Home / مێژووى جیهان / سەیروسەمەرەکانى مێژوو / دوایین وتەی 12 کەساییەتی جیهانی

دوایین وتەی 12 کەساییەتی جیهانی

دوایین وتەی 12 کەساییەتی

جیهانی

1487432850051

K24 – هه‌ولێر:

وته‌كانى به‌ر له‌ مردن، ره‌نگدانه‌وه‌ى فه‌لسه‌فه‌ى ژيانى كه‌سه‌كانه‌. ياخود هه‌ڵهێنجراوى ئه‌زموونه‌كانيانه‌. ره‌نگه‌ ئه‌و وتانه‌ هه‌وێنى گۆڕينى بيركردنه‌وه‌ى زۆر كه‌س بن.

له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سايتى بزنس ئنسايده‌ر دوايين وته‌ى 12 كه‌سايه‌تى له‌ جيهاندا خستووه‌ته‌ڕوو، كه‌ به‌ر له‌ مه‌رگ وتوويانن.

بۆب مارلى: موزيكسان:

“ژيان به‌ سامان ناكڕدرێت”.

ئه‌رخه‌ميدس: زاناى بيركار:

” خۆت به‌ دووربگره‌ له‌ پلانه‌كه‌م، هاوڕێ”.

ئه‌رخه‌ميدس له‌ ميانى شه‌ڕى بونيقيه‌ى دووه‌م كوژرا. به‌ گوێره‌ى زانيارى مێژوونووسان، سه‌ربازێك روويكردووه‌ته‌ ئه‌رخه‌ميدس و داواى لێكردووه‌ له‌گه‌ڵ بڕواته‌ مارسيليوس، به‌ڵام ئه‌رخه‌ميدس ره‌تيكردووه‌ته‌وه‌. پێش ئه‌وه‌ى كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بێت و رێگه‌يه‌ك بۆ رێككه‌وتنيان بدۆزرێته‌وه‌، سه‌ربازه‌كه‌ توڕه‌ بووه‌ و ئه‌رخه‌ميدسى كوشتووه‌.

كارل ماركس: فه‌يله‌سوف:

“دواين وته‌ بۆ گه‌مژه‌كانه‌، ئه‌وانه‌ى شتێكيان نه‌وتووه‌ به‌سيان بێت”.

ئوگست فه‌يسه‌ر، يه‌كه‌م ئيمپراتۆرى رۆمانى:

به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆى وت: “بێگومان رۆمام له‌ قوڕ بنيات نا و ئێستا كه‌ بووه‌ به‌ كاشى بۆتان به‌جێده‌هێڵم”.

به‌ هاوڕێكانى خۆى وت: “رۆڵى خۆم به‌ باشى بينى؟ ئه‌گه‌ر به‌جێم هێشتن هوتافم بۆ بكێشن”.

ليوناردو داڤينشى: داهێنه‌ر و وێنه‌كێش:

“له‌به‌رده‌م خودا و مرۆڤايه‌تيدا شه‌رمه‌نده‌م، چونكه‌ كاره‌كانم نه‌گه‌يشتنه‌ چڵه‌پۆپه‌ و وه‌ك پێويست نه‌بوون”.

ناپليۆن پۆناپارت: فه‌رمانده‌ى سوپاى فه‌ره‌نسا و رێبه‌رى سياسى:

“فه‌ره‌نسا، سوپا، فه‌رمانده‌ى سوپا، جۆزڤين”.

چارلز داروين: تيئۆريست:

“هيچ ترسێكم له‌ مردن نييه‌”.

مارى ئه‌نتوانێت: شاژنى فه‌ره‌نسا:

كاتێك ده‌يانبرده‌ سه‌ر سه‌رپه‌لده‌ر (مقصلة‌) پێى به‌ پێى بكوژه‌كه‌يدا نا وتى: “ببوره‌، مه‌به‌ستم نه‌بوو”.

مێشێل دى نوستراداموس: جادووگه‌ر و ده‌رمانسازى فه‌ره‌نسايى:

دوايين وته‌ى راستترين پێشبينى بوو. وتى: “به‌ر له‌ خۆرهه‌ڵاتن چيديكه‌ من له‌ ژياندا نابيننه‌وه‌”.

جۆن ئادامز، سه‌رۆكى دووه‌مى ئه‌مريكا:

ئادامز و تۆماس جيفرسۆن، له‌ ژيانياندا كێبڕكێى يه‌كيان ده‌كرد. دواتر بوونه‌ هاوڕێ، كاتێك ئادامز له‌سه‌ر جێ كه‌وتبوو، رۆژى 4ى حوزه‌يران بوو، له‌ دوايين وته‌ى ئاماژه‌ى بۆ هاوڕكه‌كه‌ى كرد و گوتى: “تۆماس جيفرسۆن رزگارى بوو”، جيفرسۆن هه‌مان رۆژ و پێش چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌ ئادامز مرد.

جيمس براون: گۆرانيبێژ و شاعيرى گۆرانى:

“ئه‌مشه‌و دوور ده‌ڕۆم”.

تۆماس ئه‌ديسۆن، داهێنه‌ر و بازرگان:

ئه‌ديسۆن له‌ بێهۆشيدا بوو، پێش ئه‌وه‌ى كۆچى دوايى بكات چاوى كرده‌وه‌ و روويكرده‌ په‌نجه‌ره‌كه‌ و به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى وت: “شوێنێكى زۆر دڵگيره‌ لێره‌‌”.

لێدوان له‌ ڕێگای فه‌یس بووك

About زريان احمد

Check Also

9695010-72489810-d23a6f7d22e9c64184058eacf6d4ba9398dff9f8-1500-1-1549280593-728-32e9147584-1549363977

چەند زانیاریەک لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە

خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لەسەر ژیانی فیرعەونیەکان کە سەیر و سەمەرەیە: -کۆیلەی تایبەتیان هەبووە کە …