Home / بەشی مێژووی كورد / بەراوردێک لە نێوان نەورۆزو کاوەى ئاسنگەر و ئیبراهیم (پێغەمبەر)

بەراوردێک لە نێوان نەورۆزو کاوەى ئاسنگەر و ئیبراهیم (پێغەمبەر)

بەراوردێک لە نێوان نەورۆزو کاوەى ئاسنگەر و ئیبراهیم (پێغەمبەر)

FB_IMG_1489991444189

نوسینی:حەسەن محمود حەمە کەریم

بە لێکدانەوەى من، وادەزانم ئەو دوو کەسایەتیە کوردیە (کاوەو ئیبراهیم) یەک کەس و یەک ڕوداوبن، لەبەر دورى سەردەم و نەبونى نوسین بوەتە ئەفسانەو ڕاستیەکەى شێواوە: 1.کاوەو ئیبراهیم کورد بوون.  2. کاوەو ئیبراهیم لاى کورد زۆر خۆشەویستن. 3.هەردووکیان کوڕەکانیان سەردەبڕرێ. 4.هەردوکیان مەڕ دەدرێ لە برى سەرنەبڕینیان. 5. کاوە داواى ڕزگارکردنى (قارەمان)ى تاقە کوڕى دەکات، ئیبراهیمیش ئیسماعیلى تاقە کوڕى. 6. دووجار شەیتان دێت بۆ لاى ئیبراهیم بۆ خەڵەتاندنى، دووجار شەیتان دەچێ بۆ لاى زوحاک و دەیخەڵەتێنێ. 7. ئیبراهیم تەور بەکادێنێ بۆ شکاندنى بتەکان، کاوەش بە چەکوش زوحاک دەکوژێ. 8. یەکیان دارتاشە و یەکیان ئاسنگەرە. 9.سەردەمى هەردوکیان یەک سەردەمە. 10.شوێنی دوو ڕوداوەکە نزیکن. 10.هەردوکیان لە سەرەتاى بەهاردا شۆڕشەکە دەکەن. 11. هەردووکیان ئاهەنگى نەورۆز هەڵدەبژێرن بۆ شۆڕشەکەیان. 12. لە ئیبراهیمدا هەموو خەڵک چونەتە دەرەوە بۆ سەیرانى نەورۆزو شار چۆڵ بووە، لە کاوەو زوحاکیشدا بەهەمان شێوە. 13. کاوە بەنهێنى دەچێتە لاى پاشاو بە چەکوش لێى دەدات، ئیبراهیمیش بە نهێنى دەچێتە لاى بتەکان و بە تەور دەیان شکێ. 14.شۆڕشى هەردوکیان دژى دوو پاشاى ستەمکار زوحاک و نەمرود بووە بەسەر کوردەوە. 15. دوو پاشاکە خۆیان بەخوا زانیوە. 16. کاوەو ئیبراهیم هەردوکیان یەکتاپەرست بوون و پاشاکانیان بت پەرست بووە. 17. لە هەردوکیاندا ئاگر سمبولى ڕزگار بوونە. 18.گۆڕى هیچیان دیار نیە. 19. ڕۆڵى هیچیان دیار نیە دواى سەرکەوتنى شۆڕشەکە. 20. لە کاوەدا کوردە ڕزگار بوەکان و فەرەیدون و ئابتنى دایکى بە نهێنى دەنێرنە شاخ بۆ شارنەوەیان، لە ئیبراهیمیشدا هاجەرو ئیسماعیل دوردەخاتەوە بۆ شاخ و دۆڵەکانى مەککە. 21. ژیانى هاجەرو ئیسماعیل لەو کێوو دوڵانە زۆر لە ژیان و شاردنەوەى فەرەیدون و ئابتنى دایکى دەچێت لە کێوى دەماوەند کە سەرکردەى شۆڕشەکەى کاوەیە. 22. ناوى ئارمائیل و کارمائیل لە ئەفسانەکەدا کە مۆخى مەڕەکان دەبەن بۆ برینى سەرشانى زوحاک و کوردەکان بە نهێنى ڕزگار دەکەن. زۆر لە ناوى ئیسماعیل و جوبرائیل دەچى کە مەڕەکە دێنێ لە برى سەربڕین و ڕزگارکردنى ئیسماعیل. 23. لە هەردوکیاندا کێشەکە کێشەى باوک و کوڕە … لێکچوون و بەراوردو نزیککردنەوەى زۆرى تریش هەیە..

ئەفسانە چیرۆکێکى ڕاستە، لە واقیعدا ڕویداوە، لەبەر دوورى ڕوداوەکەو نەبوونى نووسین دەماو دەم هاتووە، لە ترسى دەسەڵات و لەبیرچوون پەردەپۆش کراوە، کەم و زیاد کراوە، بوەتە ئەفسانە، خراوەتە قاڵبى چیرۆک ئامێزى ڕەونەقدار، ئەفسانەکانى کورد هەموو ڕاست و حەقیقەتن، وێنەى ڕاستەقینەى کوردن، وەک ژیانى کورد هەموو تراژیدین، تاڵ و ترشن، باسى ستەمکارو ستەملیکراوە، شەڕى نێوان هەق و باتیلە، هەمیشە کورد لەگەڵ حەقدایە، دژى باتیڵە، ئەفسانەکانى کورد وەک ناخى کورد پاک و پوختن، وەک کورد سادەو ساکارو ساویلکەن، لە ئەفسانەکانیشدا هەمیشە کورد سادەیەو خەڵەتاوە، وەک واقیع و ئەمڕۆ و ڕابوردوو، کورد لە ئەفسانەکانیدا هەمیشە لێدراوو ستەم لێکراوو ژێر دەستە بووە، هەرگیز لەسەرەوە نەبووە، ئەفسانەکانى ڕەنگدانەوەى حاڵەتە هەمیشەییەکەیەتى، بە دەست خەڵک و بە دەست خۆى، وەک ئەمڕۆ ..!!

نەورۆز لە بنەڕەتدا جەژنێکى ئاینیە، بوەتە نەتەوەیى، سێ قۆناغە، لە هەرسێکیدا ئاینیەو پەیوەندى بە پێغەمبەرانەوە هەیە، یەکەم: جەژنى ڕزگاربونى نوح و کۆمەڵەکەیەتى لە دەست ستەمکارو تۆفان، ڕۆژى دابەزینى کەشتیەکە کرایە نەورۆزو ڕۆژى نوێ و سەرى ساڵ و جەژن و ساڵانە یاد دەکرایەوە.. دووەم: ئیبراهیم نەورۆزى هەڵبژارد بۆ شکاندنى بتەکان کە شار چۆڵ بوو خەڵک لە سەیران بوون.. سێهەم: نەمروود نەوروود نەوروز جەژنى نەورۆزى ساڵى داهاتووى هەڵبژارد بۆ سوتاندنى ئیبراهیم، کە ئاگرەکە ئیبراهیمى لاوى نەسوتاند ئاگر پیرۆزکراو بۆ نەورۆزى نوح و نەمروود زیادکرا، واتە لە ئیبراهیمەوە ئاگر بۆ نەورۆز زیاد کراو دوایى سەرى لە ئاگر پەرستی و مەجوسیەوە دەرچووە . ئەم باسانەم ساڵی 1996 لە دوو کتێبم ..کاوەو نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ئایندا  . وە ..ئاینی کورد لە کەشتیەکەی نوحەوە تا ئەمڕۆ .. باس کردوە .. پاشتر دەیان جار لە گۆڤارو ڕۆژنامەکانی کوردستان و بەفارسی و عەرەبی بڵاوم کردوەتەوەو چەند جاریش لەکەناڵ و کۆڕو سیمینار باسم کردوە..

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

215091752015_11

شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان

   شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان شوێنەوارەكانی سەردەمی فەرمانڕەوایی میرنشینی بابان لەبەردەم هەڕەشەی داڕوخانو لەناوچووندان! …