Home / بەشی مێژووی كورد / باخچە هەڵواسراوەکانی بابل بەناوبانگترین شارستانیەتی ماد دەکان

باخچە هەڵواسراوەکانی بابل بەناوبانگترین شارستانیەتی ماد دەکان

 باخچە هەڵواسراوەکانی بابل بەناوبانگترین شارستانیەتی ماد دەکان

1487759135539

نوسینی:کەیوان ئازاد

نیوى ده‌سه‌ڵاتیدا (باخچه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانى شارى بابل)ه‌. ئه‌و شوێنه‌واره‌ گرنگه‌ى به‌ یه‌كێك له‌ (حه‌وت) سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ى جیهان داده‌نرێت. ته‌نانه‌ت تا ئێستاش جێگاى سه‌رنج و پێزانینى شوێنه‌وارناسان و مێژوونووسان و پسپۆڕانى بوارى شارستانییه‌ته‌ له‌ جیهاندا. (باخچه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانى بابل) یه‌كه‌مین باخچه‌ى هه‌ڵواسراوى مێژووى ئێراقى كۆن و جیهانه‌، كه‌ وه‌ك (باخچه‌)و به‌ شێوه‌ى (هه‌ڵواسراو) له‌ شارێكى مێژوویی وه‌ك (بابل) بنیات نرابێت، چونكه‌ به‌ر له‌و مێژووه،‌ له‌ هیچ شوێنێكى ئه‌م جیهانه‌دا باخچه‌یه‌ك هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ى (بابل) بنیات نه‌نرابوو، تا ببێته‌ جێگاى سه‌رنج و سه‌رسوڕمانى پسپۆڕانى شوێنه‌وار و مێژوو و شارستانییه‌ت. له‌م بواره‌شدا ئه‌گه‌رچى به‌شێكى زۆرى شوێنه‌وارناس و مێژوونووسانى ئێراقى و عه‌ره‌بى و ته‌نانه‌ت ئیسلامیش، ئه‌و ده‌سكه‌وته‌ مێژووییه‌ بۆ ده‌وڵه‌تى بابلى نوێ و ئێراقى كۆن ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، به‌ڵام دواى پشكنین و به‌دواداچوون بۆ خودى شوێنه‌واره‌كه‌ و مێژووه‌كه‌ى و هۆكاره‌كانى پشت سه‌رى دروستبوونی باخچه‌كه‌، ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌و كاره‌ بۆ ماده‌كان به‌ هاوبه‌شیى كلدانییه‌كان له‌ (بابل) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. واته‌ كارێكى هاوبه‌شى (ماد-كلدانى) بووه‌، نه‌وه‌ك ته‌نیا كارێكى كلدانیى بابلى، تا شانازییه‌كه‌ى ته‌نیا به‌ به‌ر ئێراقى كۆندا ببڕێت.
به‌ مه‌به‌ستى ئاشنابوون و شاره‌زابوون له‌ مێژووى دروستبوونى ئه‌و باخچه‌یه‌ و هۆكاره‌كانى پشت سه‌رى دروستكردنى، ئه‌م كورته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌مان ئاماده‌ كرد. به‌ هیواى ئه‌وه‌ین خزمه‌تێك به‌ مێژووى كۆن و به‌شێك له‌ شارستانییه‌تى دێرینمان بكات، تا نه‌وه‌كانى ئێمڕۆمان بزانن كه‌ شارستانییه‌تى ماد و كاریگه‌ریى ئه‌ندامانى شاهانه‌ى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌ و گه‌لانى دراوسێ چۆن و چه‌ند بووه‌؟ وه‌ك سه‌رچاوه‌كانیش باسى ده‌كه‌ن دروستكردنى ئه‌و باخچه‌یه‌ به‌و شێوه‌ ئه‌ندازه‌ییه‌ جوان و سه‌ركه‌وتوو و سه‌رنجڕاكێشه‌، دواى ئه‌وه‌ هات كه‌ (ئامیتس) بووه‌ هاوسه‌رى (نه‌بوخوزنه‌سرى كوڕى نه‌بوبلاسه‌رى كلدانى) له‌ شارى (بابل). ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى (كه‌ى ئه‌خسار/630-583پ.ز)ى سێیه‌مین پادشاى ماد، به‌ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى پشتیوانیى سه‌ربازى و سیاسی له‌ (نه‌بوبلاسه‌ر كلدانى/626-605پ.ز) دامه‌زرێنه‌ر و یه‌كه‌مین پادشاى ده‌وڵه‌تى بابلى نوێ، له‌سه‌ر به‌گژداچوونه‌وه‌ى ئیمپراتۆڕێتى ئاشووریى نوێ ڕێك که‌وتن. به‌پێ ئه‌و ڕێکكه‌وتنه‌ش ده‌بوا پادشاى ماد كچه‌كه‌ى خۆى به‌ناوى (ئامیتس) بداته‌ (نه‌بوخوزنه‌سرى كوڕى نه‌بوبلاسه‌رى كلدانى). ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر هاوكاری و پشتیوانى كردنى پادشاى بابل بۆ پادشاى میدى، له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاشوورییه‌كان. به‌و پێیه‌یش کە له‌و سه‌رده‌مه‌دا پادشاى ماد پێویستى به‌ هاوكارى و پشتیوانیى پادشاى بابل هه‌بوو، بۆیه‌ ده‌بوو پادشاى ماد مه‌رجى پادشاى بابل جێبه‌جێ بكات. پێویستى پادشاى مادیش بۆ پادشاى كلدانى به‌هۆى ئه‌وه‌ بوو، كه‌ پێشتر ئاشوورییه‌كان باپیری (كه‌ى ئه‌خسار)یان به‌ناوى (دیاكۆ) به‌ دیلى كوشتبوو. هه‌روه‌ها باوكیشیان كه‌ ناوى (فراورتیس) بوو، هه‌ر له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاشوورییه‌كاندا له‌ ساڵى (660پ.ز) كوژرابوو، بۆیه‌ ده‌بوو (كه‌ى ئه‌خسار) له‌پێناو تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى خوێنى باپیر و باوكى له‌ ئاشوورییه‌كان بدات. بۆ ئه‌و كاره‌ش پێویست بوو داواى هاوكارى و پشتیوانی له‌ ده‌وڵه‌تێك بكات، كه‌ (ده‌وڵه‌تى بابلى نوێ) بوو. ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى بابلى نوێ له‌و سه‌رده‌مه‌دا نزیكترین ده‌وڵه‌ت و هاوسێى ده‌وڵه‌تى ماد و هه‌روه‌ها نه‌یارى ئیمپراتۆڕێتى ئاشووریش بوو، بۆیه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ باشترین هێز بوو له‌و كاته‌دا هاوكاریى پادشاى ماد و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى بكات. له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ش، هه‌ر دوو لا ساڵى (612پ.ز) په‌لاماری ئیمپراتۆڕێتیى ئاشوورییان داو ئه‌وانیان تێكشاند. ته‌نانه‌ت ساڵى (612پ.ز) پایته‌خته‌كه‌یان (نه‌ینه‌وا) داگیر كرد و سووتاند. ساڵى (610پ.ز)یش (ئاشوور ئۆبڵه‌ت)ى دوایه‌مین پادشاى ئاشوورییان له‌ شارى (حه‌ڕان) كوشت. دوابه‌دواى ئه‌و ڕووداوه‌ش، (ئامیتس) وه‌ك بووك له‌ شارى (هیگباتانا)ى پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى ماده‌وه‌ بۆ (نه‌بوخوزنه‌سر) له‌ شارى (بابل)ى پایته‌ختى ده‌وڵه‌تى بابلى نوێ گواسته‌وه‌. كاتێكیش شازاده‌ى ماد گه‌یشته‌ (بابل)، كێشه‌ى له‌گه‌ڵ ئاووهه‌واى بابل هه‌بوو، بۆیه‌ داواى له‌ (نه‌بوخزنه‌سر)ى مێردى كرد كۆشكێكى به‌رزى چه‌ند نهۆمیى هاوشێوه‌ى به‌رزى خاكى (هیگباتانا) بۆ دروست بكات و چوارده‌ورى بۆ بكاته‌ باخچه‌. ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى (نه‌بوخزنه‌سر) له‌ ساڵى (605پ.ز)دا گه‌یشته‌ ده‌سه‌ڵات. كاره‌كه‌شى له‌پێناو به‌خته‌وه‌ریى هاوسه‌ره‌كه‌ى ئه‌نجام دا. هه‌ر بۆیه‌ باخچه‌یه‌كى نموونه‌یى به‌ باشترین شێوازى ئه‌ندازه‌یی سه‌رده‌مه‌كه‌ى و جوانترین شێوه‌ بۆ دروست كرد. گرنگیى ئه‌و باخچه‌یه‌ش له‌وه‌دا بوو كه‌ به‌شێوه‌ى هه‌ڵواسراو به‌ ده‌ورى كۆشكه‌ حه‌وت نهۆمییه‌كه‌یدا دروست كرد، تا هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ هه‌ر نهۆمێكى كۆشكه‌کەى مایه‌وه‌، بۆنى گوڵى جۆراوجۆر بێت به‌سه‌ری دا و سێبه‌رى دره‌خته‌كان و شنه‌باى گه‌ڵاكان فێنكییه‌ك به‌ هه‌ر نهۆمێكى كۆشكه‌کەى بدات. خاڵى گرنگ و سه‌رنجڕاكێش له‌و باخچه‌یه‌شدا ئه‌وه‌ بوو، كه‌ ئاو به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی له‌ خواره‌وه‌ی بۆ برایه‌ سه‌ره‌وه‌ و گه‌یشته‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى باخچه‌كه‌ له‌ هه‌ر (حه‌وت) نهۆمه‌كه‌، بێ ئه‌وه‌ی له‌و ڕۆژگاره‌دا كاره‌با و موزه‌خه‌ى ئاو هه‌بێ! وه‌ك پسپۆرانى بواى شوێنه‌واریش بۆى چوون، دروستكردنى ئه‌و كۆشكه‌ و باخچه‌ هه‌ڵواسراوه‌كه‌ى به‌ ده‌ستى وه‌ستا و شاره‌زایانى ماد به‌ دارایی و هێزى پادشاى كلدانى دروست كرا، نه‌وه‌ك ته‌نیا كلدانییه‌كان ڕۆڵیان له‌و كاره‌دا هه‌بوو بێت. هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و شانازییه‌ى به‌ به‌ر دوڵه‌تى كلدانیی بابلیدا بڕا، بۆ چاكه‌ى شازاده‌یه‌كى ماد گه‌ڕایه‌وه‌، كه‌ توانیى مێرده‌كه‌ى وا لێ بكات به‌و كاره‌ هێزى شارستانییه‌تى بنه‌ماڵه‌ و ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان به‌ هاوكاریى شارستانییه‌تى ده‌وڵه‌تى بابلى نوێ به‌ نه‌وه‌كانى داهاتوو بگه‌یه‌نێت.

سه‌رچاوه‌كانى ئه‌م باسه‌:
پی گریمال: اسگوره‌هاى بابل و أیران باستان.
دیاكونوف: میدیا.
گه‌ باقر: مقدمه‌ فی تأریخ الحچارات القدیمه‌.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

75341173_955724274814673_7299845051868250112_n

چەند دیمەنێكی قەڵا دێرینەکەی شاری وان

قەڵای وان یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و دیمەنە سەرنجراکێشەکانی شاری وان لە باکوری کوردستان، کە …