ئاوەردانەوەیەکی کورت لەسەر کارەساتی هەڵەبجە
نوسینی:دلشاد پیاب
مێژووی مرۆڤ به گشتی و سه‌ده‌ی بیسته‌م به تایبه‌ت، هه‌زاران جه‌نایه‌تی به‌خۆیه‌وه دیوه. جه‌نایه‌ت گه‌لێکی ئه‌وه‌نده سامناک که ویژدانی هه‌ر مرۆڤێک ده‌هه‌ژێنێ و مرۆڤایه‌تی ده‌خاته ژیر پرسیار، وه‌حشی گه‌ری ئاشوریه‌کان و مه‌غوله‌کان، کاره‌ساتی سامناکی ته‌یموری له‌نگ، نه‌سڵ کوژی سه‌فه‌ویه‌کان، ئه‌نفال و ته‌عریب کردنی کورده‌کان، ژینوسایدی تورکه‌کان له تورکیه، سربه‌کان له یوگوسلاویا و به‌عسه‌کان له‌ئێراق و هه‌روه‌ها شه‌ڕه‌کانی یه‌که‌م و دوهه‌م و بۆردمان کردنی ئه‌تۆمی هیرۆشیما و ناکازاکی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه و له‌م دواییه‌دا هیرشی ئیسراییل بو سه‌ر که‌رتی غه‌ززه و ڕەشکوژی و جەنگی ناوخۆیی سوریا و هی تر دڵوپێکن له‌زه‌ریای بێ بنی کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌کانی مێژوو.
به ڵام کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له‌به‌ره‌به‌یانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک دا له‌کاتێکداپڕوپاگه‌نده‌ی مافی مرۆڤی ده‌وڵه‌تانی به‌ناو دیموکرات، گوێی ئاسمان که‌ڕ ده‌کا، ڕوودانی شتێکی وا جێی سه‌ر سوڕمانه.
له کاتێکدا بیره‌وه‌ری شیمیاباران و ئه‌نفاله‌کان و دیکه‌ی تاوانه‌کانی زاڵمێکی خوێن ڕێژ بۆ دانیشتوانی بێ په‌ڕو باڵی شاره‌زوور و شوێنانی تر ته‌نیا سه‌رمایه‌ی یاده‌کانه، ده‌ربه‌ندیخان بووه به به‌ربه‌ندی فرمێسکی ئه‌ودایکانه‌ی ده‌پرسن، کوا ئه‌و هه‌موو ڕۆژنامه نوس و هه‌واڵنێره بوێره‌ی ناو به‌ناو لافاوی زانیاری له‌خه‌و هه‌ڵ ده‌ستێنن؟ کوا ئه‌و هه‌مو ڕامیاریگه‌ر و ئاشتی خواز و مرۆڤ دۆستانه‌ی هه‌ر ساڵ خه‌باتی “نۆبڵ” وه‌ر ده‌گرن؟ کوا ئه‌و هه‌موو ڕژیم و حکومه‌تانه‌ی قه‌واڵه‌ی کۆن تازه‌ده‌که‌نه‌وه؟ له‌کوێن ئه‌و هه‌موو شاعیر و نوسه‌رانه‌ی خه‌یاڵ له‌فه‌وتاندن ڕزگار ئه‌که‌ن؟
هه ڵه‌بجه نشینه‌کان به‌دوای یاوه‌رێکی حه‌ق بێژن، چونکوو له‌کۆنه‌وه شاره‌زوور بێشکه‌ی هه‌زاران زانا و شاعیر و هه‌ستیار و حه‌ق بێژ بووه و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕق و قین و نه‌فره‌ت نامۆن.
شارێک ته‌نیا به‌تاوانی کورد بوون بێ محاکمه ئیعدام ده‌بێ. که‌چی هیچ که‌س له سه‌ری به‌جواب نه‌هاته‌وه و هیچ کام له‌ده‌وڵه‌تانی دنیا و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کان و ولاته عه‌ره‌بیه کانیش ئاوریان نه‌دایه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه له به‌ر په‌نجه‌ره‌ی روژێکی ڕووناکی سه‌رده‌می ئینتەرنێت و سه‌ته‌لایت و شاڵاوی هه‌واڵ و زانیاری له په‌نا به‌ربه‌سته‌کی ده‌ربه‌ندیخان به‌تینویه‌تی شه‌هید کرا، له‌په‌نا هاژه‌ی سیروان به‌بێ ده‌نگی شه‌هید کرا، له‌باوه‌شی ده‌شته پڕ پیته‌که‌ی شاره‌زوور به برسیه‌تی شه‌هید کرا.
له‌وکاته‌وه ڕۆژی هه‌ڵه‌بجه کرایه شه‌و، ئاسمان بو ئه‌ستێره داماوه کان پرسه‌داره، گریان له‌بێ که‌سی دۆش داماوه، هاوار له برسیه‌تی بێ بڕسته، ده‌ریا له‌تینویه‌تی سوێی بۆته‌وه و ڕووناکی له شوێنه گشتیه‌کان ده‌رناکه‌وێ، تا به‌ڵکوو ئینسان بۆ فه‌رامۆشی سوجده به‌رێ، مێژوو له ڕابردوو ون بێ، زمان له قسه بتۆرێ، تا یادی ناسۆر هه‌ڵه‌بجه له بیر بکات و چی تر به‌سه‌رهاتی مێلاقه‌کانی بناری سورێن، سۆنه کانی ده‌ربه‌ندیخان و گوێزه‌کانی هه‌ورامان نه‌بنه شه‌وچه‌ره‌ی باسه‌کانی گوێ ئاگردان.
ده‌شتی شاره‌زوور دیواری چینی تێدا نه‌بوو سوپای ته‌ته‌ر و مغول بی ڕووخێنن ، هێڵی ماژینۆی نه‌بوو سه‌ربازی ڕایش شاڵاوی بۆ به‌رن، خاک ڕێز و خه‌نده‌قی بارلف نه‌بوو عه‌ره‌ب به‌شانازییه‌وه به سه‌ری دا باز بده‌ن. پی ده‌شتیکه له ئارانی دا شێعر و جوانی هه‌واریان خستبوو.
هه‌ڵه‌بجه ئستالین گراد نه‌بوو چاوی ته‌ماح بشکێنێ، ڕۆم نه‌بوو فاشیسته‌کان ڕاوبنێ، بەرلین نه‌بوو فه‌رمانی خاپوور کردنی دنیای تێدا بدرێ ،بیت المقد‌س نه‌بوو له موسولمانان دزرا بێ ،فه‌له‌ستین نه‌بوو له‌عه‌ره‌ب زه‌وت کرا بێ، شارێکی کورد نشین بوو، قه‌ڕنێک له‌مه‌وبه‌ر عادیله خانم ئاڵای مافی ژنانی تیادا به‌رز کرده‌وه. شارۆچکه‌یێکی بچووک له مه‌ڵبه‌ندێکی ته‌لبه‌ند کراو و مین ڕێژ کراوی جیهانی سێ یه‌م بوو که ده‌یان ڕژێم و سه‌دان کۆمپانی به هانای به‌عسیه‌کانه‌وه هاتن و له شاڵاوێکی که‌م وێنه‌دا وێرانیان کرد و خه‌ڵکه‌که‌یان کوشت، تا سه‌ددام له تاواندا به‌د ناوتربێ له هه‌میشه.
سه‌یر که‌ن چه‌ند شاری وێرانی دنیا ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه؟ چه‌ند شاری ئاوه‌دانی دنیا وێران کراوه؟ به‌ڵام چاره‌نووسی هیچ کامیان له چاره‌نووسی هه‌ڵه‌بجه ناچێ. ئه‌م شاره پارچه‌یه‌ک له‌خاکی ژاپۆن نیه سه‌رمایه‌داری چاکی کاته‌وه، به‌شێکی وڵاته وێرانه‌کانی شه‌ڕی دنیا داگری دووه‌م نیه ئاڵمان تاوانی ببژێرێ، که‌رتی غه‌ززه نیه زل هێزه‌کانی عه‌ره‌ب و وڵاتانی به ناو دیموکرات بۆ ئاوه‌دانی تێ کۆشن، گۆشه‌یه‌که له‌دڵی خاکێکی سووتاو که هه‌ر بستێکی ده‌یان جار ته‌قێنراوه‌ته‌وه تا ژیانی ته‌سلیمی بۆنی سیانور و خه‌رده‌ل بێ ، به‌سه‌رهاتی تاڵ و گه‌زه‌نده بێ.
ڕاسته جیا له‌ئێمه‌یش زۆر گه‌لی تر کاره‌ساتی دڵته‌زێنی دیوه، به‌ڵام ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی ئه‌وان، ڕێ خۆش که‌ری ڕزگاری و سه‌ربه‌ستیان بووه، که چی کورد له‌دوای هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و ته‌عریب و سه‌دان به‌ڵای تر هێشتا زیاتر له‌ڕابردوو له‌ژێر جه‌خت و زۆر دایه و هه‌وڵه‌کانی به‌بێ ئاکام ماونه‌ته‌وه.
ئه‌مه نیشان ده‌دات که مافی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه شتێک جیا له‌ئامرازی خڵه‌تاندن بۆ ده‌وڵه‌ته قازانج په‌ره‌سته‌کان نیه. مێژوو ئه‌رکێکی هه‌ره گرینگی خستوه‌ته ئه‌ستۆی به‌ره‌ی ئه‌مڕۆی گه‌له‌که‌مان، ده‌بێ وشیار بین، نه‌که‌وینه به‌ر خه‌نجه‌ری ڕه‌خنه‌ی نه‌وه‌ی دوا ڕۆژ.
ده‌بێ بزانین ئه‌م هه‌له‌ی ئێستا ڕه‌خساوه ڕه‌نگه هه‌رگیز دووپات نه‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه له سه‌رمانه به‌یه‌ک گرتوویی ئه‌رکه‌کانی خۆمان به‌باشی به‌ڕێوه به‌رین.
به‌دیتنه‌کان و بیستنه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه باوه‌ڕ ناکرێ، چونکوو کاتی شێلانی بیر و باوه‌ڕی خه‌ڵک، ئاوه‌دیوو کردنی خۆڕی ڕاستیه‌کان، تۆراندنی دایک و زارۆک، تاراندنی باوک و فه‌راموش کردنی خزمایه‌تی، شه‌وقی چرای خۆشه‌ویستی ئه‌م زه‌مانه به‌کزه‌بایێک ڕێی لێ ده‌گۆڕێ.
له بڕوای هه‌میشه بێداری گه‌له‌که‌مان هێڵه ڕه‌ش و سپیه‌کانی جامانه‌که‌ی شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر ڕه‌مزی حه‌ق و ناحه‌قه، مه‌ودای نێوان مه‌رگ و ژیانه، ڕوخساره داپۆشراوه‌که‌ی، هه‌ڵ گری ڕازی ته‌مه‌نێک ژیانه و به دوور له‌فانتزیا و خه‌یاڵ، دیمه‌نی له‌باوه‌ش گرتنی کۆرپه ساواکه‌ی تابڵویێکی نه‌مری له‌به‌وه‌فاترین و جوانترین خۆشه‌ویستی له ئامێز گرتووه.
له‌چاوانه گریانه له‌دوو نه‌هاتوه کانمان،خه‌رده‌ل چۆن ئاره‌زوی فڕینی خنکاند. سیانۆر چۆن ئه‌ژنوکانی ئازادیه ساواکه‌ی نۆشتانده‌وه و هه‌ڵه‌بجه له‌چرکه‌یێکدا بوو به هه‌ڵه‌بشیما.
لێمان مه‌گرن:
هه‌رکه‌س به‌شێوه‌یێک ده‌ڕوانێته کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه، بازه‌رگان بۆ مامه‌ڵه، ڕامیاریگه‌ر بۆ سیاسه‌ت، شاعیر بۆملوانکه‌ی شیعر، نوسه‌ر بۆ سه‌ربه‌رگی کتێب، وینه‌گر بۆ ناو چوار چێوه‌یێکی زێوین و ئیمه‌ی کورد بۆ دیتنه‌وه‌ی خۆمان.
گرنگه‌بزانین چ که‌سێک باسی هه‌ڵه‌بجه ده‌کات، چۆن باسی ده‌کات،بۆ باسی ده‌کات.
ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌ڵه‌بجه‌ده‌ربه‌ندی زامه‌کانه، زام ساڕ‌ێژ ده‌بێ، به‌ڵام خۆ هه‌ڵه‌بجه زام نیه،ئه‌گه‌ر بڵێین بۆ ڕێزی مردووان خوله‌کێک بێ ده‌نگ بن، خۆ هه‌ڵه‌بجه نه‌مردووه، ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س به‌نیشانه‌و ناوێک ده‌ناسرێته‌وه، هه‌ڵه‌بجه بڕیاری نه‌ناساندنی به‌سه‌ردا دراوه.
سال دێت و ده‌چێ، یادی شاره‌که‌ی عادیله خانم و تایه‌ربه‌گی جاف، یادی خاک و خوڵی نالی، یادی کۆمه‌ڵه شاخه به‌رزه‌که‌ی گۆران و جیهان بینیه‌که‌ی مه‌وله‌وی ئاسمانی شین له باوه‌ش ناگرێ، سیاچه‌مانه بۆ به‌هه‌شتی ئه‌شق ناڵێته‌وه چونکو، مێژووی هه‌ورامان له جیاتی گوێز تاوان ئه‌دوزێته‌وه.
زۆر له‌مێژه ڕاهاتووین به‌ر له‌هه‌موان و پتر له‌هه‌موان چرای جه‌ژن دائه‌گرسێنین، له‌گه‌ڵ هه‌موان و پتر له‌هه‌موان کۆڕی ماته‌م دا ئه‌مه‌رزێنین، ئه‌ی بۆ هیچ که‌س له‌شایی و شیوه‌نمان به‌شداری ناکات، له‌دێر زمانه‌وه بۆ مردووه‌کانی چوارگۆشه‌ی دنیا ڕه‌شپۆشی چله نشینیین، به‌ڵام که‌س له‌خه‌ڵوه‌تی یاده‌کانیا فاتیحایێک بۆ قوربانیه‌کانمان دانادا.
دوا پێنج شه‌مه‌ی کۆتایی هه‌موو ساڵێک، بۆ یادی کۆچی سووری هۆزی هه‌تاو ، په‌لێک له‌داره زه‌یتونه‌کانی مه‌نجیل و ڕوودبار، هێشوویێکی داره خورماکانی خوڕڕه‌مشه‌هر و سه‌به‌تێک لیموی باخه‌کانی قه‌سری شیرین و چەپکێک سورەهەراڵە و وەرکەمەر و چنوری کێوەکانی هەورامان ده‌به‌ینه سه‌ر مه‌زاری شارێک که ڕووگه‌ی ئاشقانه و چاوه‌کانی قامووسێکه که‌واتای هه‌ر وشه‌یێکی زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی پێنج هه‌زار شه‌هیده.
ئەرکێکی هەرە گرنگ لە سەر ئەستۆی هەموو کوردێکە یادی هەڵەبجە لە بیر نەکات چونکوو ئێمه بە هەڵەبجەوه ناسراوین