Home / ڤیدیۆ / ڤیدیۆ:ژیاننامەی خاتوو شوعلە عەلی سەعید

ڤیدیۆ:ژیاننامەی خاتوو شوعلە عەلی سەعید

خاتوو شوعلە عەلی سەعید لە ساڵی 1957 لە سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی هەر لە سلێمانی تەواوکردووە، دواتریش زانکۆی تەواوکردووە.     شوعلە عەلی، خوشکەزای هاوڕێی دێرینی نەوشیروان مستەفا، رەفعەتی مەلایە کە لە ژیانی لاوێتی و لەسەردەمی شاخدا پێکەوەبوون و بەهاوڕێی شار و شاخی نەوشیروان مستەفا ناسراوە. شوان عەلی و شێرکۆ عەلی، دوو برای شوعلە خانن، کە لە ریزەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا لە ساڵانی هەشتا شەهیدبوون.

خاتوو شوعلە  ساڵی 1981 ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ نەوشیروان مستەفا پێكهێناوە، دوو كوڕ و كچێكیان هەن بە ناوەكانی (نما، چیا و چرا).  لە زۆربەی وێستگە و رووداوە سیاسییەكانی كوردستان لە شاخ و شار هاوبەشی نەوشیروان مستەفا هاوسەری كردووە، بەڵام زیاتر وەكو خانمێكی ماڵ دەركەوتووە لە بابەتە سیاسی و حیزبییەكان رۆڵێكی نەبووە.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17-3-2017 خاتوو شوعلە عەلی، هاوژینی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی فارووقی پزیشکی کۆچی دوایی کرد.

About kocher Hussien

Check Also

بەڤیدیۆ: یەکەم کەس لەجیھاندا کەلەتەلەفزیۆنەوە دەرکەوت

بەڤیدیۆ: یەکەم کەس لەجیھاندا کەلەتەلەفزیۆنەوە دەرکەوت دوای راگەیاندنی فرۆشتنی وێنەی ئەرشیفی یەکەم کەس لەجیھاندا کەلەسەر …