفتوگۆی زۆری لەگەڵ مامۆستاکانیدا دەکرد بەڵام قوتابیەکان ئەمەیان پێ ناخۆش بوو وە ئیرەییان پێ دەبرد و هەندێک جاریش دەبوویە شەڕیان. ڕۆژێکیان یەکێک لە خزمەتکارەکانی ئاغای “جەزیرە” بە مەبەستی کوشتنی سەعید نەورەسی دەیەوێت شمشێرەکەی دەربکات بەڵام شمشێرەکەی لە بەرگەکەی گیر دەبێت و ناتوانێت هیچ بکات ، سەعیدیش دەیخاتە ئاوێکی ساردەوە و پاشان دەری دەهێنێتەوە. لە دوای ماوەیەک سەعید بۆ بەڕێ کردنی زستان دەگەرێتەوە بۆ گوندەکەیان.
شەوێکیان لە خەویدا دەبینێت کە قیامەت ڕوویداوە و هەموو خەڵکی بەسەر پردی “صراط” دا دەپەڕێنەوە ، ئەویش دەڕواتە سەر پردی صراط و ڕادەوەستێت تا دانە دانە هەموو پێغەمبەران دەبینێت وە لە کۆتایدا پێغەمەرمان “موحەممەد(د.خ)” دەبینێت و لە خەوەکەی ڕادەچڵەکێت. وە بەهۆی ئەم خەوەوە داوای درێژە پێدانی خوێندن لە باوکی دەکات و لەسەر ئیزنی باوکی دەچێت بۆ قوتابخانەی ” میر حەسەن وەلی” .
بەهۆی ئەوەی سەعید نەورەسی لە بابەتە هەرە ئاڵۆزەکان تێدەگەیشت و بە ماوەیەکی کەم کتێبی لەبەر دەکرد و بابەتە زانستیەکانی بە قوڵی دەزانی ، بووە هۆی سەرسامی “مەلا فتح اللە ئەفەندی” و بەو هۆیەوە نازناوی (بدیع الزمان)ی لێنا.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

Vintage still life. Vintage compass lies on an ancient world map in 1565.

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو

ئــه‌مڕۆ لـه‌ مــێژوو هەموو رۆژێک لە ماڵپەرى مێژووى کورد هەموو شتێک بزانە کەوا لەم رۆژە …