بۆ ره‌چه‌ڵه‌كی سه‌ربه‌خۆیی، له سلێمانی دا بگه‌ڕێن
فرزەند شێرکۆ
سێ نمونه:
یه‌كه‌م.
له ته‌مموزی ساڵی ١٩٢١، حكومه‌تی كاتیی عێراق راپرسییه‌كی رێكخست و ئه‌میر فه‌یسه‌ڵی پاڵاوت تا بكرێته شای ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بیی عێراق. ئه‌نجامی راپرسییه‌كه به‌وه شكایه‌وه كه رێژه‌ی (٪٩٦)ی خه‌ڵك ده‌نگیان پێ دا. له هه‌ولێر و موسڵ، زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌نگیان به ئه‌میر فه‌یسه‌ڵ دا تا ببێته شای عێراق به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك له دژی ئه‌میر فه‌یسه‌ڵ ده‌نگیان دا.
سلێمانی، به‌شداری راپرسییه‌كه‌ی هه‌ر نه‌كرد. له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌بوو.
دووه‌م.
له ١٦ی مایسی ١٩٢١، پێرسی كۆكس، نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی بریتانیا بۆ عێراق، داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كرد رێوشوێنی كارگێریی بگرێته به‌ر تا بتوانێت له‌و رێگه‌یه‌وه، باكوری عێراق (ویلایه‌تی موسڵ: موسڵ، هه‌ولێر، سلێمانی و كه‌ركوك) به به‌غدا و به‌سره‌وه بلكێنێت.
له پێشنیاری رێوشوێنه كارگێڕییه‌كاندا بۆ باكوری عێراق هاتبوو:
١. قه‌زاكانی دهۆك و ئاكرێ و ئامێدی و زاخۆ، له‌لایه‌ن جێگری پارێزگاره‌وه كه بریتانی بێت به‌ڕێوه ببرێن و له‌ڕووی كارگێڕی و دادوه‌رییه‌وه پاشكۆی حكومه‌تی نیشتمانیی به‌غدا بن.
٢. ئه‌فسه‌رانی بریتانیا هه‌ولێر و كۆیه و ره‌واندوز به‌ڕێوه به‌رن.
٣. سلێمانی وه‌كو پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و پارێزگار له‌لایه‌ن نوێنه‌ری تایبه‌تی بریتانیاوه له عێراق دیاری بكرێت.
ئه‌م رێوشوێنانه له ناوچه‌كانی تری كوردستانی عێراق جێ به‌جێ كران, ته‌نها له سلێمانی نه‌بێت. خه‌ڵكی سلێمانی، به‌تایبه‌ت جوڵانه‌وه دینی – قه‌مییه‌كه‌ی، پێشنیاره‌كه‌ی پێرسی كۆكسیان ره‌دكرده‌وه و رێگه‌یان نه‌دا سلێمانی به به‌غدا یان حوكمداری بێگانه‌وه په‌یوه‌ست بكرێت.
سێهه‌م.
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان كه ساڵی ١٩٢٥ هاتن و راپرسییان كرد له‌سه‌ر چاره‌نوسی ویلایه‌تی موسڵ كه ئایا سه‌ربه‌خۆ بێت یاخود بلكێنرێت به توركیا یان عێراقه‌وه، له‌م راپرسییه‌دا، خه‌ڵكی دهۆك و هه‌ولێر ده‌نگیان دا كه بخرێنه سه‌ر عێراق.
سلێمانی به‌شداریی راپرسییه‌كه‌ی كرد و زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران داوایان كرد كوردستانی جنوبی بكرێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.
حه‌سه‌ن، شۆڕش. ٢٠٠٥. مافی گه‌لی كورد له ده‌ستوره‌كانی عێراقدا. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شرۆڤه‌كاری. لل٢٨-٤٨