Home / مێژووى جیهان / زەنگى دەستپێکردنى جەنگی عێراق لێدرا

زەنگى دەستپێکردنى جەنگی عێراق لێدرا

زەنگى دەستپێکردنى جەنگی عێراق لێدرا

670099189-140975948636256002142957778

له‌ (20)ی‌ ئاداری‌ (2003) و له‌ سه‌عات (2:30) خوله‌ك به‌كاتی‌ گرینچ و له‌دوای‌ تێپه‌ڕینی‌ (90) خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی‌ كه‌ جۆرج بۆش، سه‌رۆكی‌ ئه‌و كاتی‌ ئه‌مه‌ریكا دابوی‌ به‌ سه‌دام حسێن و عوده‌ی‌ و قوسه‌ی‌ كوڕی‌ بۆ جێهێشتنی‌ ده‌سه‌ڵات و وڵات، یه‌كه‌م موشه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ به‌ر خاكی‌ به‌غدا كه‌وت و هێرشی‌ سوپای‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر رژێمی‌ به‌عس ده‌ستیپێكرد.

له‌دوای‌ (45) خوله‌ك، له‌و هێرشه‌ جۆرج بۆش له‌ وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: فه‌رمانمان به‌ هێزه‌كانمان كردوه‌ به‌ لێدانی‌ باره‌گاو مۆڵگه‌كانی‌ سه‌دام.

راپۆرته‌ هه‌واڵگریه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ رابردودا ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وە، یه‌كه‌م هێرش كه‌ كرایه‌ سه‌ر ماڵێك له‌ به‌غداو خاپور كرا، زانیاریان لابوه‌ كه‌ سه‌دام له‌و خانوه‌ دا بوه‌.

له‌دوای‌ هه‌ڵكردنی‌ گڵۆپی‌ سه‌وز بۆ لێدانی‌ دامو ده‌زگاكانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ عێراق، له‌لایه‌ن هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه‌، كه‌ (98%)ی‌ پێك هاتبو له‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، جه‌نگی‌ روخاندنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سه‌دام ده‌ستیپێكرد.

هۆكانی‌ هێرشی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر عێراق:
ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌ریخست بۆ لێدانی‌ داموده‌زگاكانی‌ عێراق، بریتیی‌ بو له‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئه‌و كاته‌ی‌ عێراق رێگه‌یان نه‌داوه‌ لیژنه‌ی‌ پشكنینی‌ تایبه‌ت به‌ چه‌كی‌ كیمیاوی‌ سه‌ردانی‌ ئه‌و شوێنانه‌ بكه‌ن كه‌ ویستویانه‌ بیپشكنن.

یه‌كێكی‌ تر له‌ هۆكاره‌كان، ئه‌مه‌ریكا ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ عێراقی‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ خاوه‌نی‌ چه‌كی‌ كۆمه‌ڵكوژ و كیمیاویه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌.141202001433_624x351

هۆكارێكی‌ دیکە. تۆمه‌تباركردنی‌ عێراق بو به‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی‌ قاعیده‌ و رێكخراوه‌ “تیرۆرستیه‌كان”ی‌ تر.

روخاندنی‌ سه‌دام:
له‌دوای‌ (3) هه‌فته‌ له‌ جه‌نگ، حكومه‌تی‌ عێراقی‌ شكستی‌ هێناو هێزه‌كانی‌ به‌ریتانیا، له‌ ترسی‌ رودانی‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ هه‌روه‌ك پێشتر له‌ كوه‌یت ئه‌نجامیدا ده‌ستیگرت به‌ سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانی‌ (رمێله‌و ئوم قه‌سر) و له‌دوای‌ تێكشكاندانی‌ (14) تانك و كه‌وتنی‌ زیانێكی‌ مادی‌ و گیانی‌ زۆر به‌ سوپای‌ عێراق، له‌ (27)ی‌ ئاداردا هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان‌ پارێزگای‌ به‌سره‌یان كۆنتڕۆڵكرد ودوای‌ ئه‌وه‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ سه‌دام، له‌ پارێزگاكانی‌ عه‌ماره‌و میسان كشانه‌وه‌.

له‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیش كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری‌ عێراق، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا رێگه‌ی‌ نه‌دا هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ خاكی‌ وڵاته‌كه‌یان به‌كار بهێننن، بۆیه‌ ئه‌و هێزانه‌ به‌ په‌ره‌شوت هاتنه‌ ناو باكوری‌ عێراق و به‌ هاوكاری‌ هێزه‌ ئاسمانیه‌كان هێزه‌كانی‌ (ئه‌نسیارول ئیسلام) یان له‌و ناوچه‌ وه‌ده‌رنا.

كه‌وتنی‌ به‌غدا:
له‌ (5)ی‌ نیسانی‌ (2003)دا هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی‌ به‌غدا، به‌ڵام له‌ لایه‌ن سوپای‌ عێراقەوە، به‌ توندی‌ وه‌ڵامیان درایه‌وه‌و دوای‌ شه‌ڕێكی‌ قورس هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا توانیان ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن و له‌ (9)ی‌ نیساندا، هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ له‌ مه‌یدانی‌ (فیرده‌وسدا) په‌یكه‌ری‌ سه‌دامیان روخاند.

له‌ (10)ی‌ نیساندا، هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان چونه‌ ناو شاری‌ كه‌ركوك و له‌ (15)ی‌ نیسان چونه‌ تكریته‌وه‌ و تێكڕای‌ عێراقیان ئازاد كرد.

عێراقی‌ دوای سەدام:
له‌دوای‌ ئه‌وه‌ هێزه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان توانیان عێراق به‌ شێوه‌یه‌تی‌ ته‌واو ئازاد بكه‌ن ئه‌مه‌ریكا (جێی‌ گارنه‌ر) جه‌نه‌ڕاڵی‌ خانه‌نشینكراویان وه‌ك حاكمی‌ عێراق ده‌ستنیشانكرد و له‌دوای‌ ماوه‌یه‌كی‌ كورت ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا گارنه‌ریان لابردو پۆل بریمه‌ریان كرده‌ حاكمی‌ مه‌ده‌نی‌ له‌ عێراق، له‌دوای‌ ئه‌وەش‌ ئه‌نجومەنی‌ حوكم پێكهات وبڕیاریدا ده‌ستورێكی‌ ئینتیقالی‌ بنوسرێت.uday-saddam-hussain

له‌دوای‌ ئه‌و روداوانه‌، ئه‌یاد عه‌لاوی‌ كرا به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و غازی‌ عه‌جیل یاوه‌ریش بوه‌ سه‌رۆكی‌ عێراق.

له‌ ساڵی‌ (2005) دا یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ له‌ عێراق ئه‌نجامدراو (275) په‌رله‌مانتار هه‌ڵبژێردرا، كه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نزیكه‌ی‌ (60%)ی‌ هاوڵاتیان به‌شداریان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كرد و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و جه‌لال تاڵه‌بانی‌ وه‌ك سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق و مه‌حمود مه‌شهه‌دانی‌، وه‌ك سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق، هه‌ڵبژێردران.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About نورسی گۆران

Check Also

2017031608070171

40 ساڵ به‌سه‌ر جه‌نگی میسر و سووریا دژ به‌ ئیسرائیل تێپه‌ر ده‌بێت

لە ٦/١٠/١٩٧٣ جەنگ لە هەردوو بەرەی سوری و میسری دەستیپێکرد، سوپای میسری توانی لە هەمان …