Home / بەشی مێژووی كورد / یه‌كه‌مین قه‌ڵه‌می‌ ئیسلامی‌ له‌ باره‌ی‌ فتواكه‌ی‌ مه‌لای‌ خه‌تێ وه‌.

یه‌كه‌مین قه‌ڵه‌می‌ ئیسلامی‌ له‌ باره‌ی‌ فتواكه‌ی‌ مه‌لای‌ خه‌تێ وه‌.

یه‌كه‌مین قه‌ڵه‌می‌ ئیسلامی‌ له‌ باره‌ی‌ فتواكه‌ی‌ مه‌لای‌ خه‌تێ وه‌.

FB_IMG_1488564698009

 

نووسینی‌ : احمد ره‌نجیار

 

ئه‌و ده‌سته‌ ڕه‌شه‌ی‌ مێژووی‌ میلله‌تانی‌ نووسیوه‌ته‌وه‌ هه‌رده‌م خۆی‌ سه‌رپشك بووه‌ بۆ چۆنیه‌تی‌ خستنه‌ سه‌ركاغه‌ز باش به‌ خراپ و خراپیش به‌ باش و چه‌نده‌ها پڕوپاگه‌نده‌شی‌ بۆ ره‌شكردنه‌وه‌ و تاریك كردنی‌ ئه‌و مه‌ودایه‌ی‌ كه‌ چاكه‌كه‌ی‌ تێدا به‌ خراپ كردووه‌ و پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌مه‌ش له‌ومه‌ودایه‌ كه‌ خراپه‌كه‌ی‌ به‌ باش كردووه‌ ئه‌نجام داوه‌.

میرنشینی‌ سۆران كه‌ به‌ میرات (مصطفی‌ به‌ك)ه‌وه‌ مایه‌وه‌ بۆ (شا محمد) ی‌ كوڕی‌ كه‌ له‌ ساڵی‌ (1820ز)دا بوو1. ( شا محمد) پیاوێكی‌ ئازا و لێهاتوو بوو و چاوێكیشی‌ كوێر بوو له‌به‌ر ئه‌مه‌ به‌ پاشای‌ كوێریان (پاشان كۆره‌) به‌ ناوبانگ بوو و ماوه‌ی‌ فه‌رمانڕه‌وایی یه‌كه‌ی‌ هه‌تا (1836ز) به‌رده‌وام بووه‌.

(شا محمد) هه‌ر كه‌ فه‌رمانڕه‌وایی میرنیشنی‌ سۆرانی‌ گرته‌ ده‌ست، ده‌ستی‌ كرد به‌ فراوان كردنی‌ میرنشینه‌كه‌ی‌ و به‌و جۆره‌ حوكمڕانی‌ یه‌كه‌ی‌ فراوان كرد تا له‌ ڕۆژهه‌لاَته‌وه‌ گه‌شته‌ كۆیه‌ و ڕانیه‌ و له‌ خواریه‌شه‌وه‌ گه‌یشته‌ ئامێدی‌ و دهۆك و زاخۆ و هه‌موو ولاَتی‌ بادینانی‌ گرته‌وه‌ له‌ ڕۆژئاواشه‌وه‌ گه‌یشته‌ موسڵ و سه‌رنجار2.

هه‌وڵی‌ بێ وچانی‌ (شا محمد) له‌ فراوان كردنی‌ میرنشینه‌كه‌یدا به‌و جۆره‌ی‌ كه‌ بوو به‌ جێگای‌ مه‌ترسی‌ بۆ سه‌رمیرنشینه‌ كوردیه‌كانی‌ كه‌وه‌ و هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ ئێران3.

ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێویسته‌ بوترێی‌ به‌ درێژایی قۆناغی‌ سێ یه‌می‌ مێژووی‌ كورد میرنشینی‌ كوردی‌ به‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر هاتونه‌ته‌كایه‌وه‌ و هه‌ریه‌ك به‌ پێی‌ هه‌وڵ و مه‌رجی‌ بۆلوان و هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی‌ كه‌م یان زۆر فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌یه‌ك یان شارێكیان كردووه‌4 ، ئه‌وه‌ی‌ كه‌ مه‌به‌ستمانه‌ له‌ قۆناغی‌ سێیه‌می‌ مێژووی‌ كورد بریتی‌ یه‌ له‌و قۆناغه‌ی‌ كه‌ كورد دوای‌ نه‌مانی‌ سه‌ربه‌خۆیی و حكومه‌تدارێتی‌ (ماد)ی‌ خۆیدا و دوای‌ داگیركردنی‌ له‌لایه‌ن فارسه‌ ئه‌خمینی‌ یه‌كانه‌وه‌ و ڕزگار بوونیشیان له‌ ده‌ست ئه‌و داگیركه‌ره‌وه‌ به‌ هۆی‌ ئاینی‌ ئیسلامه‌وه‌ كه‌ له‌ (18)ی‌ كۆچیدا وه‌ك فریشته‌ی‌ ڕزگاری‌ گه‌شتنه‌ كوردستان و ده‌ستی‌ داگیركه‌ر و سته‌مكاری‌ به‌سه‌ر كورده‌وه‌ بری‌ و سه‌ر به‌خۆیی و حكومه‌تدارێتی‌ له‌سه‌ر بناغه‌ی‌ ئاینی‌ ئیسلام بۆ هێنایه‌ كایه‌.

میرنشینی‌ سۆران كه‌ وه‌ك وتمان ببوه‌ جێگای‌ مه‌ترسی بۆ میرنشینه‌ كورده‌كان و هه‌م ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ ئێران، تا ئه‌وه‌ بوو به‌شێوه‌یه‌كی‌ كتوپڕ هاته‌ لاواز بوون و سه‌رئه‌نجام كۆتایی پێهاتنی‌ فه‌رمانڕه‌وای یه‌كه‌ی‌ (5) به‌م جۆره‌ی‌ كه‌ لێ ده‌دوێین.

ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ له‌ سه‌رده‌می‌ سوڵتان (محمودی‌ دووه‌مدا) به‌ نیازی‌ یه‌كگرتنه‌وه‌ی‌ هه‌رێمه‌ ئیسلامی‌ یه‌كان سوپای‌ نارده‌ سه‌ر كوردستان (6)، ئه‌م سوپایه‌ (مسته‌فا رشید) سه‌ركاری‌ ده‌كرد له‌گه‌ڵ سوپای‌ سوپای‌ نێرراوی‌ والی‌ موسڵ و به‌غداد دا له‌ ده‌شتی‌ (حه‌ریر) به‌رامبه‌ر به‌ (شا محمد) هه‌ڵیاندا (7) هه‌ردوولا به‌یه‌ك ئاگادار بوون و (مسته‌فا پاشا) داوای‌ له‌ (شا محمد) كرد كه‌ خۆی‌ به‌ ده‌سته‌وه‌ بدات، (میر محمد)یش كه‌ پشتی‌ به‌ خۆی‌ پاییم بوو وه‌لاَمی‌ (مسته‌فا پاشای‌) به‌ ئاماده‌بوونی‌ شه‌ڕ دایه‌وه‌.. (مسته‌فا پاشا) نوێنه‌ری‌ سوپای‌ خه‌لیفه‌ بوو و ویستی‌ به‌ ئاشتی‌ بگاته‌ ئه‌نجام بۆیه‌ له‌ خۆبه‌ ده‌سته‌وه‌ نه‌دانی‌ ( شا محمد) په‌له‌ی‌ نه‌كرد.

ماوه‌ی‌ به‌ربه‌ره‌كانی‌ ئاشتیانه‌ له‌ نێوان سوپای‌ عوسمانی‌ و (میر محمد) دا درێژه‌ی‌ كێشا… سوپای‌ خه‌لیفه‌ هه‌رچی‌ نیازی‌ هه‌بوو له‌ خوێن نه‌ڕژاندا كۆیان كردبووه‌ و پشتی‌ ئه‌ستوری‌ خۆی‌ پێ یه‌وه‌ به‌ستبوو. له‌و لاشه‌وه‌ سوپای‌ ئێران كه‌ به‌ تۆپ و مه‌تره‌ لۆزی‌ ڕووسی پڕ چه‌ك كرابوو به‌ مه‌به‌ستی‌ ده‌ست وه‌شاندنی‌ له‌میری‌ سۆران هاتبووه‌ مه‌یدانه‌كه‌وه‌ و خۆی‌ بۆ ده‌ست پێ كردنی‌ شه‌ڕ ئاماده‌ كردبوو! به‌و جۆره‌ دوو هێزی‌ گه‌وره‌ ئابلۆقه‌ی‌ (شا محمد) و میرنشینه‌كه‌ی‌ دابوو و له‌ناویشه‌وه‌ واته‌ ناو قه‌لاَكه‌ ترسێكی‌ زۆر كه‌وته‌ دڵ دانیشوانه‌وه‌، هه‌تا دوێنێ بوو سوپای‌ میرنشینه‌كه‌ی‌ ئه‌مان بوو ده‌چوو به‌سه‌ر خه‌ڵكیداو ماڵ و دارایی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی‌ به‌تالاَن ده‌هاته‌وه‌ بۆنه‌مان به‌لاَم ئه‌مرۆ ده‌بێت ئه‌و قه‌رزانه‌ گشت بده‌نه‌وه‌، به‌و جۆره‌ له‌و ڕووه‌وه‌ له‌ هوره‌ی‌ میلله‌ته‌كه‌ی‌ ژێر سایه‌ی‌ (شا محمد) ڕووخا!

 

ئه‌مه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ له‌ لایه‌كی‌ كه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام نامه‌ له‌سه‌ر نامه‌ له‌ دداوای‌ ئاشتیدا كه‌ كاره‌كه‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ له‌لایه‌ن سوپای‌(مسته‌فا رشید)ه‌وه‌ ده‌گه‌شته‌ ده‌ست (شا محمد).

سه‌ره‌ئه‌نجام (شا محمد) به‌ سروشتی‌ ئاده‌می‌ یانه‌ كه‌ قابیل به‌ گۆرانه‌و له‌ بیركردنه‌وه‌یدا له‌ ده‌وروبه‌ری‌ خۆی‌ و ئه‌و واقیعه‌ی‌ كه‌ تێی‌ كه‌وتبوو بیری‌ شه‌ڕكردنی‌ گۆڕی‌ به‌ تایبه‌ت دوای‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ دوایین نامه‌ی‌ (مسته‌فا رشید) كه‌ تیایدا هاتبوو (ئه‌گه‌ر به‌ ئاشتی‌ یانه‌ خۆت به‌ ده‌سته‌وه‌ بده‌یت و ئاماده‌ بیت میرنشینه‌كه‌ت بگه‌ڕێته‌وه‌ ژێر سایه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ئیسلامی‌ یه‌وه‌ ئه‌وا هیچت به‌رامبه‌ر ناكرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی‌ خۆت)8.

ئیتر (شا محمد) بیری‌ هاته‌ سه‌ر ئاشتی‌ و بۆ چاره‌سه‌ری‌ وتوێژكردنی‌ په‌سه‌ندكرد9.به‌لاَم (شا ئه‌حمه‌د)ی‌ برای‌ به‌مه‌ ڕازی‌ نه‌بوو بڕیاری‌ به‌ربه‌ره‌كانی‌ و جه‌نگ كردنی‌دوا هه‌ندێ له‌ كاربه‌ده‌ستانی‌ سوپا پشتگیریان كرد و شه‌سپوری‌ جه‌نگی‌ لێدا!!

 

هه‌ركه‌ جه‌نگ ده‌ستی‌ پێ كرد قه‌لاَ كه‌وته‌ ژێر باری‌ گرانی‌ جه‌كی‌ قورسی سوپای‌ ئێران و سوپای‌ عوسمانی‌ یه‌وه‌… ناو قه‌لاَ شپرزه‌ بووـ خه‌ ڵكه‌ی‌ ده‌ستیان كرده‌ هاوارر و گازانده‌ و زۆری‌ سوپاكه‌ دابوویانه‌ پاڵ (شا محمد) شه‌ڕیان نه‌ده‌كرد و ئه‌و كه‌مه‌ی‌ له‌گه‌ڵ (شا احمد)دا بوون له‌ ئاگره‌كه‌ یان داگیرساند له‌وه‌دا نه‌بوون بتوانن به‌ره‌نگاری‌ به‌رامبه‌ر كێ كه‌ یان بكه‌ن.

(شا محمد) به‌مه‌ نیگه‌ران بوو.. بیری كرده‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ر پاش ئه‌وه‌ بینی‌ فه‌رمانی‌ ئه‌و له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ په‌یڕه‌وی‌ بكرێت له‌ ته‌قه‌وه‌ستاندا، بۆیه‌ په‌نای‌ برده‌ به‌ر (مه‌لای‌ خه‌تێ) كه‌ باش مه‌لای‌ قه‌لاَ بوو،  داوای‌ لێ كرد كه‌ فه‌توای‌ شه‌رعی‌ نه‌بوونی‌ شه‌ڕ له‌به‌رامبه‌ر به‌ سوپای‌ خه‌لیفه‌ بدات به‌ڵكو به‌و ڕێگه‌یه‌ شه‌ڕ بووه‌ستێنرێت و له‌وه‌زیاتر خوێن نه‌ڕێژێت ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌یزانی‌ كه‌ هه‌ستی‌ ئاینی‌ ته‌ئسیری له‌سه‌ر دڵی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ هه‌یه‌.

مامۆستا موفتی‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ (شا محمد) (فتوای‌) شه‌رعی‌ نه‌بوونی‌ شه‌ڕ دژی‌ سوپای‌ خه‌لیفه‌دا به‌م دداڕشتنه‌ (هه‌ر كه‌سێ شه‌ڕ دژی‌ سوپای‌ خه‌لیفه‌ بكات ئیمانی‌ نی یه‌ ته‌لاَقێ ده‌كه‌وێت10، ئه‌م فتوایه‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی‌ ئه‌وتۆی‌ له‌سه‌ر شه‌ڕ وه‌ستان نه‌كرد، چونكه‌ خێرا دوای‌ ده‌رچوونی‌ فتواكه‌ (شا ئه‌حمه‌د) سوپای‌ لایه‌نگری‌ خۆی‌ كۆكرده‌وه‌ و به‌ هه‌ندێ وته‌ی‌ نیشتمان په‌روه‌ری‌ گیانی‌ فیداكارانه‌ی‌ كرده‌وه‌ به‌ به‌ریاندا و وتیشی‌ كێ شه‌ڕی‌ ده‌وێ بداته‌ پاڵ من  و ئه‌وه‌ش شه‌ڕی‌ ناوێ بداته‌ پاڵ (شا محمد دی‌ برام)11.

سه‌رئه‌نجام ئه‌وانه‌ی‌ هه‌ر له‌ هه‌وڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ (شا ئه‌حمه‌د) دا ببوون و ئاگری‌ شه‌ریان داگیرساند داایانه‌وه‌ پاڵ (شا ئه‌حمه‌د) وشه‌ڕ  ده‌ستی‌ پێكرده‌وه‌ و شه‌ڕه‌كه‌ش به‌و جۆره‌ درێژه‌ی‌ كێشا هه‌تا وشك بوونی‌ دوا حه‌وز و گۆماوی‌ قه‌لاَكه‌ و ته‌وابوونی‌ خوارده‌مه‌نی‌ له‌ناو میلله‌ت و سوپاشدا(12)، دوای‌ ئه‌مه‌ به‌ ناچاری‌ شه‌ڕ كۆتایی پێهات و قه‌لاَ ته‌سلیم كرا (شا محمد) خۆی‌ دا به‌ ده‌سته‌وه‌ (مسته‌فا رشید) به‌و په‌ڕی‌ ڕێزه‌وه‌ پێشوازی‌ له‌ (شا محمد) كرد و به‌ كیتابێ داوای‌ لێبورردن له‌ (شا محمد) و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاری‌ خۆۆی‌ واته‌ مرنشینی‌ بۆ ئه‌سته‌نبوڵ نووسی و له‌گه‌ڵ (شا محمد) خۆیدا هه‌واڵه‌ی‌ ئه‌سته‌نبوڵی‌ كرد.. پاش ڕۆشتنی‌ (شا محمد) بۆ ئه‌سته‌نبوڵ (شا ئه‌حمه‌د) ی‌ برای‌ له‌ جێی‌ (شا محمد) دا دانیشت.

له‌  ئه‌سته‌نبوڵ دوای‌ لێخۆش بوو له‌ (شا محمد) و په‌یمانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ میرنشینه‌كه‌ی‌ دا بۆ ڕیزی‌ یه‌كێتی‌ هه‌رێمه‌ ئیسلامی‌ یه‌كانی‌ ژێر سایه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی‌ خه‌لاَفه‌ته‌وه‌، به‌ڕێ كرا بۆ كوردستان13.

به‌لاَم وه‌ك (ئه‌مین زه‌كی‌ به‌گ) ده‌گێڕێته‌وه‌ : (له‌كاتی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ (شا محمد)دا بۆ كوردستان كه‌ پێشتر نه‌گه‌شتبووه‌ كوردستان (مسته‌فا رشید) ده‌مرێت (عه‌لی‌ ڕه‌زا شا) كه‌ له‌ دوای‌ دداود پاشا ببوه‌ والی‌ به‌غدا و له‌وه‌ و پێش (شا محمد) هه‌ندێ داخی‌ كردبووه‌ دڵی ییه‌وه‌ كه‌واز له‌و ده‌ست درێژه‌ بهێنێت به‌لاَم بێ سوود بوو بوو،14 له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ ئه‌ورۆدا (علی‌ ڕه‌زا شا) تۆڵه‌ی‌ خۆی‌ له‌ (شا محمد) ده‌كاته‌وه‌ بۆیه‌ ده‌ست به‌جێ بۆ ئه‌سته‌نبوڵ ده‌نووسێت ئه‌گه‌ر (شا محمد) بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كوردستان ئه‌وا بارودۆخ له‌ناوچه‌كه‌دا ئاڵۆز دده‌بێت(15) له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌سته‌نبوڵ له‌سه‌ر لێكدانه‌وه‌ی‌ والی‌ به‌غدا كه‌ (عه‌لی‌ ڕه‌زا شا)یه‌ ته‌ته‌رێك له‌گه‌ڵ فه‌رمانی‌ كوشتنی‌ (شا محمد) دا ده‌نێرێت و له‌ سیواس له‌لایه‌ن والی‌ سیواسه‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی‌ ئه‌سته‌نبوڵ (شا محمد) له‌ سێداره‌ ده‌درێت (16).

كوژرانی‌ (شا محمد) نه‌بووه‌ هۆی‌ له‌ ناوچوونی‌ یه‌كجاره‌كی‌ میرنشینی‌ سۆران به‌ڵكو (شا ئه‌حمه‌د)ی‌ برای‌ له‌ جێی‌ مایه‌و و درێژه‌ی‌ فه‌رمانڕه‌وای میرنشیه‌كه‌یدا و هه‌تا وه‌ك باقی میرنشینه‌ كوردی‌ یه‌ كانی‌ تر هاتنه‌ كۆتایی..(17).

له‌و ده‌سته‌ ڕه‌شه‌ی‌ كه‌له‌ سه‌ره‌تاوه‌ باسمان كرد كه‌ له‌ نووسینه‌وه‌ی‌ مێژووی‌میلله‌تاندا هه‌رده‌م به‌دوای‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیه‌وه‌یه‌تی‌ و به‌وه‌ستایانه‌ گۆڕانكاری‌ له‌ ڕوودا و مه‌سه‌له‌كاندا دده‌كات وه‌ك (مه‌سعود محمد) ده‌ڵێت: لزوم نابینم به‌ به‌ڵگه‌ هێنانه‌وه‌ و میسال گوتنه‌وه‌ بكه‌وم بۆ جۆری‌ ده‌ستكاری‌ كه‌ له‌ مێژووی‌ كۆنه‌وه‌ كراوه‌(18).

ئه‌و ده‌سته‌ ڕه‌شه‌یه‌ له‌ نووسینه‌وه‌ی‌ مێژووی‌ میلله‌تی‌ كورددا كه‌ دێته‌ سه‌ر ڕووخانی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ (شا محمد) دێت له‌ ده‌لاقه‌ی‌ ئه‌و ئامانجه‌ی‌ خۆیه‌وه‌ كه‌ هه‌یه‌تی‌ ده‌ڕوانێته‌ مه‌سه‌له‌كه‌ و خاڵی‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌گه‌شه‌ به‌ ئامانجه‌كه‌ی‌ خۆی‌ بدات دده‌گرێت و زاری‌ تاڵی‌ خۆی‌ له‌وێوه‌ هه‌ر بۆیه‌ له‌ كاره‌ساتی‌ رووخاندنی‌ میری‌ سۆراندا دێت خاڵی‌ سه‌ره‌كی‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ له‌ زیانی‌ كورده‌واریدا له‌ ئایینه‌وه‌ هه‌ر ده‌میش بوه‌ته‌ ژیڵه‌مۆی‌ سه‌ره‌كه‌وتنی‌ ئه‌م میلله‌ته‌ له‌به‌گژدا چوونی‌ دوژمنیدا.

(صلاح الدین)ی‌ ئه‌ییوبی شۆڕه‌ سوارێكی‌ كورد بووه‌ و ئاینی‌ كردووه‌ته‌ پێشه‌نگی‌ خه‌باتی‌ و توانی‌ به‌ هۆیه‌وه‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی‌ له‌ مێژوودا تۆمار كرد.. سوپای‌ (ئینكشاری‌) كه‌ به‌ هێزترین سوپای‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌ بوو له‌ كورد پێكهاتبوو.

بۆیه‌ به‌ پێویستی‌ زانی‌ كه‌ ده‌بێت دینه‌كه‌ له‌به‌رچاوی‌ میلله‌تی‌ كورد سووك بكات به‌وه‌ی‌ كه‌ (شا محمد) له‌ئه‌نجامی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ فتواكه‌ی‌ مه‌لای‌ خه‌تێدا شه‌ڕی‌ بۆ نه‌كراوه‌ و ناچار خۆی‌ داوه‌ به‌ده‌سته‌وه‌.

ئیتر له‌وه‌ ودوا كورد له‌ خه‌باتیدا له‌ ڕێی‌ كه‌ بیكاته‌ پێڕه‌وی‌ خه‌باتی‌ به‌ڵكو هه‌رده‌م بووه‌ته‌جێی‌ تانه‌ و ته‌شه‌ر و هۆی‌ نه‌گه‌شتنی‌ مافی‌ ڕه‌وای‌ خۆی‌ ئه‌مه‌ش به‌ پێی‌ سه‌لماندنی‌ فتواكه‌ی‌ مه‌لای‌ خه‌تێ!!

هه‌رچی‌ چۆنیه‌تی‌ كاره‌ساتی‌ ڕووخانی‌ ده‌سه‌لاَتی‌ (میر محمد) بوو خستمانه‌ ڕوو و چۆنیه‌تی‌ هاتنه‌ كایه‌وه‌ی‌ فتوامه‌ی‌ شمان باسكرد.

 

سه‌رچاوه‌كان:

1 – لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌ مێژووی‌ بابان سۆران بۆتان.

2 – مێژووی‌ كۆیه‌ به‌رگی‌ دووه‌م.

3 – مێژووی‌ بابان سۆران پۆتان.

4 – یادداشت.

5 – كورده‌كانی‌ ئیمپراتۆریه‌تی‌ عوسمانی‌.

6 – بابان – سۆران – بۆتان.

7-  كورد و كوردستان ئه‌مین زه‌كی‌ .

8 – یاداشت.

9 – هه‌مان سه‌رچاوه‌.

10 – كورده‌كانی‌ ئیمپراتۆریه‌تی‌ عوسمانی‌.

11 – بابان – سۆران – بۆتان.

12 – كورده‌كانی‌ ئیمپراتۆریه‌تی‌ عوسمانی‌.

13 – هه‌مان سه‌رچاوه‌.

14 – مێژووی‌ كۆیه‌ به‌رگی‌ دووه‌م.

15 – بابان – سۆران – بۆتان.

16 – هه‌مان سه‌رچاوه‌.

17 – هه‌مان سه‌رچاوه‌.

18 – حاجی‌ قادر كۆیی به‌رگی‌ دووه‌م.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

kurdish-soldiers

کورته‌یه‌ک له مێژووی هۆزی “مامۆیی”

فەرەیدون پەروازە شوێن و هه‌ڵکه‌‌وته‌‌ی جوغرافیایی کوردستان له ناوچه‌یه‌کی نیوه ده‌شت و نیوه کوێستانیدا، یه‌کێ …