Home / مێژووى جیهان / شارستانیەت / مێژووی دروستکردنی شەمەندەفەر

مێژووی دروستکردنی شەمەندەفەر

مێژووی دروستکردنی شەمەندەفەر

1487759921674

 

داھێنەری سکۆتلەندی جەیمس وات خاوەنی بیرۆکەی شەمەندۆفێرە .

پێگەی سکای نیوز لە گرافیکێکدا باسی لەو داھێنانە کردووە کە مێژووی مرۆڤایەتیان گۆری ، یەکێک لەو داھێنانە کە بووە ھۆی ئەوەی مرۆڤ باشتر بیر بکاتەوە کە چۆن دەستی بە ناوچەیەکی دیکە بگات ، بیرۆکەی شەمەەندۆفێر بوو .

بۆ یەکەم جار لە مێژوودا لە ساڵی ١٧٨١ دا داھێنەری سکۆتلەندی جەیمس وات بیرۆکەی دروست کردنی شەمەندۆفێری داھێنا کە پێی وترا بزوێنەری ھەڵمی و بەو وشەیە چەمکی وەرگرت کە پێی بڵێن توانای ئەسپی بۆ ھەڵگرتنی ژمارەیەک مرۆڤ لە گالیسکەیەکدا .

ئەم داھێنانە پەرەی پێدرا ھەنگاو بە ھەنگاو تا گەیشت بەو رۆژەی لە ناو ئەوروپیەکاندا پێی دەڵێن شۆرشی پیشەسازی و جیھانی ئەو رۆژگارەی خێراتر کرد

دواجار لە ساڵی ١٨٠٨ ئەم داھێنانە گۆرانکاری زیاتری بەخۆیەوە بینی ئەویش لەسەر دەستی داھێنەری بەلژیکی جۆزێف ئیسان لۆنوار ، ئەو داھێنانەی کە ئەم زانایە کردی گۆرینی بزوێنەرەکانی سوتەمەنی بوو لە دەرەکیەوە بۆ ناوەکی .

ئێستا دوای تێپەر بوونی چەند سەدەیەک بەسەر ئەم داھێنراوەدا شەمەندۆفێری کارەبایی و خێراترین گوێزەرەوەکان لە چوارچێوەی شەمەندۆفێردا بەرھەم ھاتوون و خزمەتێکی گەورە لەسەر زەوی بە مرۆڤ دەکات .

About زريان احمد

Check Also

ژنانی قاجار

طارق احمد علی ، خویندكاری ماستەر لەبەشی مێژوو پێشەكی           بەشێكی گرنگی مێژووی هەموو كۆمەڵگاكانن …