Home / مێژووی ئیسلام / بارودۆخی دەوڵەتی عوسمانی لە سەردەمی سوڵتان عبدالحمیدی دووەم

بارودۆخی دەوڵەتی عوسمانی لە سەردەمی سوڵتان عبدالحمیدی دووەم

بارودۆخی دەوڵەتی عوسمانی لە سەردەمی سوڵتان عبدالحمیدی دووەم

1487936898420

 

تەخت بارودۆخی دەوڵەتی عوسمانی لەوپەڕی خراپی دابوو :

1-لەڕووی ئابووری كورت هێنان هەبوو لە بودجەدا .

2-لەناوچەی بەڵقان شۆڕش بەرپابوو.

3-بیرۆكەی جیابوونەوە هاتبوە ئاراوە،بۆیە بڕیارەكان وەكو خۆی جێ بەجێ نەكران.

4-لەسەرئاستی دەرەوەش سوڵتان عبدالحیدی2 دژایەتی ڕوسیای دەست پێكردبوو .

5-لەلایەنی سەربازی شكستی زۆری هێنا بوو.

6-لەكۆنگرەی بەرلینی ساڵی(1878) دەوڵەتی عوسمانی دانی بە سربیا و ڕۆمانیا دانا وەكو دەوڵەتی سەربەخۆ،بوڵگاریاش بەئۆتۆنۆمیەكی سەربەخۆ گەیشت تەنها لەڕووی فەرمی یەوە سەر بە دەوڵەتی عوسمانی بوو.

7-بۆسنا و هرزەگۆڤینیا خرانە ژێر كۆنترۆلی نەمسا .

8-مەسیحی یەكانی دەوڵەتی عوسمانی خرانە ژێرچاودێری فەرەنسا .

بەگوێرەی ماددەی(61)ی كۆنگرەی بەرلین دەبوایە ڕەچاوی بارودۆخی ئەرمەنەكان لە ویلایەتەكانی(ئەرزوڕۆ-دیاربەكر-سیواس-خەربوون-وان-بەدڵیس)بكرێت، لەبەر ئەم هۆكارانە سوڵتان عبدالحمیدی2 دوای دووساڵ ئەنجومەنی هەڵوەشاندەوە كەتەنها یەك جار كۆببوەوە.

هەروەها دەستوری هەڵپەسارد و(مدحت پاشا)ی زیندانی كرد كەدواتر لەزیندان خنكێنرا،بەم كردارانە سوڵتان عبدالحید2 نەیتوانی بگەڕێتە دواوە بەڵكو دەبووایە لە چاكسازییەكان بەردەوام بێت و لەپەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەوروپا بەردەوام بوو .

ڕاهێنانی سوپا لەلایەن ئەفسەرە ئەوروپیەكان بەڕێوە دەچوو،لەبواری پەروەردەش بەهەمان شێوە .

ڕۆژنامەنووسی عوسمانی لەسەر شێوازی فەرەنسی لاسایی كرابووەوە .

پەیوەندیەكانی تەڵەگراف و هێڵی ئاسن پەرەیان دەسەند .

كۆمپانیا ئەوروپیەكان سوودیان لە ئیمتیازاتێكی فراوان دەبینی زیاتر بەرەو دەوڵەتی عوسمانی دەهاتن .

ئەم دۆخە پاڵی بەسوڵتان عبدالحمیدی 2 وەنا هەوڵی كۆنترۆڵ كردن بدات و دەسەڵاتەكان لەژێر دەستی خۆی كۆبكاتەوە، بۆیە لەپەیوەندیەكانی دەرەوەی بیرۆكەی[جامیعەی ئیسلامی] ڕاگەیاند كەئەمەش تا ڕادەیەك بووە بەربەستێك لە بەردەم ئیمپریالیزمی ئەوروپی……چونكە ئەم بیرۆكەیە تووانی نەتەوە غەیرە توركەكان و كۆمەڵگەی موسلمانان و هەرێمەعەرەبیەكان بۆلای خۆی ڕابكێشێت .

بەم شێوەیەسوڵتان عبدالحمیدی2 توانی درێژە بەحوكمڕانی خۆی بدات كەماوەی (32)ساڵ بمێنێتەوە،بەڵام سوڵتان نەیتوانی بەسەر ئەم دابڕانە دا زاڵ بێت كەلەنێوان چینی نوێی سەربازی ومەدەنی دروست ببو،جگەلەمەش سوڵتانعبدالحمیدی2 هەردەم ترسی لە كودەتا هەبوو تەنانەت بڕوای بەكەسە نزیكەكانیشی نەبوو…..چونكە لەبەر چاوی ئەو پێشتر سوڵتان عبدالعزیز لەسەر تەخت لابراو كوژرا،بۆ دلنیا بوون لەئاسایشی خۆی كۆشكێكی قایم و تایبەتی دروست كرد كەپارەیەكی ئێجگار زۆری تێدا سەرف كرا لەكاتێك بودجەی وڵات لەكورت هێنان دابو،لەگەڵ ئەمانەش دا ناكۆكی سوڵتان لەگەڵ نەتەوەكانی تر وەكو ئەرمەن وكورد .

لەم بارودۆخەدا چاكسازان و كۆمەڵەی توركیای گەنج ڕیزەكانیان ڕێكخست لەناوەوەو دەرەوەی وڵات بەتایبەتی لەقاهیرەو جنێف و پاریس،لەناو سوپاو قوتابخانە سەربازیەكان چالاكیەكانیان زیادی كرد.

وەهەروەها ڕێكخستنی نهێنی پەیدا بوو لەدیارترین ئەم كۆمەڵانە:[كۆمەڵەی ئیتحادوتەرەقی بوو كەلەساڵی (1889) دامەزرا بەسەرۆكایەتی علی ڕوشدی،كەدەستەی دامزرێنەر بریتی بوون لە :ابراهیم تەمۆ – عبدللە جودەت – اسحاق سكوتی – محمدڕشید – حسین زادە علی و چەندكەسێكی تر] .

About زريان احمد

Check Also

پەیمان شکێنی جوولەکەکانی مەدینە بەرانبەر پێغەمبەری خواﷺ

{بنی قینقاع، بنی النضير، بنی القریظە} بەنموونە ئامادەکردنی: ئەحمەد سەباح بەشی یەکەم: بنی قینقاع      …