Home / بەشی مێژووی كورد / گوتاره‌ مێژووییه‌كه‌ی مه‌لای گه‌وره‌ له‌سه‌ر نه‌ورۆز

گوتاره‌ مێژووییه‌كه‌ی مه‌لای گه‌وره‌ له‌سه‌ر نه‌ورۆز

گوتاره‌ مێژووییه‌كه‌ی مه‌لای گه‌وره‌ له‌سه‌ر نه‌ورۆز

2032015133226mala-g

 

خەڵک

مەلا محەمەدی کۆیە، کە بە مەلای گەورە ناسراوە، زاناو شاعیر بووە، ساڵی ١٩٣٨ گوتارێک لەسەر نەورۆز دەدات و وەک گوتارێکی مێژوویی سەبارەت بەو بۆنەیە سەیری دەکرێت.

دەقی گوتارەکە:

ئەمڕۆ ڕۆژێکە پڕ نوور، دونیا ماڵە ماڵە لە سروور، ژاڵە دەدرەوشێتەوە، لالە دەگەشێتەوە، دارودرەخت دەپشکون. بەر و سەمەر دەردەکەون، فەلەک وەک خێوەتی زبر جەدی هەڵداوە، زەمین کەوای ئەتڵەسی سەبزی گوڵگوڵی لەبەر کرا. ئافتابی عالەم درەخشانە خورشیدی خاوەری بە ئەشیعەی زەهەبی زەڕ ئەفشانە، نێزیکە بڵێم ئەرز و سەما کەوتیتە ڕەقس و سەما، ئەمە چ باس و خواسە چ ئەسەرە چ خەبەرە …؟

بەڵێ ئەمڕۆ ڕۆژی مرادە، نەورۆزی گەلە، حەقە، ڕۆژی زۆر موبارەکە. ئەوەڵی بەهارە، یەکی ئیعتدالی لەیل و نەهارە،

جەژنە جەژنی ئۆمەتە، جەژنی مەحەبەت و ئولفەتە.”

مەلا محەمەدی جەلیزادە (مەلای گەورە)

21 ئازار 1938

بەردەرکی سەرای شاری کۆیە

 

مەلا محەممەدی کۆیە (١٨٧٦ – ١٩٤٣) ناسراوە بە مەلای گەورە. زانا و شاعیر و ڕاڤەکاری قورئان و چاکساز و ڕەخنەگر بووە.
کوڕی حاجی مەلا عەوڵای جەلیزادەیە، ساڵی ١٨٧٦ لە شاری کۆیە لەدایکبووە. مەلا محەممەد خاوەنی فیکرێکی ڕوون و ڕۆشنبیریێکی تەواو بووە، دەتوانرێت بە پێشڕەوی ڕۆشنبیریی دابنرێت لەنێو مەلایانی کورددا، لە ژیانیدا کۆمەڵێک کاری کردووە، لەوانە: وانە وتنەوە بە فەقێیان و قازییەتی و کاری میری، تا ئەندامەتیی ئەنجوومەنی دامەزراندنی عێڕاق. لە ساڵی ١٩٢٨ بە تەواوی دەستبەرداری ھەموو کاروبارێکی میری بوو. ژیانی خۆی تەرخان کرد بۆ وانە وتنەوە و نووسینی کتێب و ڕووناککردنەوەی بیروباوەڕی خەڵک. یەکێک لەو بابەتانەی کە مەلای گەورە زۆر ئاوڕی لێداوەتەوە بابەتی سەربەستیی ئافرەت و خوێندنیان بووە. یەکێک لەو ھەنگاوە گرنگانەی لەم بوارە نای، ئەوەبوو لە ساڵی ١٩٢٦ کچی خۆی ناردە مەکتەب. پێشی وابوو کە دەبێت کچان لە گەڵ کوڕاندا لە مەکتەب لەسەر یەک کورسی دابنیشن و ئەوانیش وەکوو کوڕان خوێندەواربن و فێری زانست ببن. مەلای گەورە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٣ لە کۆیە کۆچی دوایی کرد.

 

About زريان احمد

Check Also

ڕاپه‌ڕینی دەرسیم

ئامادەكردنی:بەلقیس سلێمان زانكۆی سۆران -فاكەلتی ئاداببەشی مێژوو قوناغی چوار ئەو راپەرینە بۆ كە لە ساڵی …