Home / هاوپۆلنه‌كراو / وتارێكی چه‌رچل دنیای سه‌رسام كردووه‌

وتارێكی چه‌رچل دنیای سه‌رسام كردووه‌

به‌م دواییانه‌، وتارێكی “وینستۆن چه‌رچل” سه‌ركرده‌ی ناسراوی به‌ریتانیا له‌ سه‌رده‌می دووه‌مین جه‌نگی جیهانگره‌وه‌ بڵاو بووه‌ته‌وه‌ كه‌ باس له‌ ئه‌گه‌ری بوونی ژیان ده‌كات له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی تر كه‌ له‌ كۆمه‌ڵی دیكه‌ن جگه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی خۆر.
ڕه‌شنووسی ئه‌و وتاره‌ كه‌ 11 لاپه‌ڕه‌یه‌، له‌ كاتی جه‌جگی ساڵی 1939 نووسیویه‌تی و له‌ ساڵانی په‌نجای سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌ستكاری كراوه‌، پاشان زانایانی فه‌له‌كناسی له‌ ساڵانی نه‌وه‌ت بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی تریش هه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ژیانی تێدا بێت.
به‌پێی ئه‌و شیكردنه‌وانه‌ی بۆ ئه‌و وتاره‌ی چه‌رچڵ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ناوبراو بیری جیهانگیری هه‌بووه‌.
وینستۆن لیونارد سپێنسر چه‌رچڵ، (1874 – 1965) سیاسه‌توان و سه‌ركرده‌یه‌كی مێژوویی به‌ریتانیایه‌، بەھۆی ڕێبەرایەتی بەڕیتانیا لە درێژەی شەڕی جیھانی دووەمدا ناسراوە، ھەروه‌ها لە دنیادا بە گشتی وەک یەکێک لە ناودارترین ڕابەرەکانی سەردەمانی شەڕ ناسراوە. کە خەڵاتی نۆبێلی وێژەیی وەرگرتووە و یەکەم کەسە خه‌ڵاتی شانازیی ئەمەریکای وەرگرتووە.
له‌ ساڵانی بیسته‌وه‌، مرۆڤ به‌شوێن ژیاندا ده‌گه‌ڕێ له‌سه‌ر هه‌ساره‌كانی تر، به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و بواره‌ كه‌ ده‌زگه‌ گه‌ردونناسییه‌كانی وڵاتانی دنیا پێی گه‌یشتوون، چه‌ندان ملیار هه‌ساره‌ له‌سه‌ر قه‌باره‌ی زه‌وی هه‌یه‌ و شیاوی ژیانیشن.
چه‌رچڵ له‌ وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: له‌ گه‌ردووندا سه‌دان هه‌زار گه‌وره‌ كۆمه‌ڵه‌ هه‌یه‌، هه‌ریه‌كه‌شیان ملیاران خۆریان هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌ دڵنیایییه‌وه‌ ژیان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌شدا هه‌یه‌.
سه‌رچاوه‌/ سكای نیوز
لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About didar othman

Check Also

1524386581-richpasha1

میرێکی میرنشینی بابان: ناكۆكی‌ بنه‌ماڵه‌یی‌ وایکردوە تورك‌و ئێرانی‌ به‌سه‌رماندا زاڵ بن

ئا: بارام سوبحی كاربه‌ده‌ستێكی‌ ئینگلیز پێیوایه‌ كورد بێجگه‌ له‌قودره‌ت له‌هیچ شتێك ناگا، راشیده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر حكومه‌تێكی‌ …