Home / مێژووى جیهان / جەنابی سەرۆک ستالین سڵاو

جەنابی سەرۆک ستالین سڵاو

جەنابی سەرۆک ستالین سڵاو

FB_IMG_1490192881391

توانا عوسمان

بەهۆی ناکۆکیەکانی ئەم دواییەی ناوچەی بەڵقانەوە.. هێزێکی زۆری ئێمە لەسەر سنوری یەکێتی سۆڤیەت کەڵەکە بوە کە 80 فریقەی سەربازیە..

ئەمەش ڕەنگە بوبێتە مایەی پڕوپاگەندەی ئەوەی کەئێمە پەلاماری یەکتر دەدەین.. سوێند بەشەرەفم وەک سەرۆکی وڵات، ئەمە ڕاست نیە.

لەلایەن خۆشمەوە ئەزانم ئێوەش ناتوانن بەتەواوەتی بڕوا بەو پڕوپاگەندانە نەکەن، هەربۆیە ئێوەش هێزتان لەسنورەکان کۆکردۆتەوە.

لەم حاڵەتەدا دوور نیە بەڕێکەوت ڕووبەڕبوونەوەی سەربازی ڕوونەدات و لەزڕوفێکی واشدا بێتە شەڕێکی گەورە، لەم حاڵەتەشدا زۆر ئاستەمە لایەنی دەستپێشکەرو شەڕ هەڵگیرسێن دەستنیشانبکرێت و شەڕەکەش بوەستێنرێت..

ئەمەوێت زۆر ڕاشکاو بم لەگەڵت، ئەترسم یەکێک لەجەنڕالەکانم بەئەنقەست جموجوڵی ئیستفزازی بکات و ئاگری جەنگ هەڵبگیرسێنێت بەمەبەستی ڕزگارکردنی بەریتانیا و تێکدانی پلانەکانم.

لەڕاستیدا پلانی ئەوەم هەیە کەلە 25 حوزەیراندا هێزەکەم بەچڕی بگوازمەوە بۆ خۆرئاوای سنورەکانتان، هیوادارم وەڵامی هیچ شتێکی ئیستفزازی نەدەنەوە.

 

ئەدۆڵف هێتلەر

14 ئایاری 1941

 

تێبینی یەکەم: دەزگای هەواڵگری سۆڤیەت KGB دەیانزانی هێتلەر بەنیازی هێرشە بۆ سەر ڕووسیا.. چەندین جاریش بەستالینیان ووت، بەڵام ستالین بڕوای بەهێتلەر کردبوو.. تەنانەت دوای پێنج هەفتە بەسەر ئەو نامەیەدا کە بەرەبەیانی 22 حوزەیرانی 1941 ئەڵمانیا هێرشی کردە سەر ڕووسیا، ستالین وایدەزانی “ئیستفزازاتی هەندێک جەنڕاڵاتی ئەڵمانیە” بۆیە تا نیوڕۆی ئەو ڕۆژە ڕوسیا نەکەوتە حاڵەتی ڕاگەیاندنی جەنگەوە.

 

تێبینی دووەم: ئەم نامەیە لەفایلە هەرە نهێنیەکانی دەزگای هەواڵگری سۆڤیەتدا بوو، دوای تێپەربوونی 70 ساڵ بەسەر جەنگی جیهانی دووەمدا، سەرۆکی ڕووسیا “میدێدڤ” بەیاسا خستیە بەردەمی توێژەرانی مێژوو.

 

تێبینی سێهەم: ئەگەر نامەکەی هێتلەر بەووردی بخوێننەوە، دەرئەکەوێت کەجگە لەچەواشەو فێڵ کەدەیەوێت بەڕەزامەندی ستالین خۆی هێز بەچڕی بباتە سەر ڕووسیا، لەهەمانکاتدا ئاماژەی هەڕەشەشی تیایە “80 فریقە سەرباز”..

 

تۆش بەتەمای بڕوا بەئامۆژگاری نەیارەکانت بکەیت؟

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …